The Shock Doctrine
کتێبه مه‌ترسیداره‌که
زاهیر باهیر
16/06/2008
کتێبه مه‌ترسیداره‌که نازناوی دوا کتێبی نه‌ئومی کلای‌نه، ئه‌م نازناوه‌ش
له لایه‌ن یه‌کێک له‌وانه‌ی که له به‌رگی کتێبه‌که‌دا شتێیان له سه‌ر نوسیوه، دراوه به‌م کتێبه، که ئه‌ویش نۆڤڵ نووسی مه‌شوره، ئه‌رونداتی ڕۆیه،له پێناسه‌ی کتێبه‌که‌دا ده‌ڵێت ده‌بێت خوێندنه‌وه‌ی ئیجباری بێت.
كلاین ئافره‌تێکی مه‌شووره له سه‌ر ئاستی جیهانی، چه‌ند کتێبێکی گرنگی به چاپ گه‌یاندووه، ڕۆژنامه‌نووسێکی به‌ناو نانگه، له ئه‌زمه‌که‌ی ئه‌رجه‌نتیندا ماوه‌یه‌ک مایه‌وه و زۆری نوسی له سه‌ر ڕوداوه‌کانی ئه‌وێ. له‌سه‌ر ده‌می دا‌گیرکردنی عێراقیشدا نزیکه‌ی ساڵێک له به‌غداد مایه‌وه، ڕاپۆرته‌کانی له ڕۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانیو ڕۆژنامه‌و گؤڤاره‌کانی ئه‌مه‌ریکادا بڵا ده‌کرایه‌وه ، له چه‌ند زانکۆیه‌کی ئه‌مریکیو له‌نده‌ن ده‌رس ده‌ڵیته‌وه . كه‌سێکی زۆر چالاکه‌و له هه‌موو ڕوداوه‌کانی ئه‌نتی کاپیتاڵیزمدا به‌شداری ده‌کات هه‌م وه‌کو به‌شداری که رێک که خۆی باوه‌ڕی پێی هه‌یه و هه‌م وه‌کو ڕۆژنامه‌نووسێکیش. وا باسی کلاین ده‌کرێت که ته‌ئسیری له‌سه‌ر خه‌ڵکێکی زۆر هه‌یه له جییهاندا.
له سه‌ره‌تای ده‌رکردنی کتێبه‌که‌یدا مشت‌و مڕێکی زۆری له سه‌ر کرا ، له لایه‌ن زۆربه‌ی که‌سانی به‌توانای مه‌شوره‌وه له مه‌جالی سیاسی‌و ئابوری‌و کۆمه‌ڵایه‌تیو ..هتد به‌وه پێناسه کرا که باشترین کتێبێکه له سه‌ر کاپیاڵیزم به گشتی و بازاڕی ئازاد‌و گڵۆبه‌ڵازه‌یشن به تایبه‌تی.
به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه ئه‌وه‌ی نه‌بیستراوه ده‌یبیستی ، ئه‌وه‌ی نه‌تدیتووه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی ئاسان نوسراوه‌و به ئامارێکی زۆره‌وه، ده‌توانیت بیهێنیته خه‌یاڵی خۆت‌و بیبینیت، ئه‌وه‌ی که پێشبینیت نه‌کردوه ڕوبدات، ئێستا ده‌زانی که ڕودانی ئاساییه، ئه‌وه‌ی که‌لایه‌نێکی شاراوه‌ی کاپیتاڵیزمه لای خه‌ڵکانی ئاسایی وه‌کو ئێمه، کلاین له‌م کتێبه‌ی دا که‌شفی ده‌کاتو شه‌نووکه‌وی ده‌کات.
كلاین له‌م كتێبه‌یدا به واقیعی ڕووداوه‌کانه‌وه، به ئاماری ڕه‌سمی هه‌ندێ لایه‌نی تازه له به‌ڕبه‌ڕیه‌تی سه‌رمایه‌داریو گڵۆبه‌ڵایزه‌یشن ده‌خاته ڕو . له‌وانه:
1- بۆ چه‌سپاندنی بازاڕی ئازاد هه‌بوونی قه‌یران زه‌روریه، ئیدی ئه‌و قه‌یرانه قه یرانێ بێت که کاره‌ساته سروشتیه‌کان خولقاندبێتی یا خود جۆرێک له جۆره‌کانی جه‌نگ خولقاندبێتی. 2- بازاڕی ئازاد‌و توندوو تیژی له شانی یه‌که‌وه ده‌ڕۆن، نه‌ک وه‌کو ووتراوه بازاڕی ئازاد‌و دیمۆکراتی له شانی یه‌که‌وه‌ن . 3- به‌رپاکردنی جه‌نگو ورده جه‌نگ کارێ زه‌رووریه بۆ داپۆشینی ئه‌زمه‌که به چه‌واشه کردنی خه‌ڵکی و له بیر کردنی مه‌سه‌له سه‌ره‌کیو وه‌ختیه‌کانی.
4- تا ئێستا هه‌ر وا بیستراوه کاتێک که ده‌وڵه‌ت ده‌که‌وێته جه‌نگه‌وه ، جه‌نگه‌که به سه‌ربازو هێزه‌کانی تری میلیته‌ری ده‌یکات ، به‌ڵام له دا‌گیرکردنی عێراق دا بۆ گه‌یاندنی سوودو قازانج به توێژاڵێکی تر یا به که‌سه نزیکه‌کانی خۆیان ، ده‌ستی که‌رتی تایبه‌تی گه‌یشتۆته ئه‌م به‌شه‌ی ده‌وڵه‌تیشه‌وه.
===============================
کلاین بۆ روونکردنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه جه‌نده‌ها ڕوداوی واقیعیانه‌ی هێناوه‌ته‌وه، هه‌ر له چیلیه‌وه ، بۆلیڤیا ، ئه‌رجه‌نتین ، نیکه‌راگوا، نه‌یجیریا، گواته‌میلا، چین، ڕوسیا، پۆڵۆنیا ، یوغۆسلافیا، لوبنان، عێراق، به‌ریتانیا هه‌تا ئه‌مه‌ریکاش.
لێره‌دا باس له قوتابیانی زانکۆی شیکاگۆ ده‌کات و ده‌وریان له ته‌تبیق کردنی چاره‌سه‌ری سه‌دم) shock and که ڕیفۆرمی سه‌رمایه‌داریه به گه‌یاندنی بازاڕی ئازاد به‌م ووڵاتانه. ئه‌م قووتابیانه له سه‌ر ده‌ستی پڕۆفیسۆر میڵتن فریدمان ( Milton Friedman) ده‌رسیان دادراوه . . بیر‌و بۆ چونی فرێدمان ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ ساڵانی په‌نجاکان، زیاتر له سێ سه‌ده فرێدمان وه ک کابرایه‌کی به توانا‌و هه‌ڵسوڕاێکی زۆر چالاک چ له مه‌جالی وانه ووتنه‌وه‌و محازه‌ره‌کانی دا، چ له مه‌جالی ڕاوێژکاری کردن بۆ سه‌رۆکه یه‌ک به دوایه‌که‌کانی ئه‌مه‌ریکاو سه‌رۆکانی وه‌کو پینۆشێت له چیلی و دان پیاو شینگ له چین و گۆرباشۆفو یاڵتسن له ڕوسیا‌و گه‌لێک سه‌رۆکی تر له ووڵاتانی تر. فرێدمان پلان‌و ستراتیجیه‌تی خۆی هه بوو له گه‌شه پێدانی بازاڕی ئازادا، زۆر جار ئه‌م هه‌ڵوێسته ی ده‌یخسته به‌ره‌یه‌کی دژه‌وه به سه‌رۆکه‌کانی حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکی. ئه‌و باوه‌ڕی به هیچ جۆره ته‌قیوداتێک( به‌ربه‌ستێک) نه‌بوو له به‌رده‌م کاپیتاڵدا، ئه‌ی ویست پاره ئازاد بێت ، سنورێک، یاسایه‌ک، به‌رهه‌ڵستیه‌ک نه‌بێتو نه‌مێنێت له به‌رده‌میا، باوه‌ڕی وابوو هه‌موو حکومه‌ته‌کان ده‌بێت کار ئاسانی بۆ پاره‌و بزنس بکه‌ن به: 1- باج له سه‌ر پاره‌و کاڵا که‌م کرێته‌وه. 2- هه‌موو موڵکی ده‌وڵه‌تی به قوتابخانه‌و خه‌سته‌خانه‌و شاره‌وانیو خانووبه‌ره‌و شوێنه خزمه‌ت گوزاریه‌کانو نه‌ک هه‌ر کۆمپانیاو کارگه‌کان ته‌نانه‌ت پارکه‌کانیش هه‌رزان فرۆش بکرێت‌و ببێته موڵکی تایبه‌تی له موڵکی ده‌وڵوتیه‌وه. 3- ده‌ستورو یاسای ده‌وڵه‌ت وای لێبکرێت که له قازانجی بزنس بێت‌و کار ئاسایی بۆ بکات، له‌وانه هه‌ڵگرتنی نرخ واته ئازادی له نرخ داناندا، لێدان له پاوه‌ری نه‌قابه‌و نه‌هێڵانی ده‌وریان، ده ر‌کردنی کرێکاران به ئاسانی و بێ دانی قه‌ره‌بوو پێیان، شکاندنی نرخی کرێ، نه‌هێڵانی یا که‌م کردنه‌وه‌ی مو‌چه‌ی خانه نشین کراوان . 4- سه‌ربه‌ستی له ڕه‌ده‌ڵو به‌ده‌ڵو مامه‌ڵه‌ی بازرگانی و پیشه‌سازی دا. 5- ده‌ست گرتنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت له پاره سه‌رف کردندا له سه‌رجه‌می ده‌سگاخزمه‌ت گوزاریه‌کاندا.
فرێدمان بڕوای وابوو که ته‌نها ئه‌مه ده‌رمانی خێرا چاککردنه‌وه ی کاپیتاڵیزمی سه‌رده‌مه، ئه‌مه به‌لای ئه‌وه‌وه مه‌زهه‌بی ئه‌زمه‌یه و تێبینی ئه‌وه‌ی کردووه که ته‌نها قه‌یرانه‌کانه که له هه‌قه‌تا و به هه‌ست پێکراویه‌وه گۆڕانی حه‌قیقی به‌ه‌رهه‌م ده‌هێنن. کاتێک ئه‌و قه‌یرانه سه‌ر هه‌ڵده‌دات وه‌رگرتنی هه‌ڵوێست لێی‌و مامه‌ڵه له گه‌ڵیدا له سه‌ر ئه‌و ئایدیانه به‌ندن، که له ئارادا هه‌ن ،” بۆیه باوه‌ڕم وایه وه‌زیفه‌ی سه‌ره‌تایی ئێمه گه‌شه پێدانی ئه‌ڵته‌رنه‌تیڤێکه به سیاسه‌تی مه‌وجودو به زیندوویی هێڵانه‌وه‌ی، به‌ده‌سته‌وه بوونی تا ئه‌و کاته‌ی که سیاسه‌تی موسته‌حیل ده‌بێته سیاسه‌تێکی حه‌تمی” لا6 . ئه‌مه جه‌وهه‌ری بیر‌و ستراتیجێتی فرێدمان بوو بۆیه‌جێی سه‌ر سوڕمان نیه به درێژایی نیو سه‌ده بۆ ئه‌و ئامانجه خه‌باتێکی سه‌ختی کردووه. ئه‌وه‌ی که له‌و ووڵاتانه‌ی که له سه‌ره‌وه ده‌ست نیشانم کردوه ته‌تبیق کراوه کوت‌و مت بیری فرێدمان و قوتابیه‌کانی شیکاگۆی بووه به پێی مه‌زهه‌بی سه‌دمه‌و دواتر ده‌ست به‌کار کردن ڕێیان کردووه، ، بۆیه زۆر ئاساییه که له کاتێکدا که عێراق هێشتابڵێسه‌ی گڕ گرتنه‌که‌ی به ئاسمانه‌وه بوو که چی پۆڵ بریمه‌ر ده‌ستی کرد به تایبه‌تی کردنی که‌رته گشتیه‌کان، به یاسایی کردنی ئازادی بازرگانی‌و مامه‌ڵه و به‌ڕی کردنی به شێوه‌یه‌ی که سوودی خۆیانی تێدا بێت، دانانی یه‌ک ڕێژه‌ی ته‌کس له سه‌ر کو‌مپانیه بێگانه‌کان که ئه‌ویش له سه‌دا 15 بوو، به‌مه‌ی که کردی قه‌باره‌ی ده‌وڵه‌تی به بچوک کردنه‌وه‌ی موڵکیه‌ته‌که‌ی بچوک کرده‌وه. کلاین ده ڵێت عه‌لی عه‌بدول-ئه‌میر که وه‌زیری بازرگانی ناو خۆ بوو له و کاته‌دا ووتی ” خه‌ڵکی ووڵاته‌که‌م خۆیان نه‌خۆشو هیلاکن
به ده‌ست ئه‌و ته‌جروبه‌یه‌ی که له سه‌ریان ده‌کرێت. سیسته‌مه‌که زیاد له حه‌د تووشی سه‌دمه بووه، له به‌ر ئه‌وه سه‌دمه‌ی چاره سازیمان له ئابوری‌دا ناوێت”
ئه‌وه‌ی که ته‌جروبه سه‌لماندویه‌تی له هه‌موو ئه‌و ووڵاتانه‌ی که ده‌ستی چاکسازی، پیاڕاگه‌یشت یا ڕیفۆرمی گه‌یشتۆتێ وێرانکاری مایه‌یان بووه. به‌ڵام وه‌کوو کلاین ده‌ڵێت ” به‌ڵام کاپیتاڵیستی وێرانکه‌ر چی نێتێکی نییه له چاککردنه‌وه یا بیناکردنه‌وه چ له عێراقدا ، له سریلانکا، یاخو n پرۆسێسه‌که بۆ ده‌گه لێدان ناوی لێنراوه”بیناکردنه‌وه” به‌ڵکو ده‌ست پێده‌کات به ته‌واو کردنی کاریسه ئه‌سڵیه‌که به پاکۆ دانی ئه‌وه‌شی له مه‌جاله گشتیه‌که‌دا له جه‌رگه‌ی کۆمۆنێتیه‌که‌دا ، به جێ ماوه، به خێرایی لابردنیان به خستنه جیگا جۆرێک له کۆرپۆره‌یتی ( n) نێو جۆرشه‌لیم پێش ئه‌وه‌ی قوربانیه‌کانی جه‌نگ یا خوود هی کاره‌ساته سروشتیه‌کان هۆشیان بێته‌وه‌و خۆیان کۆکه‌نه‌وه‌و داوای ئه‌وانه بکه‌نه‌وه که هی خۆیان بوو‌و” لا8. مایک به‌ته‌ڵس ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی خستۆته قاڵبێکی باشتره‌وه ” ترس‌و په‌شێویوو فه‌وزا به‌ڵێنی حه‌قیقی به ئێمه ده‌دات”
ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه جه‌وهه‌ری فکرو ستراتیجیه‌تی فرێدمان مڵتنه ، هه‌تا له ته‌مه‌نی 93 ساڵیش‌دا که ته‌ندروستیشی زۆر خراپ بوو به‌ڵام هه‌ر فریای ئه‌وه که‌وت که به زه وه‌ڵ شتریت جؤرناڵ بڵێ ” زۆربه‌ی قوتابخانه‌کانی نیو ۆرله‌انس له ڕوخاندان ، قوتابخانه‌کان ماڵی منداڵانن که تێیدا ده‌خوێنن. ئه‌م منداڵانه له حاڵی حازردا په رده‌وازه‌ی هه‌موو به‌شه‌کانی وڵات بوون. ئه‌مه تراجیدیایه، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا هه‌لێکه بۆ ڕیفۆرمی ڕادیکالانه له سیسته‌می فێر کردن‌و په‌روه‌رده‌دا” لا4 و 5.
خۆگه‌ر ئاوڕێکی سه‌رپێی له هه‌ندێ له‌و ووڵاتانه بده‌ینه‌وه که ده‌ستی ڕیفۆرمی گه‌یشتۆتێ ، ئه وه ده‌بینین که هه‌بوونی ئه‌زمه زه‌روره‌یه‌کی حه‌تمی بووه بۆ چه‌سپاندنی ئه‌م ڕیفۆرمه بۆ نمونه ڕیفۆرم له چین دوای کوشتن‌و بڕینه‌که‌ی ته‌نێمان سکوێر، له ڕوسیا دوای هاتنی یاڵتسن و ڕوودانی ئه‌زمه‌ی دیمۆکراتیه‌ت به حه‌ل کردنی په‌ڕله‌مانو ، له چیلی دوای کو‌ده‌تاکه‌ی پینۆشێتو، له به‌ریتانتا له دوای جه‌نگی فۆکلاند له سه‌ر ده‌ستی مارگرێت تاچه‌ردا، له یوغۆسلافیا دوای جه‌نگی بۆلقان، له ئه‌فگانستان دوای جه‌نگو ته‌فروتوونا کردنی تالیبان، له عێراق دوای جه‌نگه‌که، له لوبنان دوای شه‌ڕی ئیسرائیل و حیزبوڵا، له پۆڵۆنیا دوای هاتنی سۆڵۆدارێتی بۆ سه‌ر حوکم، له سریلانکا دوای ڕوودانی سوونامیا، له ئه‌مه‌ریکاله یه کێک له موقاته‌عه‌کانی دوای ڕودانی کاترینا هه‌ریکان، له بۆلیڤیاو ئه‌رجه‌نتیناو هه‌ندێکی تریان دوای هه‌بوونی ئه‌زمه‌ی قووڵی بێ‌کاری و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی پێداویسته‌کانی ژیان ، کرا.
له هه‌مان کاتشدا ده‌بێت ئه‌وه‌ش ڕه‌چاو بکه‌ین که کاپیتاڵیزم هه‌ر ئه‌و ڕێگایه‌ی سه‌ره‌وه ناگرێته به‌ر ، ده‌توانین له یه‌ک فۆرمیله‌یه‌کدا کۆی که‌ینه‌وه که ئه‌ویش دروست کردنی جه‌نگ بۆ خولقاندنی ئه‌زمه یا له ناو بردنی ئه‌زمه‌ی ناوخۆ، خولقاندنی ئه‌زمه بۆ خولقاندنی جه‌نگ به‌گشتی و جه‌نگی ئه‌هلی به تایبه‌تی. به‌ڵام هه‌ر کامیان له‌و ڕێگایانه بگیرێته به‌ر سه‌ر ئه‌نجامه‌که‌ی به یه‌ک شت ده‌شکێته‌وه که ئه‌ویش سوودی سه‌رمایه‌داریه. له‌م كتێبه ی‌دا، كلاین، زۆر به‌جوانی و وردی به دۆکۆمینته‌وه باسی کردوه. له لاپه‌ڕه 328 دا که له کتێبه‌کی جؤن نوررسی که به ناوی کؤلووشن کؤرسه‌وه‌یه که له 2005 دا ده‌رچووه ئه مه‌ی سه‌باره‌ت به یوگۆسلاڤیا که‌شف کردووه ” ئه‌وه‌ی که به
باشترین شێوه هۆی شه‌ڕه‌که‌ی ناتۆ دژی یوگۆسلاڤیا ڕوون ده‌کاته‌وه نه‌گبه‌تیو سه‌رگه‌ردانی ئه‌لبانیه‌کانی کۆسۆڤۆ نه‌بوو به‌ڵکو مقاوه‌مه‌ی خوودی یوگۆسلاڤیا بوو له کردنه‌وه‌ی سنور‌و خوودی خۆی بۆ ده‌ست تێوه‌ردان و کردنی ڕیفۆرمی سیاسی و ئابوری”
له ڕوسیاشدا که یاڵستن هاته سه‌ر حوکم ، له ساڵی 1994 به هۆی ڕیفۆرمه‌کانیه‌وه خۆی مه‌هتووک کرد‌و بڕی ده‌نگی که‌سایه‌تیو هه‌یبه‌تی، که ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سه‌رجه‌می سیاسه‌ته‌کانی بوو، زۆرهاته خواره‌وه ، باشترین شتێک که بکرێت تاکو ئه‌م بڕی ده‌نگه به‌رز بێته‌وه‌ه هێڕش بۆ سه‌ر چیچنیا بوو که باشترین وه‌ڵام بوو. بۆ سه‌لماندنی ئه‌مه‌ش قسه‌ی سه‌رۆکی ئه‌منی قه‌ومی ڕووسی ، ئؤلیک له‌بۆڤه بوو که ووتی ” شه‌ڕێکی براوه‌ی بچوکمان پێوسته تاکو هه‌یبه‌تو نرخی سه‌رۆک به‌رز که‌ینه‌وه ” ل232
ستیڤ کیوون ( ) سه‌به‌ره‌ت به هالبێرتن ووتی ” عێراق باشتر بوو له‌وه‌ی که پێشبینیمان ده‌کرد” ئه‌مه‌ی له کاتێکدا ووت که ئۆکتۆبه‌ری 2006 بوو که مانگێکی شه‌ڕاویو ئازاراوی و خوێناوی بوو له ڕیکۆردی عێراقی دوای شه‌ڕه‌که، که له‌و مانگه‌دا 3700 خه‌ڵکی مه‌ده‌نی عێراقی تیا کوژرا بوو. هه‌تا له‌م کاته‌شدا سه‌هم داره‌کانی کۆمپانیه‌که هێشتا به‌وه‌ش دڵخؤش نه‌بوون که به جه‌نگێک ته‌نها بۆ یه‌ک کۆمپانی 20 ملیار دۆلار داهاتی بۆ دروست بکات” لا14.
که مارگرێت تاچه‌ریش بڕیاری جه‌نگی دژ به ئه‌رجه‌نتین دا له ساڵی 1982دا مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی هه‌ڵسانه‌وه‌ی خۆی بوو ، داپۆشینی سیاسه‌ته‌کانی ژێره‌وه‌ی بوو تا ئه‌و کاته‌ی زه‌مینه‌یه‌کی وا ده‌خولقێ که شتی نه‌کرانی موسته‌حیل بکرێت به شتی کرانی موسته‌حیل. له‌و لاشه‌وه ئه‌زمه‌یه‌کی گه‌وره هه‌بوو له ئه‌رجه‌نتیندا. ئابوری ئه‌رجه‌نتین هه‌ره‌سی هێنابوو له ژێر باری قه‌رزی بانقی جیهانی و ئای ئێم ئێف دا، فه‌سادێکی ئابوری زۆر له ئارادا بوو، که‌مپه‌ینی مافی مرۆڤیش که‌وتبووه‌وه سه‌ر پێی خۆی و که‌و تبوونه ناڕه‌زایی ده‌ر بڕین له جه‌نڕاڵ لیوپؤید گالتیری، ئه‌ویش ئه‌وه‌ی لێکدایه‌وه ته‌نها شتێک که پاوه‌ر زیاتر قێزه‌وۆند ترنه‌کات له ڕق‌و کینه‌ی خه‌ڵک دژی کووشتنو بڕین‌و داپڵۆسیینو نه‌بوونی دیمۆکراسی هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگێکه، که واته بۆ کپکردنه‌وه‌ی ئه‌مه‌و ڕاکێشانی سۆز‌و خؤشه‌ویستی خه‌ڵک بۆ خۆی‌و حکومه‌ته‌که‌ی، چه‌کی دژایه‌تی کردنی ئیمپریالیزمه بۆیه یه‌کسه‌ر جه نابی جه‌نڕاڵ ڕه‌فزی دانه‌وه‌ی جه‌زیره‌ی فۆکلاندی کرد، واته چوو به پیری داواکه‌ی تاچه‌ره‌وه. له‌و جه‌نگه‌دا 255 سه‌ربازی به‌ریتانی و 655 سه‌ربازی ئه‌رجه‌نتینی کوژرا. تاچه‌ریش ناوی به سیاسی موحه‌نه‌ک ده‌ر کرد‌و بوو به ژنه پۆڵاینه‌که. هه‌ر ئه‌و جه‌نگه‌ش بوو وای کرد ” که پۆڵی هه‌ڵبژاردن کر، ا بڕی که‌سایه‌تی تاچه‌ر له ڕێژه‌ی له سه‌دا 25 وه به‌رێته سه‌ره‌وه بۆ له سه‌دا 59 ، که ئه‌مه‌ش ڕێگای بۆ سه‌رکه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ساڵی ئاینده‌یدا خۆش کرد” لا138
سه‌باره ت به جه‌نگه‌که و ئامانج له کردنی ئه‌م جه‌نگه تۆنی بێن که ( ) له‌یبه‌ر بوو له په‌ڕله‌ماندا ووتی ” له‌م شه‌ڕه‌دا زیاتر سومعه‌ی
مسس تاچه‌ره که له شکاندایه نه‌ک مه‌سه‌له‌ی جه‌زیره‌ی فۆکلاند” لا137. ئیدی ئه‌وه بوو دوای شه‌ڕه‌که تاچه‌ر به‌رننامه شاراوه‌که‌ی که‌شف کرد‌و خسستیه گه‌ڕ به هێڕش کردنه سه‌ر کرێکاران و خه‌ڵکه ئاساییه‌که‌ی به‌ریتانیا. ئه‌وه بوو له ساڵی 1985دا شه‌ڕیکی گه‌وره‌ی برده‌وه به تێشکانی مانگرتنی کرێکارانی کانه خه‌ڵوزه‌کان، دواتر کرێکارانی چاپخانه‌کان، ئیمجا ده ست پێ‌کردنو ته‌تبیق کردنی یاسای دژه نقابه، دواتر به‌تایبه‌ت کردنی که‌رته گشتیه‌کانی وه‌کو ته‌له‌فونو ئاو‌و غاز‌و کاره‌باو ڕیگه خۆشکردن بۆ به تایبه‌ت کردنی به‌شه‌کانی تر وه‌کو دام‌و ده‌سگا خزمه‌ت گوزاریه کان، هێڵی شه‌مه‌نه‌فه‌ر، به‌شێک له خزمه‌ت گوزاریه‌کانی شه‌مه‌نه‌فه‌ره‌کانی ژێر زه‌وی، پاسه‌کانی ناو شار، به‌شێک له قوتابخانه‌و خه‌سته‌خانه‌کان ، هێڵی ئاسمانی به‌ریتانی، فڕۆکه‌خانه‌کانی به‌ریتانیا، کارگه‌ی پۆڵا، فرۆشتنی به‌شه‌کانی ده‌وڵه‌ت له پیترۆڵی به‌ریتانی و زۆری تر له سه‌رده‌ستی حکومه‌ته یه‌ک به یه‌که‌کانی به‌ریتانی به .پارتی تۆری و له‌یبه ره‌وه.
گه‌ر چی له ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر ده می سه‌رۆک ڕێگندا ڕیفۆرمێکی زۆر کرا به یارمه‌تی و هاندانی فرێدمان مڵتن به‌ڵام هه‌ندێک لایه‌ن ده‌ستی ڕیفۆرمی هێشتا پێنه‌گه‌یشتبو وه‌کو مه‌سه‌له‌ی پاراستنی ئه‌منو ئاسایش تائه‌وکاته‌ی که یازده‌ی سێبته‌مبه‌ر هاته پێشه‌وه، بۆیه یازده‌ی سێپته‌مبه‌ر کاره‌ساتێکی خێروو به‌ره‌که‌ت دار بوو که ڕژا به سسه‌ر ئیداره‌ی سه‌رۆک بووش داکه له ساڵانی 1997 وه ئه‌وان سه‌رقاڵی دانانی پڕۆژه‌یه‌ک بوون که مه‌سه‌له‌ی هه‌یمه‌نه‌تو ده‌سه‌ڵات گیری ئه‌مه‌ریکای له زۆر شوێن دا به‌تایبه‌ت ڕۆژ هه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، تێدا ڕه‌چاو کرا بوو. هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو که زۆر له توێژه‌ره‌وه سیاسیه‌کان و ئابوریه‌کان ڕایان وایه که ئیداره‌ی بووش ده‌یتوانی ڕێ له ڕودانی ئه‌و کاره‌ساته بگرێت.
هه‌ر دوا به‌دوای ڕوودانی کاره‌ساتی 11 سێبته‌مبه‌ر یه‌کێک له‌و کاره گرنگانه‌ی که بووش و ئیداره‌که‌ی کردیان ده‌ست دان بوو له سیسته‌می پاراستنی ئه‌منو ئاسایشی ئه‌مریکی که تا ئه‌و کاته له ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌ت بوو. واته به‌کردنی ئه‌و سیسته‌مه به که‌رتی تایبه‌تی. بۆ ئه‌مه کلاین له لا12 و13 ده‌ڵێت ” ئاماره‌کان نیشانی ده‌دات که له 2003 حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکی3512 عه‌قدی داوه به کۆمپانیه‌کان که پاراستنی ئاسایش به‌ڕێ ده‌که‌ن ، له ماوه‌ی 22 مانگدا تا کۆ
تایی ئؤگه‌ستی2006. له‌م ماوه‌یه‌دا به‌شی ناوخۆیی پاراستنی ئه‌من و ئاسایش زیاتر له 115 هه‌زارعه‌قدی ئیمزا کردووه به‌شی ناوخۆی ئه‌من و ئاسایشی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه له ڕووی ئابوریه‌وه تا2001 سه‌دایه‌کی وه‌های نه‌بوو به‌ڵام له ئێستادا حسابی200 ملیار دۆلاریان بۆده‌کرێت. له ساڵی2006 دا حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکی له پاراستنی ئه‌من و ئاسایشی ناوخۆدا له‌سه‌ر هه‌ر ماڵێک 545 دۆلاری سه‌رف کردوه”
مه‌سه‌له‌ی پاراستنی ئه‌من و ئاسایشی ناوخۆی ئه‌مه‌ریکا و پته‌و کردنی ئه‌م ئاسایشه به توندی گرێ درایه‌وه به ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکاوه ، ئه‌مه‌ش یانی سه‌رف کردنی پاره‌ی زیاتر له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا له ووڵاتانی ده‌ره‌وه ئیدی چ له مه‌جالی سیخوڕی دا بێت یا له مه‌جالی یارمه‌تی دانی حکومه‌تانێک بێت که گوایه ڕاوی تیرۆریست ده‌که‌ن. هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه پاره‌یه‌کی زۆ
ۆر له بووده‌جه‌ی ئه‌مه‌ریکی بۆ ئه‌مه ته‌رخان ده‌کرا . کلاین له لا301 دا بڕی ئه‌و پاره‌یه‌مان پێ ده‌ڵێت ” له دوای سێپته‌مبه‌ری 2001 وه له‌وه ده‌کات خه‌زێنه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئاوه‌ڵا بێت له دانی 270 ملیار دۆلار له لایه‌ن پێنتاگۆنه‌وه به به‌ڵێنده‌ره تایبه‌تیه‌کان، که 137 ملیار دۆلار زیادی کردووه له‌و کاته‌وه‌ی که بووش هاتۆته سه‌ر حوکم ( 42ملیار دۆلار ساڵانه دراوه به مووخابه‌راتی هه‌ڵسووڕاو له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا که ئه‌مه دوو قات زیاتره له وه‌ی سه‌رف ده‌کرا له ساڵی 1995 )……………له نێوانی 11 سێبته‌مبه‌ری 2001 و ساڵی 2006 دا به‌شی ناوخۆی ئه‌من و ئاسایش 130 ملیار دۆلاری داوه به مقاوله تایبه‌تیه‌کان ، که ئه‌مه‌ش له سه‌رجه‌می داهاتی قه‌ومی ووڵاتی چیلی یاهی کۆماری چیک زیاتره. له ساڵی 2003 دا ئیداره‌ی بووش 327 ملیار دۆلاری له‌و عه‌قدانه‌ی که داوێتی به کۆمپانیه تایبه‌تیه‌کان سه‌رف کردووه که ئه‌مه‌ش نزیکه‌ی 40 سێنته له هه‌ر دۆلارێک “
ئه‌مه‌ی که بووش و ئیداره‌که‌ی کردیان زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی کۆمپانیه‌کان بوو هه‌روه‌ها خولقاندنی زیاتری ده‌وڵه‌مه‌ند چ له سه‌ر ئاستی فه‌رد یا له سه‌ر ئاستی کۆمپانیه‌کان. هه‌موو ئه‌مانه‌ش به پێچه‌وانه‌ی خواستی سه‌رۆک فرانکلین ڕۆزفیڵته‌وه بوو که زۆر به توندی دژی بازرگانه‌کانی جه‌نگ بووه ” نامه‌وێت ته‌نها یه‌ک ملوێنێرێک بازرگانی جه‌نگ ببینم له ئه‌نجامی کاریسه‌ی جیهانی دا” لا314 . ئه‌وه‌ی که سه‌یر بوو له ئیداره‌ی بووش دا ئه‌وه بوو که بازرگانانی جه‌نگ پێویستی نه‌ده‌کردو ناکات که لۆبی بۆو مه‌سه‌له‌یه بکه‌ن ، چونکه خۆیان له ده‌وڵه‌تدا بوون‌و ئیدی جیاوازیه‌ک نه‌مابوو له نێوانی ئه‌وان و حوکمڕانانا.
مه‌سه‌له‌که هه‌رئه‌وه نه‌بوو که پاراستنی ئه‌من و ئاسایشی ناوخۆی ئه‌مه‌ریکا به‌ش به‌ش بکرێت به‌سه‌ر کۆمپانیه تایبه‌تیه‌کانابه‌ڵکو خوودی جه‌نگه‌کانیش کرا به که‌رتی تایبه‌تی واته به‌شێکی گه‌وره‌ی لێکرایه‌وه‌و به پاره‌و سوودێکی باش سپێررا به کۆمپانیه تایبه‌تیه‌کان. ئه‌م زاهیره‌یه له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌کاندا گه‌شه‌ی کرد به تایبه‌ت له سه‌رده‌می جه‌نگی که‌نداوی یه‌که‌م دا ” له سه‌ره‌تای جه‌نگی یه‌که‌می که‌نداودا هه‌ر مقاویلێک 100 سه‌ربازی هه‌بوو. له سه‌ره‌تای 2003 دا ، له سه‌رده‌می دا‌گیرکردنی عێراقدا وای لێ هات که بوو به هه ر10 سه‌رباز بۆ هه‌ر مقاویلێک، سێ ساڵ له دا‌گیرکردنی عێراق دا ئه‌م ژماره‌یه دابه‌زی بۆ هه‌ر 3 سه‌رباز بۆ هه‌ر مقاویلێک. که مووده‌ی داگیر کردن به‌ره‌و 4 ساڵ ملی نا ئه م ژماره‌یه‌ی پێشتریش دابه‌زی بۆ 1.4 سه‌رباز بۆ هه‌ر مقاویلێک. ئه‌م ئاسانی کردنه‌ش هه ر بۆ مقاویلی ئه‌مه‌ریکی بوو” لا380 به پێی ئه‌سؤسیه‌تید پرێس له ساڵی 2007 دا ژماره‌ی مقاویله‌کان له عێراق دا چووه‌ته 120 هه‌زار که ئه‌م ژماره‌یه خه‌ریکه یه‌کسان ده‌بێته‌وه به ژماره‌ی سه‌ربازه‌کانی ئه‌مه‌ریکی که له عێراق دا هه‌ن.
هه‌ر وه‌ک له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێ کرد به‌شێکی ئه‌م کتێبه باس له‌وه ده‌کات که نه‌ک برسێتی و بێ‌کاری و ڕووت‌و ڕه‌جاڵی به‌ڵکو کو‌شتن و بڕین و ئازار دانیش هاوڕێ و هاو ڕای بازاڕی ئازاده. ئه‌م دیارده‌یه زۆر به ئاسانی و ئاشکرا له دا‌گیرکردنی عێراق و ئه‌فغانستان و هه‌روه‌ها له سه‌پۆرتی دیکتاتۆره‌کانی ئه‌مه‌ریکای لاتینی و به‌شێک له ئه‌فه‌ریقاو هه‌یتی و ڕوسیا‌و چین دا ده‌بینرێت.
مه‌سه‌له‌ی ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه دان له سه‌ر ده‌ستی سی ئای ئه‌ی( ) ئه‌مه‌ریکی دیارده‌یه‌کی تازه‌کی نییه، ئه‌م دیارده‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی په‌نجاکان ، هه ر دوا به دوای جه‌نگی جیهانی دووهه‌م. له ساڵانی په‌نجاکانو سه‌ره‌تای شه‌سته‌کاندا سی ئای ئه‌ی یارمه‌تییه‌کی زۆری دوکتۆرێکی ده‌رون ناسی به ناوی ئیوین کامیرۆن( ) داوه تاکو ته‌جروبه له سه‌ر کۆمه‌ڵه خه‌ڵکێک بکه‌ن تاکو بزانرێت تا چه‌ندێک ده‌توانرێت مێشکی خه‌ڵکی به‌تاڵ کرێته‌وه‌و به شتێکی تازه پڕ بکرێته‌وه. ئه‌م پرۆسێسه له لایه‌ن کامیرۆنه‌وه ناوی لێ نرابوو پرۆسێسی بیناکردنه‌وه‌ی ( دروست کردنه‌وه) که‌سایه‌تی. ئه‌م پرۆسێسه‌ش ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی گه‌وره‌و مه‌دا خایه‌ن بوو که له تێکه‌ڵه‌ی زۆر جۆری ئه‌شکه‌نجه دانی وه‌کو به‌کار هێنانی کاره‌با ، مه‌حروم کردن له خه‌و ، درانی جۆرێک له شروبی هێواشکردنه‌وه‌و هێور کردنه‌وه و ته‌دمیر کردنی ئه‌عساب، به‌جێهێڵان له ژورێکی تاریک به ته‌نها له خه‌سته‌خانه و مه‌حروم کردن له بیستنی هیچ شتێک، مۆسیقای به‌رزی ترسناک‌و جۆری تر له ئازار دان. پرۆسێسی بیناکردنه‌وه‌ی که‌سایه‌تی، پڕ به پڕی ووته‌که‌ی جۆرج ئۆیه‌ل بوو ” ده‌تگووشین تا خاڵیت که‌ینه‌وه ، تاکو دواتر له خۆمان پڕت که‌ینه‌وه”
کامیرۆن ڕای وابوو که تاکه ڕێگایه‌ک له فێر کردن‌و چاره‌سه‌ر کردنی نه‌خۆشه‌کانیاچوونه ناو مێشکیانه‌وه‌یه بۆتێشکانی نموزه‌جه کۆنه‌که‌و دروست کردنی شتی تازه، به‌ڵام له گه‌ڵ گرتنه به‌ری ئه‌م هه‌موو ڕێگایانه‌دا هێشتا کامیرۆن نه‌ی توانی ده‌ماخی نه‌خۆشه‌کانی بسڕێته‌وه ” ئه‌شکه‌نجه‌و ئازار دان ڕیشه‌ت ده‌ر ناهێنێت ، کاتێک پرسیار له به‌ندیه‌کان ده‌کرێت، ئه‌وانه‌ی که مانگانێک یا ساڵانێک وه‌ختیان له به‌ندیخانه‌ی تاکه که‌سیدا به سه‌ربردوه‌و به‌ند کراون، مامه‌ڵه‌یه‌کی دڕندانه‌یان کراوه، زۆر جار قسه‌یان له سه‌ر بیستنی زه‌نگێکی دووری کڵێسه‌یه‌ک، یا ده‌نگی بانگێکی نوێژ کردن ، یا خود غه‌و غای منداڵان که له پاركێکی نزیکدا یاریان ده‌کرد، ده‌کرد. کاتێک که ژیان ته‌نها ده‌بێته ژیانی نێو 4 دیواری ژوورێکی به‌ندیخانه، سه‌دای ئه‌و ده‌نگانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌بێته جۆرێک له هێڵی یا خوود سه‌رچاوه ده‌ری ژیان، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت که به‌ندیه‌کان هێشتا مرۆڤن و جیهانێکی تر هه‌یه به ده‌ر له ده‌ره‌وه‌ی ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه دان” لا37
دوکتۆر كامیرۆنیش له ڕێگای یه‌کێک له نه‌خۆشه‌کانیه‌وه ، به ڕه‌غمی دانی هه‌موو هه‌وڵێک بۆ بڕینی هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌کی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه که‌چی هێشتا ناتوانرێت مرۆڤ له مرۆڤایه‌تی بخرێت ، به‌ڵام ده‌توانرێت زه‌ره‌ر مه‌ند بکرێت، بۆیه یه‌کێک له نه‌خۆشه‌کانی به‌رده‌وام تێبینی ئه‌وه‌ی کرد بوو ” که هه‌موو به‌یانیه‌ک کا‌تژمێری نۆی سه‌ر له به‌یانی ده‌نگی فڕینی نزمی ته‌یاره‌یه‌کی ده‌بیست که به سه‌ر خه‌سته خانه‌که‌دا ده‌فڕی” هه‌مان لاپه‌ڕه.
ڕێگاچاره‌ی كامیرۆن بۆ نه‌خۆشه‌کانی بووه سه‌ر چاوه‌یه‌کی گرنگی په‌ره پێدراوو نزیکه‌ی 50 ساڵ دوا تر له ئه‌فغانستان و عێراق و گووانتا‌نامۆ ته‌تویری پێ دراو به‌کار هێنرا.
ئاسانه که هه‌وڵه‌کانی کامیرۆن و فرێدمان مڵتن به‌یه‌که‌وه گرێبده‌یته‌وه گه‌ر چی ڕه‌نگه جیاوازیه‌ک هه‌بێت له هۆیه‌کاندا به‌ڵام سه‌رئه‌نجام له ئامانج دا یه‌ک ده‌گرنه‌وه.
فرێدمان مڵتن له یه‌که‌م په‌رتوکی دا که “سه‌رمایه‌و سه‌ربه‌ستی” ئه‌وه ناشارێته‌وه ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی له بازاڕی ئازاد‌دا ڕوو ده‌دات ده‌بێت ئه‌مه‌ریکا فۆڕمی ئه‌جه‌نده‌ی خۆی هه‌بێتو وێنه بکێشێت له بزوتنه‌وه‌ی کۆنسه‌رڤه‌تیڤی نوێ‌دا. فرێدمان زۆر دژی ( نویی دیڵ) بوو، له کتێبه‌که‌یدا ده‌نوسێت ” هه‌موو شتیک سه‌باره‌ت به ( ن،دیڵ) غه‌ڵه‌ت بوو، بۆیه زۆر له ووڵاتان به ووڵاتی ئێمه‌شه‌وه ڕێگای ڕاستی نه‌گرته به‌ر. ئه‌م هه‌ر ته‌نها دژی (ن. دیڵ 9) نه‌بوو به‌ڵکو دژی کینیزو تیوری کینیزسمیش بوو، ئه‌و تیوره‌ی که تا ڕاده‌یه‌ک سنوری بۆ سه‌رمایه دانابوو. هه‌ر وه‌ها دژی تیوری ده یڤید ڕیکاردۆش بوو که له ساڵی 1817 ده‌دا بناغه‌یه‌کی بۆ مامه‌ڵه‌و بازرگانی ئازاد دانابوو که ئه‌مانه خاڵه سه‌ره‌کیه‌کانی بوون:
1- ده‌بێت ڕێگه نه‌درێت به کاپیتاڵ که سنور ببه‌زێنێت له وڵاتێکی مووچه‌و کرێی به‌رزه‌وه بۆ ووڵاتێکی مووچه‌و کرێ نزم.
2- مامه‌ڵه‌و بازرگانی له نێوانی ووڵاتانێک که ده‌یکان ، ده‌بێت بالانسی هه‌بێت.
3- هه‌ره‌وها هه‌موو ووڵاتێک فه‌رده‌کانی ده‌بێت کاری هه‌بێت. —————-
تیوری فرێدمان به پێچه‌وانه‌ی تیوری کینیزو ڕیکاردۆوه وه بوو که به کورتیه‌که‌ی ئه‌مه بوو ” یه‌که‌م حکومه‌ته‌کان ده‌بێت هه‌موو ئه‌و یاسا‌و ڕۆڵانه‌ی که گرفت دروست ده‌که‌ن له به‌رده‌م کۆبوونه‌وه‌و که‌ڵه‌که بوونی سه‌رمایه‌دا لا‌ببرێت. دووهه‌م، ده‌بێت هه‌موو ئه‌و سه‌روه‌تو موڵکانه‌ی که هه‌یانه بیفرۆشن تاکو کۆمپانیا گه‌وره‌کان قازانج به ده‌ست بێنن. سێهه‌م ده‌بێت به جۆرێکی کاریگه‌ر ده‌ست بگرنه‌وه له‌و پاره‌یه‌ی که سه‌رفی ده‌که‌ن له پلان‌و پڕۆگرامه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا” لا56 و57 .
سه‌رۆک ئایزنهاوه‌ر که داهێنه‌رو ناشێنه‌ری (ن.دیڵ ) بوو به‌رهه‌ڵستی له دۆکته‌ریینه‌که‌ی فرێدمان کرد له به‌ر: 1- خزمه‌ت گووزاریه‌کان هی خه‌ڵک بوون و پارێزگاری کردن له‌و ده‌ست که‌وته‌نه‌و له مافه‌کانی کرێکاران زۆر به‌هێز بوو. 2- ئایزنهاوه‌ر ڕوبه‌ڕوی هه‌ڵبژاردن ده‌بووه‌و نه‌ی ده‌ویست ده‌نگ له ده‌ست بدات. گه‌رچی ئایزنهاوه‌ر حه‌ماسێکی بۆ تیوری کینیزی نه‌بوو به‌ڵام ده‌ی ویست که بیری ڕادیکاڵی قوتابیانی شیکاگۆ تێک بشکێنێت.
فرێدمان و دۆکته‌رینه‌که‌ی بوو به بناغه‌یه‌ک بۆ نوی کردنه‌وه‌ی ئابوری وڵاتانی په‌ره‌سه‌ندو. قوتابیه‌کانی شیکاگۆو بیری فرێدمان له سه‌رده‌می حوکمی سه‌رۆک ڕیچارد نیکسندا په‌ره‌ی سه‌ند. له ساڵی 1968 دا له سه‌دا 20 ی پاره‌خستنه‌گه‌ڕی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌مه‌ریکای لاتینی خۆی گرته‌وه، 5436 کۆمپانیای بچوک که بۆ کۆمپانیا گه‌وره‌کان پاشکۆ بوون ، له ناوچه‌کادا هه‌بوون.
========================================
له به‌شی دووی کتێبه‌که‌یدا، کلاین، به‌ناوی یه‌که‌م تاقی کردنه‌وه، باس له چیلی و پینۆشێت ده‌کات. بێ گومان هاتنی سلفادۆر ئه‌لێندی بۆ سه‌ر حوکم به پرۆسێسی هه‌ڵبژاردن ، گرتنه‌به‌ری ڕێگا ی سێهه‌م، گۆڕینی باری ژیانی خه‌ڵک له نه‌هێڵانی بێ کاری و هه‌رزان کردنی پێداویستیه‌کانی ژیان‌و کارئاسا کردنی باوکان‌و دایکان له ناردنی منداڵانیان بۆ به‌ر خوێندن‌و چاره‌سه‌ری به‌لاشو به‌کارهێنانه‌کانی ده‌سگا خزمه‌ت گوزاریه‌کان به خۆڕایی یا به پاره‌یه‌کی که‌مو هتد ، ترسێکی زۆری خسته دڵی ئه‌مه‌ریکاوه به تایبه‌ت له کاتێکدا که ئه‌وان جێ پێی خۆیان ماوه‌یه‌ک بوو کردبووه‌وه له‌وێ ، زیاتر له‌وه‌ش ده‌ترسان که چیلی ببێته نموونه‌یه‌کی زیندوو سه‌رکه‌وتوو بۆ ووڵاته‌کانی تری ئه‌مه‌ریکای لاتینی، بۆیه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئیداره‌ی نیکسن به‌تایبه‌ت هێنری کیسه‌نجه‌ر به هاو کار له گه‌ڵ سی ئای ئه‌ی دا که‌وتنه هه‌وڵی له ناو بردنی ئه‌لێندی، بڕوانه نامه‌کی کیسه‌بجه‌ر بؤ سه‌رؤک نیکسن”نموونه‌ی سه‌رکه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی حکومه‌تی مارکسیانه له چیلت به‌دڵنیاییه‌وه کاردانه‌وه‌ی خۆی هه‌یه‌و هه تا پێشتریش بایاخی خۆی هه‌بووه له سه‌ر باقی به‌شه‌کانی تری جیهان به‌تایبه‌ت ئیسپانیا، بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م لاسایی کردنه‌وه له شوێنه‌کانی تردا له لایه‌ن خۆیه‌وه به ئاشکرا کاردانه‌وه‌ی خۆی هه‌یه له سه‌ر باڵانسی جیهان و مه‌وقیعی ئێمه تیایدا” لا 451 .ئه‌وه بوو سه‌رئه‌نجام حوکمی ئه‌لێندیان ڕووخان. کاتێک که‌هێڕشی ده‌بابه‌کان و هێزی سه‌ربازی چوونه سه‌ر کۆشکی کۆماری و گه‌مارۆیان دا ، ئه‌لێندی ده‌یزانی سات‌و ده‌قه‌ی کۆتاییه‌تی به ده‌م به‌رگری کردنه‌وه له ڕێگای ڕادوێوه دوا ووته‌ی خۆی بۆ خه‌ڵکی چیلی ڕاگه‌یاند و ووتی ” من دڵنیام ئه‌و تۆوه‌ی که چاندوومانه له به‌های هوشیاری و مێژوی هه‌زاران هه‌زار چیلیدا ، ناتوانرێت به ته‌واوی له ڕه‌گه‌وه ده‌ر بهێنرێت …..ئه‌وان هێزیان هه‌یه ، ده‌توانن ملکه‌چی خۆیانمان بکه‌ن به‌ڵام ناتوانن پرۆسێسی پێشه‌وه چوونی کۆمه‌ڵگا چ به تاوان و چ به زۆر، ڕاگرن. مێژوو هی ئێمه‌یه‌و خه‌ڵک ده‌توانێت دروستی بکات ” لا103. ئیدی ” پینۆشێت به بڕوایه‌کی گه‌وره‌وه دوای یاسا‌و ڕوڵه‌کانی قوتابخانه‌ی شیکاگۆ که‌وت و هه‌ندێک له موڵکه‌کانی ده‌وڵه‌ت یا ئه‌وه‌ی که سه‌ر به ده‌وڵه‌ت بوو کردنی به موڵکی تایبه‌تی له‌وانه زۆربه ی کۆمپانیاکان‌و چه‌ند بانقێک و ڕیگاشی داکه فۆرمێکی نوێ بۆ بۆرسه‌ی مالی دابنرێت، سنوری کرده‌وه بۆ هێنانی شت له ده‌ره‌وه، ئه‌و حه‌ساره‌ی ڕووخان که ماوه‌یه‌کی درێژ بوو پارێزگاری له کارگه‌و کۆمپانیه‌کانی خوودی چیلی ده‌کرد، له سه‌دا 10 پاره ی که‌م کرده‌وه له خه‌رجی دام‌و ده‌سگاو کاروباره خزمه‌تگوزاریکاندا. به‌ڵام میزانیه‌ی زیاد کرد بۆ مه‌جالی میلیته‌ری، هه‌روه‌ها کۆنترۆڵی نرخی نه‌هێڵا بۆیه نرخی پێداویستیه‌کانی ژیان به ئاره‌زوی فرۆشیارو بازاڕ چوه سه‌ره‌وه ، وه‌کو نان و ڕۆن و شه‌کرو وچاو….هتد” لا79 . له کاتێکدا له سه‌رده‌می ئه‌لێندیدا نان و شیر‌و هاتو چۆ بۆ سه‌ر ئیش له سه‌دا 17 مووچه‌ی خه‌ڵکی ئه برد، به‌ڵام له سه‌رده‌می پینۆشێت دا له سه‌دا 74 ی مووچه هه‌ر به ته‌نها بۆ نان ده‌ڕۆیشت. هه‌ر له‌و کاته‌دا قه‌رزی چیلی چووه 14 ملیار دۆلار . پینۆشێت که‌وته به‌رده‌م دوو چۆیسه‌وه(ئیختیار) یه‌کامیان به‌رده‌وام دان به‌و سیاسه‌ته‌ی که له سه‌ری ده‌ڕۆیشت یاخوود گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رده‌می ئه‌لێندی. پینۆشێت چاره‌ی دووهه‌می هه‌ڵبژارد و زۆربه‌ی کؤمپانیاکانی که کاتی خۆی کردبووی به که‌رتی تایبه‌تی هه‌مووی کردنه‌وه به موڵکی ده‌وڵه‌ت و زۆربه‌ی کوڕانی شیکاگۆشی له وه‌زیفه‌کانیان ده‌رکرد ، له‌وانه دی کاسترۆ بوو که سه‌رۆکی لیژنه‌ی ئه‌دڤایسه‌ری ئابوری چیلی بوو له هه‌مان کاتیش‌دا ئه‌دڤایسه‌ری پینۆشێت خۆشی بوو.
له ڕاستیدا ئه‌وه‌ی که ئابوری چیلی له هه‌ره‌سی ته‌واو پاراست ئه‌وه بوو که پینۆشێت قه‌ت کۆمپانیای کۆ دیلکۆی چیلی ( ) نه‌کرد به که‌رتی تایبه‌تی ئه‌م کۆمپانیایه له سه‌ر ده‌ستی ئه‌لێندیدا کرا‌بووه موڵکی ده‌وڵه‌ت، ئه‌م کۆمپانیه، کۆمپانیای کانه‌کانی به‌رهه‌م هێنانی نوحاس که له سه‌دا 85 داهاتی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی چیلی پێک ده‌هێنا.
وه‌کو کلاین باسی ده‌کات” ئه‌و شه‌ڕه‌ی که وا باس ده‌کرا که شه‌ڕی ده‌وڵه‌مه‌ندان بوو دژی خه‌ڵکانی هه‌ژاروو چینی ناوه ڕاست ” باروو دۆخێکی زۆر خراپی له چیلی دا خولقاند، که له ساڵی 1988 ئابوری تۆ
زێک به خۆیدا هاته‌وه هێشتا له سه‌دا45 خه‌ڵکی، ژیانیان له ژێر هێڵی مه‌جاعه‌وه بوو له‌و لاشه‌وه له سه‌دا 10 ده‌وڵه‌مه‌نده‌که‌ی چیلی داهاتیان به ڕێژه‌ی له سه‌دا 83 جووه سه‌ره‌وه. ته‌نانه‌ت له ساڵی 2007 یشدا چیلی به یه‌کێک له هه‌ره کؤمه‌ڵگا نابه‌رابه‌ریه‌کانی جیهان دا ده‌نرا و له نێوانی 123 ووڵاتدا له‌و مه‌جاله‌دا چیلی له پله‌ی 116 دا خۆی ده‌بینێته‌وه که هه‌شته‌م ووڵاتی نایه‌کسانی بوو له لیسته‌که‌دا. ئه‌مه له کاتێکدا که پینۆشێت به لانی که‌مه‌وه خۆی 125 حسابی بانقی هه‌بووه بۆ خۆی و خێزانه‌که‌ی له ژێر ناوی جیاجیا دا بۆ ئه‌م ئامارانه‌ی سه‌ره‌وه بڕوانه لا85 و 86.
====================================
ئه‌م با‌رو دۆخه ته‌نها له چیلی دا نه بوو به‌ڵکو له بۆلیڤیاو ئه‌رجه‌نتینیش که ده‌ستی ریفۆرمی له سه ده‌ستی کوڕگه‌لی شیکاگۆدا گه‌یشتێ، هه‌بوو. له بۆلیڤیا که سه‌رچاوه‌ی ژیانی به‌شی زۆری خه‌ڵکه‌که‌ی کۆکایه که کۆکاینی لێ دروست ده‌که‌ن ، داهاتیی کۆکاین له‌وی زیاتر له نیوه‌ی داهاتی ووڵات پێک ده‌هێنێت. به‌ڵام له ساڵی 1984 سه‌رۆک ڕێگن به‌یارمه‌تی حوکمڕانی ئه‌و کاته‌ی بۆلیڤیا هێڕشی کرده سه‌ر کێڵگه کۆکاینه‌کان و كێڵگه وانه‌کان بۆ وێران کردنی داهاتیان، که ئه‌مه‌ش وه‌زعێکی خراپی له‌ۆێدا خولقاند. دواتریش که سه‌رۆک باز به هه‌ڵبژاردنی دیمۆکراتیانه هاته سه‌ر حوکم ، که ماوه‌یه‌کی زۆر بوو حوکمڕانه‌کانی پێش خۆی له ڕێگای کو‌ده‌تاوه هاتبوون، به‌رنامه‌یه‌کی ڕادیکالی هه‌بوو له چاککردنی وه‌زعی خه‌ڵکدا به نه‌هێڵانی بێ‌کاری ، کۆنترؤڵی نرخ و دابه‌زینی، به ده‌وڵه ت کردنی به‌شێکی کۆمپانیا تایبه‌تیه‌کان، دابه‌ش کردنی زه‌ویو زار، دابه‌زاندنی هه‌ڵئاوسانی پاره. به‌ڵام هه‌ر به‌هاتنه سه‌ر حوکمی له هه‌موو به‌ڵینه‌کانی په‌شیمان بووه‌وه سه‌رۆکی پێشوی بۆلیڤیا که كۆنزالۆ سه‌نچیز دی لۆزاده بوو که له بۆلیڤیابه کۆنی مه‌شوور بوو کرده سه‌رۆکی لیژنه ئابوریه‌که‌ی . ئه‌م کابرایه زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند بوو ماوه‌یه‌کی زۆر له ئه‌مه‌ریکا ژیاوه، له گه‌ڵ لیژنه‌که‌دا بۆ ماوه‌ی 17 ڕۆژ به‌بێ ئاگاداری په‌ڕله‌مان له داڕشتن‌و کاکڵه کردنی به‌رنامه ئابوریه‌که‌دا بوون، ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ش به سوودی خه‌ڵکه ده‌وڵه‌مه‌نده‌که‌ی ئه‌وێ و بانقی دوه‌لی و ئه‌مه‌ریکا ته‌واو بوو، دوای 17 ڕۆژه‌که بردیانه كۆنگریسه‌وه‌بۆ ده‌نگ له‌سه‌ر دان. بێ مشت‌و مڕ کردن له سه‌ری به زۆر سه‌پێنرا به سه‌ر خه ڵکدا. زۆر له ئه‌ندامانی په‌ڕله‌مان ڕازینه‌بوونو ده‌ستیان له‌ا کار کێشایه‌وه. چونکه به‌رنامه‌که له بری باشکردنی ژیانی خه‌ڵک بگره خرامتری ده‌کرد بۆیه به‌شداربووانی داڕشتنی به‌رنامه‌که خۆیان زۆر زۆر له هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵکی دژیان، ده‌ترسان. بۆ نموونه فێرناندۆ پرادۆ که لاو ترین ئه‌ندامی لیژنه‌که بوو ، ووتی ” هه‌موومان ده‌کوژن ” ئه‌مه پێشبینی ئه‌و بوو. بێدریگالیش که دارێژه‌ری یه‌که‌می به‌رنامه‌که بوو خۆیانی به ته‌یارێکی ته‌یاره‌ی جه‌نگی هێڕش به‌ر ده‌چووان ” ئێمه پێویسته وه‌کو ته‌یاره‌که‌ی هێرۆشیما بین. کاتێک که بۆمبا ئوتۆمه‌که‌ی به‌ر دایه خواره‌وه نه‌ی ده‌زانی چی ده‌کات، به‌ڵام کاتێک دووکه‌ڵی بینی ، ووتی ئه‌ه ببورن. ئێمه‌ش ده‌بێت ده‌قاو ده‌ق ئه‌وه بکه‌ین، به‌رنامه‌که ته‌رح که‌و بیخه گه‌ڕ دوایش بڵێ ئه‌ه ببورن ” لا147 سه‌رۆک بازا له ساڵی 2001 دا مردو ئه‌و نهێنیه‌ی هه ر نه‌درکان که هۆی چی بوو که به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی گۆڕی به‌و به‌رنامه ڕادیکالیه.
ئه‌رجه‌نتینیش له ژێر بارێکی خراپتردا له سه‌ر ده‌ستی کوڕگه‌لی شیکاگۆو له ژێر باری قه‌رزی بانقی جیهانی وانیو ئی ئێم ئێف ده‌ی ناڵاند. له ساڵی 1976 که جه‌نه‌تای سه‌ربازی ده‌ستی به‌سه‌ر حوکم دا گرت له ماوه‌ی ساڵێکدا مووچه له سه‌دا 40 نرخی خۆی وونکرد ، کارگه‌کان داخران ، هه‌ژاری بڵاو بووه‌وه . پێش ئه‌وه‌ی جه‌نه‌تا ده‌ست بگرێته سه‌ر حوکم خه‌ڵکێکی که‌م هه‌بوو له‌وێ له هه‌ژاری دا بژین ، که‌متر له فه‌ره‌نسا و ئه‌مه‌ریکا، ڕێژه‌ی هه‌ژار ی ته‌نها له سه‌دا 9 بوو، ڕێژه‌ی بێکاریش ته‌نها له سه‌دا 4.2 بوو. به‌ڵام له سه‌رده‌می جه‌نه‌تادا ئه‌رجه‌نتین نیشانه‌ی گه‌شه نه‌کردنو په‌ره نه‌سه‌ندنی پێوه دیار بوو . له سه‌رده‌می ئه‌ماندا “ئه‌زمه‌ی قه‌رز” ئه‌زمه‌یه‌کی گه‌وره بوو” له سه‌رده ستیانا، قه‌رز چووه 45 ملیار دۆلار، له ساڵی 1989 به‌رز بووه‌وه بۆ 65 ملیار دۆلار …… دووای 6 ساڵ چووه 100 ملیار” لا159 له ساڵه‌کانی ناوه‌ڕاستی هه‌شتاکانا قوتابیانی شیکاگۆ به مه‌رامی خۆیان گه‌یشتنو ئه‌و با‌رو دۆخه‌ی که خولقاندبوویان به سه‌رکه‌وتنێ گه‌وره‌یان ده‌زانی بۆ دۆکته‌رینه‌که‌ی مامۆستاکه‌یان ، فرێدمان.
له‌چاپته‌ری شه‌ش دا ” جه‌نگ پاراستی ” باس له گه‌ڕانه‌وه‌ی فێردریک هه‌ییک ده‌کات له ساڵی 1981 که له چیلیی بوو گه‌ڕایه‌وه ، که یه‌كێک بوو له که‌ڵه پیاوانی قوتابخانه‌ی شیکاگۆ. هه‌ییک له‌م سه‌فه‌ره‌یدا زۆر موعجیب بوو به پینۆشێت و قوتابیانی شیکاگۆ، هه‌ر له‌و هه‌ڵوێسته‌وه نامه‌یه‌کی بۆمار گرێت تاچه‌ری ئه‌و کاته‌ی سه‌رۆک شالیاری به‌ریتانی ده‌نوسێت ، له نامه‌که‌دا داوا له تاچه‌ر ده‌کات که نمونه‌ی ئه‌مه‌ریکای لاتینی ببینێت وه‌کو مۆدێلێک بۆ ته‌حویل کردنی ئابوری به‌ریتانی له كێنزیه‌وه، گه‌ر چی تاچه‌ر زۆر موعجیب بوو به مۆدێلی چیلی به‌ڵام له وه‌ڵامی نامه‌کی هه‌ییک دا که له مانگی شووباتی 1982 دا بوو که نامه‌یه‌کی نهێنی بوو نووسی ” من دڵنیام که تۆش له‌گه‌ڵما جووتی که له هه‌بوونی موئه‌سه‌سه‌یه‌کی دیمۆکراسی له به‌ریتانیا پێویست به هه‌بوونی ڕازی بوون(ئیجازه دان) ده‌کات له لایه‌ن ده‌سته‌یه‌کی به‌رزه‌وه چونکه هه‌ندێک له‌وانه‌ی که له چیلی کراوه لێره قبووڵ ناکرێت. ڕیفۆرمی ئێمه ده‌بێت له شانی ته‌قالیدوو ده‌ستورمانه‌وه بێت” لا133 که‌چی شه‌ش هه‌فته دوای نوسینی نامه‌که‌ی گۆڕانێکی سه‌یر به سه‌ر ڕای تاچه‌ر دا هات ئه وه بوو جه‌نگی فۆکلاندی به‌رپا کرد. ئه‌وه جه‌نگی فۆکلاند بوو که زه‌مینه‌ی بۆ به‌رنامه شاراوه‌که‌ی تاچه‌ر ساز کرد، وه‌کو پێشتر باس کرا پڕۆگرامی ڕادیکالی کاپیتاڵیزمی ته‌تبیق` کردوو به‌ریتانیای کرد بۆ ڕؤژئاوایه‌کی لیبراڵ، ته‌حویل کرد.
=================================
له به‌شی چوارهه‌م ، له چاپته‌ری نۆدا، کلاین باس له پۆڵۆنیاو چین و ئه‌زمه کانیان ده‌کات. له م چاپته‌ره‌یدا دێته سه‌ر چین‌و هه‌ندێک مه‌علوماتمان ده‌داتێ که لای خه‌ڵکانی وه‌کوو ئێمه شاراوه بووه .
ڵه ساڵی 1949 وه چین به‌هه‌قو ناهه‌ق به ڕژێمێکی سوشیالیزم یا کۆمۆنیزم له لایه‌ن سه‌رجه‌می نه‌یاریانه‌وه هه‌روه‌ها دۆسته‌کانیشی ناسراوه بۆیه هه ر له وکاته‌وه له به‌رده‌م فشاری ئه‌مریکاو یابان‌و ووڵاتانی ئه‌وروپای ڕۆژ ئاوادایه به‌رده‌وام به دیکتاتۆر ، به‌ڕبه‌ڕیه‌ت، ووڵاتێک که مافی مرۆڤی تیادا پێشێل کراوه‌و به ووڵاتێکی داخراو پێناسه کراوه . به‌ڵام ئه‌وه‌ی که كاپیتاڵیزم له لای گرنگ نه‌بووه مه‌سه‌لای مافی مرۆڤه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ئه‌مان جیاده‌کاته‌وه له ووڵاتانی وه‌کو چین و سه‌رجه‌می ووڵاتانی تری گه‌شه نه‌کردوو شێوه‌ی پێشێلکردنی مافی مرۆڤه نه‌ک ئه‌سڵی مافی مرؤڤ. له ئه‌مه‌ریکاو ووڵاتانی ئه‌وروپای ڕۆژئاوا ڕه‌نگه خه‌ڵکی نه‌گیرێت له سه‌ر بیروباوه‌ڕی جیاجیا به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ک ده‌وڵه‌ت ڕازی نابێت له ڕودانی خۆپیشاندانێک که به‌ئیجازه‌ی خۆی نه‌بێتو ته‌جاوازی هه‌ڵواسینی دروشمێک یا وتنی هیتافێک که ئاسایش له‌ق کات‌و پشێیوی بنێته‌وه. له هه‌ر شیوێنێکی ئه‌م وڵاتانه بزوتنه‌وه‌یه‌کی به‌هێزی وه‌کو بزوتنه‌وه‌ی کۆنی کوردی سه‌ر هه‌ڵداو له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تێکه‌وه پشتگیری لێ بکرێت ئه‌وه ی که به‌عس به کورد‌و شیعه‌ی کرد وه، ئه‌مانیش ده‌یکه‌ن.
ئه‌مان زیاتر به‌ده‌ربه‌ست کرانه‌وه‌ی چینه‌وه بوون یاڕونتر کردنه‌وه‌ی بازاڕه‌که‌یه‌وه بوون بۆ کاڵای به‌رهه‌م هێنراوی خۆیان، بۆیه فرمێسک ڕشتنیان بۆ نه‌بوونی مافی مرۆڤ ته‌نها دێوجامه‌یه بووه بۆ شاردنه‌وه‌ی پلانه شاراوه‌کانیان. خۆ گه‌ر مه‌سه‌له‌ی مافی مرۆڤ و هه‌بوونی دیکتاتۆریه‌ت بووایه له مه‌جزه‌ره‌که‌ی تایه‌مه‌ن سکوێردا هێنری کسنجه‌ر ئه‌مه‌ی نه ده‌ووت ” پارتی ئختیارێکی تری له به‌رده‌م دا نه‌مابوو، هیچ حکومه‌تێک له جیهان دا قبووڵی ئه‌وه ناکات که گۆڕه‌پانی سه‌ره‌کی پایته‌خته‌که‌ی له لایه‌ن ده‌یه‌ها هه‌زار خۆپیشانده‌ره‌وه داگیربکرێت……له‌به‌ر ئه‌وه سه‌رکوت کردنه‌که حه‌تمی بوو” لا 189.
ئه‌وه‌ی که ڕاگه‌یاندنه‌کانی کاپیتاڵیزمی ڕای گه‌یاندو ڕایده‌گه‌یه‌نێت له سه‌ر مه‌جزه‌ره‌که‌ی تایه‌مه‌ن سکوێر ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ڕاستیه‌کانه. ئه‌مان وایان ڕاده‌گه‌یاند که خۆ پیشاندانه‌کان و ئیحتیسامه‌کان دژی ڕژێمی دیکتاتۆری کۆمۆنیستی بوو ، دژی نه‌بوونی مافی مرۆڤ بوو، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه هه‌ر ته‌نها دوای 5 ڕۆژ دووای سه‌رکوتکردنه‌که، دێنگ شیاوپین له خوتبه‌که‌ی که بۆ ئوومه‌ی چینی دا ئه‌وه‌ی به ته‌واوی ئاشکرا کرد‌و ووتی ” ئه‌وه‌ی که کرا، بۆ پارێزگاری کردن له کۆمۆنیزم نه‌بوو به‌ڵکو له کاپیتاڵیزمی بوو” لا189 .
ئه‌مه که ذێنگ ووتی ڕاستی بوو چوونکه ده‌وڵه‌تی چین‌و کۆمیته ی ناوه‌ندی پارتی کۆمۆنیستی بڕیاریان دابوو که ئیدی ده‌بێت جه‌وهه‌رو ڕواڵه‌تی خۆیان بخه‌نه ڕوو، چونکه بڕیار درابوو که سنوری داخراو ئاوه‌ڵا بکه‌ن، داخڵ به رێکخراوی بازرگانی جیهانی بن و ده‌ستیش کرابوو به تایبه‌تی کردنی که‌رته گشتیه‌کان، له‌و لاشه‌وه تامی که‌ڵه‌که بوونی پاره‌و هه‌بوونی مووڵکو خانوو شتی تر تام کرا بوو. ” به پێی دیراسه‌که‌ی 2006 له سه‌دا 90 ملیارده ره‌کانی چین ( به پاره‌ی چینی نه‌ک دۆلار) منداڵه‌کانی که‌سه ڕه‌سمیه‌کانی پارتی بوون” لا 190 .
كه چین ئاوا بڕوات و بییه‌وێت پێبنێته قۆناغێکی تازه‌ی وه‌کو ئێستاوه ، بۆ دێنگ ڕه‌وا بوو له 1989 سه‌باره‌ت به مه‌جزه‌ره‌که بڵێت ” له ووشه‌یه‌کدا ، ئه‌مه ئیمتیحانێک بوو تیاده‌رچوین” درێژه‌ی به قسه‌که‌ی دا‌و ووتی ” ڕه‌نگه ئه‌م شته خراپه وامان لێ بکات که بتوانین ڕیفۆرمه‌که‌مان بکه‌ین و سیاسه‌تی کردنه‌وه‌ی ده‌رگامان سه‌قامگیرتر بێت، باشتر‌و هه‌تاخراپتریش بێت….ئێمه هه‌ڵه نه‌بووین. هیچ غه‌ڵه‌تێک نیه له مه‌بادیئه ئه‌سڵیه‌که‌دا ( له ڕیفۆرمی ئابوری‌دا)، ئه‌گه‌ر شتێکی هه‌ڵه ش بووبێت ئه‌وا ئه‌م پرنسپڵانه به ڕێک‌و پێکی به‌جێنه‌هێنراوه” لا 189 .
دوای 3 ساڵ له مه‌جزه‌ره‌که، چین به‌ته‌واوی خۆی کرده‌وه بۆ به‌گه‌ڕ خستنی سه‌رمایه‌ی بێگانه، کاتێک که ئه‌م هه‌واڵه نوێی یه‌ی بڵاو کرده‌وه ئه‌وه‌شی بیری ئومه خسته‌وه ” له کاتی پشێوی دا، گه‌ر پێویست بکات ئه‌وه‌ی له توانادا بێت بۆ نه‌هێڵانو لابردنی ئه‌و پشێویه ی ئاینده، هه‌ر به‌سه‌ر هه‌ڵدانی، ده‌کرێت. حوکمی عورفی یاڕێگایه‌کی تووند‌و تیژتر به‌کار ده‌هێنرێت” لا190 .
وه‌نگ هیو ( ) که یه‌کێکه له ڕێکخه‌ره‌کانی ئیحتیجاجه‌که‌ی 1989 له ئێستاشدا سه‌رکرده‌ی ڕۆشنبیرانی چینیه که پێیان ده‌ڵێن “چه‌پی نۆێ” له کتێبه‌که‌ی 2003 دا که له ژێر نه‌زمی نوێی چین ، ده‌ڵێت ” خولقاندنی بازاڕی ئه‌مڕۆی کۆمه‌ڵگا سه‌رئه‌نجامی زنجیره‌یه ڕووداوی خۆ به خۆیی نین، به‌ڵکو سه‌رئه‌نجامی ده‌ست تێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت و توند‌و تیژیه‌که‌یه‌تی” . وه‌نگ هه‌ر له کتێبه‌ی دا باس له‌وه ده‌کات که پرۆتێسته‌کان هه‌ڵقوڵاوی توێژه جیاجیاکانی ناو کۆمه‌ڵگای چینی بوو، نه‌ک به ته‌نها هی توێژاڵێک له قوتابییه ده‌سته‌بژێره‌کانی زانکۆ ، به‌ڵکو کاری هه‌مووان بوو له کرێکارانی کارگه‌کان، مامۆستاکان و گروپی بزنسه‌بچوکه‌کان بوو. ئه‌وه‌ی که داگیرسێنه‌ری گڕی پرۆتێسته‌کان بوو ناڕه‌زایییه‌کی جه‌ماوه‌ریانه‌یی بوو به ڕوی گۆڕانکاری ئابوریانه‌ی “شۆڕشگێڕانه” ی دێنگدا ، که ئه‌وه‌ش که‌م کردنه‌وه‌ی مووچه بوو، به‌رز کردنه‌وه‌ی نرخی شت‌و مه‌ک بوو که بووه هۆی بێ‌کاری و ڕوودانی قه‌یران. به پێی قسه‌ی وه‌نگ ” ئه‌م گۆڕانکاریانه بوون هه‌وێنی بزوێنه‌ری خستنه گه‌ڕی بزوتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که‌ی 1989 “لا187 .
ئه‌وه‌ی که له چین دا ڕوی داجارێکی تر قسه‌که‌ی كلاین ئه‌سه‌لمێنیته‌وه که دیمۆکراتیه‌تو بازاڕی ئازاد له شانی یه‌که‌وه نین و هه‌روهاش بۆ کردنی جۆره ڕیفۆرمێکی ئاوا ده‌بێت با‌رو دۆخێکی وا له ئارادا بێت که تاکو خه‌ڵکی گۆڕانکاریه‌کان قبووڵ بکات.
له چاپته‌ری ده‌دا کلاین باس له خواروی ئه‌فه‌ریقا ده‌کات کاتێک که مه‌ندێلا به‌ر بوو ده‌ست کرا به مفاوه‌زه له گواستنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه بۆ ئه‌ی ئێن سی. به‌راوردێکی گه‌لێک وورد ده‌کات له نێوانی سه‌رده‌می حکومه‌تی عونسریه‌تو حکوته‌ته‌که‌ی ئه‌ی ئێن سی . بێگومان هه‌موو خه‌ڵکی ئه‌فه‌ریقای خواروو سه‌رجه‌می چه‌په‌کانی جیهان چاوه‌ڕوانیه‌کی جیایان هه‌بوو، وایان پێشبینی ده‌کرد که هه‌موو هیواو خواستێک، که ساڵانێکی دووروو درێژ بوو قوربانیان بۆ دابوو ئیدی له هاتنه‌دیدایه. چ ئه‌وانیشو چ چه‌په‌کانی دنیاش له‌وه تێنه‌ده‌گه‌یشتن که هاتنی ئه‌ی ئێن سی بۆ حوکم ته‌نها وه‌ک واجیهه‌یه‌ک ده‌بێت، ئه‌وه‌ی که ده‌سه‌ڵاتی ڕاستی هه‌یه بزنسمانو کۆمپانیا گه‌وره‌کانو بانقه‌کانه.
مفاوه‌زه‌ی نێوانی ئه‌ی ئێن سی و حکومه‌تی عونسوری كێشمان کێشێکی گه‌وره بوو له سه‌ر ده‌سه‌ڵات ، هه‌رچی دکتۆر کلارکو وه‌فده‌که‌ی بوون ده‌یان ویست که وه‌زاره‌ته گرنگه‌کان له ده‌ستیانا بمێنێته‌وه خۆ گه‌ر ئه‌وانه‌شیان له ده‌ست دا ئه‌وه هه‌وڵی وه‌ر گرتنی پۆسته بایاخ داره‌کانی نێو ده‌سگا ئه‌ساسیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بده‌ن. هه‌ر له سه‌ره‌تای مفاوه‌زه‌که‌دا نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌یان برده‌وه که بانقی مه‌رکه‌زی ده‌بێت سه‌ربه‌خۆ بێت له ده‌وڵه‌ت به‌ڵکو ئه‌وه‌شیان به ده‌ست هێنا که سه‌رۆکی سه‌ره‌کی بانقه‌که هه‌ر ئه‌و که‌سه بوو که که له ژێر ڕژێمی ڕه‌گه‌ز په‌رستی دا سه‌رۆکی بانقه‌که بوو که ناوی کریس ستالس ( ) بوو. هه‌ر له ده‌ست دانی بانقی مه‌رکه‌زی نه‌بوو به‌ڵکو دێریک کییس ( ) هه‌ر به وه‌زیری مالیه مایه‌وه.
یه‌کێک له به‌نده گرنگه‌کانی ده‌ستوری ئه‌ی ئێن سی ” چاپته‌ری ئازادی یا ڕزگاری بوو” که باسی له دابه‌ش کردنی زه‌ویو زار ده‌کردو ئه‌ی ئێن سی که له معاره‌زه‌دا بوون به‌ڵینی به خه‌ڵکه‌که دابوو که ڕیفۆرمی زه‌ویو زار بکرێت، به‌ڵام مفاوه‌زه که‌ران بڕگه‌یه‌کی تازه‌یان بۆ ده‌ستووره نوێکه زیاد کرد که پارێزگاری له موڵکیه‌تی تایبه‌تی بکرێت، که واته دابه‌شکردنی زه‌وی و زار بووه کارێکی موسته‌حیل.
یارمه‌تی دانی ده‌وڵه‌ت بۆ که‌رگه‌کان له ژێر ده‌ستوری تازه‌دا قه‌ده‌غه بوو به هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌ی ئێن سی ئیمزا‌ی بۆ گات( گاااتت) کردبوو ئه‌مه‌ش بوه هۆی بێکاریه‌کی زۆر به حوکمی داخستنی زۆربه‌ی کارگه‌کان. ئه‌ی ئێن سی بڕیاری وابوو که چاره سه‌ری د‌رمی ئه‌یدز به خۆڕایی بێت بۆ که‌سانه‌ی که نه‌خۆشن، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئنتێلێکچوێڵ پرۆپێرتی ڕایت کۆمیتمێنت که بڕگه‌یه‌ک بوو له ده‌ستوری ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی، قه‌ده‌غه بوو. له مه‌سه‌له‌ی دروست کردنی خانوو به‌ره‌و ده‌سگا کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیشا ده‌وڵه‌ت پاره‌ی وای نیه له میزانێدا بۆ ئه‌وه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که قه‌رزه‌کانی سه‌رده‌می ڕژێمی ڕه‌گه‌ز په‌رستیش بوه ماڵ به‌سه‌ریه‌وه ده‌بێت بیداته‌وه. ئه‌ی ئێن سی له به‌ڵێنی ڕاکێشانی خه‌تی کاره‌باو بۆری ئاو په‌شیمان بووه‌وه به هۆی نه‌بوونی پاره‌وه . ئه‌مانه‌و زۆری تریشن که لیسته‌که هه درێژ ده‌بێته‌وه . ( بۆ ئه‌م مه‌علوماتاننه تکایه بڕوانه لا203).
ڕه‌سسوول سنیمان که کابرایه‌کی گه‌لێ چالاکی دژ به ڕژێمی ڕه‌گه‌ز په‌رستی بوو به کلاینی ووتبوو ” ئێمه‌یان ئازاد نه‌کردووه. ته‌نها زنجیره‌که‌ی که ئاڵاندبوویانه گه‌ردنو ملمان ئێستاکردویانه‌ته ئه‌ژنۆمان” لا 203 .
کلاین له لاپه‌ڕه 206 دا په‌نجه بۆ ئاماره ڕه‌سمیه‌کان ڕه‌ده‌کێشیتو ده‌ڵێت ” پاش ده‌یه‌یه‌ک له حوکمی ئه‌ی ئێن سی ملوێنه‌ها خه‌ڵک که پێشتر ئاو‌و کاره‌بایان هه بووه ، ئێستا لێیان بڕا چوونکه نه‌یان ده‌توانی پاره‌که‌ی بده‌ن. به‌لانی که‌مه‌وه تا ساڵی 2003 له سه‌دا 40 خه‌تی ته‌له‌فوونه‌کان ئیشی نه‌ده‌کرد . سه‌باره‌ت به بانقه‌کانو کانه‌کانی وه‌کو خه‌ڵووزو مسس که مه‌ندێلا به‌ڵێنی دابوو که بیان کاته موڵکی ده‌وڵه‌تی ، له ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌مان ئه‌و 4 پیاوه سپیه‌ی که خاوه‌ندارێتی ـیگه‌کؤنغڵ، مایه‌وه، که له هه‌مان کاتدا کۆنترۆڵی له سه‌دا 80 ی بۆرسه‌ی جیهانسبێرگیشیان کردبوو. له ساڵی 2005 ته‌نها له سه‌دا 4 ی ئه‌و کۆمپانیانه‌ی که ناو نوس کرابوون ، له لایه‌ن خه‌ڵکه ڕه‌شه‌که‌وه کۆنترۆڵ ده‌کرا . له ساڵی 2006 دا له سه‌دا 70 ی زه‌وی خواروی ئه‌فه‌ریقا هێشتا له لایه‌ن خه‌ڵکه سپیه‌که‌وه مۆنۆپۆڵی کرابوو که ته‌نها له سه‌دا 10 نفوسی ووڵاته‌که‌یان پێکده‌هێنا . له وه‌سش ناخۆش تر ئه‌وه بوو که‌حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌ی ئێن سی وه‌ختێکی زۆر زیاتری سه‌رف ده‌کرد به ئینکاری کردن له خراپی با‌رو دۆخی نه‌خۆشی ئه‌یدز تاکوو به‌رپرسیار نه‌بێت له دانی ده‌رمانی پاراستنی ژیانی نزیکه‌ی 5 ملوێن تووش بووی نه‌خۆشی ئه‌یدز………ڕه‌نگه ئامارێکی کاری گه ر گه‌ر بخرێته پێش چاو ئه‌مه بێت که له ساڵی 1990 وه که مه‌ندێلا به‌ندیخانه‌ی به‌جێ هێشت بڕی پێشبینی کردنی ته‌مه‌نی ژیانی خه‌ڵکی ئه‌فه‌ریقای خوارو 13 ساڵ هاتۆته خواره‌وه”
ئه‌ی ئین سی له گه‌ڵ کۆمه‌لی کلارک که ده‌سه‌ڵاتیان له ده‌ست دابوو، له کاتی مفاوه‌زه کردن دا له مشت‌و مڕێکی گه‌لێک توند‌و تیژدا بوون له سه‌ر پۆسته حه‌ساسه‌کانو کێشه بنه‌ڕه‌تیه‌کانی تر، هه‌ر یه‌که‌یان ستراتیج‌و تاکتیکی خۆیان هه‌بوو که به‌رگریان لێ ده‌کرد. هه‌رچی ستراتیجیه‌تی دوکتۆر کلارک و ده‌سته‌که‌ی بوو پارێزگاری کردن بوو له مانه‌وه‌یان تاکو ئه‌وه‌نده‌ی بتوانن له ده‌سه‌ڵاتدا بمێننه‌وه، هه‌وڵیان ده‌دا که ووڵات دابه‌ش که‌ن به فیدراسۆیێنه‌وه‌و بایاخی زۆریان به پارته بچوکه‌کان ده‌دا تا ڕاده‌ی هه‌بوونی مافی فیتۆ، زه‌مانه‌تکردنی هێڵانه‌وه‌ی کۆمپانیه گه‌وره تایبه‌تیه‌کان و نه‌کردنیان به که‌رتی ده‌وڵه‌تی ، مانه‌وه‌ی زه‌ویو زاره گه‌وره‌کان له ده‌ستیاناو دابه‌ش نه‌کردنیان. به کورتیه‌که‌ی وه‌کو مه‌ندێلا ووتی ” پارتی نه‌ته‌وایه‌تی هه‌وڵی ئه‌وه‌یانه که پاوه‌رو سیاده‌تی سپیه‌کان بهێڵنه‌وه به‌ڵام به‌موافه‌قه‌تی خۆمان”
گه‌رچی ئه‌ی ئێن سی به ملێونه‌ها خه‌ڵکی به‌ده‌سته‌وه بوو ملێوێنه‌های تریش پشتگیری ده‌کردن به‌ڵام سه‌رئه‌نجام له زۆربه‌ی خاڵه ئه‌ساسیه‌کانیانا پاشه‌کشه‌یان کرد، بۆ نمونه له به ده‌ست هێنانی بانقی مه‌رکه‌زی دا که له‌وێ پێی ده‌وترا { زه ڕیسێرڤ بانق) که توانرا جیابکرێته‌وه له ده‌وڵه‌ت ، واته له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدا نه‌ماو ئیدی که‌وته ژێر ڕکێفی سندووقی بانقی دوه‌لی و بۆرسه‌ی جیهانس بێرگه‌وه وه هه‌ر هه‌مان که‌سان که کاتی خۆی ده‌یان برد به‌ڕێوه مانه‌وه له به‌ڕێوه بردنیا.
ئه‌و شتانه‌ی سه‌ره‌وه که کراوه له مه‌سه‌له‌ی پاراستن‌و هێڵانه‌وه‌ی کارگه‌و کۆمپانیا گه‌وره‌کانا هه ر به‌موڵکی تایبه‌تی، له‌وه‌ی ئه‌کرد که له گه‌ڵ به‌رنامه‌و ده‌ستوروی ئه‌ی ئین سی دا جووت بێت چونکه له چاوپێکه‌وتنێکی مه‌ندێلادا که له دوای هه‌ڵبژاردنه‌که کرا ، ده‌ڵێ ” له سیاسه‌تی ئابوریمانا تاکه ئیشاره‌تێک نیه به کردنی که‌رته تایبه‌تیه‌کان به که‌رتی ده‌وڵه‌تی ، ئه‌مه‌ش به‌ڕێکه‌وت نه‌بووه” مه‌ندێلا ده‌وامی به‌قسه‌کانی دا‌و ووتی ” تاکه دروشمێ نیه که ئێمه په‌یوه‌ست کاته‌وه به ئایدۆلێجێتی مارکسێته‌وه” زه فاینانشه‌ڵ پرێس هانی دیراسه کردنی ئه‌م لێدوانه‌ی دا ” گه‌رچی ئه‌ی ئێن سی هێشتا باڵێکی چه‌پی به‌هێزی تیایه که‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌موو قسه‌ی مه‌ندێلا له‌م ڕۆژانه‌دا زیاتر له هی مسس تاچه‌ر ده‌چێت تاکو سو‌شیالیستێکی شۆڕشگێر ، که وا ده‌زانرا” لا208
مه‌ندێلاو سه‌رکرده‌کانی ئه‌ی ئێن سی ئه‌وه‌نده به‌لایانه‌وه گرنگ بوو که دڵی کۆمپانیه‌کان ڕاگیرێت نه‌وه‌ک بارگه‌و بنه بپێچنه‌وه‌و ووڵات به‌جێبهێڵن، نه‌ک هه‌ر نه‌یان کردن به که‌رتی ده‌وڵه‌تی، بگره نه‌یان توانی به‌ڕاده‌یه‌کی زۆرکه‌میش زیاده ته‌کسێک (باج) بخه‌نه سه‌ریان. ئه‌وه بوو که له کاتی سوڵح‌و ئاشتبوونه‌وه‌که‌دا که بۆو مه‌به‌سته لیژنه‌یه‌ک دروست بوو بوو بڕیارێکیان ده‌رکرد که له سه‌دا یه‌کی ته‌کسی کۆمپانیه‌کان بۆیارمه‌تی قوربانیه‌کان ته‌رخان بکرێت به‌ناوی ” باجی سۆڵیدارێتی ” که‌چی سه‌رۆکی ده‌وڵه‌ت ، مێبێکی ( )، ئه‌م پێشنیازه‌ی ڕه‌تکرده‌وه به‌بیانوی ئه‌وه‌ی که‌ئه‌مه ” مه‌سیجی دژه کۆمپانیه ” ده‌نێرێته بازاڕه‌وه ، له به‌ر ئه‌وه ووتی بزنس به‌رپرسیار نیه.
====================================
له چاپته‌ری11دا کلاین باس له ڕووسیا ده‌کات که چۆن بازاڕی ئازاد‌و زه شۆک سیروپی له وێش ئه‌سه‌ری خۆی دانا. ڕوسیا له با‌رو دۆخێکی گه‌لێک خراپ‌دا ده‌ژیا ، هه‌ڵئاوسانی پاره، پێویستی ڕوسیا به یارمه‌تی ووڵاتانی ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریکا، که‌وتنه ژێر فشاری هه‌م خه‌ڵکه‌که‌ی ناوخۆ‌وه و هه‌م فشاری ده‌ره‌وه ، که‌مبوونه‌وه‌ی که‌ره‌سه‌و پێداوێستیه‌کانی ژیان‌و ، ده‌رکه‌وتنی ڕواڵه‌تی بێکاری‌و برسێتی و زۆر فاکته‌ری تر له گه‌شه‌کردندا بوون. ئه‌مانه هه‌مووی بوونه هۆی له به‌رگرتنی ڕێگایه‌کی تر له لایه‌ن ڕوسیاوه تاکو بتوانێت بمێنێته‌وه‌و بژێت. ئه‌وه بوو گۆرباتشۆف ئاڵای ئه‌م په‌یامه‌ی به‌رز کرده‌وه. له ته‌موزی91 دا که هات بۆ له‌نده‌ن بۆ یه‌کام جار له به‌شداری کردنیا له قومه‌ی ووڵاتانی جی7 دا پێشوازی پاڵه‌وانێکی لێ‌کرا . له تایم مه‌گه‌زیندا به پیاوی ساڵ دانرا سه‌ره‌ک نووسه‌ره‌که‌ی ووتی ” گۆرباتشۆف ڕۆناڵد ڕێگنی ڕوسیایه” ئالێره‌وه گۆرباتشۆف به‌ردی بناغه‌ی ڕیفۆرمی دانا و کار ئاساییه‌کی زۆریشی بۆ بۆری یاڵتسن کرد، که ئیدی ئه‌م هه‌م به سازشکردنێکی زۆر بۆ ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریکاو کۆمپانیه گه‌وره‌کانیانو هه‌م ببێته دیکتاتۆرێک له سه‌پاندنی هه‌موو داخوازیه‌کانی ئه‌واندا به‌سه‌ر په‌ڕله‌ماندا، له هه‌ڕاج کردنی سه‌روه‌تو سامانی ڕووسیا به کۆمپانیای ئه‌و ووڵاتانه‌و به که‌سانی نزیکی خۆی و خه‌ڵکی پاوه‌ر فووڵی ڕوسیا.
یاڵتسن له کۆتایی ساڵی 91 دا داوای له په‌ڕله‌مان کرد به پێشنیازێک که په‌ڕله‌مان، تاکو پاوه‌ری تایبه‌تی بۆ یه‌ک ساڵ بداتێ که بڕیاره‌کانی خۆی ببێته یاسا بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ په‌ڕله‌مان و ڕا له‌سه‌ر دانی. وه‌کو كلاین ده‌ڵێت ” پێی خۆش بوو که ببێته دیکتاتۆرێک نه‌ک دیمۆکراتێک” له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌ڕله‌مان قایل بوون به پێشنیازه‌که‌ی چونکه با‌رو دۆخی ڕوسیا زۆر دژوار بوو پێویستی به قه‌رز بوو.
به قبوڵکردنی داخوازیه‌که‌ی، یاڵتسن یه‌کسه‌ر ده‌ستی به ڕیفۆرمه‌کانی کرد ئه‌وه بوو له 28-10-91 بانگه‌وازی هه‌ڵگرتنی نرخی کرد ، دواتریش نزیکه‌ی 22500 کۆمپانیای سه‌ر به ده‌وڵه‌تی کرد به که‌رتی تایبه‌تی ، ” ته‌نها دوای ساڵێک زه شؤک سیروپی کاری گه‌ری خۆی دانا له سه‌ر ووڵات‌و کۆمه‌ڵگاکه‌شی باجێکی زۆری بۆ ئه‌مه دا. چینی ناوه‌ڕاست ئه‌وه‌ی که پاشه‌که‌وتیان کردبووا به‌هۆی دابه‌زینی نرخی پاره‌وه، له ده‌ستیان دا، هه‌روه‌ها بڕینی یارمه‌تی دانی ده‌وڵه‌ت له دابه‌زاندنی نرخی شتومه‌کو نه‌دانی کرێی مانگانه‌ی ملوێنه‌ها کرێکار، بڕی سه‌رفیاتی فه‌ردی ڕوسی له ساڵی 92 دا له سه‌دا 40 که‌متر بوو تا ساڵی 91 وه سێیه‌کی دانیشتوانه‌که‌ی که‌وته ژێر هێڵی برسێتیه‌وه . ئه‌م زروفه چینی ناوه‌ڕاستی ناچار کرد شته تایبه‌تیه‌کانی خۆیان بفرۆشن” لا224-225 .
کلاین له لاپه‌ڕه 226 و 227 دا درێژه به‌و کاره‌ساته ده‌دات که هات که به سه‌ر ڕووسیادا ،هات، له‌وه ده‌دوێت که یاڵتسن هه‌ر ڕۆژی دوای ده‌ستکه‌وتنی قه‌رزه‌که‌ی له ئای ئێم ئێف ئیدی پشت ئه‌ستور تر بوو به ڕۆژ ئاوا‌و ئه‌مه‌ریکا یه‌کسه‌ر یه‌که‌م هه‌نگاوی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی نا، که ئێستا به ئاشکرا ئه‌وه به ” ئیختیاری پینۆشێت ” ناو ده‌برێت، ئه‌وه بوو بڕیاری 1400 ی بانگه‌واز کرد، ئه‌ویش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌ستور بوو که په‌ڕله‌مانی پێ هه‌ڵوه‌شانده‌وه. دوو ڕۆژ دوای ئه‌وه له‌کۆبونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی په‌ڕله‌ماندا، یاڵستن تاوانبار کرا به ده‌نگدانی 362 به‌رامبه‌ر 2 ده‌نگ دژی ئه‌و بڕیاره‌ی که دابووی. ئه‌وه‌ی که ئه‌و کردی وه‌کو ئه‌وه وابوو که سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا کۆنگریس هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه . نائیبی سه‌رۆک ئه‌لێکسه‌ندرا ڕه‌ت سکۆی ( ) ڕای گه‌یاند که ڕوسیا ته‌واو باجێکی گه‌وره‌ی دا بۆ موجازه‌فه‌ی سیاسیانه‌ی یاڵستنو ڕیفۆرم خوازه‌کان..
هه‌ر لێره‌دایه که کلاین هه‌وڵ ده‌دات به‌راوردی نێوان چیلی و ڕوسیا ڕوون بکاته‌وه، ڕاسته یه‌ک شێوه به‌رنامه‌و یه‌ک پێوه‌ر بۆ هه‌موو ووڵاتان به ڕوسیا‌و چیلی و پۆڵۆنیاوه ئاماده کراوه‌و سه‌رئه‌نجامه‌که‌شی هه‌ر یه‌ک شته که به قازانجی توێژاڵێکی زۆر که‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه و سوودمه‌ند ده‌بێتو ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بێت له پاڵ ده‌ست که‌وته‌کانی ڕۆژ ئاوا‌و ئه‌مه‌ریکادا، به‌ڵام سه‌رجه‌می دانیشتوانه‌که‌ی تری زیان به‌خش ده‌بێت. سه‌باره‌ت به‌مه کلاین ده‌ڵێت ” ڕووسیا دووباره بوونه‌وه‌ی چیلی نه‌بوو ، ئه‌وه چیلی بوو که به پێچه‌وانه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد : پینۆشێت کو‌ده‌تای کردوو ده‌ستورو سیسته‌می دیمۆکراتی هه‌ڵوه‌شانده‌وه ئه‌مجا شۆک سیرۆپی چه‌سپاند ، به‌ڵام یاڵتسن شۆک سیوروپی فه‌رز کرد له فه‌زای دیمۆکراتیانه‌دا دوا تر به‌رگری له‌مه کرد به حه‌ل کردنی په‌ڕله‌مانو کووده‌تا کردن. هه‌ردوو سه‌نارویه‌که به حه‌ماسه‌وه له لایه‌ن ڕۆژئاواوه پشتگیری لێ کرا” لا 229 . هه‌ر له و کاته‌دا بوو که شالیاری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا، وه‌رن کریستۆفا ( ) ، سه‌فه‌ری بۆ مۆسکۆ کردوو له شانی یاڵستنو گه‌یده‌ری ( ) سه‌رۆک شالیاران ڕاوه‌ستاو ڕایگه‌یاند ” ئه‌مه‌ریکا به ئاسانی پشتگیری ته‌جمیدکردنی په‌ڕله‌مان ناکات ، به‌ڵام ئه‌مه وه‌ختێکی زۆر نائاساییه: لا229 .
كلاین له هه‌ڕاج کردنی کۆمپانیاکانی سه‌ر به ده‌وڵه‌ت و کردنیان به که‌رتی تایبه‌تی په‌نجه بۆ چه‌ند نمونه‌یه‌ک ڕاده‌کێشێت که چۆن تاڵان فرۆش کراون، له‌وانه ” له سه‌دا 40 کۆمپانیه نه‌وتیه‌کان که له قه‌باره‌دا به‌قه‌ده‌ر کۆمپانیای تۆته‌ڵی ( ) فه‌ره‌نسا بوو به 88 ملوێن دۆلار فرۆشرا که سه‌رجه‌می نه‌وتی فرۆشراو له‌م به‌شه‌ی که کڕراوه 193 ملیار دۆلار بوو. نۆریلیسک نیکڵ ( ) که پێنج یه‌کی ملوێنکه‌ی جیهان ئه‌م به‌رهه‌می ده‌هێنێت به 170 ملوێن دۆلار فرۆشرا به ڕه‌غمی ئه‌وه‌ی قازانجی ساڵانه‌ی چووه 1.5 ملیار دۆلار. كۆمپانیای گه‌وره‌ی یوێکۆس ( ) که زیاتر له قه‌باره‌ی نه‌وتی کوێت کۆنترۆڵ ده‌کات به 309 ملوێن دۆلار فرۆشرا که داهاتی له ئێستادا 3 بلوێن دۆلاره له ساڵێکدا. له سه‌دا 51 نه‌وتی کۆمپانیای سیدانکۆ ( ) به 130 ملوێن دۆلار هه‌ڕاج کرا، هه‌ر 2 ساڵ دوا تر ئه‌و به‌شه له بازاڕی جیهانی دا نرخه‌که‌ی 2.8 ملیار دۆلاربوو . کارگه‌ی گه‌وره‌ی چه‌کو ته‌قه‌مه‌نی به 3 ملوێبن دۆلار فرۆشرا که ئه‌مه نرخی ماڵێکه له ئه‌سپین ( )” لا 232-233
له لاپه‌ڕه 237 و 238 دا ئه‌ڵێت ” به هاتنی 1998 زیاتر له سه‌دا 80 کێڵگه‌کانی ڕوسیا نابووت بوون ( ئیفلاس)، نزیکه‌ی 70 هه‌زار کارگه‌ی ده‌وڵه‌تیش داخرا ئه‌مه‌ش ده‌ردی بێ‌کاری بڵاو کرده‌وه. له ساڵی 1989 دا پێش شۆك شیروپی 2 ملوێن خه‌ڵکی له هه‌موو ڕووسیادا له برسێتیدا ده‌ژیان، که له سه‌ر که‌متر له 4 دۆلار ده‌ژیان. له‌و کاته‌ی که شۆک شیرۆپی ” ده‌رمانی ژه‌هراوی خۆی به‌کار هێنا” که له ناوه ڕاستی نه‌وه‌ده‌کانا بوو 74 به ملوێن ڕووسی له ژێر هێڵی برسێتیه‌وه ده‌ژیان به پێی زانیاریه‌کانی بانقی جیهانی. ئه‌مه‌ش یانی ” ڕیفۆڕمی ئابوری” ده‌توانێت زه‌مانه‌ت بدات به خۆی سه‌باره‌ت به هه‌ژار کردنی 72 ملوێن که‌س ته‌نها له ماوه‌ی 8 ساڵدا. به هاتنی ساڵی 1996 له سه‌دا 25 دانیشتوانی ڕووسیا که ده‌یکرده 37 ملوێن خه‌ڵک له برسێتی دا ده‌ژیان که وا وه‌سف ده‌کران که بێ چاره‌و مه‌ئویسن………..له ساڵی 2006 دا حکومه‌ت دانی به‌وه‌دا نا که 715 هه‌زار منداڵی لانه‌وازان هه‌یه، به‌ڵام وینیسیف ئه‌م ژماره‌ی به 3.5 ملوێن منداڵ قه‌بڵاند…………له نێوانی ساڵانی 1992 و 2006 دا ڕووسیا له سه‌دا 10 دانیشتوانی له ده‌ست دا که ئه‌مه‌ش نزیکه‌ی 700 هه‌زار که‌س ده‌کات ساڵانه.”
كلاین له لاپه‌ڕه 239 دا په‌نجه بۆ لێدوانی کچێکی 17 ساڵ له ئه‌نجامی مقابه‌له‌یه‌کدا ڕاده‌کێشێت و ده‌ڵێت ” پرسیاری هیواو ئامانجی سه‌باره‌ت به ئاینده
لێ‌کرا ئه‌ویش له وه‌ڵامداووتی: زۆر گرانه قسه له‌سه‌ر چه‌رخی 21 بکه‌یت له کاتێکدا لێره دانیشتویتو له به‌رده‌م مۆمدا سه‌عی ده‌که‌یت، چه‌رخی 21 مشکیله نیه‌و باسی لێ ناکریت کاتێک که لێره چه‌رخی نۆزده‌یه”
ئه‌مه‌ی له ڕووسیا ڕویدا‌و ده‌بینرا ئه‌وه نه‌بێت که ڕۆژئاوا‌و ئه‌مریکا لێی به ئاگا نه‌بووبێتن، بگره به ورد‌و درشتی کاره‌ساته‌کانیان زانیوه بۆیه یه‌کێکی وه‌کو وه‌ین مێری ( ) که که‌سێکی سه‌ره‌کی موحه‌لیلی سیاسی بوو له سه‌فا
ره‌تی ئه‌مه‌ریکی له ڕووسیا له گه‌رمه‌ی ڕوو داوه‌کانی نێوانی 1990 بۆ 1994 دانی به‌وه‌دا نا که ئیختیار له نێوانی دیمۆکراسی و سوودی بازاڕ له ڕووسیادا ئێش‌و ئازاربو ” حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکی فه‌زڵی ئابوری به‌سه‌ر سیاسه‌تدادا. ئێمه ئیختیاری سه‌ربه‌ستیمان کرد له نرخ دانانا، له کردنی به‌شی پیشه‌سازی به که‌رتی تایبه‌تی، زروفێکی بێ قه‌یدو…..خولقێنرا له گه‌ڵ کاپیتاڵیزمێکی به‌ره‌ڵا یا به‌ره‌ڵایی له کاپیتاڵیزم دا، واتا بێ یاسا‌و ڕێسا، ئیدی هیوامان وا بوو که یاسا ده‌وری خۆی ببینێت ، کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نیانه به نوێنه‌رایه‌تی دیمۆکراسیانه به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان ئوتۆماتیکی سه‌ر ئه‌نجام گه‌شه بسه‌نێت ……بۆ به‌دبه‌ختی، ئیختیاره‌که فه‌رامۆش کردنی ئاره‌زوی خه‌ڵک بوو به پێداگرتن له سه‌ر پۆلیسیه‌کان” لا 234.
که ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌بینی گه‌ر چی شتێکی زۆر که‌مو کورتن ئیدی پێت سه‌یر نابێت و هۆی ئه‌وه ده‌بینی که بۆ یاڵستن پۆپیله‌رێتی خۆی له ده‌ست دا، که ئه‌مه‌ش به ئاشکرا ده‌بینراو گیر‌و گرفتێکی گه‌وره‌شی بۆ ئیداره‌که‌شی دروست کرد بوو، بۆیه ده‌سته‌و دائیره‌که‌ی به دوای شتێکدا یا پلانێکدا ده‌گه‌ڕان تاکو سومعه‌ی سه‌رۆک هه‌ڵسێننه‌وه. ئۆلیگ لۆبۆڤ ( )، سه‌رۆکی ئه‌منی قه‌ومی ووتی ” ئێمه شه‌ڕێکی بچوکی براوه‌مان پێویسته تاکو سه‌رۆکی پێ بێنینه‌وه مایه ” بۆم مه‌به‌سته‌ش شالیاری به‌رگری پێشبینی ئه‌وه‌ی کرد که جه‌یش له چه‌ند کاتژمێرێکدا ده‌توانێت ئه‌و هێزه‌ی که چێچنیای دا‌بڕی بوو له ڕووسیا تێک بشکێنێت. لا 232 .
له چاپته‌ری 13 دا : تاڵان کردنی ئاسیا‌و هه‌ره‌سهێنانی دیواری به‌رلینی دووهه‌م.
كلاین له‌مه‌شدا به درێژی باس له‌و ووڵاتانه‌ی ئاسیا ده‌کات له و ئه‌زمه ئابوریه‌ی که تێی که‌وتبوون به هۆی ڕۆژئاوا‌و ئه‌مریکاو دام‌و ده‌سگاکانی وه‌ک ئای ئێم ئێف و بانقی جیهانی.
له کۆریای خواروو ده‌وڵه‌ت وا سه‌ر گه‌ردان بوو بوو ، ئابوریه‌که‌ی وا تێکشکابوو که‌مپه‌ینی گه‌وره‌ی پیتاک ، سواڵ‌و ده‌ست پان کردنه‌وه ، ده‌ستی پێ کرد . ئه‌وه بوو له ته‌له‌فزوێنه‌وه داوا کرا له هاو نیشتمانیان که یارمه‌تی ده‌وڵه‌ت بده‌ن به‌وه‌ی له توانایاندا هه‌یه ، تاکو ئابوری ده‌وڵه‌ت له هه‌ره‌سی یه‌کجاره‌کی ڕزگارکه‌نو ده‌وڵه‌ت بتوانێت قه‌رزه ده‌ره‌کیه‌کانی ده‌فع کات‌و به ڕسوری له‌م وه‌رته‌یه بێته ده‌ره‌وه ” ئیدی خه‌ڵکی به ملویانکه‌و ئاڵتون‌و، گواره‌و مێدڵی وه‌رزش و ترۆفی و شتی تری به‌ها دار ، به ده‌م که‌مپه‌ینه‌که وه چوون. له ناو ئه‌و خه‌ڵکه دا ژنێک ئه‌ڵقه‌ی بوکێنیه‌که‌ی خۆی دا، قه‌شه‌یه‌کیش کرۆسه ئاڵتونیه‌که‌ی به‌خشی . سه‌ر ئه‌نجام 100 ته‌ن ئاڵتوونو زیو کۆکرایه‌وه به‌ڵام هێشتا پاره‌ی کۆری زیاتر غه‌رق ده‌بوو”.
کلاین له لاپه‌ڕه 272 کاره‌ساته‌کان زیاتر ڕوون ده‌کاته‌وه‌و ده‌ڵێت ” باروو دۆخه‌که وا خراپ بوو بوو کۆریا ڕۆژانه یه‌ک ملیار دۆلاری له ده‌ست ده‌دا، یارمه‌تی سندووقی نقدی دوه‌لی به کاریسه له سه‌ر کۆریا گه‌ڕایه‌وه……………..خه‌ساره‌ی به‌شه‌ری له سه‌ر ده‌ستی سندوقی بانقی دوه‌لی هه‌لبازدا ( فرسه‌ت بازدا ) زۆر کاریگه‌ر بوو له ئاسیا هه‌ر وه‌کو ڕووسیا. ڕێکخراوی کارگه‌رانی جیهانی ئه‌م خه‌ساره‌یان به 24 ملوێن خه‌ڵک قه‌بڵاند که کاریان له ده‌ست دا له‌م ماوه‌یه‌دا. له ئه‌نده‌نووسیا بێ‌کاری له سه‌دا 4 وه چووه له سه‌دا 12 . تایله‌ند ڕۆژانه 2000 کرێکار کاریان له ده‌ست ده‌دا. له کۆریای خواروو هه‌موو مانگێک 300 هه‌زار کرێکار له سه‌ر کاره‌کانیان ده‌ر ده‌کران ، ئه‌مه‌ش زیاتر سه‌رئه‌نجامی داخوازی سندووقی نقدی دوه‌لی و بانقی دوه‌لی، بوو له سه‌ر ده‌وڵه‌ت تاکو بودجه ی مالی بهێنێته خواره‌وه و بڕی سووش به‌رز کاته‌وه. به هاتنی ساڵی 1999 کۆریای خواروو ئه‌نده‌نووسیا ڕێژه‌ی بێکاریان نزیکه‌ی 3 قات ته‌نها ل ماوه‌ی 2 ساڵدا زیادی کرد……………….له ساڵی 1996 دا له کۆریا له سه‌دا 63.7 خه‌ڵکه‌که‌ی به چینی ناوه‌ڕاست حساب ده‌کران به‌ڵام ئه‌م ڕێژه‌یه له ساڵی 1999 هاته خواره‌وه بۆ له سه‌دا 38.4 . به پێی ڕاپۆرتی بانقی جیهانی له‌م ماوه‌یه‌دا 20 ملوێن ئاسێوی به برسێتی هێڵرانره‌وه” له لاپه‌ڕه 227 دا ده‌ڵێت ” بڕی له سه‌ر کار بوون هێشتا نه‌گه‌یشتۆته‌وه ئاستی پێش ساڵانی ئه‌زمه‌که له ووڵاتانی وه‌کو ئه‌نده‌نوسیاو مالیزیا‌و کۆریای خواروو. له‌م قه‌یرانه دا ته‌نها هه‌ر ئه‌وه نه‌بوو که کرێکاران کاره‌کانیان له ده‌ست بده‌ن و قه‌ت ده‌ستیان نه‌که‌وێته‌وه به‌ڵکو ئه‌م حاڵه‌ته به‌رده‌وام بوو به ده‌ست خاوه‌نی تازه‌وه که بێگانه بوون‌و پاره‌کانیان به گه‌ڕ خستبوو که هه‌میشه‌ش داوای قازانجی زیاتریان ده‌کرد له بری به‌گه‌ڕخستنی پاره‌کانیانا. له‌و لاشه‌وه خۆکوشتن هه‌ر به‌رده‌وام بوو : له کۆریای خواروو خۆکوشتن له ئێستادا هۆی چوارهه‌می مردنه ، زیاتر له دووقاتی پێش قه‌یرانه‌که‌یه که هه‌موو ڕۆژێک 38 که‌س گیانی خۆیان له ده‌ست ده‌ده‌ن”
كلاین به‌شی شه‌شه‌می کتێبه‌که‌ی که 60 لاپه‌ڕه‌یه بۆ عیراق ته‌رخان کردووه ، به‌شی زۆری ڕوداوه‌کانی به چاوی خۆی بینیوه‌له‌و ماوه‌یه‌ی که زیاتر له ساڵیک بوو خۆی له‌وێ وه‌کو ڕۆژنامه نووسێکو شاهیدێکی ڕوووداوه‌کان ئاماده بووه که له ئازاری 2004 دا چووه‌ته به‌غداد.
زۆر له موحه‌لیله‌کانی جه‌نگ ڕایان وایه که ئه‌مه‌ریکاو به‌ریتانیا له داگیر کردنی عێراق دا سه‌رکه‌وتو بوون به‌ڵام مانه‌وه له‌وێ و به‌رده‌وام بوون له داگیر کردنه‌که‌دا، له‌م عه‌مه‌لییه‌دا، فاشیل بوون. به‌ڵام کلاین ڕای وایه ” داگیرکردن‌و ده‌ست به‌سه‌را گرتن دوو به‌شی به‌یه‌که‌وه گرێدراون ، یه‌ک ستراتیجن، بۆمباران کردنه‌که بۆ ئه‌وه نه‌خشه کێشرا بوو تاکو پاکۆ له هه‌موو شت بدرێت و قه‌ومێکی مۆدێل نوی دروست بکرێت ” لا 331 .
کلاین که ڕای وایه که به بیانوی لابردنی سه‌دام حسه‌ینه‌وه‌و ” ڕزگار کردنی عێراقه‌وه” که ده‌یانویست پاکۆ له هه‌موو شتێک بده‌ن ، بێ به‌ڵگه قسه ناکات: بۆ نمونه که ئه‌مریکیه‌کان دایان له به‌غدادو سیسته‌می ته‌له‌فونی عێراقیان سه‌رتاپا له کار خست‌و کاولیان کرد، ئه‌مه بۆ ده‌سته‌پاچه‌کردنی سه‌دام نه‌بوو له په‌یوه‌ندی کردن به دام‌و ده‌سگاو سه رکرده عه‌سکه‌ریه‌کانیه‌وه ، که ئه‌مه به‌هانه‌ی ئه‌وان بوو. ئه‌مان ئه‌مه‌یان ده‌زانی پێش شه‌ڕه‌که‌و دوای شه‌ڕه‌که‌ش. كلاین له لاپه‌ڕه‌ی 335 دا ده‌ڵێت ” دوای لێکۆڵینه‌وه له گه‌ڵ ئه‌و به‌ندیانه‌ی که له پله و پایه‌ی به‌رزی ده‌وڵه‌تیدا بوون، ئه‌مه‌ریکیه‌کان بۆیان ده‌رکه‌وت ساڵانیکی دوور‌و درێژ بوو سه‌دام قه‌ناعه‌تی هێنابوو که ده‌سگا سیخوڕیه‌کانو چاودێریه‌کان له ڕێگای ته‌له‌فونه‌کانیه‌وه ده‌توانن بیدۆزنه‌وه هه‌ر بۆیه له ماوه‌ی 13 ساڵی ڕابوردوودا ته‌نها دوو جار ته‌له‌فونی به‌کار هێنابو. هه‌ر وه‌کو هه‌موو جارێک ده‌نگوباسی پشت پێ به‌ستراو زه‌رور نیه چونکه پاره‌یه‌کی زۆر حازره له لایه‌ن بیچتڵه‌وه( ) بۆ دروست کردنی یا دانانی سیسته‌مێکی تازه”
کلاین له جه‌نگه‌که‌ی دژ به یۆغۆسلافیاشدا هه‌مان قه‌ناعه‌تی هه‌بوو که شه‌ڕه‌که له به‌ر خاتری کۆسۆڤه‌یه‌کان نه‌بوو ، له‌مه‌دا په‌نجه بۆ کتێبی کۆلیشن کۆرس ( ) ڕا ده‌کێشیت که به ئاشکرا ده‌ڵێت : جه‌نگی یۆغۆسلاڤیاله به‌هۆی نه‌هامه‌تی کۆسۆڤه‌یه‌کانه‌وه نه‌بوو به‌ڵکو مقاوه‌مه‌ی یۆغۆسلاڤیا بوو له دژی ڕیفۆرمی ئابوری و سیاسی”
كلاین له‌م به‌شه‌ی له سه‌ر عێراق، زۆر ڕوداوو مه‌سه‌له باس ده‌کات که زۆربه ی زۆرمان نه‌مان بیستووه، وه گه‌ر بیستبێتیشمان ئه‌وه هه ر به مه‌زه‌نه‌ی عه‌قڵ باسی لێ ده‌که ی‌نو هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی دۆکۆمێنتیمان پێنیه، به‌ڵام کلاین هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ک که باسی لێده‌کات به به‌ڵگه‌نامه ئه‌یسه‌لمێنێت. بۆ نموونه له ڕاوو ڕووت و تاڵانیه‌کانی سه‌ره‌تای داگیرکردنه‌که‌دا که ئه‌مه‌ریکیه‌کان زیاتر له هه‌موو که‌سو لایه‌نێکی تر تاوان با‌رو به‌رپریاسیار ده‌کات ، وه‌ڵامی دوو به‌رپرسیاری گه‌وره‌ی ئه‌مه‌ریکی ئه‌هێنێته‌وه، که یه‌کێکیان پیته‌ر ماکفێرسنه ( ) که ئه‌دڤایسه‌ری ئابوری پؤڵ بریمه‌ر ( ) بوو ئه‌وی تریان جۆن ئه‌گریستۆ ( ) بوو که به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دروست کردنه‌وه‌و بیناکردنه‌وه‌ی زانیاری و په‌روه‌رده بوو له سه‌رده‌می داگیرکردنه‌که‌دا. کلاین ده‌ڵێت ” ماکفێرسن ووتی کاتێک که عێراقیه‌کانم دیت که شته‌کانی ده‌وڵه‌ت ده‌به‌ن له پاس‌و سه‌یاره‌و که‌ره‌سه‌و باقی ئه‌ده‌واتو ئاله‌ته‌کانی وه‌زاره‌ته‌کان، ئه‌مانه هه‌ستی نه‌جوڵان ، چونکه‌ئیشه‌که‌ی ئه‌و وه‌کو شۆک شیروپی ئابوری عێراق بوو که ڕادیکالانه قه‌باره‌ی ده‌وڵه‌ت بچوک کاته‌وه‌و سه‌روه‌تو سامانه‌که‌ی بکاته که‌رتی تایبه‌تی” ئه‌مه‌ش مانای وایه عه‌مه‌لیه‌ی تاڵانیه‌کان سه‌ره‌تایه‌کی بازدانه له پلانه‌که‌ی ئه‌وو بۆ مه‌به‌ستی گه‌یشتن به هه‌ده‌فه‌که ، ” وام هه‌ست ده‌کرد کردن به که‌رتی تایبه‌تی به سروشتی ده‌رده‌که‌ێت، کاتێک که‌سانێک ده‌ست به‌سه‌ر سه‌یاره‌کانی ده‌وڵه‌تدا ده‌گرن یا لۆریه‌کان لێده‌خوڕن ئه‌وه‌ی که ده‌وڵه‌ت پێشتر خاوه‌نی بووه، کارێکی باش بوو” لا 337 .
له چاپته‌ری 17 دا سه‌باره‌ت به‌و شوێن‌و شتانه‌شی که مابوون و قورتار بوو بوون له ده‌ست وێرانکاری ، که ده‌بوایه بخرانایه‌ته‌وه ئیش و چاک بکرانایه‌ته‌وه ، کلاین نموونه‌ی زیندوو ده‌هێنێته‌وه که هاتنی ئه‌مان بۆ وێران کاریو سه‌ر له نوێ دروست کردنه‌وه، بووه له لاپه‌ڕه 343 دا ده‌ڵێت ” حه‌مه تۆفیق که شالیاری پیشه سازی بوو سه‌باره‌ت به کۆنفرانسه غه‌ریبه‌که که هیچ ده‌نگو سه‌دایه‌کی له میدیادا نه‌بوو له بینێنێکدا له ئۆفیسه‌که‌ی له به‌غداد که هێشتا هه‌ر پێده‌که‌نی به‌و کۆنفرانسه، پێی ووتم دوای قسه‌کانی بریمه‌ر سه‌باره‌ت به کردنی که‌رته ده‌وڵتیه‌کان به که‌رتی تایبه‌تی، به هه‌ندی له‌و خه‌ڵکانه‌ی که كۆنفرانسبه که‌یان به‌ڕێوه ده‌برد ووتم ” گه‌ر من هانی به کردنی که‌رتی تایبه‌تی بده‌م له عێراق دا ئه‌وه گه‌یدیر ده‌هێنم که پێیان بڵێت : ده‌قاو ده‌ق پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه بکه‌ن که ئێمه کردمان ” کلاین مه‌به‌ستی گه‌یدیره له ڕوسیا.
کلاین دێته سه‌ر هه‌ڵوێستی حکومه‌تی محه‌لی سه‌باره‌ت به ئه‌مریکیه‌کانو پلانه‌کانیان، که چۆن نوێنه‌رانی حکومه‌ت هیچ هه‌ڵوێستێکیان نه‌بووه تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که ئه‌مه‌ریکیه‌کانیش ئه‌مه‌یان هه‌ست پێ کردوه ، بۆ نموونه له مه‌سه‌له‌یه‌کدا که کاتێک یه‌کێک له که‌ڵه سه‌رکرده میلیته‌ریه‌کانی ئه‌مه‌ریکا پرسیاری ئه‌وه ی لێکراوه له لایه‌ن ئه‌سۆسیه‌یت پرێسه‌وه که ئایه ئێوه مفاوه‌زه یا پرس‌و ڕاتان له گه‌ڵ عێراقیه‌کانا کردوه، ئه‌ویش له وه ڵامدا ده‌ڵێت ” پۆینتێک نیه مفاوه‌زه له گه‌ڵ حکومه‌تی محه‌لی دا بکه‌ین، ئا له‌م حاڵه‌ته‌دا مفاوه‌زه له گه‌ڵ خۆماندا ده‌که‌ین” لا 343 . له هه‌قه‌تدا ئه‌م کابرایه ڕاستی کردوه چونکه حوکمڕانانی عێراقی یا ده‌وریان نه‌بووه یا هه‌رچی ئه‌مه‌ریکه‌کان ووتویانه و کردویانه ئه‌مان پێی ڕازی بوون، بۆیه بڕیار‌و یاسای وا ده‌رکراوه له هیچ وڵاتێکی تردا نه‌بینراوه . له هیچ کا‌م له‌و وڵاتانه‌ی که پێشتر ده‌ستی بازاڕی ئازاد‌و شۆک سیوروپی پیگه‌یشتوه وه‌کو عێراقی به‌سه‌ر نه‌هاتوه . له‌کوێ ئه‌وه کراوه‌و ڕوی داوه که حساب بۆ سه‌رمایه‌داری ناو خۆ نه‌کرێت و ته‌ماح له سه‌رجه‌می سه‌روه‌تو سامانی وڵاته‌که بکرێت بێ به‌شداری کردنی خه‌ڵکه خۆیه‌که‌ی . له عێرا قدا گه‌ر باجیش له سه‌ر کۆمپانیایه‌ک داشنرابێت ، که‌مترین باج دانراوه که له سه‌دا 15 یه له سه‌رده‌می سه‌دام دا ئه‌م باجه له سه‌دا 45 بووه . یاسایه‌کی تر هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م کۆمپانیا بێگانانه ئه‌وه‌یه که ڕێگایان پێدراوه که له سه‌دا سه‌د ئه‌کسێسیان هه‌بێت بۆ سه‌روه‌تو سامانی عێراق، له هه‌مان کاتیش‌دا ڕیگایان پێ بدرێت که له سه‌دا سه‌دی ئه‌و قازانجه‌شی که له عێراقدا په‌یای ده‌که‌ن بیبه‌نه ده‌ره‌وه‌ی عێراق بێ ئه‌وه‌ی فلسێک باجی لێ بدرێت یاخود داوایان لێبکرێت که له عێراقدا بیخه‌نه‌وه گه‌ڕ. له‌مه‌ش خراپتر هه‌ر ئه‌م یاسایه بۆ ئه‌م کۆمپانیانه‌یان ڕه‌وا کرد که کۆنتراکتی 40 ساڵیان بدرێتێ‌و دواتریش هه‌قی تازه کردنه‌وه‌شیان هه‌بێت، ئه‌مه‌ش یانی ده‌سته‌پاچه‌کردنی حکومه‌ته یه‌ک به‌دوا یه‌که‌کانی ئاینده‌ی عێراق له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م یاسایه ، گه‌ر بیانه‌وێت.
ته‌نها خزمه‌ت گوزاریه‌ک یابه‌شیکی پیشه‌سازی که ئه‌مه‌ریکیه‌کان هه‌ڵوێسته‌یان تێدا کردوه به شی نه‌وت بووه : ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌دڤایسه‌ره عێراقیه‌کان پێیان وتن عێراقیه‌کان به‌مه ڕازی نابن، ده‌ستوه‌ردان له کاروباری نه‌وت یانی بانگهێشه کردنی جه‌نگ. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا داگیرکه‌ره ئه‌مه‌ریکیه‌کان 20 ملوێن دۆلاریان له ڕیڤوێنێی عێراق له کۆمپانیه‌ی نه‌ته‌وه‌یی نه‌وت وه‌ر گرتوه‌و چۆنیان بوێت وا سه‌رفی ده‌که‌ن .
کلاین ده‌ڵێت ، حه‌مه تۆفیق، شالیاری پێشوی وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی پێی وتم که داوای له ئه‌مه‌ریکیه‌کان کردووه تاکو چه‌ند موه‌لیده‌یه‌کیان بداتێ، وتی هه ر 17 کارگه چیمه‌نتۆکه‌ی عێراق له جه‌نگدا به ته‌واوی زه‌ده نه‌بوون، گه‌ر موه‌لیده‌یان هه‌بێت ده‌توانن بخرێنه‌وه ئیش و ده‌توانن چیمه‌نتۆی بینا دروست کرده‌نه‌وه بده‌نو ده‌یه‌ها هه‌زار کرێکاری عێراقیش بخه‌نه‌وه گه‌ڕ. به‌ڵام کارگه‌کان هیچیان حاسڵ نه‌کردو هیچ کۆمه‌کێکیان پێنه‌کرا .
كۆمپانیه‌کانی ئه‌مه‌ریکی وایان حه‌ز ده‌کرد چیمه‌نتۆش وه‌کو کرێکاره‌کانیان له ده‌ره‌وه بهێنن به نرخی ده‌جار به‌رز تر له نرخی چیمه‌نتۆی عێراقی . یه‌کێک له پلانه ئابوریه‌که‌ی بریمه‌ر ئه‌وه بوو که مه‌نعی بانقی مه‌رکه‌زی عێراقی کردبوو که کۆمه‌ک به کۆمپانیه‌کانی سه‌ر به ده‌وڵه‌ت بکه‌ن ( که ئه‌مه‌ش باس نه‌کرا هه تا ساڵی دوا تر) . کلاین ده‌ڵێت تۆفیق پێی وتم هۆی موقاته‌عه کردنی پیشه‌سازی عێراقی مه‌سه‌له‌یه‌کی عه‌مه‌لی نه بوو به‌ڵکو مه‌سه‌له‌یه‌کی ئایدۆلۆجی بوو، چونکه له نێوان ئه‌وانه‌ی که بڕیاریان ده‌رده‌کرد ، وتی ” هیچکامیان باوه‌ڕیان به موڵکیه‌تی ده‌وڵه‌ت نه‌بوو” لا 349.
خۆ گه‌ر کا‌رگه‌کانیشیان چاک بکردایه‌ته‌وه مادام سیاسه‌تی ئه‌وان وه‌کو کلاین ده‌ڵێت، له بنه ڕه‌تدا تێشکانی ئابوری عێراق بوو دواتر دروست کردنه‌وه‌ی بوو له سه‌ر ئه‌ساسی به‌خشینی به کۆمپانیه‌کانی خۆیان و ڕۆژئاوا و هه‌روه‌ها هێنانی کرێکاری خاوه‌ن مه‌هاره‌تو هه‌مو که‌ره‌سه‌و پێداویستیه‌کان له ده‌ره‌وه‌ی عێراق ، ئه‌وه به‌شی کۆمپانیه عێراقیه‌کان به که‌رتی ده‌وڵه‌تی و تایبه‌تیه‌وه هه‌ر تێشکان ده‌بوو له به‌رامبه‌ر مونافه‌سه‌یانا له گه‌ڵ ئه‌واندا له کاتێکدا که سنوری عێراق ئاواڵه بوو له هاورده‌ی هه‌موو شتێکدا جگه له هێنانی تیرۆر. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته کلاین هه‌ر له‌و لاپه‌ڕه‌یه‌دا، 349، سه‌باره‌ت به‌مه ده‌ڵێت ” ستافه‌کانی بریمه‌ر له به‌رامبه‌ر ئه‌م واقیعه تاڵه‌دا بۆ عێراقیه بزنس مانه‌کان ( خاوه‌ن کاره‌کان ) چه‌ند ووشه‌یه‌کی دڵخۆشکه‌رانه‌یان هه‌بوو که بیڵێن بۆ ئه‌م بزنس مانانه‌دا که گردیان کردبوونه‌وه. مایکڵ فلیچه‌ر ( ) که یه‌کێک بوو له نائیبه‌کانی بریمه‌ر ته‌سدیقی ئه‌وه‌ی کرد که زۆر له بزنسه‌کانی عێراق له به‌رامبه‌ر مل ملانێ کردنی کۆمپانیه بێگانه‌کانا ئه‌که‌ون و نابوت ده‌بن. ووتی به‌ڵام ئه‌مه یه جوانێتی بازاڕی ئازاد . درێژه‌ی به قسه‌کانی دا‌و ووتی ” بزنسه‌کانتان ده‌سه‌ڵاتی نامێنێت به سه‌ر هاتنه ناوه‌وه‌ی بێگانه‌دا . پرسیاری لێکردن ووتی ئایه ئه‌مه وانابێت ؟ ووتی وه‌ڵامی پرسیاره‌که لای خۆتانه. ته‌نها باشترینتان ده‌توانێت بمێنێته‌وه یا بژێت” قسه‌کانی بریمه‌ر بۆنی قسه‌کانی یۆگئر گه‌یدری لێده‌هات یا سه‌دای قسه‌کانی ئه‌وی ده‌دایه‌وه ، که قسه‌ی بۆ کۆمه‌ڵیکی که‌م له بزنس مانه‌کانی ڕوسیا ده‌کرد که له ژێر چاره سه‌ری شۆک سیروپی دا بوون ووتی ” جا چیه ئه‌وه‌ی که ده‌مرێت با بمرێت ، هه‌قی مردنێتی” لا 349 بۆ
وه‌کوو هه‌موو مه‌سه‌له‌و کاره‌ساته‌کانی تر که به سه‌ر خه‌ڵکی عێراق دا هاتووه ، عێراقیه‌کان خۆیان لۆ‌مه ده‌کران و ده‌کرێن . بۆ ئه‌مه كلاین له لاپه‌ڕه 350 ده‌ڵێت ڕالف پیته‌ر ( ) کاکابرایه‌کی خانه‌نشین کراوی عه‌سکه‌ری بوو له نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 2006 دا له ئو ئێس تووده‌ی دا نوسیوێتی ده‌ڵێت ” ئێمه شانسێکی بێ وێنه‌مان دا به عێراقیه‌کان تاکو ڕۆڵ‌و یاسای دیمۆکراتیانه بنیات بنێن، به‌ڵام عێراقیه‌کان فه‌زڵی ئه‌مه‌یان دا به‌سه‌ر غه‌رق بوون له ڕق و کینه‌و کێشه‌ی کۆندا ، له توند‌و تیژیه‌کی زۆردا، ته‌حه‌مول نه‌کردنی پێکه‌وه ژیان و به که‌ڵچه‌ری فه‌ساده‌ت کار بکه‌نو بژین. ده‌رده‌که‌وێت ئه‌وه که وتراوه ڕاست بێت ” وه‌کو ده‌یزانین کۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بی ناتوانێت سه‌پۆرتی دیمۆکراسی بکات و خه‌ڵکه‌که‌ی حکومه‌تێکیان بۆ ده‌بێت که شیاویان بێت … تووندووتیژیه‌کان، که‌شه‌قامه‌کانی به‌غدادی به خوێن په‌ڵاوی کردووه ته‌نها ڕه‌مزی بێ توانایه‌تی و لێنه‌وه‌شاوه‌یه‌تی حکومه‌تی عێراقی نیه، به‌ڵکو ده‌سته پاچه‌یی و بێده‌سه‌ڵاتی سه‌رتاپای جیهانی عه‌ره‌بیه له ڕێکخستنی مرۆڤ‌و چالاکیه‌کانیانا. ئێمه شاهیدی داڕوخانی مه‌ده‌نیه‌تین.”
دیاره دا‌گیرکردنی عێراق و وێران کردنی له ڕوی ئابوری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیریه‌وه ، شتێک نه‌بوو که ناوی دژایه‌تی سه‌دامی لێ بنرێت به‌ڵکو وه‌کو کلاین ناوی لێناوه ” کوێرێتی ئایدۆلۆجیانه‌یه” که ئه‌مه‌ش 3 کاری گه‌ری کۆنکرێتیان هه‌یه ” که ئیحتیمالی بیناکردنه‌وه‌ی زه‌ره‌ر مه‌ند کرد به لادانی خه‌ڵکانی شاره‌زاو خاوه‌ن مه‌هاره‌ت له پۆسته‌کانیان، که ئه‌مه‌ش ده‌نگی سیکۆلاردی لاواز کرد هه‌روه‌ها ووزه‌و خواردنی به مقاوه‌مه دا‌و به‌و خه‌ڵکه توڕه‌یه. گه‌لێک له کاربه‌ده‌ستانی باڵای میلیته‌ری و ده‌سگا جاسوسیه‌کان پێیان له‌وه نا که زۆر له و 400 هه‌زار سه‌ربازه‌ی که حه‌لکران یه‌کسه‌ر تێکه‌ڵاوی مقاوه‌مه بوون. وه‌کو مارینه تۆماس هه‌مه‌رس ( ) ووتی ” ئێستا تۆ 200 هه‌زار خه‌ڵکی چه‌کدارت هه‌یه له به‌ر ئه‌وه‌ی به چه‌که‌کانیانه‌وه چوونه‌ته‌وه ماڵه‌وه و ده‌زانن چۆنی به‌کار بهێنن و ئه‌ش زانن داهاتوویان نیه ، هۆی خۆیانیان هه‌یه که توڕه‌ن له تۆ.” له هه‌مان کاتیش‌دا کوڕگه‌لی قوتابخانه‌ی کلاسیکی شیکاگۆ که له ده‌وری بریمه‌ر بوون‌و بڕیاری کردنه‌وه‌ی سنوریان دا بۆ هاوردنی هه‌ر شتێک که کۆمپانیه‌کانیان ده‌یانه‌وێت هه‌روه‌ها له سه‌دا سه‌دی سه‌روه‌تو سامانی عێراقیان بێته ده‌ست ، چینی بزنسی عێراقیان زۆر توڕه کرد، که وه‌ڵامی زۆربه‌ی ئه‌م بزنس مانانه‌ش له به‌رامبه‌ر ئه‌مه دا یارمه‌تی دانی مقاوه‌مه بوو به‌و تۆزه پاره‌یه‌ی که مابویان، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که یه‌کێک له ڕاپۆرت ده‌ره‌کانی ته‌حقیق کردن له ڕوداوه‌کان، پاتریک گره‌هام ( ) ، نوسیوێتی : بزنس مانه عێراقیه‌کان زۆر توڕه‌ن به یاسای نوێی به گه‌ڕ خستنی سه‌رمایه‌ی بێگانه که ڕیگای به کۆمپانیه بێگانه‌کان داوه که کارگه‌کانی عێراق به پاره‌یه‌کی زۆر که‌م بکڕن . سه‌رمایه‌و پاشه‌که‌وتیان هه‌ره‌سی هێناوه چونکه به لێشاو کاڵای بێگانه دێته وڵاته‌که‌یانه‌وه . ئه‌م بزنس مانانه تێگه‌یشتوون که ته‌نها وه‌سیله‌ی مقاوه‌مه‌یان له گه‌ڵ ئه‌م کۆمپانیانه‌دا هه‌بوونو به‌رده‌وام بوونی ئه‌م توند‌و تیژیه‌یه که هه‌یه. ئه‌مه لۆجیکی ئاسایی بزنسه : تازیاتر گیر‌و گرفت و توند‌و تیژی له عێراق دا هه‌بێت ، بۆ بێگانه گرانتر ده‌بێت.” لا 352
له عێراق دا کار ئاساییه‌کی زۆر کرا بۆ ئاسایی کردنی با‌رو دۆخی ئابوری عێراق له فرۆشتنیا به کۆمپانیه بێگانه‌کان ، تاکو وه‌ک چۆن خاک‌و خه‌ڵکه‌کایان داگیر کرد ئاواش به ئاسانیش ئا‌بوریه‌که‌شی داگیر بکه‌ن. كلاین ده‌ڵێت ” پلانی بریمه‌ر له به تایبه‌ت کردنی 200 کۆمپانیای سه‌ر به ده‌وڵه‌تی به که‌رتی تایبه‌تی که له لایه‌ن عێراقیه‌کانه‌وه ئه‌مه به کارێکی شه‌ڕه‌نگێزی حسابیان بۆ ده‌کرد له بۆ نانه‌وه‌ی جه‌نگ. کرێکاره‌کان تێگه‌یشتن بۆ ئه‌وه‌ی کارگه‌کان ڕوی مامه‌ڵه‌یان هه‌بێت و جازب بن بۆ کڕیاره بێگانه‌کان ، ده‌بێت دوو له سه‌ر سێیان کاره‌کانیان له ده‌ست بده‌ن” لا 353 . ئالێره‌دا کلاین ئه‌وه ده‌ر ئه‌نجام ده‌کات که مه‌سه‌له‌ی تیرۆریزم مه‌سه‌له‌یه‌کی که‌متر سیاسیه بۆیه باروو دۆخی ناهه‌مواری ئابوری نه‌بونی ئاسایشه‌و هۆی یه‌که‌می تیرۆریزمه.
ئه‌مه‌ریکیه‌کان و کۆمپانیه‌کانیان چیان کرد بۆ خه‌ڵکی عێراق ؟ به‌ڵێنێکی زۆر‌و پاره‌یه‌کی زۆر ته‌رخان کرا بۆ مه‌به‌ستی ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی عێراق و بیناکردنه‌وه‌ی، به‌ڵام هه‌ر هه‌موو ئه‌م پارانه ده چوه باخه‌ڵی ئه‌م کۆمپانیه گه‌ورانه‌وه . کلاین له لاپه‌ڕه 357 دا ده‌ڵێت خراپی و پرپۆڵ بوون له ئیداره داندا که به‌رده‌وام بوو بۆ 3 ساڵ و نیو تا گه‌یشته ڕاده‌ی کشانه‌وه‌ی کۆنتراکته‌ره سه‌ره‌کیه‌کان له عێراق که ملیار دۆلار سه‌رف کراوه‌و هێشتاش شته‌کان نه‌کراوه. كۆمپانیای پارسوونس ( ) 186 ملوێنی پێدراوه تاکو 142 خه‌سته‌خانه‌ی بچوک ( مسته‌وسه‌ف) دروست کات ، له‌مانه ته‌نها 6 یان ته‌واو بوون. له نیسانی 2007 دا موفه‌تیشه ئه‌مه‌ریکیه‌کان له عێراق دا 8 پرۆژه‌یان پشکنی که له لایه‌ن کۆنتراکته‌ره ئه‌مه‌ریکیه‌کانه‌وه ته‌واو بوو بوون ، له ناو ئه‌مانه‌دا خه‌سته‌خانه‌ی مندڵانیشی تیا بوون ، سیسته‌می پاک‌و خاوێن کردنه‌وه‌ی ئاویشی تیا‌بوو بۆیان ده‌رکه‌وت که 7 له‌و 8 پرۆژه هه‌ر ئیش ناکات به پێی زه نیویۆرک تایمس . هه‌روه‌ها ئه‌م ڕۆژنامه‌یه ئه‌وه‌یشی ڕیپۆرت کرد که که شه‌به‌که‌ی کاره‌بای عێراق له ساڵی 2007 دا که‌متر کاره‌بای له ساڵی 2006 دا داوه. له کانوونی یه‌که‌می 2006 دا که هه‌موو ئه‌و پڕۆژانه ته‌واو بوون موفه‌تیشی ئۆفیسی گشتی ته‌حقیقی 87 ی له و که‌یسانه کرد سه‌باره‌ت به هه‌بوونی ئیحتیمالی فه‌سادو فێڵ و کردنی کاری نا یاسایی له ئه‌نجام دانی ئه‌و پڕۆژانه‌دا ، که په‌یوه‌ست بوو به مقاویل و کۆمپانیا ئه‌مه‌ریکیه‌کانه‌وه له عێراق دا . فه‌ساد له سه‌رده‌می داگیرکردندا سه‌رئه‌نجامی خراپ به‌کار هێنانی ئیداره‌ی به‌ڕێوه به‌رایه‌تی نیه به‌ڵکو سه‌ر ئه‌نجامی بڕیاراتی سیاسیه: ئه‌گه‌ر عێراق بکرێته پێشه‌کی به‌ره‌ی کاپیتاڵیزمی وه‌حشیانه‌ی ڕؤژئاوا، ئه‌وا پێویست ده‌کات له یاسا ڕوت کرێته‌وه ( ئازاد بێت له یاسا) لا 357 .
له چاپته‌ری 18 دا كلاین دیسانه‌وه به درێژی باس له گرنگی ئابوری ده‌کات پێ له سه‌ر ئه‌وه دا ده‌گرێت که ئه‌مه‌ریکیه‌کان هه‌چیه‌کیان کردووه له به‌ر خاتری مه‌سه‌له ئابوریه‌که بووه. له‌مه‌دا كلاین په‌نجه بۆ ئه‌وه ڕاده‌کێشێت که ئه‌مه‌ریکیه‌کان هه‌ڵبژاردنیانیشیان یاساخ کرد چونکه سه‌ره‌تا نه‌یان ده‌زانی که چی ده‌بێت گه‌ر هه‌ڵبژاردن ئازاد بێت، دواتر که حه‌قیقه‌تیان بۆ ده‌ر که‌وت بڕیریان دا که ته‌نها که‌سانی خۆیان بکه‌نه کار مه‌ندانی حکومه‌ت . که له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری 2003 دا بریمه‌ر که هه‌ڵبژاردنه محه‌لیکانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه چووه‌وه بۆ واشنگتۆن بۆ میتینگ ، له گه‌ڕانه‌وه‌ی دا بانگهێشه‌ی ئه‌وه‌ی کرد که هه‌ڵبژاردنی گشتی له سه‌ر مێز هه‌ڵگیرا ، وتی یه‌که‌م حکومه‌تی عێراقی ده‌ست نیشان ده‌کرێت نه‌ک هه‌ڵ ده‌بژێرێت. هه‌ر له‌و کاته‌دا عێراقیه‌کان له‌لایه‌ن په‌یمانگای کۆماری جیهانیه‌وه که له واشنگتۆن بوو ڕاپرسیه‌کیان ( پۆڵ) کرد به چه‌نده‌ها پرسیار که یه‌کێکیان : گه‌ر سه‌ربه‌ست بن له ده‌نگ داندا چ جۆره سیاسیه‌ک هه‌ڵده‌بژێرن، سه‌رئه‌نجامه‌که جه‌ره‌سێکی خه‌به‌ر کردنه‌وه بوو بۆ ئه‌هلی زۆنی سه‌وز، له سه‌دا 49 وتیان ده‌نگ بۆ پارتیه‌ک ده‌ده‌ن که به‌ڵێنی ئیشی حکومه‌تی (ده‌وڵه‌تی ) بدات له سه‌دا 4.2 ده‌نگی بۆ مانه‌وه‌ی هێزی هاو په‌یمانان دا هه‌تا ئاسایش دابین ده‌کرێت، ته‌نها له سه‌دا 4.6 ده‌نگی بۆ خولقاندنی ئیش له که‌ری تایبه‌تی دا، داوه” لاپه‌ڕه 363 و 364 .
سه‌باره‌ت به نه‌وت کلاین ده‌ڵێت ” ئیداره‌ی بووش ده‌ست به‌جێ هه‌وڵو یارمه‌تی خۆیان خسته گه‌ڕ له درافت کردنی یاسای ڕادیکالی نوێی نه‌وتدا، که به پێی ئه‌م یاسایه ڕێگا به کۆمپانیا گه‌وره‌کانی نه‌وتی وه‌کو شێڵ و پیترۆڵی به‌ریتانی بدات که کۆنتراکی 30 ساڵی ئیمزا بکه‌ن که به‌پێی هه‌مان یاسا ده‌توانن به‌شێکی زۆری قازانجی نه‌وتی عێراقیان له ژێر چنگدا بێت” لا 376 هه‌ر له‌هامان لاپه‌ڕه‌دا درێژه به باسه‌که ده‌دات و ده‌ڵێت : زۆربه‌ی یاسا دانه‌رانی عێراق وتیان ئه‌وان ئاگایان له یاسایه‌کی درافت کراو نیه . کلاین ده‌ڵێت گریک میوتیت ( ) که توێژه‌ره‌وه‌یه له مه‌جالی گروپی چاودێری نه‌وتدا کاری ده‌کرد ، له ڕیپۆرته‌که‌یدا ده‌ڵێت ” من له‌م ماوه‌یه‌دا له کۆبۆنه‌وه‌یه‌کی ئه‌ندامانی په‌ڕله‌مانی عێراقیه‌کاندا بووم و پرسیاری ئه‌وه‌م لێ کردن که چه‌ندیان یاساکه‌یان بینیوه، له 20 یان ته‌نها دوانیان دیویانه.” به پێی قسه‌ی گره‌یک گه‌ر ئه‌م یاسایه ده‌نگی بۆ بدرێ ئه وه عێراقیه‌کان زۆریان له ده‌ست ده‌چێت و زه‌ره‌رێ گه‌وره ده‌که‌ن، چونکه له‌و حاڵه‌ته‌دا به ده‌سته پاچه‌یی ده‌مێننه‌وه له مامه‌ڵه کردن له سه‌ر ڕه‌ده‌ڵو به‌ده‌ڵی نه‌وت له ئاینده‌دا.
هه‌ر له‌و کاته‌دا نقابه‌ی سه‌ره‌کی کرێکارانی عێراقی بانگهێشه‌ی ئه‌وه‌یان کرد ” به‌تایبه‌تی کردنی به‌شی نه‌وت دانه له خه‌تی سوور ئه‌مه‌ش نابێت لێی بدرێت” له سته‌یت مێنتێکد ( )ا ” ئیدانه‌ی ئه‌و یاسایه‌یان کرد که هه‌وڵێکه له داگیر کردنی سه‌رچاوه‌ی ووزه‌ی عێراق له کاتێکدا خه‌ڵکی عێراق له هه‌وڵی زامن کردنی داهاتویاندان که له ئێستادا له ژێر شه‌رتو مه‌رجی ژێرده‌ستی دان” به‌ڵام ئه‌م یاسایه دوا تر له شووباتی 2002 دا به‌ڕێ کرا به زیاده‌وه له‌وه‌ش که پێشبینی لێده‌کرا به‌وه ی که هیچ سنورێک یا ژماره‌یه‌کی دانه‌نا بۆ ئه‌و قازانجه‌ی که ئه‌م کۆمپانیه بێگانانه ده‌یکه‌ن هه‌ر وه‌ها هیچ ئیشاره‌تیشی به‌وه نه‌دا که ئه‌م کۆمپانیانه چه‌ند یا چۆن ئه‌م کۆمپانیانه پاره‌که‌یان ده‌خه‌نه وه گه‌ڕ یاخوود شه‌ریکایه‌تی کۆمپانیه عێراقیه‌کان ده‌که‌ن ، له‌وه‌ش خراپتر هیچی تیا نه‌بوو سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که ئه‌م کۆمپانیانه کرێکاره عێراقیه‌کان وه‌رده‌گرنه‌وه یا هی تازه وه‌ر ده‌گرن تاکو ئیش بکات له کێڵگه نه‌وتیه‌کاندا. سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه‌ش ئه‌م یاسایه په‌ڕله‌مانی عێراقی کرده ده‌ره‌وه له ده‌نگ دان له سه‌ر ئه‌وه‌ی که قسه له سه‌ر پاشه ڕۆژی کۆنتراکتی نه‌وت بکات له داهاتوودا. له بری ئه‌مه هه‌یئه‌یه‌کی نوێ له زه فیدرال ئۆیه‌ل ئند گاس کۆنسڵ دانرا که ئه‌مه‌ش به‌پێی قسه‌ی زه نیوس وه‌رک تایمس ئه‌م هه‌یئه‌یه‌ش ئیرشادات ده‌کرێن له لایه‌ن” په‌ناڵێکی خه‌بیر له نه‌وتدا له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا”
كلاین له به‌شی 7 کتێبه‌که‌ی دا له چاپته‌ری 19 دا که بۆ سونامیکه‌ی سریلانکای ته‌رخان کردوه، سه‌ره‌تا ئیشاره‌ت به دوو دێڕی سیز میدان ئینته‌رناشناڵ هیرالد ده‌کات که سه‌باره‌ت به کاره‌ساته‌که‌ی ئه‌وێ له 10 -05- 2005 دا نوسیوێتی ” سونامی وه‌کو بیلدۆزه‌رێکی به‌هێزو گه‌وره ئه‌و دیواره به‌ربه‌سته‌ی داڕوخان به‌مه‌ش هه‌لێکی وای ڕه‌خسان بۆ دیڤلۆپه‌را نه ( ) که له خه‌ویشدا نه‌یان دیتبوو که به په‌له بۆی کشان و قۆستیانه‌وه”
که ئه‌مه‌ش به قوربانی کردنی قوربانیکان بوو، به ئستغلال کردنی ئیستغلال کراوه‌کان بوو، خواردنی به‌شی به‌ش خوراوه‌کان بوو، به زیاتر نه‌هامه‌ت کردنی نه‌هامه‌ت کراوه‌کان بوو . له وی ، له سریلانکا که سونامی ڕوی دا تازه حکومه‌تی تازه هه‌ڵبژێررا بوو له سه‌ر ئه‌ساسی شتی نوێ‌و به‌ڵێنی تازه. نه‌گبه‌تیه‌که له‌وه‌دا بوو دوای ئه‌م ڕووداوه حکومه‌ته‌که پێویستی به کۆمه‌کو پاره‌ی زیاتر بوو بۆ دروست کردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌کانو خه‌سته‌خانه‌کانو دام‌و ده‌سگا خزمه‌تگوزاریه‌کانی تر. کلاین له لاپه‌ڕه 395 دا ده‌ڵێت هارمه‌ن کیومه‌ره که سه‌رۆکی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی سۆڵۆدارێتی ماسیه گره‌کان که نوێنه‌رایه‌تی به‌له‌مه بچوکه‌کانی ده‌کرد له باسی بینا کردنه‌وه‌دا به ” دووهه‌م سوونامی گڵۆبه‌ڵازه‌یشن‌ی کۆمپانیا گه‌وه‌ره‌کانی .” ناو ده‌برد. ئه‌و وای ده‌بینی که ئه‌مه‌ی کۆمپانیه گه‌وره‌کان هه‌وڵێکی عه‌مدیه له ئیستغلال کردنی خه‌ڵکه بریندار‌و بێده‌سه‌ڵاته‌کاندا وه‌ک تاڵان‌کردنی دوای جه‌نگه ، ئه‌م سوونامیه‌ی دووهه‌م به دوای ئه‌وه‌ی یه‌که‌مدا هات. وووتی له ڕابوردوودا خه‌ڵکی زۆر به هۆشمه‌ندیه‌وه و به توندی دژایه‌تی ئه‌م پلانه‌ی کردووه به‌ڵام ئێستا له که‌مپه‌کانا له برسانا ده‌مرن ، ته‌نها بیر له‌وه ده‌که‌نه‌وه تا له ڕۆژی ئاینده‌دا بمێننه‌وه به زیندوویی، شوێنی خه‌ویان نیه ، شوێنێکی تایبه‌تیان نیه که جێگای تایبه‌تیان بێت ، هه‌موو سه‌رچاوه‌ی ده‌رامه‌تیان له ده‌ست دا ، نازانن چۆن بژێوی خۆیان له داهاتوو دا مه‌یسه‌ر که‌ن. ئا له‌م حاڵه‌ته‌دایه که حکومه‌ت پێ له سه‌ر به ڕێکردنی پلانه‌کی داده‌گرێ. ئه‌و کاته‌شی که خه‌ڵکی به ئاگا‌و هۆشی خۆی دێته‌وه و تێده‌گه‌ن که چی بڕیار دراوه‌و چی کراوه، به‌ڵام تازه زه‌ره‌ره‌که دراوه واته تازه زه‌ره‌ر مه‌ند بوون”
كلاین رووداوه‌که‌ی سریلانکا ده‌به‌ستێته‌وه به به نیکه‌ره‌گواو گواته‌مالو هۆنده‌راسه‌وه که به هه‌ریکان متج ( ) که‌وت له ساڵی 1998 دا له گه‌ڵ چه‌ند ووڵاتێکی تری ئه‌مه‌ریکای وستا . كه کاره‌ساته‌که‌ی سریلانکا هاته پێشه‌وه ئه‌مان ئه‌م ئه‌زمونه‌یان هه‌بوو له پێشترا ، بۆیه ئه‌وه‌ی له سریلانکادا کرا زۆر یا که‌م ئه‌وانه بوو که له‌نیکه‌ره‌گواو گوواتامالا کرا بووه‌ن.
دوای هاریکانه‌که‌ی متچ ” گوواتیمالا ئیعلانی پلانی فرۆشتنی سیسته‌می ته‌له‌فوناتی کرد نیکه‌راگواش به‌دووی که‌وت له گه‌ڵ کۆمپانیای کاره‌باو به شی نه‌وتیش. به پێی زه وه‌ڵد ژۆرنڵد ستریت د ” بانقی جیهانیو سندووقی بانقی دوه‌لی له پشتی ئه‌م پلا‌نه‌وه بوون، پلانی فرۆشتنی ته‌له‌فوونات ، مه‌رجی خۆیان دانا له‌یارمه‌تی دانی نزیکه‌ی 47 ملوێن دۆلار له 3 ساڵدا و ئه‌مه‌شیان گرێ دایه‌وه به 4.4 ملیار دۆلار قه‌رزی بێگانه ڕلیف له سه‌ر نیکه‌ره‌گوا. ” به کردنی که‌رتی تایبه‌تی ته‌له‌فونات هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی نیه به بینا کردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی که به هۆی هه‌ریکانه‌وه نه‌ماوه. له چه‌بد ساڵی دوای ئه‌وه ڕه‌ده‌ڵو به‌ده‌ڵی فرۆشتن به ڕێ چوو زۆربه‌ی وه‌خت به‌نرخێک که که‌متر له نرخی بازاڕه‌وه بوو. کڕیاره‌کانیش بۆ زۆربه‌ی ئه‌م به‌شانه کۆمپانیای ووڵاتانی تر بوون که که خۆیان پێشتر موڵکی ده‌وڵه‌ت بوون دواتر بوونه‌ته که‌رتی تایبه‌تی و دوای قازانجی زیاتر که‌وتون له به‌شه سه‌همه‌که‌یانا. تێلمه‌کس، کۆمپانیای ته‌له‌فوناتی مه‌کسیکۆ که سه‌ر به ده‌وڵه‌ت نیه، کۆمپانیای ته‌له‌فوناتی گواتامیلای ده‌ست که‌وت. کۆمپانیای وزه‌ی ئیسپانی ، یونێن فێنۆسا، کۆمپانیای وزه‌ی نیکه‌ره‌گوای کڕی. مه‌تاری سانفرانسیسکۆی جیهانی، که ئێستا کۆمپانیایه‌کی تایبه‌تیه ، واته سه‌ر به ده‌وڵه‌ت نیه، هه ر 4 مه‌تاره‌که‌ی هۆنده‌رانی کڕی. نیکه‌راگۆ له سه‌دا 40 ی کۆمپانیای ته‌له‌فوناتی ته‌نها به 33 ملوێن دۆلار فرۆشت له کاتێکدا پرایس وه‌ته‌ر هاوس کووپه‌ر نرخه‌که‌ی ته‌نها به 80 ملوێن دۆلار قه‌بڵێندرا . هه‌ر ئه‌مه‌ش وای له شالیاری ده‌ره‌وه‌ی گواتامیلا کرد له سه‌فه‌ره‌که‌ی بۆ کۆبونه‌وه‌ی ئابوری له سه‌ر ئاستی جیهان له داڤۆس له ساڵی 1999 دا ، که بڵێت ” وێرانکاری له گه‌ڵ خۆیدا هه‌لێکی باش هه‌ڵده‌گرێت بۆ به گه‌ڕ خستنی پاره‌ی بێگانه” لا 396 .
له هه‌قه‌تا سوونامیا بۆ کاپیتاڵیزم خێر‌و به‌ره‌که‌تێکی گه‌وره بوو چونکه له زۆربه‌ی شوێنه‌کانی وه‌کو سریلانکاو تایله‌ندا حکومه‌ت به ئاسانی نه ی ده‌توانی کو کۆمۆنێته‌که به ئاسانی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه به‌هه‌ڵکه‌ندنی ئه و خه‌ڵکانه‌ی که له گوێ و که‌ناری ئاوه‌که دا ده‌ژیان ڕاگوێزیان بکات به‌ڵام ڕودانی ئه‌مه کارئاساییه‌کی گه‌وره‌ی کرد بۆ خستنه باوه‌شی ده‌وڵه‌ته‌وه بۆ ده‌سگا پاوه‌رفولکانی ئه‌مه‌ریکاو ڕۆژئاوای وه‌کو : بانقی جیهانی و سندوقی بانقی دووه‌لی که ئیدی به ئاره‌زوی خۆیان شوێنی خۆشی وه‌کو هوتێل و باڕو گازینۆو شوێنی تر که قازانجی تیابێت ، لێ دروست بکه‌ن بێ هیچ جۆره ڕیگرێک.
لێره‌دا ئه‌ساسی مه‌سه‌له‌که لاواز بوونیی ده‌ڵه‌ته له به‌رامبه‌ر کاره‌ساته سروشتیه‌کانا یا جه‌نگه ناوخۆیی و ده‌ره کیه کاندا که ده‌یانخاته با‌رو دۆخێکه‌وه که یارمه‌تی له شه‌یتانیش قبوڵ بکه‌ن هه‌تا به مه‌رجێکی قورسیشه‌وه بێت، له‌و لاشه‌وه به‌توانایی و پێشکه‌وتویی کۆمپانی تایبه‌تیه‌کان بارێکی وای خولقاندوه‌و ده‌خولقێنێت که بتوانن هه‌موو هه‌له‌کان بقۆزنه‌وه . ئه‌م حاڵه‌ته نه‌ک هه‌ر تایبه‌تیه به ووڵاتانی به ده‌ر له ڕۆژئاوا ، هه‌تا ئه‌مه به سه‌ر خودی ئه‌مه‌ریکاشدا هاتووه له کاتێکدا که ڕو به ڕوی کاره‌ساته سروشتیه‌کان بووه‌ته‌وه یا دوای کاره‌ساته‌که‌ی 11-09-2001 .
بۆ ئه‌مه کلاین باس له هه‌ریکانه‌که‌ی کاترینا ده‌کات ” که ویلایه‌ته‌که توانای به‌ڕێوه بردن و کردنی وه‌زیفه‌کانی نه‌مابوو به بێ یارمه‌تی له کۆنتراکته‌ره‌کانه‌وه یا کۆمپانیا گه‌وره تایبه‌تیه کانه‌وه. چونکه زۆربه ی ئه‌و شتانه‌ی که ویلایه‌ته‌که هه‌یبوون یا ده‌وریان به سه‌ر چوو بوون یا خراپ بووبوون . باشترین خه‌بیریان بۆ که‌رته تایبه‌تیه‌کان هه‌ڵده‌هات ” هه‌تا له مه‌جالی ده‌سگا سیخوڕیه‌کانیشدا هه‌مان شت له ڕودان دا بوو ” سی ئای ئه‌ی زۆر ستافی له ده‌ست دا به هه‌ڵهاتنیان بۆو که‌رته تایبه‌تیانه بۆ کاری سیخوڕی ، گه‌یشته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که ڕێگا نه‌درێت به کۆنتراکته‌ره‌کان له وه‌رگرتنی کارمه‌نده‌کانا” لا417
جێگای سه‌رنجه که ده‌بینی له نێوانی مانگی نیسانی 2001 و 2007 دا کاره‌ساته سروشتیه‌کان به ڕێژه‌ی له سه‌دا 250 چووه‌ته سه‌ره‌وه ، بۆیه کاری بیناکردنه‌وه‌و دروست کردنه‌وه له حاڵی حازردا بووه‌ته بزنسێکی گه‌وره ، هه‌ر وێرانکاریه‌ک ، هه‌ر کاراساتێک به دڵخۆشیه‌وه پێشوازی لێ ده‌کرێت له ده‌ست پێشکه‌ری کردندا له به‌خشینی ئه‌و پاره‌یه‌ی که له خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت دا هه‌یه که مه‌فروزه بۆ بێ‌کاری و قوتابخانه‌کان و خه‌سته‌خانه‌کان و شوێنه خزمه‌ت گوزاریه‌کان سه‌رف کرێت . سه‌رچاوه ره‌سمیه‌کان نیشانی ده‌ده‌ن که ” 30 ملیار دۆلار بۆ دروست کردنه‌وه‌ی عێراق ، 13 ملیار دۆلار بۆ سوونامی ، 100 ملیار بۆ نیو ئۆریلاند، ته‌خسیس کراوه” لا 425