ئێستاش نەچووە بچێ
12/01/2024
ئەوەی کە چۆکی بە دەسەڵاتی ڕایسستی خواروی ئەفەریقا دادا فشاری بۆیکۆتی خەڵکی بوو لە ناو خۆی وڵات زۆرێك لە وڵاتانی ئەرووپا و وڵاتانی تر لە پاڵ خەبات و تێکۆشانی خۆیاندا.
لە کوردستانیشدا ئەوەندەی پەکەکە کەمپەینی بەربوونی ئۆجەلان دەکات، گەر لە پاڵ خەباتەکانی تردا جگە لە بزوتنەوەی چەکداریی، نیوەی ئەوە کەمپەینی بایکۆتکردنی کۆمپانیا و بزنسەکانی تورکیا لەناو خودی تورکیا و دەرەوەی تورکیادا بکردایە، دەمێك بوو کە ڕژێمی فاشی تورکیا چۆکی دادابوو بۆ دەست هەڵگرتن لەوەی کە لەماوەی چەرخێك زیاترە دەیکات لە هەقی کوردانی باکوور ئەو کاتەش ئۆجەلان ئازاد دەبوو.
ئێستاش نەچووە بچێ.