هاوڕێیان و برادەرانی فەیسبوك
15/04/2026
هاوڕێیان و برادەرانی فەیسبوك ، ئەم لینکەی لە خوارەوە دامناوە دیمانەیەکی یا چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەنوسێکی فەرەنسییە لەگەڵ عەبدولکەریم قاسم کە تا ئەم نزیکانە بڵاوکردنەوەی قەدەخە بووە .
بە خوێندنەوەی، من زۆر چێژم لێوەرگرت زۆر ڕاستیش یا ڕای شاراوە کە هەرگیز لە میدیای عێراقی و حیزبی شیوعییەوە یاخود ی بزوتنەوەی کوردییەوە نەمان بیستووە ، بەڵام لێرەدا دەیبیستیت .
قسە لەسەر ئەوە نییە کە ئەوەی لە 1958 دا ڕویدا پیلانگێڕی بوو یاخود شۆڕش بەڵکو قسە لەسەر کەسایەتی خودی قاسم-ە کە زۆر شتت لە خوێندنەوەی دیمانەکەدا بۆ دەردەکەوێت، کە قاسم کابرایەکی نەخوێندەواری هەڕەمەکی یا ئەفسەرێکی کەلەپووتی نێو سوپا نەبووە وەکو ئەوەی کە ناسراوە.
ئەگەر وەختت هەیە ، گەر چی تۆزێك دووروو درێژە بەڵام خوێندنەوەی خراپ نییە.
زاهیر باهیر