Categories
Kurdish

پێنج دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان پارەکانیان دوو هێندە دەبێت، چونکە هەژارترینەکان هەژارتر دەبن

پێنج دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان پارەکانیان دوو هێندە دەبێت، چونکە هەژارترینەکان هەژارتر دەبن

 15/01/2024

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ئەم ڕۆژانە ئۆکسفام پێشبینی دەکات لە ماوەی دە ساڵدا یەکەم تریلیۆنێر لە جیهاندا دروست ببێت و هەر ئاواش  پێدەچێت جیاوازی نێوان دەوڵەمەند و هەژاران  زیاتر بێت.

پێنج دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان لە ساڵی 2020ەوە واتە لە سەردەمی گەرمەی پەتای کۆرۆناوە ،  سامانەکانیان زیاتر لە دوو هێندە زیادیکردووە و گەیشتووەتە 869 ملیار دۆلار (681.5 ملیار پاوەند)، لەکاتێکدا هەژارانی 60%ی جیهان – نزیکەی 5 ملیار کەس – پارەیان لەدەستداوە لەبری زیادکردنی داهاتیان.

ئەم  وردەکاریانە لە ڕاپۆرتەکەی کۆمپانیای ئۆکسفامدا هاتووە، لەکاتێکدا دەوڵەمەندترین کەسانی جیهان لە ڕۆژی دووشەممەوە لە داڤۆسی سویسرا کۆدەبنەوە بۆ کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی سەرکردە سیاسییەکان و بەڕێوەبەرانی کۆمپانیاکان و دەوڵەمەندە هەرە ساماندارەکان.

دەوڵەمەندترینی 1%ی جیهان خاوەنی 59%ی هەموو سەروەت و سامانە داراییە جیهانییەکانن – لەوانەش پشک، پشکی ستۆك و بۆند، لەگەڵ پشکەکانی لە بازرگانی تایبەتدا.  لە بەریتانیا لە 1%  دەوڵەمەندترین خاوەنی 36.5%ی سەرجەم سەروەت و سامانە داراییەکانن، کە بەهای 1.8 تریلۆن پاوەندە.

ئۆکسفام تیشک دەخاتە سەر زیادبوونی کەلێنی نایەکسانی لە دوای پەتای کۆڤیدەوە، ڕایگەیاند ملیاردێرەکانی جیهان بە بەراورد بە ساڵی 2020 بە 3.3 تریلۆن دۆلار دەوڵەمەندترن، وە سامانەکەیان سێ هێندە خێراتر لە ڕێژەی هەڵاوسانی پارە  گەشەی کردووە.  ڕاپۆرتەکە بەناوی Iequality Inc.، دەریخستووە کە حەوت لە کۆی 10 کۆمپانیا گەورەکانی جیهان ملیاردێرێکیان وەک بەڕێوەبەری جێبەجێکار یان خاوەن پشکی سەرەکی هەیە، سەرەڕای وەستانی ئاستی ژیانی ملیۆنان کرێکار لە سەرانسەری جیهان.

بە بەکارهێنانی زانیارییەکانی کۆمپانیای توێژینەوە Wealth X کۆکراوەتەوە. لە هەمان ماوەی ساڵدا، کۆی سامانی هەژارترین 4.77ملیار کەس – کە 60%ی دانیشتوانی جیهان پێکدەهێنن – بە ڕێژەی 0.2% لە ڕووی ڕاستەقینەوە کەمیکردووە. ئێلون  ماسک، بێرنارد ئارنۆڵت، جێف بیزۆس، لاری ئێلیسۆن و مارک زوکەربێرگ بە ڕێژەی 464 ملیار دۆلار داهاتیان زیادیان کردووە، کە دەکاتە 114%. لە هەمان ماوەی ساڵدا، کۆی سامانی هەژارترین 4.77 ملیار کەس – کە 60%ی دانیشتوانی جیهان پێکدەهێنن – بە ڕێژەی 0.2% لە ڕووی ڕاستەقینەوە کەمیکردووە.

 لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: “خەڵک لە سەرانسەری جیهاندا زیاتر و کاتژمێری زیاتر کاردەکەن، زۆرجار بە کرێیەکی زۆر کەم لە کارە ناجێگیر و نائەمنەکاندا“. ئاماژەی بەوەشکردووە، “لە سەرانسەری 52 وڵاتدا، تێکڕای کرێی ڕاستەقینەی نزیکەی 800 ملیۆن کرێکار دابەزیوە.  ئەم کرێکارانە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا بە کۆی گشتی 1.5 تریلۆن دۆلاریان لەدەستداوە، کە یەکسانە بە 25 ڕۆژ کرێی لەدەستچوو بۆ هەر کرێکارێک”.

Leave a Reply