کاتی ئەوەیە کە مەلا و زانایانی ئیسلامی خۆیان ساخبکەنەوە
27/01/2026
ئەگەر مەلاو زانایانی ئیسلامی باوەڕیان بە دینەکەیان هەیە کە دینی ئاشتی و برایەتی و سەلامەتی و ئاسایش و دژ بە زوڵم و زۆرە ، ئەوە دەبێت لە بەرگری ئەم باوەڕەیاندا بانگەشە بۆ هەمو مەلا و زانایانی ئیسلام و ناڕەزایی خۆیان دەکەن بە هاتنە سەر شەقامیان لەگەڵ دەکردنی ڕاگەیاندندا نەك لە پێناوی پاراستنی کوردانی ڕۆژئاوا بەڵکو لە پێناوی بەرگری لە دینەکەیاندا کە لە کاتێکدا داعش و داعش ئەفکار و ئەتوار بە پێچەوانەی ئەمان و ئیسلامەوە گوفتار و ڕەفتار دەکەن.
لە ڕاستیدا دینەکەیان ماوەیەکی درێژە لەم قەیرانە قوڵەدا نەبووە کە بووەتە پاساوی قڕکردنی نەتەوەیەك لە ڕۆژئاوا، تاڵانکردنی ماڵ و سامانیان، بردنی کچ و ژنیان، لە ملدانی گەنجیان .
بێ دەنگییان دەیانخاتە سەنگەری تاوانکردن بە دینەکەیانەوە، واتە باوەربوونە بەوەی کە داعشەکانی سوریا دەیکەن جیهادە و ڕاستە و دەبێت پشتگیری لێبکەن.
کەواتە ئەوان لەبەردەم دوو هەڵبژاردەدان ، یا ئەوەتە فتوایەك دەرکەن دژ بە هەموو ئەو زانا و مەلا و موجاهیدانە کە ئەوەی ئەوان دەیکەن دژ بە دینە و ئەمان بێ بەرییان بکەن لەو دینە، یاخود پاڵدان بەوانەوە کە گوایە قورئان و وتەکانی موحەمەد ئەمەیە کە لە زەوی واقیع دا ئەنجام دەدرێت.