کرێکارانی ئەمازۆن لە ئەمەریکا دەستیان بە مانگرتن کرد
20/12/2024
ئەمازۆن کە یەکێکە لە کۆمپانیا گەورەکان و ژمارەی ئەوانەی کە لە سەر ئاستی جیهان کاری بۆ دەکەن 1،5 ملیۆن کرێکارە . لەگەڵ ئەوەشدا نقابە تەنها لە سەدا یەکی ئەم کرێکارانە ئەندامێتی .
نزیکەی 10 هەزار کرێکار لە 7 بەشی ئەمازۆن لەوانە لە نیویۆرك، ئەتلانتا و سانفرانسسیکۆ لە ڕؤژی 5شەمەوە دەستیان لە کار کێشایەوە و مانیان گرت و داوای گفتۆگۆ لەگەڵ ئیدارەی ئەمازۆندا دەکەن سەبارەت بە کۆنتراکتەکەیان . پێش مانگرتنەکەیان نقابەکەیان تاکو 15ی مانگی دابوو بە ئەمازۆن کە ئامادەبێت بۆ گفتوگۆ. لەبەر ئەوەی کە ئەمازۆن ئامادە نەبوو گفتوگۆ لەگەڵ نقابەکەیاندا بکات و دەڵێت ئەو دەیەوێت کە ڕاستەوخۆ لێدوان لەگەڵ کرێکاراندا بکات، کرێکارەکانیش دەستیان لە کار کێشایەوە.
لەم بارەشدا کرێکارەکان دەڵێن ئامادەن بۆ مانگرتن تاکو داوایەکەیان جێ بەجێدەکرێت ، هاوکاتیش نقابەکەیان لە ڕاگەیاندنێکدا بە خەڵکی دەڵێت ئەگەر دیارییەکانی کریسمستان دواکەوت ئەوە لۆمەی ئەمازۆن بکەن نەك ئەوان.