Categories
Kurdish

مانگرتنی سەرانسەری لە ئەرجەنتین

مانگرتنی سەرانسەری لە ئەرجەنتین

 25/01/2024

بەدوای هەڵبژاردنی گشتی  کە لە مانگی کانوونی دوەمدا بەڕیوە بوو کە جاڤێر مایل  بووە سەرۆك کۆماری ئەرجەننتین ، باروودۆصی ئەرجەنتین زۆر بەرەو خراپی دەڕوات.  ئەم کابرایە و حیزبەکەی  بەرنامەیەکی زۆر ڕاستڕەوانەیان پێیە ، کە زۆرێك لە خەڵکی ئەوەێ ناڕازیین پێی.  هەر لەبەر ئەمەش دوێنی لە سەرانسەری ئەرجەنتین دا مانگرتنی گشتی کرا و هاوکاتیش  بە سەدەها هەزار کەس لەسەر شەقامەکان ناڕەزایی خۆیان لەو بارەوە  دەربڕی .

هەر بە هاتنە سەرحوکمی جاڤێر مایل بە خێرایی هەنگاوی ناوە بۆ جێبەجێکردنی ئەوەی کە نایجل فەراج سەرۆکی پێشووی  حیزبی یوکیپ لە بریتانیا  لەم دواییانەدا ناوی لێنا ” بەرنامەی تاچەریزم لەسەر ستیرۆیدەکان” – سەرەتا بە فەرمانێکی فریاگوزاری دوور مەودا؛ پاشان بە پڕۆژە یاسایەکی چاکسازی گەورە کە بە “یاسای ئۆمنیبوس” ناسراوە دەستی پێکردووە.   مایل ئیدیعا دەکات کە ئەم جۆرە هەنگاوانە ئەرجەنتین لە “جەهەنەمی ئابووری” ڕزگار دەکات کە ئەو تاوانەکەی دەخاتە سەر حوکمڕانانی پێش خۆی.

فەرمانەکەی مایل و ڕەشنووسی یاساکە پێکەوە سەدان داهێنانی زۆر مشتومڕاوی پێشنیار دەکەن لەوانە شەپۆلێکی بەتایبەتکردنی کەرتە دەوڵەتییەکان، کەمکردنەوە و بڕینی خەرجییەکان، فراوانکردنی گەورەی دەسەڵاتەکانی سەرۆکایەتی و کەمکردنەوەی مافەکانی کرێکاران و مافی ناڕەزایەتی دەربڕین. لە کۆی 18 وەزارەتى حکومەت، 9 وەزارەتى حکومەت داخراون، لەوانە ئەو وەزارەتانەى بەرپرسن لە پەروەردە و ژینگە و ژنان و جێندەر و هەمەچەشنى.

دراوی ئەرجەنتین کە پیسۆیە، بە ڕێژەی زیاتر لە 50% بەرامبەر بە دۆلار دابەزیوە، و ڕێژەی هەڵئاواسانی پارە لە سەدا 211.4 و کە زۆر زۆر بەرزە تەنانەت لە ڤێنزویەلا کە ئەم هەموو ماوەیە لە لایەن ئەمەریکاوە گەمارۆی ئابووری لە سەر بەرزترە ، لە تورکیا و ئێران بەرزترە . . کە ئەم ڕێژەیە لە مانگی تشرینی دووەمی پاردا تەنها لە سەدا 12.8 بووە .

سەرەڕای ئەو بارودۆخە خراپەی کە بەسەر وڵاتیدا هێناوە  مایل لە میانی وتارێکی ڤایرۆسییدا لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس، ڕەخنەی توندی لە “بیرۆکە زیانبەخشەکان”ی “نیومارکسیستەکان” گرتووە کە پاڵیان بە “ئەجێندای خوێنڕێژی  لەباربردنەوە ناوە”.  ئیلۆن ماسک لە تویتێکدا نیشانی دا کە پاڵپشتی لە  پەسەندکردنی بەرنامەکەی سەرۆکی نوێی ئەرجەنتین دەکات.  هاوکاتیش  سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، دۆناڵد ترەمپ، ئیدیعای کرد کە مایل پێشکەوتن بەدەستدەهێنێت لە ” گەورە کردنەوەی جارێکی دیکەی ئەرجەنتین” سەرەڕای ئەوەی میراتگری “گێژاوێکی تەواو” بووە.

 ……………………..

Leave a Reply