Categories
Kurdish

خۆپیشاندان و ناڕەزایی لە لیبیا

خۆپیشاندان و ناڕەزایی لە لیبیا

19/09/2023

خۆپیشاندەرانی لیبیا لە توڕەییدا بەهۆی مردنی زیاتر لە ١٣ هەزار کەس و سەرنگوونبوونی ٢٠ هەزاری دیکە بەهۆی لافاوەکەی دێرنا ماڵی سەرۆکی شارەوانی، عەبدولمەنام ئەلغەیسی، لیبیان ئاگردا. دوێنی، دووشەمە، بە هەزاران کەس خۆپیشاندانیان کردووە و داوای لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی ‘بەپەلە’یان کردووە سەبارەت بەو کارەساتەی کە هەزاران کەسی کوشتووە.

دواتر لە ئێوارەدا خۆپیشاندەران لە دەرەوەی مزگەوتی سەحابە، بەرپرسانی لیبیایان کردە ئامانج، لەنێویاندا ئەگویلا ساڵح، سەرۆکی پەرلەمانی لیبیا کە بنکەکەی لە ڕۆژهەڵاتی لیبیایە. هەندێکیان لەسەر سەقفەکەی مزگەوتەکە لەبەردەم قوبە زێڕینەکەی دانیشتبوون، کە هێمایەکی دێرنا بوو.

حکومەت لە ڕۆژهەڵاتی لیبیا ڕایگەیاندووە، سەرۆکوەزیرانی لیبیا ئوسامە حەمەد سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی دێرنای لە کارەکانیان دوورخستووەتەوە و ڕەوانەی لێکۆڵینەوەی کردوون.

مەنسور، خوێندکارێکە کە بەشداری لە ناڕەزایەتییەکەدا کردووە، وتی دەیەوێت لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلە لە ڕووخانی بەنداوەکان بکرێت، کە ;وایکردووە هەزاران کەسی خۆشەویستمان لەدەست بدەین.

خۆپیشاندەرێکی دیکە بەناوی تەها میفتاح ڕایگەیاند، خۆپیشاندانەکە پەیامێکە کە حکومەتەکان شکستیان هێناوە لە بەڕێوەبردنی قەیرانەکە;، ئاماژەی بەوەشکرد، بە تایبەتی پەرلەمان تاوانبار بووە، داوای لێکۆڵینەوەیەکی نێودەوڵەتی لە کارەساتەکە و ;ئاوەدانکردنەوە لە ژێر چاودێری نێودەوڵەتیدا کرد.

شاری دێرنا دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی لیبیا، کە بەشێکە لەو وڵاتە کە لەلایەن فەرماندەی سەربازی خەلیفە حەفتەرەوە کۆنترۆڵکراوە و لەلایەن حکومەتێکەوە سەرپەرشتی دەکرێت کە هاوتەریب لەگەڵ ئیدارەی دانپێدانراوی نێودەوڵەتی لە تەرابلوس، لە ڕۆژئاوای وڵاتەکەی دامەزراوە.

Leave a Reply