جۆرجیا مێلۆنی ڕووبەڕووی فشارێکی گەورە بووەتەوە دەربارەی کێشەی پەنابەران
16/11/2024
پرسی پەنابەر لە ئیتالیا خاڵی سەرەکی مانیفێستەکەی سەرەکوەزیرانی ئیتالیا جۆرجیا میلۆنی بوو کە گوایە دەتوانێت چارەسەری بۆ بدۆزێتەوە . چارەسەرەکەی ئەو ڕێکەوتنێك بوو لەگەڵ حکومەتی ئەلبانیا تاکو پەنابەران کە ڕوودەکەنە ئیتالیا بییاننێرن بۆ ئەلبانیا بۆ ئەمەش واژۆی پەیمانەکەی نێوانی خۆی و حکومەتی ئەلبانی کردووە بە هاوپشتی و ئاگەداریی سەرۆکی کۆمیسۆنی یەکێتی ئەوروپا ئۆرشێلا ڤۆن دێر لیین (Ursula von der Leyen ) بە بڕی پارەی یەك بلیۆن یورۆ لە 5 ساڵدا بۆ ناردنی 3000 کەس بۆ ئەوێ و دواتر بنێرێنەوە بۆ وڵاتانی وەکو بەنگلادش و میسر گوایە لەوێ ئاسایش هەیە
لەگەڵ کردنی ئەم مامەڵەیەشدا تەنها توانییان 24 پەنابەر بنێررێت بۆ ئەلبانیا. لەو 24 کەسە 5 کەسیان کەمتر لە 12 سەعات لەوێ ماونەتەوە و ڕزگاریان بووە و ئەوانی تریان دوای 48 سەعات سەرنگون بوون .
هەر ئەمە گرفتەکەی ئەم دوو ژنە نەبوو بەڵکو لە 4ی ئۆکتۆبەردا دادگەی باڵای ئەوروپی ناردنی هەر پەنابەرێكی بۆ ئەلبانیا بە نایاسایی دانا و وتی : ئەو وڵاتانە ناتوانن ئاسایشیان تێدا بەرقەرار بێت ئەگەر هەموو ناوچەکە ئاسایشی نەبێت .
یەكێك لە پارتە موعارەزەکان دەڵێت ئەوان زوو ئاگەداری ئەو مەترسییەیان کردوونەتەوە و خۆشیان بە ئاگا بوون لێی . هەر وەها دەڵێ ئەو زەرەرە گەورەیە دەکرا 4.5 ملیۆن نەخۆشی پێ چارەسەر بکرایە کە ساڵێك دەبێت چاوەڕوان بکەن بۆ چارەسەر.