لەسەر حسابی هەرە زۆرینەمان
09/03/2026
نابێت لامان سەیر بێت یاخود نامۆ، لە کاتێکدا لە بریتانیادا نزیکەی چوار ملیۆن منداڵ لە هەژاریدا دەژین ، لە کاتێکدا زیاتر لە 6 ملیۆن کەس کرێیان یا موچەیان لە خوار لانی خواروی موچەی ژیانکردنەوەیە ، لە کاتێکدا دەبینین هەزاران کەس یا لەسەر شەقامەکان دەنون یاخود لە خانوی بێ کەڵکی کاتییدا ، لە کاتێکدا زۆرێك لە سێنتەرەکانی گەنجان و کتێبخانەکان لە شارەوانییەکاندا داخراون ، لە کاتێکدا کە ڕێژەی بێ کاری بۆ لە سەدا 5.3 هەڵدەکشێت ، لە کاتێکدا تێچوی ژیانی ڕٶژانەی ڕۆژ بە ڕۆژ لە بەرزبوونەوەدایە ، لە کاتێکدا ئەوانەی کە خزمەتی پارکەکان دەکەن ژمارەیان کەمدەکرێتەوە ، لە کاتێکدا لیستی بینینی دکتۆرە پسپۆرەکان، یا سەرەی وەرگرتنی کیماوی و تیشک و پشکنینی نێو تەنورەکە ( MRI ) نزیکەی 7.2 ملیۆن کەسن ، لە کاتێکدا کە کرێی خانوو لە هەندێك شوێنی لەندەندا بە ڕێژەی لە سەدا 43ی موچەکە سەر کەوتوە و لە شوێنەکانی دیکە بە ڕێژەی لە سەدا 36.
هیچ کام لەمانە سیر نیین کە دەبینیت سەرۆکی نوێی کۆمپانییای بریتش پێترۆڵ لە ساڵێکدا 11.7 ملیۆن موچەکەیەتی بێ گومان جگە لە موخەسەساتی دیکە . ئەم سەرۆکە ژنێکە بە ناوی Meg O’Neill. جا لێرەد دەبێت بیر لەوە بکەیتەوە ئەی خودی کۆمپانیاکە دەبێت لە ساڵێکدا چەند قازانج بکات؟؟