ئەوەی کە ‘دەم پارتی’ ئێستا دەیڵێن، دەەبوایە پێش هەنگاونانی یەکەمیان ئەمەیان بوتایە
14/11/2025
ئاشکرایە دەم پارتی ئایا وەکو پێشنیاری خۆی بووبێت یاخود ڕاسپێردرابێت کە زیاتر لەوە دەکات، هەنگاوی گەورەی عەمەلی ناوە، کە چەند جارێک چووەتە ئیمراڵی و ڕۆڵی تەتەرێتی زۆری بینیوە .
ئەوە بۆ ماوەی نزیکەی دە مانگە گەر زیاتر نەبێت دەم پارتی ئەو ڕۆڵە دەبینێت بەڵام لەوە ناکات لە سەرەتادا هیچ ئەگەر و گریمان و مەرج و خاڵێکی بۆ حکومەتی ئاکەپە دانابێت، کە ئایا ئەوان چ هەنگاوێکی عەمەلی دەنێن ئەگەر ئیمراڵی هەنگاوی نا ؟ لەوە دەکات ئەمان بە هەر هۆکارێك بێت هیچ مەرجێکیان لەسەر ئاکەپە و باخچەلی دانەنابێت لە گەیاندنەوەی وەڵامی پۆزەتیڤی ئیمراڵی کە ئەمان ئەو ڕۆڵە گەورەیان هەبووە.
بە گوێرەی ئەو لینکەی خوارەوە ، دەم پارتی هیلاک بووە لەم هاتووچۆ بێ بەرهەمە ، بێ تاقەت بووە لە بە هەدەردانی وەخت و وزە و تا ڕادەیەکیش بێ هیوا بووە لە پرۆسەکە، بۆیە ئێستا هەندێك خاڵ دەڵێن و داوا لە حکومەتی تورکیا دەکەن کە هەنگاوی عەمەلی بنێت، ئەمە لەکاتێکدا تەنانەت حکومەت و دەسەڵاتدارانی تورکیا هیچ هەنگاوی ناعەمەلیشیان لەو بارەوە نەناوە.
ڕەنگە تازە درەنگ بێت بۆ ئەوەی تورکیا چ هەنگاوێکی پۆزەتیڤانە بنێت ، چونکە ئەوان گەر بە مەرامی خۆیان نەگەیشتبن، ئەوە لەسەدا پەنجای زیاتری ئەوەی کە دەیانویست بە دەستیان هێنا.
هاوکاتیش کوردیش لەم پرۆەسەی بەناو ئاشتییەدا دەستکەوتی زۆری هەبوو : وەکو پاراستنی گیانی خەڵکانێکی زۆر لە مەدەنی و لە چەکدارانی پەکەکە بە ئاگربەستییەکەیان ، لە پاراستنی ژینگە لە هێڕشی فڕۆکە و درۆنەکانی تورکیا لە سوتاندن و وێرانکردنی ، لە نەبوونی تیرۆری چالاکەوانانی پەکەکە بە درۆنی تورکیا لە باشووردا. ئەمانە هەر هەمووی دەستکەوتی گەورە و باشن بۆ ئەم بارودۆخە کە نەك هەر پەکەکە بەڵکو کوردانی باشوریش زۆر لێی بەسوود بوون .