یاسای نوێ لە ئەڵمانیا کە داوا دەکات پیاوان ڕەزامەندی سەربازی وەربگرن بۆ مانەوەی درێژخایەن لە دەرەوەی وڵات
06/04/2026
بڕگەیەکی سەیر لەیاساکەدا کە داوا دەکات پیاوای تەمەن 18 ساڵ تا 45 ساڵ پێش هەر مانەوەیەکی بەرچاو لە دەرەوەی وڵات، تەنانەت لە کاتی ئاشتیدا، مۆڵەت لە هێزە چەکدارەکان وەربگرن. یاساکە کە لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، کە داوا لەو پیاوانە دەکات پرسیارنامەیەک پڕبکەنەوە بۆ پێوانەکردنی گونجاوییان بۆ خزمەتکردن لە هێزە چەکدارەکاندا.
وەزیری بەرگری، بۆریس پیستۆریۆس، وتی ئەگەر مۆدێلی “مۆدێرن” نەتوانێت ژمارەی پێویست دامەزرێنەران ڕابکێشێت، پەرلەمان ناچار دەبێت تاوتوێی دووبارە ناساندنەوەی خزمەتگوزاری ناچاری بکات، لەکاتێکدا یاساکە لە مانگی کانوونی دووەمدا لە ئەنجومەنی خوارەوەی بوندستاگ پەسەندکرا.
یاساکە دەڵێت ئەو پیاوانەی کە تەمەنیان لە نێوانی 17 و 45 ساڵدایە بۆ زیاتر لە سێ مانگ داوای مۆڵەت بکەن بۆ ئەوەی ئەڵمانیا بەجێبهێڵن. ئەم بڕگەیە دەتوانێت کاریگەری لەسەر ملیۆنان هاوڵاتی ئەڵمانی هەبێت کە دەست دەکەن بە هەر شتێک لە ساڵێک کە کەلێن هەیە لە نێوانی ساڵانی خوێندنیاندا ی یان خوێندن لە دەرەوەی وڵاتەوە تا کارێکی نوێ یان پشوو.
وەزارەتی بەگری ئەڵمانیا دەڵێت یاسا نوێیەکە بۆ ئەوە داڕێژراوە کە چوارچێوەیەک بۆ دامەزراندنی سەربازی لە ئەگەری پێویستدا ببێت، ئەمەش وایکردووە کە پێویست بێت شوێنی ئەو کەسانە بزانرێت کە ئەگەری سەربازبوونیان هەبێت لە ئەگەری پێویستی بەپەلە. ئەوان دەڵێن: “بەپێی وشەکانی یاساکە، نێرینەکانی تەمەن 17 ساڵ و سەرووتر ناچارن داوای ڕەزامەندی پێشوەختە لە سەنتەری پیشەیی پەیوەندیدار لە بوندسوێر بکەن بۆ مانەوە لە دەرەوەی وڵات کە زیاتر لە سێ مانگ دەخایەنێت.” یاساکە باس لەوە دەکات کە پابەندبوون لە تەمەنی 45 ساڵیدا کۆتایی دێت. وتەبێژای وەزارەتی بەرگری دەڵێت : “ئەو ڕێسایە پێشتر لە کاتی شەڕی سارددا کارپێکراوە و هیچ پەیوەندییەکی پراکتیکی نەبووە؛ بە تایبەتی، سزای لەسەر نییە.” وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە نەکردووە ئەمساڵ چەند کەس داوای مۆڵەتیان کردووە.
ئەوەشی وتی ئەو پیاوانە ، ڕەزامەندی وەردەگرن کە بۆ ماوەیەک لە دەرەوەی وڵات بن، بە مەرجێک کە وەرگرتنی سەربازی لە کاردا نەبێت و ئەڵمانیا ڕووبەڕووی باری نائاسایی نەبنەوە.
ئەڵمانیا دەڵێت مەبەست لەم سیاسەتە بۆ دۆزینەوەی خۆبەخشی پێویست بۆ بەرزکردنەوەی پلەکانی سەربازی بۆ 460 هەزار کەسە کە پێکهاتووە لە 260 هەزار سەربازی چالاک و 200 هەزار یەدەگ، تا ساڵی 2035. وڵاتەکە 182 هەزار سەربازی چالاک و کەمێک کەمتر لە 50 هەزار یەدەگی هەیە. لە ساڵی 2011 لە سەردەمی ڕاوێژکاری ئەوکات، ئەنگێلا مێرکڵ، خزمەتی سەربازی ناچاری ڕاگیرا.
فریدریش مێرز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، دەیەوێت بەهێزترین سوپای ئاسایی لە ئەوروپادا دروست بکات، لەکاتێکدا مەترسییەکانی ڕووسیا زیادیکردووە، لەدوای داگیرکردنی تەواوی ئۆکرانیا لەلایەن کرێملینەوە، هەروەها گومانی هەیە لە پابەندبوونی ئەمریکا بە ئاسایشی ئەوروپا لە سەردەمی دۆناڵد ترەمپدا.
دژ بەم بریار و سیاسەتەی ئەڵمانیا قوتبییان دەسستیان کردووە بە خۆپیشاندان.