خۆپیشاندان دژ بە سیاسەتی دەستگرتنەوە ، سیاسەتی تەقەشوف
08/06/2025
دوێنێ شەمە ، 07/06/2025 ، بە هەزاران کەس ڕژانە سەر شەقامەکانی لەندەن بۆ دژایەتیکردنی سیساسەتی دەستگرتنەوە کە حوکمەتەکەی حیزبی کرێکارانی لە بریتایادا ئەوەتی هاتۆتە سەر حوکم دەرێغی نەکردووە لە درێژەدان بە سیاسەتی حیزبی موحافیزینی کۆنە حوکمڕان .
خۆپیشاندانەکە لە لایەن ‘ ئەنجومەنی خەڵکەوە ‘ ڕێکخرابوو بە هاوکاری لایەنە چەپ و سۆشیالیست و نقابییەکان کە داوایان لە حکومەت دەکرد کە لەبری هێڕشكردنە سەر کرێکاران و کەمدەرامەتان باج لەسەر زۆر دەوڵەمەند و ساماندارەکان و کۆمپانیاکانیان زیاد بکات بۆ پڕ کردنەوەی ئەو بۆشاییەی کە لە بوجەدا هەیە .
حیزبی کرێکاران ( لەیبەر) بەناوی ڕیفۆرمەوە دەستیان بۆ قوتی خەلکانی هەژاری بریتانیا بردووە، هەر لە بڕینی هاوکاری گەرمکردنی ماڵ بۆ لە سەروو 11 ملیۆن خانەنشینکراو کە بڕی ساڵانەی هاوکارییەکە لە نێوانی 200 و بۆ 300 پاوەند بوو ، هێڕش بۆ سەر کەسانی پەککەوتە و خاوەن پێداویستی تایبەتی و زیادکردنی بوجەی سوپا و کەرتی بەرگریی بریتانی و بەردەوامیدان بە سیاسەتی حوکمڕانانی پێشوو هەروەها دەرکردنی یاسای سەخت و خراپتر لە بەرانبەر پەنابەران و کۆچهێنەراندا تا ئەو ڕادەیەی کە سەرەکوەزیران وردە وردە مەیلە ڕایسستیییەکەی دەردەکەوێت بەتایبەت کاتێک کە باسی لە داخستنی چاپتەری کتێبی بابەتی هاوکاری و یارمەتی پەنابەران و کۆچبەران دەکات . ئەو سەبارەت بە کۆچهێنەران کە دێنە بریتانیا پیی وایە ئەوان زیانێکی بێئەندازەی بەم زەوییە سەوز و خۆشە گەیاندووە ، مەبەستی خاکی بریتانیایە. بەڵام لە ڕاستیدا ئەمەی کە ئەو دەیڵێت شتێکی بێمانایە – کۆچهێنەر و هاتوان بۆ ئەم خاکە ئەم وڵاتەیان دروست کردووە . ئەو بەو وتە ڕایسستیانەی کە لە بەرانبەر خەڵکانی هاتوو بۆ ئەم وڵاتە کە لای ئەو مەترسی گەورەیان لەسەر بریتانیا دروست کردوو گەیستە ڕادەی وتینی ” مەترسی ئەوەمان لەسەرە کە ببینە دوورگەیەکی نامۆکان”.