Categories
Kurdish

گرفتەکان لە بریتانیا لە زیادبووندان

03/09/2023

پێشتر تەنها گرفتی گرانی و بەشی تەندروستی هەبوو لە کەمی دکتۆر و برینپێچ و لیستی چاوەڕوانکردنی ٧،٦٠ ملیۆن کەسی بۆ بینینی دکتۆر و نەشتەرگەریی بەڵام لەم هەفتەیەوە دوو گرفتی سەرەکی چووەتە سەر ئەوانی دیکە

لەم هەفتەیەدا ئاشکرا بووکە زیاتر لە ١٠٠ بینای قورتابخانە کە لە نێوانی ساڵانی ١٩٦٠ و ١٩٩٠ داکراون سەقفەکانیان درز و شەقی گەورەی تێکەوتون و مەترسی هەرەسهێنانیان لێدەکەن هەر لەبەر ئەمە لە ئێستادا بڕیاری ئەوە دراوە کە نەکرێنەوە و بەشی ڕۆشنبیریی لە هەوڵی دۆزینەوەی بینادان. ئەوە نەبێت هەر بینای قوتانخانە بێت بەڵکو زیاتر لە ٣٤ بینای تری حکومەتی و هەروەها هەندێ لە بینای خەستەخانەکانیشی گرتۆتەوە.

بوونی ئەم کێشەیە لەوەوە دروست بووە کە لەبری بەکارهێنانی چیمەنتۆی باش جۆرە گیراوەیەکی دیکە بەکارهێنراوە کە تێچووەکەی هەرزانتر کەوتوە لەسەر کۆمپانیاکان .

گرفتی دووەم هەر لەم ڕۆژانەدا دەرکەوت کە زۆرێك لە قوتابیانی قوتابخانەکان کە خواردنی قوتابخانە دەخۆن گریمانی تووشبوونی نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە بەهۆی بەکارهێنانی نیتراتەوە، NO3 , NO2 بۆ پرۆسەکردن و هەڵگرتن و پاراستنی گۆشت لە خراپبوونیی وەکو هام و سۆسج و سەلامی و…تد .

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی نوێ بوونی نیترات لە خواردنەکاندا پرۆسەی گۆشت بە نیترات دەبێتە هۆی شێرپەنجەی قۆڵۆن بۆ ئەوانەی کە تەمەنیان لە خوار ٥٠ ساڵییەوەیە لە ئەمەریکا کە لە ساڵی ١٩٩٥ بە ڕێژەی لە سەدا ١١ بوووە کەچی لە ساڵی ٢٠١٩دا ڕێژەکە سەرکەوتووە بۆلە سەدا ٢٠ .

هەر ئەو ڕاپۆرتە دەری خستووە کە پرۆسێسکردنی گۆشت بۆ تووشبوونی نەخۆشی جۆری شەکرەی ٢ مەترسیدارە لەگەڵ ئەوەشدا حکومەت ئامادەنییە بەکارهێنانی نیترات لە پرۆسەکردنی گۆشتدا قەدەخە بکات. خودی نیترات کە بە شێوەیەکی سروشتی لە گۆشتی کاڵ و نەباتات و ئاو و خۆڵ و زۆر شتی تردا هەیە سوودمەندە لە وەستانی گەشەکردنی هەندێ ئۆرگاندا کە تا ڕادەی مردنی کەسەکان مەترسدارن .

Leave a Reply