خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی خوێندکارانی سێربییا فراونتر و گشتگیرتر بووە
02/02/2025
ماوەیەکە خوێندکاران خۆپیشاندان دەکەن و ناڕەزایی دەردەبڕن دژ بە گەندەڵی حکومەتەکەیان هەروەها یادکردنەوەیەکی ئەو 15 کەسەی کە 3 مانگ لەمەوپێش بەهۆی هەرەسهێنانی سەقفی یەکێك لە وێستگەکانی قیتاردا ڕووی دا . کە ئەو کاتە هەمووان هاوڕابوون کە ئەم کارەساتانە بە هۆکاری گەندەڵی و نەبوونی شەفافی و گەورەبوونی کەلێنی نێوانی سامانداران و هەژاراندا ڕوودەدەن.
ئێستا ئەو ناڕەزایەتیانە لە بازنەی تەنها خوێندکاراندا نەماوەتەوە و بە سەدەها هەزار کەس لە نزیکە 100 شار و شارۆچکەدا ڕوویداوە و خەڵکانێکی زۆر لە جوتیاران و کاسبکاران و کرێکاران و کەسانی دیکە بە پێیانەوە پەیوەست بوونەتەوە.
ناڕەزایەتیکەران لە ئێستادا داوای دەست لە کار کێشانەوەی بەرپرسان دەکەن و دەڵێن چۆن 25 ساڵ لەمەوە بەر بە زەبری فشاری خەڵکیی توانییان کە میلاسۆفییج-ی سەرۆکی ئەو سەردەم لە دەسەڵات داگرن ئاواش دەتوانن بەرپرسانی دیکەش بهێننە خوارەوە.