Categories
Kurdish

دۆاڕاو و براوەی شەڕەکە

دۆاڕاو و براوەی شەڕەکە

09/04/2026

وەستانی جەنگەکە بۆ ماوەی دوو هەفتە لانی کەم پشویەکە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دابەزینی نرخی نەوت و غاز ئەگەر گەروی هورمز بکرێتەوە . ئاشکرایە کە ئەمریکا و ئێران هەردوولایان بە جەنگەکەوە هیلاك بوون، حەزیان بە وەستانی شەڕەکە دەکرد بە تایبەت ئەمریکا.

ئەو دە مەرجەی کە ئێران خستویەتییە بەردەم ئەمریکا بۆ وتووێژ و ڕێکەوتن هەشتیان پەسەندکردنی لای ئەمریکییەکان ئاسانە ، دوانەکەی دیکەیان کە لە دەست دەرهێنانی گەروی هورمزە لە دەست ئێران و کشانەوەی ئەمریکایە لە ڕۆژهەڵاتی ناوین خاڵە قورسەکانە.

لەم جەنگەدا براوە و دۆڕاو هەیەو براوەی سەرەکیش هەیە .

ئیران :

+ ئیران نزیکەی و ڕەنگە زیاتریش لە 60 سەرکردەی ڕۆحانی و سیاسی و سەربازیی لە ڕیزەکانی پاسدار وبەسیج و هێزی دەریایی و ئەرتەش لە دەستدا.  لە بواری دەریایی و ئاسمانی و زەویدا تێشکانێکی گەورە بوو بۆی . وەکو میدیاکان دەیڵێن نزیکەی 2500 کەس لە خەڵکانی مەدەنی گیانیان لە دەستداوە ژمارەیەکی زۆریش بریندار و هەڵهاتوو بۆ شوێنە ئارامەکان هەیە بە دەرەوەی ئێرانیشەوە . هەندێك لە زانکۆکان دامەزراوە کۆمەڵایەتی و ئابووری و تەکنەلۆجی و تەنانەت خەستەخانەش وێران بوە .

+ ئێران لەم شەڕەدا زیانێکی ئێکجار گەورەیان کرد کە وەکو باس دەکرێت ماوەیەکی زۆری دەوێت تاکو بگاتەوە دۆخی پێش شەڕ.

+ بەڵام لە لایەکی دیکەوە ئێراوە براوە بوو  کە هیچ کەسێك و هیچ دەوڵەتێك چاوەڕوانی نەدەکرد کە ئەوەندە خۆڕاگر بن.  خۆڕاگری ئێران بە  تەنها لە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای  ڕوسیا و چین دا نەبوو ، بەڵکو سیستەمی حوکمڕانی کە دایان مەزراندبوو کە لە دەستدانی ئەو هەموو سەرکردە گەورە و خاوەن ئەزموونانە هیچ کاراییەکی وەك تێشکان و بەزینی لەسەر ئێران دانەنا.  ئەمەش خاڵێکی گرنگ و سەرسوڕهێنەر بوو بۆ خودی ئەمریکا و ئیسرائیل زۆربەی سەرانی دەوڵەتەکان .

+ ئێران توانی لە یەك کاتدا لە ئیسرائیل و وڵاتانی کەنداویش بدات .

+ مینڕێژکردنی گەروی هورمز و ڕێگەنەدان بە پاپۆرەکان کە بەوێدا تێپەڕن قەیرانێکی گەورەی بۆ هەموو جیهان دروست کرد ، هاوکاتیش گەورەترین فشاریشی خستە سەر ترامپ بە پەرۆشبوونی بۆ گەڕان بەدوای دەروویەکدا بۆ وەستانی شەڕەکە.

ئەمریکا:

+  بەهاوکاری ئیسرائیل ئەمریکا براوە بوو بەوەی کە توانی پەڕو باڵی ئێران بکات بیگەڕێنێتەوە بۆ دەیەها ساڵ لەمەوبەری کە وەختێکی زۆری ئەوێت ئێران بتوانێت وەکو خۆی لێبێتەوە هاوکاری گروپە وابەستەکانی خۆی بکات .

+ زۆرێك لە چەك و مووشەك تەکنەلۆجیای نوێی هەموو تاقی کردەوە.

+  وڵاتانی کەنداوی خستەوە قاوغەکەی خۆیان کە بە بێ ئەمریکا هەرگیز ناتوانن بژین . وای لێکردن کە زیاتر هەوڵی کڕینی چەک و تەقەمەنی نوێ بدەن ، با هەر هەیان بێت ، نەشتوانن بەکاری بهێنن .

+ بووژاندنەوەی کارگەی چەك و تەقەمەنی و دروستکردن و پێشکەوتنی تەکنەلۆجیای باشتر. کەواتە مامەڵە و بازرگانی چەك و تەقەمەنی بەردەوام دەبێت و بێ کاریش لەو بوارەدا زۆر نابێت یا بنەبڕ دەبێت.

+ ترامپی زیاتر بەسەر یەکێتی ئەوروپادا شێرە کرد کەبە بێ ئەوان لەگەڵ ئیسرائیل دا  دەتوانێت جەنگ بکات. ئەمەش کە بەلای ترامپ-ەوە سەرکەوتن بوو یەکێتی ئەوروپا و ناتۆی بێ منەت کرد کە چی تر ئەمریکا پێویستی بەوان نییە.

+ ئەمریکا کەوتە بەردەم سەرفکردنی پارەیەکی خەیاڵی کە ڕەنگە لە دوایداگرفتی بۆ دروس بکات .

+ ناڕەزاییەکی گەورە و زۆری دژ بە ترامپ و ئیدارەی ئێستای ئەمریکی دروست کرد .+ ئەمریکا ئەو هەیبەتەی جارانی نەما.

+ لەسە خودی شەخسییەتی ترامپ زۆر کەوت بە لێدوانی ڕاگەیاندنی زۆر ناکۆک و زۆربڵێی.

لوبنان:

لوبنان دوای ئێران گەورەترین زەرەرمەندی ئەم جەنگە بوو بەهۆی بەرگریکردنی حیزبوڵا لە ئێران .

عێراق و هەرێم

+ زیانیان لێکەوت بەڵام پێویستیان بە وەرگرتنی ئەزموونە سەبارەت بە ئێران و ئدارەکەی و میلیشیاکان.

+ کوردی ڕۆژهەڵات زیانی وایان لێنەکەوت و حکومەتی ئایندەی ئێران ڕەنگە بیر لە دانوستاندن لەگەڵ هێزەکانی ڕۆژهەڵاتدا بکاتەوە و بارودۆخی کورد لەوێ باشتر بێت .

ڕوسیا:

براوەی یەکەمی جەنگ ڕوسیا بوو:

+ وزەیەکی زۆری فرۆشت هەر لە یەکەم دوو هەفتەی شەرەکەدا بایی 6.5 ملیار دۆلار نەوت و غازی فرۆشت . هەفتەی پێشوو هەنگاریا و سلۆڤاکیا داوایان لە یەکێتی ئەوروپا کرد کە گەمارۆدانی ئابووریان لەسەر ڕوسیا لابدەن یاخود شلی بکەن تاکو ئەمان لە ناچارییدا نەوت و غاز لە ڕوسیا بکڕن .

+ هێڕشەکانی ڕوسیا بۆسەر ئۆکرانیا کوشتار وێرانکارییەکەی ئەوێی، بۆ ئەم ماوەیە کەنار خست و ڕوسیا دەستی زیاتر ئاوەڵا بوو .

+ شەڕەکە ئێرانی زیاتر خستە باوەشی ڕوسیاوە.

+ ڕوسیا توانی چەک و هاوکارییەکانی دیکەی بۆ ئێران لە جەنگەکەدا تاقی بکاتەوە و دەرکەوت تا ڕادەیەك پێشکەوتوتر بوون لە تەکنەلۆجیای ئەمریکی .

+ لە داهاتوودا ڕەنگە گۆڕانکارییەك بەسەر سیاسەتی دەرەوی وڵاتانی ناوچەکەدا بێت و وردە وردە ئەمریکا بە ڕوسیا بگۆڕنەوە .

چین:

چینیش براوە بوو بەوەی کە هیچ زیانێکی نەکرد و ئێرانیش زیاتر و خێرا تر دەچێتە باوەشی چینەوە ، ئەو چەکانەشی کە ناردی بۆ ئێران لە جەنگەکەدا تاقی کرانەوە.

خەڵكی لە جیهاندا:

جەنگەکە کارەساتی بەسەر تەواوی خەڵكانی هەژار و کەم دەرامەتدا هێنا و ئەوان دۆڕاوی سەرەکین بە بەرزبوونەوەی نرخی پیداویستییەکانی ژیان و بوارەکانی دیکە وەکو بەنزین و غاز وگازۆریل و سەفەر و گەشت و شتەکانی دیکە و  گواستنەوەی شتومەك و بەرزبوونەوەی کرێی خانو و سلفەی عەقار بە بەرزبوونوەی هەڵئاوسانی پارە ( تێچووی ژیان ) و هەروەها ڕێژەی سوو لە لایەن بانقەکانەوە.  بە وەستانی جەنگەکەش زۆربەی ئەوانە نرخەکانیان دانابەزێت یاخود زۆر بە کەمی دادەبەزن وەکو چۆن لە سەردەمی کۆرۆنا و سەرەتای جەنگی ڕوسیا و ئۆکرانیادا ڕوی دا.

……………………..

.

+ لە داهاتوودا ڕەنگە گۆڕانکارییەك بەسەر سیاسەتی دەرەوی وڵاتانی ناوچەکەدا بێت و وردە وردە ئەمریکا بە ڕوسیا بگۆڕنەوە .

چین:

چینیش براوە بوو بەوەی کە هیچ زیانێکی نەکرد و ئێرانیش زیاتر و خێرا تر دەچێتە باوەشی چینەوە ، ئەو چەکانەشی کە ناردی بۆ ئێران لە جەنگەکەدا تاقی کرانەوە.

خەڵكی لە جیهاندا:

جەنگەکە کارەساتی بەسەر تەواوی خەڵكانی هەژار و کەم دەرامەتدا هێنا و ئەوان دۆڕاوی سەرەکین بە بەرزبوونەوەی نرخی پیداویستییەکانی ژیان و بوارەکانی دیکە وەکو بەنزین و غاز وگازۆریل و سەفەر و گەشت و شتەکانی دیکە و  گواستنەوەی شتومەك و بەرزبوونەوەی کرێی خانو و سلفەی عەقار بە بەرزبوونوەی هەڵئاوسانی پارە ( تێچووی ژیان ) و هەروەها ڕێژەی سوو لە لایەن بانقەکانەوە.  بە وەستانی جەنگەکەش زۆربەی ئەوانە نرخەکانیان دانابەزێت یاخود زۆر بە کەمی دادەبەزن وەکو چۆن لە سەردەمی کۆرۆنا و سەرەتای جەنگی ڕوسیا و ئۆکرانیادا ڕوی دا.

Leave a Reply