Categories
Kurdish

لە بریتانیا هۆشداری دەدرێت ساڵی 2024کرێکارانی بەریتانیا لە ساڵی 2019 خراپتر دەبن

لە بریتانیا هۆشداری دەدرێت ساڵی 2024کرێکارانی بەریتانیا لە ساڵی 2019 خراپتر دەبن

06/09/2023

ئەم تایتڵەی سەرەوە لە لایەن دامەزراوەیەکی پێشەنگی بیرکردنەوەیە کە مژدەی خراپی بارودۆخی ژیانی کرێکارانی بریتانیا بۆ ساڵی ئایندەد دەدات کە بە ڕێژەی 4% خراپتر بن لە چاو ساڵی 2019.

ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە بەرزبوونەوەی سلفەی عەقار بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی سووەوە و بەرزبوونەوەی بەرچاوی باج و گەشەنەکردنی ئابووری و وەستانی، بەو مانایەیە کە کرێکارانی بریتانیا لە ساڵی 2024 تووشی خراپترین دابەزینی داهاتەکان دەبن کە لە ماوەی پێنج دەیەدا لە دوای ساڵانی 1950 ڕووی نەداوە

ژووری بازرگانیی بریتانیا لە پێشبینییە ئابوورییە چارەکییەکەیدا ڕایگەیاندووە، بریتانیا لەمساڵدا خۆی لە پاشەکشە بەدوور گرتووە بەڵام لەگەڵ "ژمارەیەک لە پێوەرە ئابوورییەکان کە ئێستا کەوتونەتە ڕوو" دوو ساڵی داهاتوو "گەشەکردنێکی بەردەوامی نزم" بەدوای خۆیدا دەهێنێت شرۆڤەکارانی دامەزراوەکە دەڵێن داهاتی ماڵە ئاساییەکان کە کار دەکەن لە ساڵی 2024 -2025دا بە ڕێژەی%4 کەمتر دەبێت بە بەراورد بە ساڵی 2019 -2020 ڕاپۆرتەکە سەیری داتا بەراوردکارییەکانی بەریتانیای کردووە کە دەگەڕێتەوە بۆ ناوەڕاستی سەدەی بیستەم ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە هەژاری ڕەهادا دەژین – کە بە خوار %60ی داهاتی ناوەندی ساڵی 2010 – 2011 حیسابی بۆ کراوە، کە بەپێی هاوسانکردنی هەڵاوسانی پارە پێشبینی دەکرێت لە ساڵی داهاتوودا 300 هەزار کەس بەرزبێتەوە و لە ساڵی 2024 – 2025دا بگاتە 12 ملیۆن کەس.

Leave a Reply