دەبێت بڕیار بڕیاری هەسەدە خۆیان بێت
26/01/2026
ڕەوشەکە لەوە دەکات پاش ئەم ئاگربەستییە تا ڕادەیەك ئارام ببێتەوە، بەڵام دوای کۆتاییهاتن بە وادەی ئاگربەستییەکە کەس نازانێت چی روودەدات ، بەڵام دەزانرێت کە سوریا و تورکیا و ئەمریکا و قەتەر لە یەکێتییەکی زۆر توند و تۆڵدان بۆ ئەوەی کە بە دەستیانەوە ، ئیدی رەنگە ئەوەی پێیان دەکرێت بیکەن.
ئا لەم بارودۆخەدا هەسەدە خۆیان بارودۆخەکە هەم وەکو هێز و توانای خۆیان و هەم وەکو بارودۆخە کۆمەڵایەتییەکە و پەیماننامەی ڕیکەوتنی ئەو چوار لایەنەی سەرەوە ، لە هەموو کەسی تر باشتر دەزانن. من دڵنیام کە ئەوان هەر بریارێک بدەن دروستە بۆ خۆیان و ڕۆژئاوا بۆیە ئەرکی ئێمە دەبێت، تەنها هاوپشتی و یارمەتی کوردانی ڕۆژئاوا بێت .
ئێمە مافی دەستوەردانمان نیییە لە بڕیارەکانیاندا چ بە باش چ بەخراپ کە دەیدەن ، بڕیار بڕیار خۆیانە و هەر ئەوان خۆشیان پشکی گەورەی ئەنجامی بریارەکانیان بەردەکەوێت و و بەرپرسیاری یەکەمن .
گەر ئامادەش بن بە جێ بەجێکردنی هەر 14 خاڵەکە کە ڕەنگەر یەك دوو خاڵێکی ئیجابی تیدا بێت ، نابێت بدرێنە بەر ڕەخنە و لۆمە و تانە و تەشەر . بارو دۆخێك ڕٶژئاوا تێیکەوتووە یا ڕاستتر سەپێنراوە بەسەریدا ، ناکرێت چاوەروانی خاڵە ئیجابییەکانی چەند ساڵ لەمەوبەریان لێبکرێت .
ئەوەی کە دەمێنیتەوە و ڕەچاو بکریت تەنها وانە وەرگرتنە.