Categories
Kurdish

خۆپیشاندان و ناڕەزایی ژنان لە کینیا

خۆپیشاندان و ناڕەزایی ژنان لە کینیا

27/01/2024

ئەمڕۆ، شەمە، 27ی مانگ  بە هەزاران ژن خۆپیشاندانیان  لە سەرانسەری شارە گەورەکانی کینیا کرد بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی کوشتنی ژن و توندوتیژی دیکە کە دژ بە ژنان دەکرێت .  خۆپیشاندەران و نارەزاییەکان بە زۆری  لە نایرۆبی، ناکورو، مۆمباسا، نێری و لۆدوار ڕویدا .

 هەندێک لە خۆپیشاندەران دروشمەکانیان وێنە یا ناوی ئەو ژنانەی لەسەر بوون  کە کوژراون.   لە ساڵی 2022 لە ڕاپرسییەکدا دەرکەوتووە کە لانیکەم لە هەر سێ ژنێکی کینیا یەکێکیان لە قۆناغێکی ژیانیدا ڕووبەڕووی توندوتیژی جەستەیی بووەتەوە.  

ناڕەزایەتییەکانی ئەمڕؤ  شەممە دوای زنجیرەیەک کوشتنی ترسناکی ژنان هات – لەنێویاندا قوربانییەک کە دواتر ناوی ڕیتا واینی بوو، کە پاشماوەی پارچەپارچەکراوەکەی لە شوقەیەکی کرێی Airbnbدا دۆزرایەوە کە لەناو کیسەیەکی نایلۆندا.

Leave a Reply