پیاوە پایەدارەکانی کورد کە دڵمان بە بوونیان خۆشە
13/01/2026
تۆ چ متمانە و پێشبینییەك لە پیاوە پایەدارەکانی کورد دەکەیت ، کە هەر هەموویان غەرقی بەرژەوەندی تایبەتی خۆیانن و ئەوەی بیری لێدەکەنەوە ئامانج و داهاتوی خۆیان و خێزانیانە، نەك ئاهو نزولەی بێدەرەتانان و ئاوارەبووان و نەگبەتان .
ئیتر گرنگ نییە ئەم پیاوانە ئاینین، حیزبین یا هەر چی هەن . هەر سێ نموونە :
یەك : عەلی قەرەداخی : کە ئەو پەڕی دەسەڵات و پایە و پێگەی ئاینی هەیە لەناو جیهانی ئیسلامی و موسڵماناندا، دەی با تەلەفونێکی بۆ ئەبو جۆلانی داعش بکردایە و فتوایەکی بدایە، پێی بوتایە ئەوەی کە خۆی و داعشەکانی هاوکاری، دەیکەن کاری نەکردەیتە و لەگەڵ وتە و ئایەتی قورئاندا نایەنەوە، یاخود ئەویش خۆی باوەڕی بەوە هەیە کە ئەوە مێژوی ئیسلامە و جۆلانیش پەیڕەوی دەکات.
دوو: دکتۆر بەرهەم صاڵەح ئەحمەد: دووەم پایەی گەورە و گرنگی لە یو و ئێن دا [ یەکێتی دەوڵەتەکان] هەیە دەی بۆچی تەلەفونێکی بۆ جۆلانی داعش نەکرد، بڵێت ئاوارەکردنی 150 هەزار کەس لە منداڵ و ژن و پیر و پەککەوتە بۆ کوێ بەم زستانە ؟ چ جێ و ڕێیەکیان بۆ ئامادە کراوە؟ بۆچی دەبێت لە زێدی باوباپیرانیان بەزۆر هەڵکەنرێنو زۆری تر ….
سێ: سەرکردەکانی کورد: مەسعود بارزانی ، باڤڵ تاڵەبانی ، مەسروور بارزانی و قوباد تاڵەبانی ، سەرکردەکانی کۆمەڵە و یەکگرتوو … تد چ هەڵوێستێکیان بوو؟ خۆ دەیانتوانی هەر هیچ نەبێت هەڵوێستێکی بچوکیان هەبێت .. زۆر شت هەبوو کە دەیانتوانی بیکەن و بێ ئەوەی زۆریش لەسەریان بکەوێت .