Categories
Kurdish

وێرانبوونی ژینگە و شەڕ، جەنگ، ژمارەی لێقەوماوانی زیاتر کردووە

وێرانبوونی ژینگە و شەڕ، جەنگ، ژمارەی لێقەوماوانی زیاتر کردووە

11/09/2023

سیستەمی سەرمایەداریی لە هەموو بوارەکاندا و لە هەموو بەرەیەکدا لە جەنگی هەرەس پێهێنانی بەشەرییەتدایە، وێرانکردنی ژینگەدایە، کوشتن و بڕینی بە کۆمەڵدایە، زیادکردنی ژمارەی کۆچبەران و پەنابەران و بێکارییدایە، دروستکردنی چەشنەکانی جەنگ: نەتەوەیی، دینیی، ئەهلی بە هۆکاری جیا جیا..لە پێناوی مانەوەی خۆی و کۆنترۆڵکردنی هەموو شتێك و کەڵەکەنانی سەرمایەی زیاتر.

کەواتە لامان سەیر نەبێت کە ژمارەی قوربانییەکانی مانگانەو ساڵانە لە بەرزبوونەوەدان. بە گوێرەی داتای تازە کە لە لایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچکردن کە لە ساڵی ١٩٥١دا دامەزراوە ٧١.١ ملیۆن کەس لە ساڵی ٢٠٢٢لە شوێنی خۆیان هەڵکەنراون و ڕەویان کردووە ، ئەم ژمارەیە لە چاو ساڵانی پێشتردا بە ڕێژەی لەسەدا ٢٠ زیادی کردووە. زۆربەی ئەمانە هاووڵاتی ١٠ وڵات بوون کە هەندێکیان : ئەفغانستان، سۆدان، سوریا، کۆنگۆ، ئۆکرانیایە، کە ٣٢ ملیۆن زیاتر بوون کە بەشێکیان بە هۆی کارەساتی سروشتی وەکو لافاو و وشکەساڵی و هەرەسهێنانی زەوی و تلیسانەوە ڕەویان کردووە.

هەر ئەم ڕێکخراوە ژمارەی ئەوانەی لەساڵی ٢٠١٤ وە تاکو ٢٠٢٢ بوونەتە قوربانی لە ڕێگاو بانی گەیشتن بە ئەوروپا و وڵاتانی دیکە زیاتر لە ٢٨ ملیۆن کەس بوون.

Leave a Reply