Categories
Kurdish

داهاتی بەڕیوەبەرە گەورەکان و بەڕێوەبەرانی جێبەجێکاری کۆمپانیاکان لە بریتانیادا لە هەڵکشاندایە

داهاتی بەڕیوەبەرە گەورەکان و بەڕێوەبەرانی جێبەجێکاری کۆمپانیاکان لە بریتانیادا  لە هەڵکشاندایە

06/01/2025

ساڵ بە ساڵ داهاتی ئەو توێژاڵەی سەرەوە و خەڵکە ساماندارەکان لە هەڵکشاندایە بە ڕادیەك کە جێی سەر سوڕمانە .

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی نوێ سەد کەس لەو توێژاڵانەی سەرەوە بڕی داهاتی ساڵانەیان هەر موچەکانیان بێ لە پشك و موخەسەساتی دیکەیان لە ئەمساڵدا 113 جار زیاترە لە کرێیەکی ئاسایی ساڵانەی کرێکارێك. هەر بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە ئەمانەی  لە ڕۆژی 5 شەمە و هەینی هەفتەی پێشوو واتە  2ی مانگ و 3ی مانگ و ڕۆژی دووشەمە هەتا سەعات 11.30 سەر لەبەیانی هەر یەکەیان توانیویانە لەو ماوەیەدا بە قەدەر داهاتی ساڵێکی کرێکارێکی ئاسایی کە موچەکەیان کە 37،430 ملیۆن پاوەندە وەرگرن .

بری کاری تەنها سەعاتێکی ئەم توێژاڵە 1،298 پاوەند و لە دەقەیەکدا نزیك دەبێتەوە لە 22 پاوەند..

لە سەری سەری لیستی ئەو بەڕێوەبەر گەورانەوە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای AstraZenec کە 18،7 ملیۆن پاوەند بووە لە ساڵی 2024 دا .  لە دوای ئەو بەڕیوەبەری گشتی جێبەجێکاری کۆمپانیای RelX and Tufan Erginbilgiç  13،6 ملیۆن پاوەند هەروەها بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیا دروستکردنی سەیارەی ڕۆلس ڕۆیس کە ئەویش هەمان  مووچەی هەبووە .

هۆی دانی ئەم پارە زۆرە بەمانە  کۆمپانیاکانیان بەوە پاساوی دەداتەوە گەر ئەوە نەکەن ئەوە ئەوان کۆمپانیاکە بەجێدەهێڵن دەڕۆن بۆ ئەمەریکا و ئەمانیش بەرگەی ئەو ململانێ و کێبڕکێیە لەگەل کۆمپانیاکانی دیکەدا ناگرن .

Leave a Reply