به‌سیاسی کردنی کێشه کۆمه‌ڵایه‌ته‌کان سه‌رچاوه‌ی تێشکانمان
زاهیر باهیر- له‌نده‌ن
10-04-11
کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان به هه‌موو چه‌شنه‌کانیه‌وه جگه لهکێشيی گه‌نده‌ڵی ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ سه‌ره‌تای دروستبوونی ده‌سه‌ڵاتی کوردی (میری هه‌رێم ) به نه‌بوونی نان‌و ئاو‌و موچه‌وه کاره‌باو نهوتو غاز‌و به‌نزین و سه‌رجه‌می پێداویستیه سه‌ره‌تاییه‌کانی تری ژیان له پاڵ دروست کردن‌و به کوشت دانی شه‌ڕی ناوخۆ‌و به کوشت دانی گهنجانو لاوانی کوردوستان له کێشمان کێشی نیوانی دوو هێزه سه‌ره‌کیه‌کای کوردوستان له‌سه‌ر هه‌یمه‌نه کردنی دهسهڵاتو داهاتی کوردوستان . ئه‌مه بناغه‌یه‌کی بۆ دروستبوونی گه‌نده‌ڵی دانا‌و دواتریش دوای ڕوخانی شهدام حسه‌ین له ساڵی 2003 و هاتنی ئه‌مریکیه‌کان که بوارێکی له‌باری بۆ هاتنی پاره‌یه‌کی مشه‌و ماڵ‌و موڵکیهتیهکی به‌لاشی بێ‌سنور به به‌خشینه‌وه‌و تاڵانی کردنی ، گه‌نده‌ڵی کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی تری بهجێهێشتو خۆی خسته سه‌ری سهرههوهی لیسته‌که. هه‌ر ئه‌مه‌ش وای کرد که بوهرێکی له‌بار دروست بکات بۆ دروستبوننی گروپ‌و ڕێکخراوو بزوته‌نه‌وه‌ی گۆڕان‌و گه‌وره بونی قه‌باره‌ی پارته‌کانی تریش وکو ئیسلامی‌و کۆمۆنیست‌و چهپو سوشیالیستو کارکردن له‌سه‌ر ئه‌م کێشه‌یه. ئیدی کێشه‌ی گه‌نده‌ڵی سه‌ری کێشه‌کانی تری خوارد‌و ئه‌م بوو بهکێشيی سه‌ره‌کی و هه‌موو ئه‌وانی تر بوون به کێشه‌ی ناسه‌ره‌کی و له هه‌مان کاتیش‌دا به‌رگی کێشه‌ی سیاسی کرا به به‌رداو له پاشکۆی کێشه‌ی گهندهلێهوه ناوی له لیسته‌که‌دا دانرا.
کێشه‌ی گه‌نده‌ڵی سیاسی و کۆنهسیاسیهکانو ڕۆشنبیره لیبراڵه چهپو کۆمۆنیستهکانو ئیسلامیهکانو زۆری تریشی خسته به‌ره‌یه‌کی یه‌ک لایه‌نی شوبهه ڕێکخستنێک له دژی به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵات و سه‌ر ئه‌نجامیش به‌رنامه سیسیه‌کان ورده ورده گۆڕاو سنوری ته‌سکی به ته‌نها به‌شداری کردنی پهڕلهمانتاریانهو سوکه برابهشیهک که داخوازی ئه‌م به‌ره تێکه‌ڵه‌یه بوو فراوانتر کرد‌و مونه‌زه‌م تر کرد دروشم داخازی دهستکێشانهوهو واز هێنانی سه‌رۆکی ههرێمو سه‌رۆکی پهڕلهمانو سه‌رۆکی شالیارانو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌ڕله‌مانی، کرد.
جیاوازی نێوانی ئه‌م دوو كێشه‌یه‌و هه‌ڵه‌ی تێکه‌ڵکردنیان
کێشه‌ی سیاسی‌و سیاسی بوون‌و سییاسه‌ت کردن یانی هه‌یمه‌نه کردن‌و خستنه ژێر ڕکێفو پاشکۆکردنی هه‌رچه‌ندێک بتوانی ت له خه‌ڵک بۆو مه‌به‌سته، هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش پێویستی به تاکتیکی‌و جیاجیا‌و حیله زانین‌و فێڵکردن‌و پاشقولدانو درۆ‌و ده‌له‌سه کردن‌و بۆیاخ کردنی ڕوکاری خۆت‌و خۆپیشاندانی خۆت وه‌ک ئه‌کته‌رێک ، ته‌مسیل کردن، باس کردن له دوشمی زل‌و بریقه، داخوازی و داواکاری گه‌وره واته نه‌وین له به‌ردی گوره گه‌وره ئیدی گرنگ نیه بتوانیت بیهاوێژیت یا نه، گرنگ ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌رێکی زۆر له خۆت گردبکهیتهوه و گوێگری باشت هه‌بێت که چاوه‌ڕوانی دهمو وته‌ی تۆ بکه‌ن. بۆ ئه‌مه‌ش پێویستت به گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵاته، ده‌سه‌ڵات گرتنه ده‌ستیش به گرتنه به‌ری ڕێگا کۆنه‌کانی وه‌کو له‌شکر سازی‌و شه‌ڕی شاخ‌و پێشمه‌رگانه کوشتنی ئهمو ئه‌و نا ، به‌ڵکو به ڕیگاو ئوسوڵی مه‌ده‌نیانه ی که‌مپه‌ین کردن بۆ هه‌ڵبژاردن بۆ به‌شداری کردن له په‌ڕله‌مانی ئاینده‌دا. ئه‌م ڕێگایه‌ش کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی سه‌رده‌م قهبوڵێتی و ناڕه‌زاییه‌کانیش هه‌رچی بێت و له هه‌ر بوارێک‌دا بێت سه‌ر ئه‌نجامه‌که‌ی لابه‌لاکردنه‌وه‌ی کهێشهکان به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌ڕله‌مانی وه‌ختی دێت‌و جێگرتنه‌وه‌ی به‌که‌سانی تر‌و دهمو چاوانی تر، که ده‌بنه کۆمه‌ڵێک یا توێژاڵێکی جیاجیا له کۆمه‌ڵگاو هه‌موو ئه‌وانه‌ی که به‌خه‌ڵکیان به‌ڵێن داوه له‌بیر دهکهنو ده‌که‌ونه ئاو‌و هه‌وای خۆیانه‌وه که‌سی دی ناناسن هه‌وڵی سه‌ره‌کیان ده‌ستگرتن به‌پایه‌و پله‌و پاره‌و موڵکه‌ی که له‌سه‌ر حسابی ئێمه په‌یدایان کردوه، زۆربه‌شیان وه‌کو ئینگلیز ده‌ڵێت ده‌بنه یه‌سمان (بهڵێکهران).
جاروباریش نوکه‌یه‌ک ده‌که‌ن تاکو واژه‌ی ههبوونو زیندویی خۆیان بکه‌ن و بهبیریشمان بهێننه‌وه بۆ سوڕی داهاتوی ثهڕلهمان.ه
هه‌رچی کێشه سیاسیه‌کانیشه ، کێشه‌ی خه‌ڵکی ئاسای ناو کۆمه‌ڵگایه، که پێداویستیه بنه‌ڕه‌تیه‌کانی ژیانیانه، که ڕؤژانه له گه‌ڵیدا دهژینو پێوه‌ی ده‌ناڵێنن، ده‌زانن به گۆڕینی پهڕلهمانتهرهکان ، دموو چاوه‌کان گه‌ر گۆڕانکاریه‌کیش بکرێت ، گۆڕانکاری بنه‌ڕه‌تی نابێت له ژیانی ئه‌واندا، ئه‌وان ده‌زانن کێشه‌کانی ئه‌وان هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانتارو سه‌رۆی شالیارانسسو سه‌رۆکی دهوڵتو سه‌رۆکی په‌ڕله‌مان لابه‌لایی نابێته‌وه. کێشه‌کانی ئه‌مان زیاتر کێشه‌ی گه‌ڕه‌که، دێیه ، شارۆچکه‌یه ، شاره . کێشه‌کان زیاتر محه‌لیه وه‌کو ئه‌وه‌ی مه‌رکه‌زی بێت، چونکه کێشه‌کانیان قوتابخانه‌یه ، خه‌سته‌خانه‌یه ، زانکۆیه، ئاوه کاره‌بایه ، بهنزینو نهوتو غاز‌و ، گرانی زه‌وی زار‌و سه‌رجه‌می پێداویسته‌کانی ژیان‌و ، به‌رزی کرێی خانوو ، که‌می پووچه‌وه کرێی سه‌ر کاره، زێرابو ئاوی پاک، نه‌بونی پارک‌و شوێنی یاری بۆ منداڵان، بهرامۆش کردنی ڕیإگاو بان‌و گوند‌و شوێن‌و گهڕهکو ، کارهساتو ڕوداوی سه‌یاره‌و، هۆکای گوستنهوهو ، کێشه‌ی ئاو و زهویو زار له لادێکانداو ، باشکردنو شککردنی سه‌رجه‌می خزمهتگوزاریهکانو سستی کار ڕۆیشتن و هه‌بوونی خه‌ڵکانی ناسایشته و ناکارامه له دهوائیرهکانی دهوڵهتدو ، هێنانی خواردن‌و خوردنه‌وه له ده‌ره‌وه له‌سه‌ر حسابی فهلاحهتو زه‌راعه‌تی ناوخۆ، قوتکردنه‌وه‌ی وۆپهرمارکێتی گه‌وره ئوتێلی به‌رز به‌رز که له قودره‌تی خه‌ڵکه ئاساییهکادا نیه و که قهرهبڵغی و زهوزاو نائارامی‌و کێشه‌ی ڕوداوی سیاره دروست ده‌کات. ئه‌م بڕیكی که‌مه لهكێشهکانی خه‌ڵکی ناو هه‌موو کۆمه‌ڵگایه‌ک به کۆمه‌ڵگای کوردوسیتانیشهوه که ئه‌م لیسهت ده‌تونرێت درێژی که‌یته‌وه بۆ سه‌ده‌های تر چونکه کێشه کۆمه‌ڵایتیه‌کان ته‌واو بونی نابێت‌و نیه تاکو بڕیاره‌کان و ده‌سه‌ڵات له خودی کهمایتیهکی ده‌سته بژێره‌وه نه‌که‌وێته ده‌ستی هه‌مو خه‌ڵکه‌که که به هرهوهزی ده‌نگی له‌سه‌ر بدهنو کاری بۆ بکهنو کاری پێبکه‌ن.
پاوه‌رو هێزی خه‌ڵکی له گههڕێککدا له گوندێکدا که گیروگرفتی قوتابخانه‌یان له هه‌ر باره‌یه‌که‌وه هه‌بێت یا خه‌سته‌خانه‌یه‌کی بچوک له وێدا ، به گۆڕینی به‌ڕیوه به‌ری قوتابخانه‌که یا کار گێڕان‌و فه‌رمانبه‌رانی خه‌سته‌خانه‌که،- گه‌ر گیر‌و گرفته‌که ئه‌وه بێت، زۆر کاریگه‌ر تره له ده‌نگدان بۆ ئه‌ندامێکی په‌ڕله‌مان. یا نه‌ڕۆیشتنی کاروباری ناوچه‌که به هه‌بوونی مودیری ناحیه‌که ، به‌ڕیوه‌به‌ری پۆلس ، گۆڕینی ئه‌وو خستنه ژێر چاودێری که‌سه تازه‌که‌وه ، گیر‌و گرفته‌کا حهلدهبێتو بێئه‌وه‌ی باس ده‌سه‌ڵاتی سیاسیت بوێت و یاخهتهر له سه‌ر ئه‌وان دروست کیت بکه‌وینه کێشمان کێشی سیاسی له‌گه‌ڵیاندا. یا گه‌ر کێشه‌ی شاره‌که له گه‌ڵ یه‌کێک له به‌ڕێوه به‌رانی به‌شێک له به‌شه‌کانی خزمه‌ت گوزاری بێت، یا له گه‌ڵ چه‌ند که‌سێکیاندا ده‌توانین به گۆڕینیان کێشه‌کانمان حه‌ل که‌ین، که ده‌یانخه‌ینه ژێر فشاره‌و ه. دیسانه‌وه لێره‌شدا ده‌توانم به ده‌یاها نمونه‌ی تر بێنمه‌وه له‌م کێشانه که ده‌تونین حه‌لیان بکه‌ین بێئه‌وه‌ی بگه‌ینه له‌ی ئه‌ندامی په‌رله‌مان داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وی پهڕلهمانو ده‌ستکێشانه‌وه‌ی ئهمو ئه‌و بکه‌ین .
به‌ڵام کاتێک که کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان به‌کێشه سیاسیه‌کانه‌وه په‌یوه‌ست کرا ، کاتێک که بانگهێشه‌ی خه‌ڵکی کرا بوهی که کێشه‌کانیان به‌ستراوه به په‌ڕله‌مانه‌وه ده‌بێت من و عه‌مو زهیه هه‌ڵبژێرن تاکو چاک بکرێت، ئه‌وه کرۆکی کێشه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان وونده‌بێت سه‌ریش له خه‌ڵکی تێکده‌درێت، کاتێک که کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان به کێشه‌ی گهدهڵیهوه په‌یوه‌ه‌ست کرا و چارهسهرهکشی بهدهسهڵت گرتنه ده‌ست بێت‌و یا گۆڕینی ده‌موچاوه‌کان بێت له ده‌سه‌ڵاتدا، ئه‌وه هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن‌و خۆڵکردنه چاوی خه‌ڵکه، چونکه هیچ ده‌سه‌ڵاتیک له دیادا ناتوانێت‌و نه‌یتونیوه که‌کێشه بنه‌ڕه‌تیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی خه‌ڵکی لابه‌لا بکاته‌وه . خودتی گه‌نده‌ڵی کێشه نیه ، گه‌نده‌ڵی خهسڵهتو کرۆکی ده‌سه‌ڵاته ، ئیدی ده‌سه‌ڵاتی فه‌رد بێت یا خێڵ یا ده‌وڵته ، تا ئه‌و چه‌شنه هدهسهڵاتهش بمێنێت و به‌رده‌وام بێت گه‌نده‌ڵی ده‌مێنێت به‌ڵام یاسایی ده‌کرێت وه‌کو له‌م وڵاتانه‌دا ده‌کرێت تاکو هه‌ر به‌و یاسایه ده‌مکوتمان بکه‌ن شه‌رعیه‌تی پێبدرێت. ئایندهی کۆمه‌ڵگای کوردوستان به‌ره‌و ئه‌وه ده‌ڕوات گه‌ر چی ڕه‌نگه گه‌نده‌ڵیه‌که که‌متر ببێتههو.
ئایه ئه‌م شه‌پۆلی خۆپیشاندان‌و گرد بونه‌وه‌ی سه‌رای ئازادی گۆڕانکاریه‌کی بنه‌ڕه‌تی لێده‌که‌وێته‌و؟