Categories
Kurdish

دەستخؤش بۆ وەڵامەکەت

دەستخؤش بۆ وەڵامەکەت

03/03/2025

هاوڕێ گیان ڕێگایەکی هەزار میلیی بە یەك هەنگاو دەست پێدەکات و یەکەم هەنگاویش زۆر کات مۆتیڤ و تاکتیك و ستراتیجییەتی دەزانرێت . هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە بە ئەمری دیڵێکی 26 ساڵ لە بەندیخانە تووند بوو یانی چی ؟ ئەو چی مافێکی هەیە جگە لە کەڵەگایی کە خۆی پەکەکەی دروست کردووە و هەر خۆشی مافی هەڵوەشاندنەوەی هەیە !!! ئاخر و ئۆخری پەیامەکەی ئۆجەلان رادەستبوونە بۆیە قەندیل ڕازی نییە ، ئۆجەلان وەڤدی نارد بۆلای هەموو لایەك کەچی قەندیلی لێ بێ بەری کرد . بەراستی سەیرە!! یەك وشەی باشی تێدا نییە ، چی لەم چەکدارانە دەکرێت ، بەندییە سیاسسییەکان چییان بەسەردێت؟ پرسی ڕؤژئاوا و کۆنفیدرالیزمی دیمۆکرات و فێمینیزم و یەکسانی ژنان لەگەل پیاوان بەکوێ گەیشت ؟ ئەمانە هیچی لە پەیامەکەی ئۆجەلاندا نییە . پەیامێك تورکیا و بارزانی و دووژمنانی کورد پێیان باش بێت ڕێگاو جێگەی بۆ دانێن و ئیعلامی بۆ بکەن دەبێت باشییەکەی لە کوێدا بێت؟ هاوڕێ تۆ یەك وشەی باشی ئەو راگەیاندنەم پێ بڵی ، ئۆجەلان نکوڵی لە 200ساڵی تاوانەوەی کورد لە تورکیا دەکات ، نکوڵی لەوە دەکات کە لە مێژوی دەوڵەتی توکیادا بۆ یەک ڕۆژ بەدەر نەبووە لە حوکمڕانی دیکتاتۆر … زۆر زۆری تر نابێت لە ڕوانگەی سۆەزەوە یاخود بۆ ئەوەی پەکەکە لێمان زویر نەبێت ڕاستییەکان بشارینەوە ، ئەوانە هەمووی هاوکارە بۆ بەردەومیدان بە شکست . ڕێز و خۆشەویستی

ەوادارانی پەکەکە لە فەیسبووکدا دەیانەوێت بمانگەمژێننه

ئەوان یا لە پەیامەکەی ئۆجەلان ناگەن یاخود بەو شێوەیەی کە خۆیان دەیانەوێت شیدەکەنەوە.

پەیامەکەی ئۆجەلان: یەك: هەر ئەوە نییە کە پەکەکە چەك دابنێت بەڵکو دەڵێت خۆشی هەڵوەشێنێتەوە .

دوو: ئەگەر پەکەکە خۆی هەڵوەشێنێتەوە مانای وایە هیچ ڕۆڵێکی نابێت لەو پرۆسە ئاشتییەی کە ئۆجەلان داوای دەکات، کە خۆی ڕادەستبوونە . ئۆجەلان ئەمەش بە هۆشیاری دەڵێت تاکو خۆی باڵادەست بێت وەکو نوێنەری کورد نەك هەر پەکەکە لەو پرۆسەیەدا. ئایا لەم بارەدا پەکەکە وەڵامی چییە ئۆجەلان دەردەکەن و بە پەکەکەیی دەمێننەوە یاخود کۆنگرە دەگرن و ناوێکی دیکە بۆ خۆیان هەڵدەبژێرن؟

سێ: کە ئۆجەلان هیچ مەرجێکی ئاگربەستی و هەڵوەشاندنەوەی پەکەکەی نەخستۆتە بەردەم پەکەکە، ئەم هەمو چەکدارە بەرەو کوێ بچێت؟ ، ئایا لەم بارەدا مانای کۆنگرە بە فرمانی یا پێشنیاری ئۆجەلان چی دەگەیەنێت ؟

چوار: لە کاتێکدا کەس هیچ مەرج و بەندو خاڵێکی پرۆسەی ئاشتی نازانێت خۆی و ئەردۆگان نەبێت ، باشە ئەو زەمانەتی مێژوویی چی دەکات کە پرۆسەیەك وجودی نەبێت ؟ زەمانەتی چی کە هیچ دیار نییە ؟ ئەو زەمانەتی ئازادبوونی خۆی بۆ ناکرێ و دابین ناکرێ . ئیدی چۆن دەتوانێت زەمانەتی مێژوویی پرۆسەیەك هەتا هەر تەسلیمبوونەوەش بێت بکات؟ ماقوڵتر بوو گەر بیوتایە بارزانی ئەو زەمانەتە دەکات ، نەك خۆی .

Leave a Reply