هەڵمەتی بەردەواومی خەڵکی لە بریتانیا
09/12/2025
لە بریتانیا زۆربەی وەخت لە هەر شوێنێکدا شتێکی نابەجێ روودەدات یاخود شارەوانی دەیەوێت شتێک بکات بە تایبەت کە ڕاوێژ بە دانیشتوان نەکات، هەمیشە کۆمەڵە خەڵکێك ئامادە دەبن بۆ ڕێکخستنی کەمپەینێك دژ بە، یاخود بۆ بەجێهنانی .
ئەوەی کە لەم وێنەیەدا دەیبینیت وێستگەیەکی گەورەی پاسە بە پەناگەش ناودەهێنرێت لە شارۆچکەی Sheringham . ئەم پەناگەیە لە پەنجاکانی چەرخی پێشوودا دروسیتکراوە و ئێستا شارەوانی ئەو شارۆچکەیە دەیەوێت بیڕوخێنێت بێ ئەوەی کە ڕاوێژ بە خەڵکەکە بکات . دانیشتوانیش بەمە نارازین و کەمپەینێکیان دەەستی پێکردووە
هەڵمەتێکی خەڵکی ناوچەکە داوای پاراستنی پەناگەی پاسە “خۆشەویستەکەیان” کردووە، بەو پێیەی کە بەشێکی گرنگی شوێنەوەری و میراتی شارۆچکەکەیە. بەڵام شارەوانیی گوێ نادات بەوە و لە هەلێك دەگەڕێت کە پەناگەکە تێكبدات . خەڵکەکەش کە بەمەی زانیوە لە یەکی ئەم مانگەوە 24 کاتژمێر پاسەوانی لێدەکەن و تاکو ڕێگا بگرن لە کارمەندانی شارەوانی لە ڕوخاندنیدا .
دوێنێ، دووشەمە، کارمەندەکان هاتن بەڵام نەیانتوانی تێکیبدەن لەبەر ئەوەی خەڵكێکی زۆر لەوێ بوون و ڕێگەیان پێنەدان .
خەڵکانێکی زۆر لە پەڕلەمانتار و ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی و خەڵکانی دیکە هاوکاری و هاوپشتی خۆیانیان بۆ کەمپەینکەران نیشان داوە بۆیە لە ئێستاداشارەوانی بڕیاررەکەی هەڵپەساردووە .
ستف ئاکوارۆن، پەڕلەمانتار، وتی: “پێموایە بە تەواوی ئیلهامبەخشە و شان بە شان لەگەڵیان وەستاوم. ئەمە زیاترە لە تەنها پەناگەیەکی پاس.” “ئەمە پەیوەندی بە نەبیستنی ویستی خەڵکەکەوە هەیە لە لایەن دەسەڵاتێکی ناوخۆییەوە ، کە نەک تەنها بە شێوەیەکی خۆبەزلزانانە مامەڵە دەکات، بەڵکو بە شێوەیەکی کەڵەگایانە ڕەفتاریان کردووە و شارەووانی شەڕەکەی دۆڕاندووە.”
ئەمە جۆرێکە لە چالاکی و خەباتی ڕاستەوخۆ کە خەڵکی بە جیاوازی فکری و ڕەگەز و نەتەوە و پێستەوە بەیەکەوە دەیکەن و کارایی خۆشی دادەنێت. ئەم جۆرە چالاکییانە زۆر گرنگن ، هەتا ئەگەر سەرکەوتنیش بەدەست نەهێنن لەبەر ئەوەی:
یەك : خەڵکی کۆدەکاتەوە و هەلێکە بۆ یەکتر ناسین و گلەییکردن و گازەندەکردن لە دەوڵەت و پۆلیس و شارەوانی و لایەنە ئیدارییەکانی دیکە.
دوو: نزیکبوونەوە لەیەکدی دروست دەبێت بە دروستبوونی پەیوەندی کۆمەڵایەتی و گۆڕینەوەی ژمارەی تەلەفون و ئیمەیل .
سێ: ئەمە بنەما و بناخەیەك دروست دەکات گەر هەر شتێکی دیکە دروست بوو کە دانیشتوان پێی ڕازی نەبوون ، یاخود داخوازییەکیان هەبوو دەتوانن بە ئاسانی پەیوەندی بەیەکەوە بکەن .
چوار: ئەزمووندارێتی کە لێرەدا بەشداربووان دەبنە خاوەن ئەزموون و گرفت و پرسە هاوبەشەکانیان شەیر دەکەن و تاوتوێی ئەزموونەکانی پێشتر دەکەن لە نانی هەر هەنگاوێکدا.