12/09/2023
هەر وەکو چۆن ترس ئازادیی ناهێنێتە کایە، ئازادیش نابێتە بنەمای دروستکردنی ترس. کردنی چاکەیەك تاکو لە سزادانی دەروونیی یاخود جەستەیی بتپارێزێت نەك هەر ئەرزشی نییە، بەڵکو هەڵبژاردەی خودی خۆتیش نییە، واتە تۆ ئازاد نەبویت لە کردنی ئەو چاکەیەدا، هەر ئاواش کردنی چاکەیەك لە پێناوی پاداشتێکی دنێوی یاخود دونیایی داهاتوو هیچ خەسڵەتێکی مرۆڤانەی تێدا نییە.
هەر بەم شێوەیە، دانی زەکات، سەرفترە، کردنی خێر لەبەر ئەوەی ئازادانە نییە، واتە لە ترسی سزا و بۆ پاساوی پاداشتدایە، شایانی ستایش و پیاهەڵدان نییە.