Categories
Kurdish

باخەنجەر لە کا نەدەین

باخەنجەر لە کا نەدەین

10/01/2026

لە هێڕشی داعش دا بۆسەر گەڕەکانی شاری حەڵەب و دواتر ئاگر بەستی ، ئێستا دەنگۆی ئەوە هەیە کە ڕێکەوتنێك بووە کە گوایە تیمی ئاسایشی هەردوو گەرەکەکە بە سەلامەتی ئەوێ بەجێبهێڵن.

ئەمە ڕای ئەمەریکا و تورکیا و بریتانیا و فەرەنسا و ئەڵمانیایە. هەندیك لە ئێمەش بێ ئەوەی ئاگای لە بارودۆخی نالەباری ئەوێ و هەسەدە هەبێت ، هاوار دەکەین و دەڵێین ” نابێت گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە چۆڵبکرێت ، چونکە دواتر لە لایەن سوپای سوریاوە قڕ دەکرێن و ئەمە دەبێتە هۆی گۆڕیینی دیۆگرافیای شوێنە کوردییەکان لەوێ”

 گومان لەوەدا نییە کە ئەمە زۆر ڕاستە و ڕەنگە لە ئایندەیەکی نزیکدا ڕووبدات، بەڵام بۆ ئێمەیەك لە ئەوروپا یا لە هەر شوێنێکی دیکەین هەڵەیە کە ئەوە بڵێین.  دەبێت ئەو بڕیارە بۆ خودی شەرەڤانانی ئەوێ بهێڵینەوە ، ئایە دەمێننەوە و شەڕ دەکەن تا تێدا دەچن ، یاخود بەجێی دەهێڵن و چۆڵی دەکەن .

ئەمە واقیعێکە و ڕووبەرووبونەوەی دەبێت عەقڵیانە بێت و بە کەمترین باج و زەرەر دەبێت لێی دەرچین.  ئاشکرایە کە هەسەدە پەلی بەستراوە و ناتوانێت چی تر هاوکاری ئەوانەی کە دەجەنگن دژی بە داعش لە حەڵەب  بکات، چونکە پەیمانەکە ئاوایە کە ئەوان حەڵەبیان  چۆڵ کردووە چی دی  گەڕانەوەیان نییە .

مانۆری دووەم ئەوەیە کە ئەوان پەیمانەکە بشکێنن و سەرپێچی لە بڕیارەکانی ئەمەریکا و وڵایانی یا خود بەناو کۆمۆنێتی نێودەوڵەتی بکات و شەڕ ڕاگەیەنێت و بچێت بەدەم ئەو دوو گەڕەکەیەوە ، کە ئەمەش شەڕێکی خۆتڕێنە و هیچ شتێك لەگەڵ ئەو هەموو دەوڵەتەدا ناکرێت و باشترین شت ئەوەیە کە هەوڵ بدرێت بریارێکی وا بدرێت و کارێکی وا بکرێت کە کوردەکان و دروزەکان لەو دوو گەڕەکە بە کەمترین زیان لێی دەرچن .

تکایە با خەنجەر لە کا نەدەین و هاوپشتی بڕیارەکەی خودی ئەنجومەنی هەردوو گەرەکەکان و تمیە ئاسایشەکەی ئەوێ بکەین  کە ژیانی خەڵكی دەپارێزێن . بڕیار بڕیاری ئەوانە نە من و تۆ و کەسی دیکە کە لە کاتێکدا کە ئێمە لەوێ نین .

Leave a Reply