Categories
Kurdish

کوردە حەیاتەکە:

کوردە حەیاتەکە

13/01/2026:

یەك: زۆر  ئالوودەی ڕابەر و سەرکردەیە.

دوو :  هەرگیز دەرس لە شکستی خۆی وەرناگرێت، هەمیشە دوو بارە و سەدبارەی دەکاتەوە.

سێ:  لە هەموو تێکشکان و نشوستییەکیدا خۆی لە هەڵەکانی بێ بەری دەکات دەیخاتە ملی هێزە دەرەکییەکان .  تۆ کە خۆت هیچ نەبوویت ، کە خۆت ساویلەکە بویت و بۆ دەقەیەك بیر له داهاتووی هەنگاوەکانی دواترت ناکەیتەوە ، ئیتر هێزە دەرەکەییەکان چیت لەگەڵدا بکەن و چیت بۆ بکەن . تۆ دەبێت بزانیت، گەر سیاسەت دەکەیت ، سیاسەت ڕاستگۆی و ئەخلاق و وەفا و دڵسۆزی تێدا نییە. ئەوەی کە هەیە لەناو سیاسییەکاند و دەکرێت پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خۆیانە نەك تۆ. تۆی بێ ئاگا و دەرس وەرنەگر لە ئەزموونەکانی پێشتری خۆت و گەلانی دیکە، هەر بە ئاسانی دەکەویتە ناو ئەو گەمە خوێناوییەوە و باجێکی گەورە دەدەیت .

Leave a Reply