کوردی باشور دەتوانن چی بکەن؟
19/01/2026
بۆ هاوپشتی کوردانی ڕۆژئاوا ، بێ گومان ڕێگەیان پێنادرێت کە بە چەکەوە بچن بۆ بەشداریکردنی شەڕ دژ بە داعشی سوری و تورکی ، بەڵام دەتوانن ئەمانە بکەن .
دەتوانن بێنە دەرەوە و فششار بخەنە سەر هەردوو لایان و [ پارتی و یەکێتی ] داوای ئەمانە بکەن یاخود خۆیان وەکو چالاکی راستەوخۆ بیکەن، نابێت چاوەڕوانی پارتی و یەکێتی بکەن بۆ هاوکاریکردنی ڕۆژئاوا :
داوا لە دەسەڵاتدارانی هەردوو زۆرنەکە بکەن کە هەڕەشە لە تورکیا بکەن وەکو هەڕەشەی ئابووری ڕۆشنبیری وەکو هەڵپەساردنی عەقدی نەوت لەگەڵ تورکیا ، داخستنی هەموو ئەو مەکتەب و پەیمانگا تورکیانە ، ڕەقابە خستنە سەر مەلا ئیخوانییەکان و ڕاکێشانیان بۆ گفتوگۆی ئازادانە بێ عەزییەتدانیان لە سەر شەقامەکان و لە کەناڵەکانی ڕادیۆ و تی ڤی بۆ ساخکردنەوەی خۆیان، ، مصادەرەکردنی هەموو موڵك و ماڵی عەلی قەرداخی ، مەلا مەزهەر هەموو مەلاکانی دیکە کە پشتگیری ئەردۆغان و حکومەتی داعشی سوریا دەکەن ، دەستبەسەراگرتنی هەموو کۆمپانیا تورکییەکان ، دەرکردنی قونسلی تورکیا لە کوردستان، ڕاگرتنی سەفەر و گەشت بۆ تورکیا و بەکارنەهێنانی هێڵە ئاسمانی و زەوییەکانیان . ئەمانە و زۆری تر … ئەوەی بە هەڕەشە دەکرێت بکرێت ئەوەشی بە ئەنجامدانی چالاکی ڕاستەوخۆ دەکرێت بکرێت .
ئەمانە ئەو کارانەن یا ئەو چالاکیانەن کە تورکیا بە ناچاری دەبێت ڕەچاوی بکات.