گه‌نده‌ڵی به‌ته‌نها ڕواڵه‌ت و خه‌سڵه‌تی کۆمه‌ڵگه یا ڕژێمی دیکتاتۆری نییه!!!
له‌نده‌ن، ئازاری 2009
ماوه‌یه‌كی دوورودرێژه چ له كوردوستان و چ له‌ده‌ره‌وی، له لایه‌ن گه‌لێك ڕۆشنبیر و نووسه‌ر به كه‌ڵه‌نووسه‌ره‌كانیشه‌وه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌نووسرێت. هه‌ڵبه‌ته من لێره‌دا نامه‌وێت درێژه به‌و كێشه‌یه بده‌م به‌ڵكو ده‌مه‌وێت چه‌ند قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر لایه‌نێكی تری ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بكه‌م و هه‌روه‌ها ده‌رگایه‌كیش بكه‌مه‌وه بۆ وتووێژ و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی جدی له‌لایه‌ن خه‌ڵكانی شارازا و لێوه‌شاوه‌وه تاكو سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌له‌یه باشتر بدوێن.
من له‌م نووسینه‌دا ده‌مه‌وێت گه‌ر به‌كورتیش بێت پێناسه‌یه‌كی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و دیمۆكراتیه‌ت و ده‌وڵه‌تی دیمۆكراتی بكه‌م و دواتریش په‌یوه‌ستكردنه‌وه‌یان به تایتڵی باسه‌كه‌مه‌وه له زه‌مینه‌ی واقیعدا، نه‌ك پێناسه‌كردنی له ڕواڵه‌ته فه‌لسه‌فییه‌كه‌یه‌وه.
ئه‌وه‌ی كه له هه‌موو نووسینه‌كاندا، به‌رده‌وام خۆی دووباره‌و ده‌باره ده‌کاته‌وه ئه‌وه‌یه: كه کۆمه‌ڵگه‌ی كوردی کۆمهڵگهیهكی مه‌ده‌نیانه نییه، حكومه‌تی كوردی حكومه‌تێكی مه‌ده‌نی و دیمۆكراتی نییه، زۆری تر له‌مانه به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی كه بۆمان ڕون بكه‌نه‌وه كه مه‌به‌ست له حكومه‌تی دیمۆكراتی چیه؟ یان كام کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی؟ وهڕوونكردنهوهی ئه‌مانه له زه‌مینه‌ی بووندا نه‌ك له دووتوێی وشه و ڕسته فه‌لسه‌فییه‌كاندا.
له واقیعدا و ئه‌وه‌ی ته‌جروبه و دیدی ژیان پێمان ده‌ڵێت ئه‌مه‌یه: هه‌ر حكومه‌تێك به پێی ده‌نگدانێكی ئازادی دوور له هه‌ڕه‌شه و زه‌بروزه‌نگ نواندن چ له به‌كێشكردنی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌دا بۆ مه‌ركه‌زی ده‌نگدانه‌كان یا خوود زۆرلێكردنیان بۆ ده‌نگدان به كه‌سێك، كه‌سانێك یا حیزبیك، هه‌ڵبژێررا، ئه‌وه ئیدی هه‌ركه‌س یا هه‌ر حیزبێك، هه‌ڵببژێرێت، به مه‌فهومی باو ئه‌و هه‌ڵبژرادنه دیمۆكراتیه و شه‌رعیه‌تیش به حكومه‌تی دامه‌زرێنراو ده‌دات له ته‌تبیقكردنی ئهجندهكهیدا، جا ئیدی ئه‌وه له كوردستان بێت یا له ئیسرائیل، له ئه‌وروپا بێت یا له كه‌نداو ئه‌مه‌ریكا یا له هه‌ر وڵاتێكی دیكه‌ی سه‌ر گۆیی ئه‌م زه‌مینه بێت. خۆ گه‌ر هه‌ر حكومه‌تێك له‌مانه له سه‌رده‌می حوكمیدا شێوازی توندوتیژی و خویناوی گرته‌به‌ر له به‌رامبه‌ر خه‌ڵكانی موعاره‌زه‌دا، هه‌تا ئه‌و خه‌ڵكه‌شی كه هه‌ڵی بژاردووه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه ئه‌و پێناسه‌ی كه ئێمه بۆ حوكمی یا حكومه‌تی دیمۆكراسی ده‌كه‌ین ته‌نها یا پێناسه‌ی كتێبیه، یا دیمۆكراتیه‌ت و دیكتاتۆریه‌ت له جه‌وهه‌ردا یه‌كن.
من واده‌زانم كه تێگه‌یشتن له دیمۆكراتیه‌ت و حكومه‌تی دیمۆكراتیه‌ت له لای زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵكی، ئه‌وه‌یه كه دیمۆكراتیه‌ت به سروشتی حیزب یا ده‌وڵه‌ت ده‌زانن به‌ڵام له ڕاستیدا دیمۆكراتیه‌ت شێوازی حوكمه، مه‌یله، نه‌ك سروشت یا ته‌بیعه‌تی حیزب و خوود و هه‌بوونی ده‌وڵه‌ت هه‌ر بۆیه زۆر ئاساییه و ڕوشی داوه كه هه‌مان حیزب یا هه‌مان ده‌وڵه‌ت دیمۆكراتیش بووه و هه‌م دیكتاتۆریش، به‌كارهێنانی نه‌رمی یا تووندوتیژی ده‌كه‌وێته سه‌ر ئیستیجابه‌ی خه‌ڵكی، واته به‌رهه ڵستی ده‌وڵه‌تی دیمۆكراتی ده‌بنه‌وه یا به سیاسه‌ته‌كانی ڕازی ده‌بن. موته‌فیق ده‌بن. خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش تاریفمان بێت بۆ دیمۆكراتی و حكومه‌تی دیمۆكراتیانه ده‌كه‌وینه به‌ر دوو ئه‌مری واقیعه‌وه یه‌كه‌میان یا ئه‌وه‌تا دیمۆكراتیه‌ت درۆیه و نییه یا ئه‌وه‌تا تا ئێستا هیچ حكومه‌تێكی دیمۆكراتیانه نه‌بووه هه‌تا به حكومه‌تی بهلشهفیكیشهوه.
زۆربه‌ی خوێنه‌وارانی ئێمه واتێده‌گه‌ن كه حكومه‌تی دیكتاتۆری له دوو زه‌مینه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات یه‌كه‌میان له كووده‌تای سه‌ربازیه‌وه و دووهه‌میشیان له فه‌رمانڕه‌وایه‌تی تاكه حیزبیكهوه كه ئه‌میش ورده ورده كۆنترۆڵی هه‌موو جیهازه‌كانی ده‌وڵه‌ت و هه‌موو شوێنه حه‌ساسه‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌كات تا ده‌گاته هه‌موو شهرهیانهكانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه، ئیدی له دواقۆناغیدا حیزب جێگای کۆمه‌ڵگه و سه‌رۆكی حیزبیش جێگای هه‌موو حیزب و سه‌ركرده‌كانی حیزب ده‌گرێته‌وه.
پێموایه ئێمه تهوهقعێكی زیاد له حه‌د و هه‌ڵه‌مان بۆ ده‌وڵه‌تی دیۆكراتی هه‌یه، هه‌روه‌كو ته‌وه‌قوعمان چۆنه بۆ خودا كه به‌و بوونه‌وه‌ره یا به‌و كه‌سه‌ی ده‌زانین كه له قورئان و گوتراوه‌كانی په‌یامبه‌ردا هاتووه. ئێمه ته‌وه‌قوعمان له ده‌وڵه‌تی دیمۆكراتی وه‌كو ئه‌وه‌ی چۆن به‌نه‌زه‌ری له كتێبه فه‌لسه‌فییه‌كانی ئه‌فلاتون و ڕۆسۆ و ئه‌م و ئه‌ودا هاتووه، ئاوا ده‌بینین. ئه‌وه نابینین كه دیمۆكراتیه‌ت له دنیای واقیعدا كه‌وته عه‌مه‌له‌وه شتێكی تره و جاری واش هه‌یه له زۆر شوێندا ده‌گاته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه ده‌قاوده‌ق به پێچه‌وانه‌ی تهوهقعكردنهكهوه بێت.
مه‌سه‌له‌ی پرۆسێسی هه‌ڵبژاردن كه مه‌رجی سه‌ره‌كی هه‌ڵبژاردنی حكومه‌تێكی دیمۆكراتیه و له زۆربه‌ی زۆری وڵاتانی دنیادا پیاده ده‌كرێت هه‌ڵگری ئهجندهیهكی جه‌زاب و پڕ له داخوازی گرنگه و گرنگ بووه، به‌ڵام كه دێته سه‌رحوكم ورده ورده پاشه‌كشه‌ی لێ ده‌كات چونكه ده‌سته‌وه‌ستان ده‌وه‌ستێت له‌به‌رده‌م واقیعه‌كه‌دا. كه تۆهیچت نه‌بێت به ئاسانی ده‌توانیت باس له دابه‌شكردنی داهاتی خه‌ڵكی تر بكه‌یت، هه‌روه‌ها له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیش بیت زۆر ئاسانه كه باس له‌وه بكه‌یت ئه‌وه ده‌كه‌یت و ئه‌وه هه‌ڵده‌وه‌شێنیته‌وه ئه‌وه ته‌تبیق ده‌كه‌یت.
ئه‌وانه‌ی كه هه‌ڵبژێرراون واته ئه‌ندامانی په‌ڕله‌مان شتێكی وایان له ده‌ستدا نییه، ئه‌مان ته‌نها له مه‌جلیسه‌كانی په‌ڕله‌مان و مه‌جلیسه‌كانی تردا هه‌ر ده‌نگدانیان له سه‌ره چونكه له هه‌قه‌تدا ئه‌وه‌ی كه حوكم ده‌كات ئه‌وان نین به‌ڵكو حاكمه گه‌وره‌كانی نێو ده‌زگه‌ی داد و دادگاكانن، سه‌رۆكی پۆلیس و داموده‌سگا سیخوڕیهكانن، خه‌ڵكانی بزنسمان و هه‌ره دهوڵهمهنداكانن. سه‌رۆكه‌كانی بانكه‌كان و ئه‌وانه‌ن كه له بۆرسه‌كاندا ئیش ده‌كه‌ن، ڕاوێژكار و كاوێژكارهكانن كه ئه‌مانه له به‌ریتانیادا له ژێر گروپی سیڤڵ سێرڤسدا (civil service) خۆیان ده‌بیننه‌وه. كه هه‌ر هه‌موو ئه‌مانه‌ش به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان به‌یه‌كه‌وه به‌ستراوه و هه‌ر هه‌موو ئه‌مانه‌ش كه‌سیان به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژارندن نه‌هاتونه‌ته ئه‌و جێگایه و كه‌س ده‌نگی بۆنهداون. ئه‌مانه‌ن كه به‌رنامه له هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا بۆ ده‌وڵه‌ت داده‌نێن: له گۆڕینی كه‌رته ده‌وڵه‌تییه‌كان و تایبه‌تكردنی بۆ كه‌رتی تایبه‌تی، له دروستكردنی ڕیگا و بانی تازه و فڕۆكاخانهی تازه، هه‌تا به‌رنامه و مه‌نهه‌جی دیراسی، له داخستنی خه‌سته‌خانه و قوتابخانه و پاركه‌كان و خانووبه‌ره و سوپه‌رمارکێت و دابه‌زین و به‌رزكردنه‌وی ڕێژه‌ی سوود و هه‌ڵئاوسانی پاره و په‌یوه‌ندی سیاسی و دیپلۆماسی و ئابووری نێوده‌وڵه‌تان له سه‌ر ئامۆژگاری و ڕاوێژی ئه‌مان دیاری ده‌كرێت، واته به‌رنامه‌ی ئابووری په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی. هه‌روه‌ها ئه‌مانن كه ڕۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینن له مه‌سه‌له‌ی به‌ڕێكردنی سیاسه‌تی ڕۆژانه‌ی ده‌وڵه‌تدا، بۆیه ئاساییه كه سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت، سه‌رۆك شالیاران هه‌تا شالیارهكانیش چه‌نده‌ها ڕاوێژكار و كاوێژكاری هه‌مه جۆره‌یان هه‌بێت، كه زۆربه‌ی ئه‌مانه‌ش یا بزنسمانن یا له خێزانه هه‌ره ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانه‌وه هاتوون. هه‌تا له یارمه‌تیدانی وڵاتێكدا یا له هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕ و هێڕشكردنه سه‌ر وڵاتێكی تردا، هه‌ر ئه‌مانه‌ن كه نه‌خشه‌كه ده‌كێشن، به‌ڵام ئه‌ندامه به‌سته‌زمانه‌كانی ناو په‌ڕله‌مان هه‌ر ده‌ست به‌رز ده‌كه‌نه‌وه. به كورتیه‌كه‌ی به‌ناو حوكمكهرانی ده‌وڵه‌تی “دیمۆكراتی” هه‌ر فه‌رمانبه‌رن و هیچی تر.
شایانی باسه لیره‌دا په‌نجه بۆ دایكی په‌ڕله‌مانی جیهانی و یه‌كه‌م په‌یڕه‌وكه‌ری دیمۆكراتیه‌ت، كه به‌ریتانیایه ڕابكێشین. زۆر به‌یه‌قینه‌وه ده‌توانم بڵێم هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه له‌و چه‌ند دێڕه‌ی سه‌ره‌وه‌دا باسم كردن له‌م وڵاته‌دا، له‌م ده‌وڵه‌ته دیمۆكراتیهدا به‌خه‌ستی ڕه‌نگیان داوه‌ته‌وه. تۆنی بله‌یر كه پێشتر سه‌ره‌ك شالیارانی ئێره بوو وه‌ختی وا هه‌بووه که زیاتر له 30 ڕاوێژكار و كاوێژكاری تایبه‌تی هه‌بووه و هه‌موو بواره‌كانی ئابووری و سیاسی و په‌روه‌رده‌یی و ژیانی ڕۆژانه‌ی له به‌سه‌ربرنی كۆبوونه‌وه‌كانی و نووسینی خوتبه‌كانی بۆ بۆنه جیاجیاكان و تا ده‌گه‌یشته سه‌ر چۆنێتی خواردن و قسه‌كردن له كۆڕ و كۆمه‌ڵدا هه‌تا جلپۆشین و خۆڕێكخستنیشی، ده‌گرته‌وه.
هه‌ر له سای ئه‌م ڕژێمه دیمۆكراتیهتهدا بوو له سای ئامۆژگاری ده‌سگا سیخوڕیه‌كان و بزنسماندا بوو كه بڕیاری جه‌نگیان دژی عێراق دا، له 16-02-03 پتر له 2 ملیوێن خه‌ڵك چووه سه‌ر جاده بۆ پێشاندانی ناڕه‌زایی خۆیان دژی جه‌نگ به‌ڵام ئه‌م حكومه‌ته دیمۆكراتیه ڕیزی ڕای ئه‌م خه‌ڵكه‌ی نه‌گرت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی خۆ گه‌ر خۆپێشاندانه‌كه له‌و سنووره‌ی كه بۆی كێشرابوو بترازایه، پۆلیس به فه‌رمانی شالیاری ناوخۆ و پشتگیریكردن له‌لایه‌ن سه‌رۆك شالیارانه‌وه ئه‌و په‌ڕی توند‌و تیژیان دژی خۆپێشانده‌ران، به‌كار ده‌هێنا.
هه‌ر له‌م ده‌وڵه‌ته دیمۆكراتیهتهدایه تا ئێستاش ئافره‌تان له به‌شی كه‌رتی تایبه‌تیدا له سه‌دا 25 كه‌متر له مووچه‌ی پیاو وه‌رده‌گرن، تا ئێستاش زیاتر له 5 ملیۆن که‌س توانای خویندنه‌وه و نووسینیان نییه كه به ڕێژه‌ی سه‌دی ده‌كاته 8.3 له كاتێكدا كه له ئێران‌دا له سه‌دا85 خه‌ڵكه‌كه‌ی خوێنده‌وارن، هه‌ر له‌م وڵاته مه‌ده‌نییه و دیمۆكراتیهتهدایه كه هه‌ژاریه‌كی زۆر و سته‌مێكی زۆر له ناو دانیشتوانیدا به‌تایبه‌ت خه‌ڵكه ڕه‌شه‌كه‌ی و خه‌ڵكانی تر له كه‌مه نه‌ته‌وه‌كاندا هه‌یه، نزیكه‌ی 2.5 ملیۆن منداڵی هه‌ژار هه‌یه لێره كه زۆربه‌یان ده‌چنه خانه‌ی زۆر هه‌ژارانه‌وه. حكومه‌تی ئێستای له‌یبه‌ر له ماوه ی 12 ساڵی حوكمیدا، واته له ساڵی 1997 وه ته‌نها توانیویه‌تی 300 هه‌زار له‌و منداڵانه، كه ژیانیان له‌ژێر هێڵی مهجاعهوه (برسێتییه‌وه) بووه، ڕزگار بكات. هه‌ر له‌م وڵاته دیمۆكراتهدایه که به‌ناوی دژه‌تیرۆر و موكافهحهی تاوانه‌وه ” جه‌ریمه” 4 ملوێن كامیره‌ی موراقهبهكردن دانراون، كه هه‌ر 15 كه‌سمان كامیرهیهكمان به‌ر ده‌كه‌وێت. هه‌ر لێره‌یه كه زیاتر له 78 هه‌زار كه‌س به‌ندن كه به ڕێژه‌ی سه‌دی ئه‌م نیسبه‌ته نه‌ك له هه‌ر یه‌ك له وڵاته ئه‌وروپیه‌كان زیاتر خه‌ڵكی به‌ندكراوی هه‌یه، به پێی ئاماره فۆرمیهکان هه‌ر ل 100000 که‌س 151 که‌سی به‌نده ، که به‌ڕێژه‌ی سه‌دی له‌ساڵی 1992 وه تائێستا له‌سه‌دا 73 به‌ندیه‌کان زیادی کردوه وه له ساڵی 2001 یشه‌وه به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 20 زیادی کردوه، واته ڕێژه‌که به‌ڕێژه‌یه‌کی ته‌ردی نه‌ک عه‌کسی سه‌رده‌که‌وێت، هه‌تا ئه‌م وڵاته دیۆکراتی تر‌و مه‌ده‌نی تربێت به‌ندیه‌کان له‌زیاد بووندا ده‌بێت. ڕێژه‌ی خه‌ڵکانی به‌ندکراو له‌م وڵاته‌دا هه‌تا له توركیاش زیاتره. هه‌ر لێره‌یه كه تائێستاش به‌ناوی تیرۆره‌وه بێدادگایی كردن بۆ ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ خه‌ڵكی له‌به‌ندیخانه‌ی Bellmarsh به‌ند كراون، گه‌رچی له‌م ماوه‌ی پێشودا هه‌ندێکیان به‌ردران چونکه هیچ شتێکیان له‌سه‌ر نه‌کرا به‌بار. هه‌ر له‌م وڵاته دیمۆکراتیه و مهدهنییهدایه، که پۆلیس هه‌قی ئه‌وه‌ی هه‌یه، که به‌کامیره‌ی ڤیدیۆ ڕه‌سمی هه‌موو ئه‌و که‌سانه که له خۆپیشاندانه‌کان و مانگرتنه‌کاندا به‌شداری ده‌که‌ن، به‌ناوی ته‌واویانه‌وه، به ئهدرێسیانهوه، به به‌سه‌رهاتی ژیانیانه‌وه به مێحوه‌ری چالاکیانه‌وه بگرێت و زانیاریان له‌سه‌ر کۆ بکاته‌وه، تۆماری گوێگرتن له قسه‌وباسی سه‌ر ته‌له‌فونیان بۆ ماوه‌ی 7 سال له ده‌سگه‌ی هه‌واڵگری Intelligence System خه‌زن بکات.
لێره سه‌ربه‌ستیه‌كانی تاكی ناو کۆمه‌ڵگه ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ كه‌م و كه‌متر ده‌بنه‌وه كه ئه‌مانه‌ش بوونه‌ته جێگای نیگه‌رانییه‌كی گه‌وره‌ی گروپه‌كانی مافی مرۆڤ و مرۆدۆستهكان تا گه‌یشتۆته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه له‌م ڕۆژانه‌ی پێشوودا 4 كه‌ڵه دادوه‌ری به‌ریتانی هاواریان لێ هه‌ستا و ڕیپۆرتێكی دوورودرێژیان له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه پێشكه‌ش به حكومه‌ت كرد، له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه به‌پێی ڕاپۆرتێک که بۆڕۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی جزه‌ی کردوه ، ڕه‌شنوسی ئه‌م دوایه‌ی دژه‌تیرۆر که‌له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه ده‌رکراوه‌و دواتر ڕه‌نگه ببێته یاسا، زۆر کهسو لایه‌نی له‌قاڵبی” توندڕه‌وه‌کان” Extremist داوه . له‌و ڕه‌شنوسه‌دا واهاتوه ” هه‌ر موسڵمانێکی به‌ریتانی له‌هه‌ر شوێنێکدا سه‌پۆرتی مقاوه‌مه‌ی چه‌کدارانه بکات ، له‌وانه هی فه‌له‌ستینیه‌کانیش ، یاهه‌ر که‌سێک قبوڵی “Favours” یاسای شه‌ریعه بکات، ئیدانه‌ی ئه‌و هێڕشانه که له عێراق‌و ئه‌فغانستان، ده‌کرێته سه‌ر هێزی سه‌ربازی داگیرکه‌ری ئه‌مه‌ریکی، نه‌کات ، ئه‌وه‌ی که ئه‌و که‌سانه‌ی که‌مه‌یلی جنسیان به‌لای هاوجنسه‌کانی خۆیاندا “Gay” هه‌بێت ، به‌تاوان بزانێت، یاخود ئه‌وانه‌ی که سه‌پۆرتی دامه‌زراندنه‌وه‌ی خه‌تی پانی خه‌لافه‌تی ئیسلامی بکه‌ن ” هه‌موو ئه‌مانه به‌توند ڕه‌و له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێن . گاردیانی ڕۆژی 5 شه‌مه، 19-02-09 . ئه‌م شێوه بانگهێشه‌یه سنوری گروپه توندڕه‌و شه‌ڕانیه‌کان ده‌به‌زێنێت و گروپه ناتوندڕهوهکانو ناشهڕانیهکانیش ده‌گرێته‌وه. به‌مانایه‌کی تر زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکه موسڵمانه‌که‌ی ئه‌م وڵاته و گروپه چهپاکانیش به‌ر حه‌مله‌ی دژه تیرۆر ده‌که‌ون.
هه‌ر له‌م وڵاته‌دا له سه‌دا 7 دانیشتوانه‌كه‌ی ریكۆردی دی ئێن ئه‌ی (DNA) ده‌یتا به‌یسیان له لای پۆلیس، هه‌یه، ئه‌م ژماره‌یه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكادا له سه‌دا 0.5 ئه‌مه‌ی كه لێره‌دا من باسم كرد چه‌ند نموونه‌یه‌كه له سه‌ده‌ها نموونه یا كورد واته‌نی مشتێكه له خه‌روارێك. كه من له‌م نووسینه‌دا نامه‌وێت ئه‌م لیسته درێژ بكه‌مه‌وه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی كه من ده‌مه‌وێت بیڵێم ئه‌وه‌یه كه جیاوازیه‌كی گه‌وره‌ی بنه‌ڕه‌تی له‌نێوانی حكومه‌تی دیمۆكراتی و حكومه‌تی دیكتاتۆریدا نییه چونكه هه‌ر ئه‌وه گرنگ نییه كه حكومه‌تێك له ڕێگای هه‌ڵبژاردنه‌وه بێته سه‌ر حوكم و ده‌خوازین و ده‌مانه‌وێت ئه‌وه بكات یا ئه‌وه بێت یا هه‌ندێك چاوه‌ڕوانیمان هه‌یه لێی، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی كه گرنگه ئه‌وه‌یه كه خۆی چی ده‌كات و چ ڕێڕه‌وێكی پێ ده‌گیرێته به‌ر.
هه‌موو حكومه‌ته‌كانی دنیا له ژێر هه‌ر ناوێك‌دا حوكم بكه‌ن و دیمۆكراتی بن یا دیكتاتۆری بن برغویه‌كی بچووكی ماشێنی ئه‌م سیسته‌مه‌ن، ئه‌رك و فه‌رمانیان ده‌سته‌به‌ركردنی مانه‌وه‌ی ئه‌م سیسته‌مه‌ی سه‌رده‌من، سیسته‌می جه‌نگ، سیسته‌می نه‌بوونی و هه‌ژاری و نادادوه‌رێتی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیسته‌می پارێزگاری كردن له خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی و كه‌ره‌سته‌كانی به‌رهه‌مهێنان، كاریش له‌سه‌ر مانه‌وه و ئیدامه‌دان(درێژه‌دان) به ژیانی خۆی و سیسته‌مه‌كه، ده‌دات، جا ئیتر چ شێوازێك له حوكم و گرتنه‌به‌ری چ تاكتیكێك ئه‌و مانه‌وه‌یه بخوازێت، حكومه‌ت ده‌یكات بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌م شێوازانه‌ی خواره‌وه به‌كار ده‌هێنێت: نانه‌وه‌ی جه‌نگ به هه‌موو چه‌شنه‌كانییه‌وه ئه‌هلی، دینی و مه‌زهه‌بی، نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی، ڕه‌گه‌زپه‌رستی، زه‌مانه‌تی ئاسایش، ڕیفۆرمكردن یا داپڵۆسین و به‌كارهێنانی توندوتیژی. له‌یه‌ك كاتدا ئه‌مانه هه‌مووی ده‌توانرێت به‌رده‌وام بن له شوێنی جیاجیای ئه‌م جیهانه‌دا، گه‌ر مانه‌وه‌ی ئه‌م سیسته‌مه بیخوازێت. باشترین به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه به‌راوردێكی حوكمی حیزبه تۆری و یا كرێكاریه‌كانی یا سوشیال – دیمۆكراته‌كانی ئه‌وروپایه، هه‌تا له ئه‌مه‌ریكا و كه‌نه‌دا و ئیسرائیلش.
بێگومان له‌یبه‌ر پارتی (پارتی كرێكاران) به‌ریتانیا ئه‌مه‌ی كه له ئێستادا ده‌یكه‌ن نه له به‌رنامه‌یاندا بووه و نه ویستویشیانه بیكه‌ن، به‌ڵام ده‌كه‌ونه ژێر گوشار و فشارێكی ناوخۆ و ده‌ره‌وه كه یا ده‌بووایه ئه‌وانه‌یان بكردایه یا ده‌بووایه ئاشبه‌تاڵیان له ده‌سه‌ڵات بكردایه هه‌ر بۆیه‌ش كه هه‌ندێك شت كه له‌یبه‌ر كردوویه‌تی پارتی تۆری (موحافزین/ پارێزگاران) كه پێشتر ده‌سه‌ڵاتیان له ده‌ستدا بوو زوقره‌ی كردنی ئه‌وه‌یان نه‌بوو.
*****************************************************************************
ئه‌وه كورته‌یه‌ك بوو سه‌باره‌ت به حكومه‌تی دیمۆكراتی و کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كه پێم وایه ئه‌وانه‌ی كه له نووسینه‌كانیاندا په‌نجه بۆ حكومه‌تی دیمۆكراتی و کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ڕاده‌كێشن مه‌به‌ستیان حكومه‌ت و کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نییه له ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا و كه‌نه‌دا و شوێنانی تر.
هه‌ڵبه‌ته لێتێگه‌یشتن و لێكۆڵینه‌وه بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له دیدی جیاجیاوه پێناسه‌ی جیاجیا به‌خۆیه‌وه ده‌گرێت. ئه‌و پێناسه و لێكدانه‌وه‌یه‌ش له سه‌ر هه‌ر بناخه‌یه‌ك بكرێت و ده‌كرێت نكوڵی له‌وه ناكات كه جیاوازیه‌كی گه‌لێك گه‌وره له نێوانی ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی كه ناوم هێنان له سه‌ره‌وه و له‌گه‌ڵ کۆمهڵگهكانی ڕۆژهه‌ڵاتدا به كوردوستانیشهوه، هه‌یه. به ڕه‌غمی ئه‌و هه‌موو كه‌موكوڕیه‌ی كه له‌سه‌ره‌وه ده‌ستنیشانم كردن، مرۆڤ له‌م کۆمه‌ڵگه‌یانه‌دا به‌ده‌ر له ته‌مه‌ن و جنس و ڕه‌نگ و ڕوخساری، كهمئهندامهتی یا ته‌كامولی ته‌واوی…. هتد نرخ و به‌هایان هه‌یه، كه‌سێك نییه له سه‌روو داد‌و و یاساوه بێ گه‌ر چی ئه‌مه‌ش له كۆتاییدا هه‌ر خه‌سڵه‌تی چینایه‌تی خۆی وه‌رده‌گرێت، ئه‌وانه‌ی كه زۆر ناسراون یا ئه‌وانه‌ی كه توانای به‌كرێگرتنی یاساناسێكی باشیان هه‌بێت به ئاسانی ده‌توانن له‌و سه‌رپێچیه‌ی كه له یاسادا كردوویه‌تی قورتاری ببێت. له‌م کۆمه‌ڵگه‌یانه‌دا هه‌مان فرسه‌ت بۆ هه‌مووان ڕه‌خساو و له‌به‌رده‌مدایه، ده‌بێت دیسانه‌وه ئه‌مه‌ش گرێ بده‌ینه‌وه به مه‌سه‌له‌ی چینایه‌تیه‌وه، تاكه‌كانی نێو کۆمه‌ڵگه هه‌ر له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تاییه‌وه وا فێركراون ڕێز له سه‌ربه‌ستی بیركردنه‌وه و ڕاده‌ربڕینی ئه‌وی دی بگرن و ده‌ست له كاروباری یه‌كدی وه‌رنه‌ده‌ن، جیاوازی ده‌نگ و ڕه‌نگ و ڕا و بۆچوون و ئاین و مه‌زهه‌بی یه‌كتری قه‌بوڵ بكه‌ن، به‌سه‌ر یه‌كدیدا شت نه‌چه‌سپێنن و ته‌عمیمی نه‌كه‌ن واته: ئه‌وه‌ی بۆ من باشه بۆ تۆش باشه، مامه‌ڵه‌ی منداڵ وه‌كو گه‌وره ده‌كرێت ڕێز له پیر و كه‌مئه‌ندام ده‌گیرێ و له ڕیزه‌كانی پێشه‌وه‌دا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت. له‌لایه‌كی تریشه‌وه له‌م کۆمه‌ڵگانه‌دا ژیانی خه‌ڵكی چ له ڕووی ژیانی ئابووریه‌وه، په‌روه‌رده‌ییه‌وه یا له ڕووی هه‌بوونی ئاسایشه‌وه، تاڕاده‌یه‌ك زامن كراوه.
ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه نییه كه له‌ناو ئه‌م کۆمه‌ڵگه مه‌ده‌نیانه‌دا گیروگرفت و كه‌موكوڕی نه‌بێت. بێگومان زۆریش هه‌یه هه‌ر له شه‌ڕوشۆڕ و كوشتن و برینداركردنی خه‌ڵك و له‌شفرۆشتن و ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر منداڵ و ناموسی ئافره‌ت، گیروگرفتی ماده بێهۆشكه‌ره‌كان شتێكی كۆمۆنه(ئاساییه) و یه‌كێكه له كێشه هه‌ره گه‌وره‌كانی ناو ئه‌م کۆمه‌ڵگایانه، فێڵ و حیله و ساخته‌كردن له خودی سیسته‌مه‌كه، هه‌یه، دزی و جه‌رده‌یی و ڕاووڕووت هه‌یه هه‌تا له له‌نده‌ن دا عه‌ماره‌ی(ته‌لار، باڵه‌خانه، ئه‌پارتمان) وا هه‌یه كه نامه‌به‌ر ( پۆست مان) ناتوانێت ڕوی تێبكات ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه له زۆربه‌ی زۆری شوێنه‌كانی له‌نده‌ن گه‌ر به شه‌وی دره‌نگ به پێ خۆتی لێبده‌یت خه‌ته‌ره. هه‌روه‌ها گه‌نده‌ڵیه‌كی زۆریش له‌ناو ئه‌م کۆمه‌ڵگه مه‌ده‌نیانه‌دا هه‌یه -دواتر دێمه سه‌ری-
ئه‌مانه و زۆری تر كه كارێكی گه‌لێك خراپن. ئه‌مانه هه‌ن و ده‌بێت دانیان پێدا بنێین و قبووڵیشی بكه‌ین، له‌وه‌ش گرنگتر ده‌بێت ده‌رك به هه‌بوونی زه‌مینه‌ی خولقێنه‌ری ئه‌وانه‌ش بكه‌ین، كه هه‌موو ئه‌م كاره خراپانه سه‌رئه‌نجامی كاردانه‌وه‌ی بایولۆجی نییه به‌ڵكو ئیفرازاتی ئه‌م کۆمه‌ڵگه چینایه‌تیه و ئه‌م سیسته‌مه دڕنده‌یه، و هه‌تا ئه‌م سیسته‌مه‌ش له گۆڕێ بێت ناتوانێت و ناشیه‌وێت چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی ئه‌م كێشانه بكات بۆیه مرۆڤ هه‌رگیز سه‌رفرازی یه‌كجاره‌كی به‌ده‌ست ناهێنێت.
لێره‌دا پرسیارێك دێته پێشه‌وه كه ده‌بێت هه‌موومان له خۆمانی بكه‌ین ئه‌ویش ئه‌وه‌یه : بۆچی ئه‌م جیاوازیه گه‌وره‌یه هه‌یه؟ چی ده‌سته‌به‌ری هه‌بوونی کۆمهڵگهیهكی ئاوای لێره كردووه و چیش كوردستان به‌تایبه‌ت و کۆمه‌ڵگه شهرقیهكانی(ڕۆژهه‌ڵاتییه‌کانی) به‌گشتی وا دواخستووه؟
به‌ڕای من ئه‌م کۆمه‌ڵگه مه‌ده‌نییه‌ی كه باسی ده‌كه‌ین سه‌رئه‌نجامی خه‌بات و تێكۆشانێكی دوورودرێژی خه‌ڵكه‌كه‌یه‌تی ج له ڕابوردوو چ له ئێستادا. گه‌ر هه‌ر ته‌ماشای ساڵانی حه‌فتاكان بكه‌ین ده‌بینین ڕێكخراوه نازی و فاشییه‌كان به كۆمه‌ڵی گه‌وره گه‌وره ده‌هاتنه‌سه‌ر جاده بۆ دژایه‌تیكردنی خه‌ڵكانی ڕه‌شپێست و خه‌ڵكانی بێگانه، هه‌ر له‌و ساڵانه‌دا ئه‌ندامی په‌ڕله‌مانی ئێره به ئاشكرا له كۆبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری گه‌وره‌دا خوتبه‌ی حه‌ماسی دژی خه‌ڵكانی ڕه‌ش و بێگانه ده‌دا، هه‌ر ئه‌و خوتبه‌یه دواتر ناوی ” ڕوبارێک له خوێن” ی لێ‌نرا، هه‌ر 40 ساڵ له‌مه‌پێش به ده‌گمه‌ن رێده‌كه‌وت كه ئافره‌تێكی سپی یا پیاوێكی سپی له‌گه‌ڵ غه‌یره‌دا ببوونایه، كه ئه‌مه‌ش ڕووی ده‌دا ئه‌و كه‌سانه ده‌بوایه خۆیان بۆ هه‌موو تانهوتهشهرێك ئاماده بكردایه تا ده‌گه‌یشته ڕاده‌ی مه‌ترسی په‌یداكردن له‌سه‌ر ژیانیشیان. هه‌ر 20 ساڵ لهمهوپێش به‌ده‌گمه‌ن ئۆفیسێكت ده‌بینی كه ئهكسێسی بۆ خه‌ڵكی كه‌مئه‌ندام هه‌بێت له هه‌مان كاتیش‌دا كه‌مترت ده‌بینی لێیان كه كاریان بدرێتێ و كار بكه‌ن. هه‌ر 3 ساڵ لهمهوپێش ده‌وڵه‌ت قه‌بووڵی نه‌ده‌كرد كه ئه‌وانه‌ی مه‌یلیان به لای جنسه‌كه‌ی خۆیاندا هه‌بوو بههاوژیانی یه‌كتری قبووڵیان بكات له كاروباری ڕه‌سمی وه‌كو میراتی و پاره‌ی خانه‌نشینی و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی منداڵ و…هتد، شایانی باسه كه بڵێین به‌شی زۆری ئه‌و هه‌وڵ و خه‌بات و چالاكیانه له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ئه‌م وڵاتانه خۆیانه‌وه و له‌لایه‌ن ڕێكخراوه چه‌پ و سۆشیالیست و ئه‌ناركسته‌كان و ڕێكخراوه جه‌ماوه‌ریه‌كانه‌وه ده‌كرا.
له‌بیرمه له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كاندا بوو كه خۆپیشاندانێك رێكخرا له لایه‌ن خه‌ڵكانی كهمئهندامهوه به پشتگیری خه‌ڵكانی چه‌پ و سۆشیالێست و ئه‌ناركست و نه‌قابه‌ی مه‌ركه‌زی، له‌وێدا كابرایه‌ك كه له‌سه‌ر عه‌ره‌بانه‌یك بوو ته‌كانی ده‌دا كه بچێته پێشه‌وه و له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كانی تردا خۆی ده‌كوتا كه بچێته ناو بیناكه‌وه كه ده‌بوایه به‌قادرمه بچویتایه‌ته ناویه‌وه، پۆلیسێكیش نه‌ی ده‌هێڵا و پێی ده‌ووت ئه‌وه خه‌ته‌ره بۆ تۆ چونكه ئهكسێسی بۆ كه‌مئه‌ندام نییه، هه‌ر له‌و كاته‌شدا (دێنیس سكینه) كه چه‌پ و ئه‌ندامی په‌ڕله‌مان بوو به پۆلیسهكهی وت ئاخر قوربان ئه‌م خۆپێشاندانه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه و بۆ ئه‌وه‌یه.
ئه‌م وڵاتانه و کۆمهڵگهكانیان به‌راورد ناكرێن به كوردستان. ئێمه له كوردستاندا مێژووی ڕێكخراو و گروپی مرۆییمان نه‌بووه تاكو به‌رگری له مافی مرۆڤ، له كه‌رامه‌تی مرۆڤ، له داد و دادوه‌رێتی، له مافی خه‌ڵكانی بێگانه، له ژینگه… هتد بكه‌ین، دژی شه‌ڕ و جه‌نگ بین له‌گه‌ڵ ئاشتیدا بین، دژایه‌تی ئه‌و هه‌ڵاواردنانه بكه‌ین كه ده‌بنه مایه‌ی چه‌وساندنه‌وه و جوداخوازی، جا ئیدی ئه‌و هه‌ڵاواردنه له‌سه‌ر بناخه‌ی ته‌مه‌ن، كه‌مئه‌ندامێتی، جنس، پێست، ناوچه‌گه‌ری، جودایی له‌هجه، هه‌رچیه‌ك بێت.
کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه به‌سه‌ر پارته سیساسیهكاندا دابه‌ش بوون هه‌ندێكیان نه‌ته‌وه‌یی و هه‌ندێكیشیان دینی و مه‌زهه‌بی، ئه‌مانیش به‌ده‌وری خۆیان هه‌میشه خه‌ریكی خۆڵكردنه چاوی خه‌ڵكه‌كه‌ی و گێلكردن و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنیان بوون، هه‌رچی حیزبه ناشیۆناڵیستیهكانیش بووه له‌ژێر ناوی ڕزگاری نه‌ته‌وایه‌تی و ئاڵا و ده‌وڵه‌تی كوردی و…هتد حیزبه دینییه‌كانیش له‌ژێر ناو و دروشمی بریقه‌داری په‌یامبه‌ر و خودا و موسڵمانێتی و به‌هه‌شتدا، هه‌ردوو لایان، له ته‌فره‌قه خستنه نێوانی خه‌ڵك و بهكوشتدانیان و وێرانكردنی وڵات‌دا، ده‌ستێكی باڵایان هه‌بووه و هه‌یه، ئه‌مه‌ش بۆ به‌ژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان یا ئه‌و وڵاتانه‌ی كه به‌كرێی گرتوون. له كاتێكدا له‌م وڵاته ئه‌وروپیانه، له‌م کۆمه‌ڵگه مه‌ده‌نیانه‌دا به هه‌زاره‌ها گروپ و كۆمه‌ڵی وا گه‌وره‌ی تیادا ده‌دۆزیته‌وه كه كه‌موكوڕیه‌كی ناو کۆمهڵگهكه نه‌ماوه گروپێك یان كۆمه‌ڵه‌یه‌ك بۆی دروست نه‌بووبێت و له به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌ت و پارت و ده‌سگا ده‌سه‌ڵاتداره‌كاندا، خه‌باتی بۆ نه‌كات. ئه‌وه ده‌وڵه‌ت و پارته‌كان و كاربه‌ده‌ستان و لێپرسراوان نین كه گه‌نده‌ڵی ناكه‌ن ئه‌وه ئه‌و خه‌ڵك و گروپانه‌یه كه ڕیگایان پێناده‌ن.
به‌ڕای من ئه‌مه به‌شێكی وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌یه، ڕه‌نگه كه‌سانێك هه‌بن بڵێن ئه‌م وڵاته ئه‌وروپیانه مێژویه‌كی دوورودرێژیان هه‌یه له دیمۆكراتیهتدا و ماوه‌یه‌كی زۆریشه به دوورن له شه‌ڕ و شۆڕ، به‌ڵام خۆ ئێسرائیل مێژووی دوورودرێژی نییه، ئێستاش له شه‌ڕ و شۆڕدان، به مانای وشه‌ش به پێی بۆچوونی نووسه‌ر و خوێنه‌رانی ئێمه نه‌ك هه‌ر دیمۆكراتین بگره له هه‌نێك وڵاتانی تر دیمۆكراتی ترن، كه‌چی به سه‌ده‌ها ڕیكخراوه‌ی جه‌ماوه‌ری و مافی مرۆڤی تیا هه‌یه و زۆر زۆر چالاكیشن، له كاتی هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر فه‌له‌ستینییه‌كان ئه‌و ڕێكخراوانه‌ی ئه‌وێ له پێش هه‌موو شوێنێكی تره‌وه دژایه‌تی ئه‌و هێڕشه دڕندانه ده‌كه‌ن و داوای مافی مرۆڤی فه‌له‌ستینی ده‌كه‌ن. ژنه‌كه‌ی Ehud Olmert سه‌ره‌ك وه‌زیرانی ئیسرائیل كه ماوه‌یه‌كی زۆر زۆره هاوسه‌ری ئێهوده بۆ یه‌كه‌مجار كه ده‌نگی به حیزبی لیكود دا، پێش ئه‌م جاره‌ی دوای بوو، كچه‌كه‌یان هه‌تا ئه‌م دوایه‌ش له نوقته‌ی پشكنینی فه‌له‌ستینییه‌كاندا له لایه‌ن ئیسرائیلیه‌كانه‌وه، هه‌موو ڕۆژێك له‌وێ ڕاده‌وه‌ستا تا چاودێری ڕه‌فتار و كرداری سه‌ربازه ئیسرائیلیه‌كان بكات، كوڕێك له كوڕه‌كانی سه‌رپێچی یاسای به‌ده‌نگه‌وه‌نه‌چوونی بانگه‌وازی سه‌ربازی ئیحتیاته‌وه، کرد. كوڕه‌كه‌ی تری هه‌ر عه‌لاقه‌ی به‌سه‌ر سیاسه‌ته‌وه نییه. شایانی باسه گه‌ر لێره‌دا هه‌ر ئیسرائیل به نمونه‌ی وڵاتی دیمۆكراتی و دیكتاتۆری له یه‌ك كاتدا سه‌رده‌می جه‌نگ و ئاشتیدا له ژێر حوكمی حیزبی كرێكاران و حیزبی لیكو دا، به نموونه بهێنینه‌وه ئه‌و كات جیاوازی حوكمی حیزبی كرێكاران و حیزبی لیكود ( موحافیزین ) به باشی ده‌بینین.
دروستبوونی ئه‌و ڕێكخراوانه‌ی كه له سه‌ره‌وه باسم كردن و چالاكی و ده‌وریان، هێلێكی گه‌وره ده‌كێشێت له نێوانی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌ی كه له كوردستاندا هه‌یه و ئه‌وه‌ی له‌م وڵاتانه‌دا هه‌یه. لێره له‌م وڵاتانه‌دا، له‌م کۆمه‌ڵگه‌یانه‌دا خه‌بات و چالاكی بۆ خۆشگوزه‌رانی و چاككردنی باری ژیانی تاك و مرۆڤی کۆمه‌ڵگه كراوه و ده‌ست پێده‌كات و ئیدی ئه‌و مرۆڤه هه‌رشێوه‌یه‌كی به‌خۆیه‌وه گرتبێت، هه‌ربۆیه‌ش حیزبه سیساسیهكانیشیان زیاتر ئامانج و ئهجهندهكانیان به‌تایبه‌تی له سیاسه‌تی ناوخۆدا له‌و مهدارهدا سووڕاوه‌ته‌وه چونكه ئه‌مان كه‌وتونه‌ته به‌ر كاریگه‌ری و فشار و گوشاری ئه‌و گروپ و كۆمه‌ڵه مرۆدۆستانه‌ی كه هه‌بوون كه هه‌ن نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه. كه‌چی له كوردوستانی ئێمه‌دا خه‌بات و چالاكی بۆ سه‌رفرازی خودی مرۆڤه‌كانی نه‌كراوه بگره بۆ په‌رستن و پیرۆزكردنی وههم بووه ئه‌و شته‌ی كه له زه‌مینه‌ی واقیعدا وجودی نه‌بووه و نییه، چ ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی بێت یا دانی وه‌همی به‌هه‌شت و هه‌بوونی خودا بێت، بۆیه گه‌ر ڕۆژێك له ڕۆژانیش گروپێكی مرۆڤدۆستیش هه‌بوبێت ئه‌وا گروپه‌كه بووه‌ته كلكی ڕێكخرا و پارته سیاسیه‌كان و به ته‌واوی كه‌وتۆته ژێر ڕكێفیانه‌وه.
جا ئه‌گه‌ر ئه‌مه واقیعه‌كه بێت چۆن ده‌توانرێت کۆمهڵگهیهكی مه‌ده‌نی وه‌كو ئێره دروست بكرێت، به‌تایبه‌تیش له كاتێكدا كه له‌و ده‌سگه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردیه‌دا كه كه‌سانێكی زۆر كه له ئه‌وروپا و شوێنه‌كانی تره‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه، كاری تیادا ده‌كه‌ن، ئه‌مانه خۆیان زه‌ڕه‌یه‌ك مهدهنێتیان تیادا نییه، ژیان له‌م وڵاتانه‌دا فێری هیچی نه‌كردوون، خۆیان گه‌نده‌ڵن، كابرایه‌ك له‌وێ 4 هه‌زار دۆلار مووچه‌ی مانگانه‌ی بێت بێ له قاچوقوچی تر، لێره‌ش خۆی كردووه به كه‌مئه‌ندام و پاره‌ی كه‌م ئه‌ندامێتی وه‌رده‌گرێت !!! جائیدی ئه‌و بواره‌یان بۆ نهڕهخسابیێت یا خۆیان ئه‌و هه‌لانه‌یان له‌ده‌ست دابن. ئیدی چۆن داوا له هه‌بوونی یا بیناكردنی کۆمهڵگهیهكی مه‌ده‌نی بكه‌ین.
هه‌ر لێره‌شه‌وه ده‌توانین بچینه ناو به‌شی كۆتایی بابه‌ته‌كه‌وه كه گه‌نده‌ڵیه.. به بۆچونی من گه‌نده‌ڵی ڕواڵه‌تی کۆمه‌ڵگه یاخود ده‌وڵه‌تی دیكتاتۆری به ته‌نها یا کۆمه‌ڵگه‌ی نامه‌ده‌نی نییه، گه‌نده‌لی ڕواڵه‌تێكی پۆخڵی جیهانییه، كه ئه‌میش زاده و ئیفرازاتی ئه‌م سیسته‌مه به‌ربڵاو و باوه‌ی سه‌رده‌می ئێستایه له‌جیهاندا، بۆیه له هه‌ر شوێنێك، له هه‌ر وڵاتێك له‌م دنیایه‌دا بگه‌ڕێیت له گه‌نده‌ڵی به‌تاڵ نییه به‌ڵام گه‌نده‌ڵی له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی تر جیاوازی هه‌یه ئیتر له قه‌باره‌كه‌یدا بێت، له به‌شێكی کۆمه‌ڵگه‌كه‌دا ده‌یبینیته‌وه یا سه‌رتاپای کۆمهڵگهكهی گرتۆته‌وه، گه‌نده‌ڵی یاسایی كراوه یا هه‌ر به ئاسایی ده‌كرێت، ئایه سه‌رچاوه‌ی گه‌نده‌ڵیه كه خه‌ڵكانی به‌رپرسیار و ده‌سه‌ڵاتدارن یا نزیكه‌ی سه‌رجه‌می کۆمهڵگهكهی گرتۆته‌وه، ئایه گه‌نده‌ڵی له وڵاتی داگیر كه‌ره‌وه بۆ وڵاته‌كه ماوه‌ته‌وه، یا هه‌ر خۆی بووه‌ته نه‌رێت و ژیانی ڕۆژانه‌ی تاكه‌كانی ناو کۆمهڵگهكه، ئایه كۆمیته‌یه‌ك یا لیژنه‌یه‌ك بۆ موكافهحهی ئه‌و گه‌نده‌ڵیه دروست كراوه و… پرسیاری زۆری تریش هه‌یه.
هه‌ڵبه‌ته باسه‌كه‌ی من له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی هه‌موو جیهان نییه به‌ڵكو له‌سه‌ر كوردستان و وڵاته مه‌ده‌نی و “دیمۆكراتیهكانه” به‌تایبه‌ت به‌ریتانیا، تا ئه‌وه‌نده‌ی بتوانم گرێی بده‌مه‌وه بهباسهكهمهوه.
نكوڵی له‌وه ناكرێت كه ئه‌و گه‌نده‌ڵیه‌ی كه له كوردستان ده‌كرێت ڕه‌نگه كه‌موێنه بێت و زۆریش جودایه له‌و گه‌نده‌ڵیه‌ی كه ئه‌مڕۆ له به‌ریتانیادا هه‌یه و ده‌كرێت. له كوردستاندا چه‌قی گه‌نده‌ڵی له‌ناو جه‌رگه‌ی حوكمداران و بهرپرسیاراندایه و له‌وێیشه‌وه شۆڕبۆته‌وه بۆ ناو زۆربه‌ی زۆری خێزانه‌كانی ناو کۆمهڵگهكه، ئه‌مه‌ش به چه‌شنێكه كه هه‌ردوو لایان به‌پێی ده‌سه‌ڵات و ده‌ستڕۆیشتنیان كه‌م تا زۆر تێوه‌ی گلاون، هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كردوه نه‌ك هه‌ر كار به ئاسانی له ده‌سگاكانی ده‌وڵه‌تدا ناڕوات به‌ڵكو كه‌م كه‌س هه‌یه بتوانێت به‌وی تریان بڵێت به‌ری چاوت كلی پێوه‌یه یا به‌یه‌كدی بڵێن پێت خوار داناوه. له‌وێ وای لێهاتوه گه‌نده‌ڵی بووه‌ته نه‌رێت، بووه‌ته كه‌ڵچه‌ر بۆیه هه‌ر شوێنێك ده‌گریت پڕه له گه‌نده‌ڵ و گه‌نده‌ڵی، هه‌ر مه‌كته‌بێك، هه‌ر خهستهخانییهك، هه‌ر دائیره‌یه‌ك، هه‌ر ڕێكخراوێكی خێرخواز، بێبه‌ش نییه له گه‌نده‌ڵ و گه‌نده‌ڵی.
خۆگه‌ر پێناسه‌ی گه‌نده‌ڵی ئه‌مه بێت: كه‌سانێك كه یاسا پێشێل ده‌كه‌ن له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیاندا، كه‌سانێك كه له هه‌ڵپه‌ی گه‌وره‌دان له به‌ده‌ستهێنانی شتێك له‌سه‌ر حسابی كه‌سێكی تر یا کۆمهڵگهكه، كه‌سانێك كه زیادهبهشیان ده‌وێت جا ئیدی ئه‌وه به‌شی خه‌ڵكی تر بێت یا کۆمه‌ڵگه بێت، كه‌سانێك كه تێرخواردنیان بۆ نییه و درێغی ناكه‌ن له به‌ده‌ستهێنانی ئه‌وانه‌دا، خۆ گه‌ر ئه‌مانه گه‌نده‌ڵی بن به‌ڕای من گه‌نده‌ڵی به‌شێكی زۆری تاكه‌كانی کۆمه‌ڵگه‌ی كوردی گرتۆته‌وه : ئه‌وه‌ی شه‌هیدی هه‌یه، ئه‌وه‌ی ڕۆژێك چهكدارێتی كردبێت، ئه‌وه‌ی كه‌سێك له دوور و نزیكه‌وه بناسێت، ئه‌وه‌ی بیه‌وێت كارێكی بڕوات، ئه‌وه‌ی دوكانداره، ئه‌وه‌ی بازرگانه، ئه‌وه‌ی قۆنتهراتچیه، ئه‌وه‌ی وه‌زیفه‌داره…….هتد به چه‌شنێك له چه‌شنه‌كان له‌م گه‌نده‌ڵیه‌وه گلاوه.
وه‌كو پێشتر په‌نجه‌م بۆ ڕ‌اكێشا له‌م وڵاتانه‌شدا گه‌نده‌ڵی گه‌لێك زۆره، كه من زیاتر ده‌توانم قسه له‌سه‌ر به‌ریتانیا بكه‌م به حوكمی ئه‌وه‌ی كه ماوه‌یه‌كی زۆره لێره ده‌ژیم و بهئاگاشم له ژیانی ئێره و چونێتی ئیشكردنی سیسته‌مه‌كه‌شی.
لێره له به‌ریتانیا دوو جۆر گه‌نده‌ڵی هه‌یه، به‌ڵام زیاتر له دوو جۆر خه‌ڵك ده‌یكات. یه‌كه‌میان ئه‌و گه‌نده‌ڵیه‌یه كه یاساییه واته یاسای ده‌وڵه‌ت ڕێگا به‌و گه‌نده‌ڵیه ده‌دات، ئه‌مه‌ش به‌و جۆره‌ی له‌لایه‌ن كۆمپانیا گه‌وره‌كانی خودی ئه‌م وڵاته خۆیه‌وه له‌ناو وڵات‌دا یا گوێزانه‌وه‌ی بزنسه‌كانیان،پاره‌کانیان یا كۆمپانیكانیان، ئینگلیز واته‌نی بۆ به‌هه‌شتی ته‌كس(باج)، واته شوێنێك كه ته‌كس(باج) نایگرێته‌وه یا هه‌ر به‌ناو ته‌كس(باج) ده‌دات، كه ئه‌مه‌ش ده‌وڵه‌ت یاسایی كردوه و حه‌ڵاڵه. یا خود له‌لایه‌ن خه‌ڵكانی زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا كه لیره پاره‌كانیان به‌گه‌ڕخستووه و بزنسیان كردۆته‌وه، جۆری ئه‌و ته‌كسه‌ی(باجه‌ی) كه ئه‌وان ده‌یده‌ن له‌وه جیاوازه كه خه‌ڵكه ئاساییه‌كه‌ی كه لێره دانیشتووه ده‌یدات. به‌پێی دائیره‌ی باج (ته‌كس) ی ئێره له میزانییه‌ی ساڵی 2006 بۆ 2007 ئه‌م وڵاته 38 ملیار پاوه‌ند پاره‌ی ته‌كسی(باجی) له ده‌ست چووه و كۆ نه‌كراوه‌ته‌وه یا هه‌ر نه‌ویستراوه كه بدرێت كه 33 ملیاریان له كۆمپانییه‌كانی خودی به‌ریتانی خۆی ده‌رده‌چوو 5 ملیارهكهشی له كۆمپانییه‌كانی كه له لایه‌ن خه‌ڵكانی غه‌یره به‌ریتانییه‌وه، كه نه‌یانداوه. له‌م بڕه‌ی سه‌ره‌وه دائیره‌ی ته‌كس(باج) ئه‌و به‌شه‌ی كه به‌پێی یاسا دزراوه خه‌مڵاندووه به له نێوانی 3.7 ملیار بۆ 13 ملیار پاوه‌نده. به‌ڵام لیژنه‌ی گشتی حسابات ئه‌م بڕه‌ی قه‌بڵاند به 8.5 ملیار. به‌بڕوای نه‌قابه‌ی مه‌ركه‌زی به‌ریتانی ئه‌م بڕه 12 ملیار پاوه‌نده و كه وردیشی كردۆته‌وه ده‌ڵێت هه‌ر به‌م پاره‌یه ده‌توانرا 480 قوتابخانه‌ی پێ دروست بكرێت یاخود كافی بوو بۆ دروستكردنی 300 خه‌سته‌خانه، یا 1.5 ملوێن دایه‌نگه و ڕه‌وزه‌ی پێ دروست ده‌كرا. ڕۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی ڕۆژی دوو شه‌مه، 02-02-09.
هه‌ر له‌م ژماره‌یه‌دا سه‌رۆكی نه‌قابه‌ی مه‌ركه‌زی، برێبدهن باڕبه‌ر وتی”خۆدزینه‌وه له تهكسدان(باجدان) كون ده‌كاته سیسته‌می تهكسهوه(باجه‌وه)، كه له كاتێكدا ئێمه (مه‌به‌ستی كرێكاران و خه‌ڵكه عامه كه‌ن) ده‌بێت ئه‌و بۆشاییه پڕبكه‌ینه‌وه، كه له‌لایه‌ن دوڵه‌مه‌ندترین و بهسامانترین خه‌ڵكی به‌ریتانییه‌وه بۆمان به‌جێماوه، كه ئه‌مه‌ش مه‌ترسیه‌كی حه‌قیقی له سه‌ر خزمه‌تگوزاریه‌كانی خه‌ڵك دروستده‌كات به تایبه‌ت كه ئه‌م قه‌یرانه‌ی ئێستا له‌سه‌ر خه‌ڵك زۆر ده‌كه‌وێت. زۆر گرانه كه سه‌پۆرتی خه‌ڵك دابین بكه‌یت بۆ دانی ته‌كس له كاتێكدا بۆ كۆمپانییه گه‌وره‌كان و خه‌ڵكه سوپهردهوڵهمهندهكان دانی ته‌كس(باج) ئیختیاریه، كه خزینیان له‌نێو كونی ئه‌و تۆڕی ته‌كسه‌ی(باجه‌ی) كه له کۆمهڵگهیهكی مه‌ده‌نیدا ته‌نراوه بۆ دانی ته‌كس(باج) كه هه‌مووان پێی ڕازین. ڕزگاریان ده‌كات”
ڕۆژنامه‌ی گاردیان زنجیره‌یه‌ك مه‌قالی له نێوانی ڕۆژانی 02–02–09 و 07–02–09 دا له‌سه‌ر هه‌ندێ له‌و كۆمپانیانه‌ی كه یا هه‌ر ته‌كس(باج) ناده‌ن یا خود بڕێكی زۆر كه‌م ده‌ده‌ن، بڵاو كردۆته‌وه كه له‌وێدا ده‌ستنیشانی زۆر كۆمپانیای كردووه و ئه‌وه‌ی دووپاتی كرده‌وه كه له ساڵی 2006 دا له سه‌دا 60 كۆمپانییه هه‌ره‌گه‌وره‌كانی به‌ریتانی كه‌متر له 10 ملوێن پاوه‌ند ته‌كسیان داوه له سه‌دا 30 ئه‌م 700 كۆمپانیانه هه‌ر هێچیان نه‌داوه.
گه‌نده‌ڵیه‌كی یاساكراوی تر له‌م وڵاته‌دا ئه‌وه‌یه كه كۆمپانییه‌كانی دروستكردنی دا‌و و ده‌رمان به‌رده‌وام له هه‌وڵی ده‌سته‌مۆكردنی دوكتۆر و موسته‌شاره توبیهكانی خه‌سته‌خانه‌كان و هه‌ندێك له فه‌رمانبه‌ره‌كانی خهستهخانهكانن، به‌دانی دیاری نایاب پێیان، به دهعوهتكردنیان بۆ كۆنفرانسهكانیان كه هه‌موو مهسرهفێكیان ده‌كێشن هه‌تا به بردنیانه‌وه بۆ سه‌یری یاری كریكت و كردنی یاری گۆڵف و… هتد كه له كاتێكدا ژیانی خه‌ڵكی به‌ریتانی و ته‌ندروستیان له‌ژێر ڕه‌حمه‌تی ئه‌م دوكتۆر و موسته‌شارو فهرمانبهرانهدان.
له لایه‌كی تریشه‌وه هه‌ندێك له ڕاوێژكارانی كابینه شالیاریهكهی (گۆردن براون)ی سهرهكشالیاری ئێره له‌لایه‌ن كۆمپانیا گه‌وره‌كان و یانه‌ی فووتبۆڵ و جهمعیات و هه‌تا ڕۆژنامهكانیشهوه ده‌عوه‌ت ده‌كرێن یا خه‌ڵات ده‌كرێن، چونكه وه‌كو پێشتر باسم كرد سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی ئێره ئه‌مان ده‌یكێشن، یا تاكو نفوسی(نفووزی) خۆیان به‌كار بهێنن له بڕیاردانه‌كان و چه‌سپاندنی ئایدیا و پلانه‌كاندا. بۆ نمونه گاردیانی به‌ریتانی ڕۆژی هه‌ینی 13-02-09 نوسیوێتی ” سێر براین بێنده‌ر كه سكرتێری گشتی دائیمی به‌شی بزنس و ڕیفۆرمه، به‌پێی یاسای میواندارێتی كه ناونووس كراوه، دوێنێ بڵاو كرایه‌وه كه ئه‌و 52 میواندارێتی له ساڵێكدا قه‌بوڵ كردووه، كه له‌مانه‌ش : چووه بۆ ئاهه‌نگ كه میوانداری كۆمپانیای ته‌له‌فوناتی به‌ریتانی بووه، وه‌رگرتنی تیكت بۆ نیشاندانی شۆی گووڵ لهTeet & Leley له‌لایه‌ن (Chelsea)ه‌وه،…… هه‌روه‌ها وه‌كو میوانێك بۆ زیاره‌تیDerby ، كه پاره‌كه‌شی له‌لایه‌ن كۆمپانیای ڤۆدۆ فۆنه‌وه دراوه…. ئه‌م كابرایه بۆ 13 نانخواردنی به‌یانیان، 18 نانخواردنی نیوه‌ڕوان له گه‌ڵ 15 نانخواردنی شێوان، ده‌عوه‌ت کراوه، ئه‌مانه له ماوه‌ی 12 مانگدا” ئه‌م لیسته‌ش له‌سه‌ر داخوازی گۆردن براون بڵاو كراوه‌ته‌وه بۆ پاكتاوكردنی گه‌نده‌ڵی، كه نیشانی ده‌دات له ساڵی 2007 دا له نێوانی 200 كه‌سی گرنگ و ئهقدهمدا Seniors كه له سیڤڵ سێرڤسدا كار ده‌كان 1800 شتیان وه‌رگرتوه.
گهندهڵییهكیتر ڕازیبوون به هه‌بوونی لۆبی گرتن، به كریگرتنی ئه‌ندامی په‌ڕله‌مان تاكو كاریگه‌ری خۆی به‌كار بهێنێت له‌سه‌ر په‌ڕله‌مان له مه‌سه‌له‌ی ته‌رحكردنی پرۆژه‌یه‌كدا، كه بۆ ئه‌مه‌ش پاره وه‌رده‌گیرێت یاخود هه‌قێكی تری تیا وه‌رده‌گیرێت. هه‌ر زۆر لهمهوپێش نه‌بوو كه 4 بۆ 6 لۆرد كه‌شف كران كه پاره‌یان وه‌رگرتوه بۆ به‌رگریكردن له پرۆژه‌ی جیاواز. به‌شی زۆری گوناهی ئه‌مان ئه‌وه بوو كه ناونووسیان نه‌كردبوو له دائیره‌ی ماڵی كۆمۆن.
له‌بیرمه له سه‌رده‌می جۆن مه‌یجه‌ری سه‌ره‌ك شالیارانی ده‌وڵه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا كه حیزبی تۆری ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه بوو موحهمهدئهل فه‌یاد كه خاوه‌نی بازاڕی هارووته له له‌نده‌ن دا كه به ئه‌سڵ میسریه و زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده، بۆ ئه‌وه‌ی جه‌وازی به‌ریتانی ده‌ستكه‌وێت پاره‌ی دا به ئه‌ندامێكی په‌ڕله‌مانی به‌ریتانی به ناوی نیڵ هه‌مه‌ڵتن كه سه‌ر به حیزبی تۆری بوو، ئه‌مه‌ش دواتر كه‌شف بوو. له‌سه‌ر ته‌له‌فزوێن پرسسیاریان له موحه‌مه‌د ئه‌ل فه‌یاد كرد ” كه چۆن هه‌ست ده‌كات به‌رامبه‌ر به‌م كاره‌ی كه كردوویه‌تی، ئایه هه‌ست به خه‌جاڵه‌تی ناكات؟ ئه‌ویش له وه‌ڵامدا وتی بۆچی هه‌ست به خه‌جاڵه‌تی بكه‌م، ئه‌ندامی په‌ڕله‌مان وه‌كو ته‌كسی وایه ده‌توانیت به‌كرێی بگریت”
جۆری دووه‌می گه‌نده‌ڵی لێره هه‌بوونی ده‌بڵ ستانده‌ره، چاو لێپۆشینه له دزی له ته‌كس له كردنی ئیشی ڕه‌ش. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له هه‌ندێك بواردا وه‌كو له مه‌جالی بیمهكاندا بێكاری، كرێی خانوو، زه‌ریبه(باج) له‌سه‌ر خانوو، له به‌كرێدانی خانوودا له‌لایه‌ن خاوه‌ن خانوو موڵكدارهكانهوه، یاسایه‌ك نییه كه سنوور بۆ كرێی خانوو دابنێت بۆ ئه‌و خانوانه‌ی كه ده‌درێن به‌كرێ له‌لایه مه‌كته‌به‌ی خانووبه‌ره‌وه له لایه‌ن خه‌ڵكه موڵكدارهكانهوه. بۆیه زۆر جار وای ده‌بینیت كه ده‌وڵه‌ت خۆی هانی كردنی كه‌ڵه‌ك و ساخته ده‌دات.
له‌م وڵاته‌دا ئه‌وه‌ی كه ته‌كس(باج) به‌ڕێكی و پێكی ده‌دات ته‌نها خه‌ڵكه كرێكارهكهیهتی نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رڕاسته به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه خاوه‌ن كاره‌كه‌ی هه‌ر یه‌كسه‌ر له موچه‌كه‌ی ده‌یبڕێت، خۆ هه‌رچی كرێكارانی كه‌رته دهوڵهتیهكهن هه‌ر له سه‌ره‌تای مانگی یه‌كه‌می ساڵی میزانییه كه مانگی نیسانه ته‌كسی(باج) هه‌موو ساڵه‌كه له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ده‌یدات بۆسیسته‌می ته‌ندروستی به‌سه‌ر یه‌كه‌وه لێده‌بڕێت، له كاتێكدا له‌م وڵاته‌دا خه‌ڵكی ده‌وڵه‌مه‌ند هه‌رچه‌ند ده‌وڵه‌مه‌ندتر بن بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه بۆ سیسته‌می ته‌ندروستی ده‌یده‌ن له سه‌ریان كه‌متر ده‌كه‌وێت. ده‌بڵ ستاندهریهكه له‌مه و له‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌دایه. كێشه‌كه هه‌ر ئه‌وه نییه كه كۆمپانییه گه‌وره‌كان و خه‌ڵكه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ته‌كس ناده‌ن و چاوپۆشیان لێده‌کرێت، به‌ڵكو ته‌نیا كه‌سێك نییه كه كار بۆخۆی بكات له‌م وڵاته‌دا، ته‌كسی(باجی) ته‌واو بدات، ئیدی ده‌ستگێڕی بكات، دوكانی هه‌بێت بچووك بێت یا گه‌وره دوكانێكی سه‌نده‌ویچی هه‌بێت یا چێشتخانه‌یه‌كی گه‌وره، ئیشی ته‌كسی بكات یا ئیشی ته‌رجومه، ئیشی بینا و دیكۆرهیشن بكات، چایخانه‌ی هه‌بێت، قومارخانه‌ی هه‌بێت، كارگه‌یه‌كی بچووكی یا گه‌وره‌ی هه‌بێت.
ئه‌م وڵاته به پێی ئه‌وه‌ی كه زانراوه گه‌نده‌ڵترین وڵاتی ئه‌ورپایه، گه‌نده‌ڵی به‌و شێوه‌یه به‌ری بۆ شلكراوه، گه‌ر به عهمدیش نه‌بێت، كه‌سێك به جدی بیه‌وێت ده‌وڵه‌مه‌ند بێت و كه‌مێك چاونه‌ترس بێت، ته‌نها له ماوه‌ی 2 ساڵدا ده‌توانێت پاره‌یه‌كی مۆڵ په‌یدا بكات و ببێت به خاوه‌نی خانوو و سه‌یاره‌ی تازه و ژیانێكی باش بۆ خۆی و خێزانه‌كه‌ی، هه‌ر له‌و ڕێگایه‌وه دابین بكات.
ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌وه گه‌نده‌ڵی نه‌بێت كه ڕێگا بدرێت به سه‌رۆکی کۆمپانیه گه‌وره‌کان یاسهرۆکو و موسته‌شاری بانكه‌كان و خه‌ڵكانێك كه له بۆرسه‌دا كارده‌كه‌ن موچه‌ی ساڵانه‌یان له سه‌روو ملیوێن دوو ملیوێن و سێ ملیوێن پاوه‌نه‌وه بێت ئه‌مه بێ له بڕی خه‌ڵات و پشكی بزنس وه‌رگرتن یا به به‌لاش یا به پاره‌یه‌كی ڕه‌مزی له كاتێكدا به ملیوێن خه‌ڵكی تر ئیش ده‌كه‌ن و ئیشهكهشیان زۆر گرنگتره له كاری ئه‌وان، كه كاری گه‌نده‌ڵه‌كان بۆ تێكدان و داڕمانی ئابووری وڵاته‌كه‌یه و كاری ئه‌مانی تریش بۆ بینای کۆمهڵگهكهیه له هه‌موو بوارێكدا به پاره‌یه‌كی گه‌لێك كه‌م. خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌مه گه‌نده‌ڵی نه‌بێت ئیدی چی گه‌نده‌ڵیه؟
له کۆمهڵگهیهكی چینایه‌تیدا، له شوێنێكدا كه نرخی مرۆڤ یه‌كسان بوو به ئه‌وه‌نده‌ی له گیرفانیایه‌تی یا له حسابی بانكهكهیدایه، له شوێنێكدا كه ده‌بڵ ستانده‌ر هه‌بوو یا دادوه‌رێتی كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌بوو، له وڵاتێكدا كه سه‌رجه‌می مه‌جاله‌كانی ژیان وه‌كو بازاڕ ته‌ماشا بكرێت، بۆ به ده‌ستهێنانی قازانج و سوودی زیاتر به‌كار بهێنرێت بۆ نموونه هه‌ر له مه‌كته‌به‌كان مێشكی منداڵانی پۆله سه‌ره‌تایه‌كان به‌وه پڕ بكرێته‌وه كه خواردنه‌كانی مه‌كدۆناڵد زۆر باشه یا به‌نزینی ئه‌م كۆمپانیای پیترۆڵ له‌وی تر باشتره و براده‌ری ژینگه‌یه، ئه‌مانه‌ش به نیشاندانی ڤیدیوێ یا هاتنی موسته‌شاری به توانا له‌و كۆمپانیانه‌وه تاكو قسه بۆ ئه‌م منداڵانه بكه‌ن له بری دانانی شتێك پاره یا گه‌شتێكی ڕۆژانه بۆ مه‌كته‌به‌كه… بێگومان گه‌نده‌ڵی ده‌بێت و له بره‌ویشدا ده‌بێت.
هه‌ر بۆیه‌ش گه‌نده‌ڵی له كوردوستان شتێكی ئاساییه و باوه و نزیكه‌ی سه‌رجه‌می تاكه‌كانی کۆمه‌ڵگه‌ی گرتۆته‌وه. ڕاسته گه‌نده‌ڵی له كوردوستاندا گهندهڵێكی ستراكتوریه به‌ڵام هه‌ر له سه‌ره‌وه شۆڕنابێته‌وه بۆ خواره‌وه به‌ڵكو له خواره‌وه‌ش ده‌چێته‌وه بۆ سه‌ره‌وه، چونكه گه‌ر تاكه‌كانی خواره‌وه‌ی ناو كۆمه‌ڵ گه‌نده‌ڵی قبووڵ نه‌كه‌ن چۆن به‌رپرسه گه‌نده‌ڵه‌كان ده‌توانن درێژه به گه‌نده‌ڵیان بده‌ن؟ ئه‌ی هه‌ر ئه‌م تاكانه‌ی ناو کۆمه‌ڵگه نه‌بوون كه ئه‌م گهندهڵانهیان بۆ جاری دووهه‌م هه‌ڵبژارده‌وه؟ بڵێی ئه‌مجاره‌ش هه‌ڵیان نه‌بژێرنه‌وه؟ هه‌ر ئه‌وه گه‌نده‌ڵ نییه كه واسته قبوڵ ده‌كات، ئه‌وه‌ش گه‌نده‌ڵه كه ده‌یكات ئیدی واستهكه بۆ هه‌رچی بێت!! هه‌ر ئه‌وه گه‌نده‌ڵ نییه كه پلان ده‌كێشیت و فه‌رمان ده‌رده‌كات، ئه‌وانه‌ش گه‌نده‌ڵن كه قبووڵی ده‌كه‌ن و فه‌رمانه‌كانیش به‌جێده‌هێنن له كاتێكیشدا ده‌زانن كه ئه‌و فه‌رمان و پلانانه نابه‌جێن. هه‌ر ئه‌وه گه‌نده‌ڵ نییه كه له‌وێ ده‌ژی و داوای پارچه زه‌ویه‌كی تر یا مووچه‌یه‌كی تر ده‌كات به‌ڵكو ئه‌وه‌ش گه‌نده‌ڵه كه له ده‌ره‌وه‌ی كوردوستان ده‌ژی ژیانی مسۆگه‌ره و كه‌چی هه‌ڵپه‌ی وه‌رگرتنی مووچه‌یه‌ك یا پارچه زه‌ویه‌كی تر ده‌كات، كه له كاتێكدا ئه‌م براده‌ره لێره خۆی كردوه به كه‌مئه‌ندام یا به ڕه‌ش كار ده‌كات و كرێی كرێكار له‌م وڵاتانه‌دا ده‌شكێنێت.
له‌وه‌ش ناخۆشتر و ناڕهواتر ئه‌وه‌یه كه هه‌ندێك له نووسه‌ره‌كانمان پاساوی ئه‌و گه‌نده‌ڵیه ده‌ده‌ن بۆ خۆیان و بۆ خه‌ڵكی تریش كه گوایه هه‌قی خۆیه‌تی چونكه له شاخ بووه، ماوه‌یه‌ك خزمه‌تی كورد و كوردایه‌تی كردوه، گیراوه، فیرار بووه، ماڵی سوتاوه و تاڵان كراوه… هتد. گه‌ر به‌هه‌قه‌ت قسه بكه‌ین ئه‌مانه هه‌قی هیچ پاداشتێكیان نییه چونكه ئه‌مان بۆ بیروباوه‌ڕی خۆیان كردوویانه بۆیه شیاوی هیچ جۆره پاداشتێك نین، كێ پێی وتن بچن ئه‌مه بكه‌ن؟ سه‌رباقی ئه‌مانه‌ش چیان بۆ كردین و چیان بۆ هێناین؟ هه‌موو ده‌زانین هیچ شتێكی باشیان بۆ نه‌هێناین، ئه‌وه‌یشی له سه‌رده‌می سه‌دام دا هه‌مان بوو ئه‌وه‌شیان لێ سه‌ندینه‌وه. له كاره‌با، له غاز و نه‌وت، له به‌نزین، له ههرزانێتی خانوو و زه‌وی و كه‌ره‌سه و پێداویسیه‌كانی تری ژیان، له كار و ئیش، له خوێندنی به‌لاش و له خه‌سته‌خانه هه‌تا مۆراڵیش تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی کۆمه‌ڵگه‌یان تووشی ئینحیتاتی ئیجتیماعی كردووه. 30 ساڵی ڕه‌به‌قی شاخ 18 ساڵی حوكمی شار له ماڵكاولی و مهئاسات چ شتێكی تریان بۆ هێناین، بێمنه‌ت بن با ناونووسی بكه‌ن. ده‌ی برایان و خوشكانی خه‌باتكار و تێكۆشه‌ر كورد واته‌نی ئه‌وه‌ی كردوتانهته به‌ری كاسه توخوا ئه‌مجار بیكه‌نه پشتی كاسه. له‌گه‌ڵ ڕێزمدا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بوونه سووته‌مه‌نی ئاگری دروستكه‌ری ئه‌م گه‌نده‌ڵیه و گه‌نده‌ڵستانه، جێگای نه‌نگی و شوره‌ییه كه باس له‌وه بكه‌یت كه من خه‌باتم كردوه و له شاخ بووم.
جێگای داخه كه نووسه‌ره هه‌ره باشه‌كانیشمان كه‌وتونه‌ته ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌وه وا ده‌زانن كه گه‌نده‌ڵی ڕواڵه‌ت و پاشكۆی کۆمه‌ڵگه‌ی نا مه‌ده‌نی و ده‌وڵه‌تی نادیمۆكراتیه. له‌وه‌ش ناخۆشتر ئه‌وه‌یه كه هه‌ندێك له‌م نووسه‌ره باشانه خۆیان له ئه‌وروپا ژیاون و ده‌ژین، كێشه‌كه له‌وه‌دایه یا ئه‌مان بێ‌ئاگان له‌وه یا نایانه‌وێت ئه‌و ڕاستیه به‌یان كه‌ن.
ده‌وڵه‌تی به‌ناو دیمۆكراتی و مه‌ده‌نی كه ئه‌ندامانی په‌ڕله‌مانه‌كه‌ی به ده‌نگدان چوونه‌ته ئه‌و شوێنانه‌وه و نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵك ده‌كه‌ن ده‌بێت پارێزگاری له به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی تاكه‌كانی ناو كۆمه‌ڵ و سه‌رجه‌می کۆمه‌ڵگه بكه‌ن به هه‌موو توێژ و چینهكانییهوه، هه‌وڵ بده‌ن تاڕاده‌یه‌ك دادوه‌رێتی كۆمه‌ڵایه‌تی له ئارادا بێت، كه‌لێنی نێوانی خه‌ڵكه هه‌ژاره‌كه‌ی و خه‌ڵكه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ی به ڕاده‌یه‌ی كه ئێستا هه‌یه گه‌وره نه‌بێت، گورگ نه‌كرێته شوانی مه‌ڕ و بزن. به‌ڵام له ڕاستیدا له‌م وڵاتانه‌دا به‌تایبه‌ت له به‌ریتانیادا پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه كه ده‌ستنیشانم كرد په‌یڕه‌و ده‌كرێت. حكومه‌ت لێره له كاتێكدا سه‌رجه‌می ڕاوێژكاره‌كانی خه‌ڵكه هه‌ره ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی وه‌كو بزنسمان و سه‌رۆكی بانكه‌كان و دادوه‌ره‌كانن كه له چینی ئۆرستۆقراتهكانهوه یا سه‌ر به چینی هه‌ره سه‌ره‌وه‌ن ئیتر چۆن به‌رژه‌وه‌ندی فه‌ردی و چینایه‌تی ڕێگای پێده‌دات كه پشتگیری یا داكۆكی له خه‌ڵكه هه‌ژاره‌كه‌ی ناو کۆمهڵگهكه بكات چونكه هه‌موو ئه‌مانه ده‌سته‌به‌ری مانه‌وه‌ی نایهكسانێتی، نادادوه‌رێتی، هه‌ژارێتی و هتد ده‌كات كه ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا له پاڵ هۆكاره‌كانی تردا ده‌وری هه‌یه نه‌ك هه‌ر له هه‌بوونی گه‌نده‌ڵی و دروستكردنی کۆمهڵگهیهكی گه‌نده‌ڵ به‌ڵكو له مانه‌وه‌ی حكومه‌تێكی گه‌نده‌ڵیشدا.
******************************************************************