Categories
Kurdish

هەمیشە هەڵوێست دەبێت هەڵوێستی ڕەخنەگرانە و هاوپشتی بێت

هەمیشە هەڵوێست دەبێت هەڵوێستی ڕەخنەگرانە و هاوپشتی بێت

25/01/2026

هاوپشتی و ڕەخنە لە یەك کاتدا هەنگاوی پێشەوەچوونی هەمووشتێکە، تەنانەت زەروورە لە پەروەردەی منداڵەکەتەوە تاکو دەگاتە بزوتنەوەیەك، ڕاپەڕینێك، شٶڕشێك. گەر ڕەخنە و هاوپشتی نەبێت ئەوە ژیان هەرگیز ناچێتە پێشەوە و بەرەو دواوە دەگەڕێتەوە.

نەبوونی ڕەخنە بەتەنها  ڕێگەدانە بە پێشنەکەوتن و شکستهێنان، بەدروستبوونی دیکتاتۆر و ڕایسیزم و فاشیزم و  دروستبوونی وابەسرتەیی و پاشکۆبوون.

هاوپشتی بێ شەرت و مەرجیش چەواشەکاری و بەخشینەوەی هیوا و ئومێدی بێ بناخەیە، کە لە کۆتایشدا وا دەرناچیت،  دەبێتە دروستبوونی ئەزموونێکی نەرێیانە و  خەمۆکی و بێ هیوایی و دەستەوەستانی لە بەرانبەر هەموو ڕوداوێکدا و سپاردنێتی  بە قەزا و قەدەر .

هیوادارم ڕۆژئاوا هەرەس نەهێنێت و کورد لەوێ رووبەڕوی قڕکردنی بە کۆمەڵ نەبێتەوە، بەڵام ئەگەر ئەمە ڕووبدات ئەوە بەشێکی دەکەوێتە ئەستۆی قەڵەم بەدەستانی کورد و ئەوانی دیکەش کە هەرگیز لە ماوەی 11 ساڵی ڕەبەقدا واتە لە 2015 وە،  جگە لە پیاهەڵدان و ستایشکردنی ڕۆژئاوا و پەکەکە ، نەك هەر نەیانتوانی و نەیانویست ڕەخنەیەك بگرن لە سیاسەتی پەکەکە و سیاسەتی پەیەدە لە ڕۆژئاوا ، بەڵکو هەر کەسێکیش ڕەخنەیەکی گرتبێت بە وەڵامی توند و لۆمە و تاوانبارکردن سەرکوت کراوە .

Leave a Reply