درۆ و ساختەی حکومەتی بریتانی دەرهەق بە ژمارەی بێ کاران لە بریتانیادا
08/02/2023
ئەوەی کە حکومەت و موعارەزە و ئابووریناسانی سەردەم لە بریتانیا لەسەری ڕێکن بڕی بێ کارییە لە بریتانیادا کە هەمیشە سیاسییەکان وەکو بەڵگەی سەرکەوتوانەی حوکمیان و خۆشگوزەرانی خەڵکی و خاڵێکی گرنگی مادیفێستەکەیان قسەی لەسەر دەەکەن . لە راستیشدا ئەوە شێوە تۆمارکردنەی کە بۆ بێ کارانی دەکەن ، یا ڕاستتر ئەو گەمە پۆخڵەی کە ئەوان بە ژمارەی بێ کارانی دەکەن ، بۆ هەڵخەڵتاندنی خەڵکی ڕاستی تێدا هەیە .
چۆن؟
ئەوان پێوانەیەکیان بۆ بێکاری و بێ کار بوون هەیە . لای ئەوان ئەوەی کە کەمئەندام بێت ، ئەوەی کە خاوەنپێداویستی تایبەتی بیت ، ئەوانەی کە بیمەی نەخۆسی وەردەگرن، ئەوەی بە هۆکارێك کاری پێنەدرێت ، ئەو باوك و دایکانەی کە تاك باڵن ، واتە ئەوانەی کە مێردیان نییە یاخود ژنیان نییە ، بەڵام منداڵیان بەسەردا کەوتووە ، ئەوانەی کە لەسەر بیمەی دەرماڵەن ، ئەوانەی کە تەمەنیان لە شەستەکاندایە، ئەوانەی کە بێ جیگا و ڕێگان و ناتوانن خۆیان تۆمار بکەن … هیچ گرووپێك لەم گروپانە لای حکومەت بێ کار نین و لە داتای تۆمارکردنی بێ کاریدا نین . ژمارەی فەرمی دەوڵەتیی لە ئێستتادا وا نیشانی دەدات کە ڕێژەی بێ کاریی لە بەریتانیا تەنها لە سەدا 3.7
لەم ڕۆژانەدا میدیا ئاشکرای کرد کە زیاتر لە 3 ملیۆن کەس کە کەمئەندامن و یا لەسەر و 50 ساڵەوەن ماوەیەکە کار ناکەن و لە کار وەستاون بە هۆکارێك ، ئەمانە بێ کارن . ئەمانە ئەو کەسانەن کە گەر یارمەتییان بدرێت دەتوانن کار بدۆزنەوە و کار بکەن . کەسێك کە کەمئەندام بێت مانای ئەوە نییە کە ناتوانێت کار بکات ، بەڵکو ڕەنگە نەتوانێت هەموو کارێك بکات بەلام دەتوانێت جۆرە کارێك بکات . دایکێك یا باوکێکی تاكباڵ گەر هاوکاری بکرێت سەبارەت بە دانانی ساواکانیان لە حەزانەدا، یاخود دانی پارەی دوای دەوام تەواوبوون ، کە بە ئینگلیزی پێی دەڵێن “Afterv School Club ” لە قوتابخانە بمێننەوە تاکو باوکەکە یا دایکەکە لە دەوامەوە دێت هەڵی دەگرێت و دەیباتەوە بۆ ماڵەوە ، دەتوانێت کار بکات بەڵام کاتێك کە قوتابخانە 9.30 ی بەیانی دەستپێدەکات و سەعات 3.30 پاشنیوەڕۆ تەواو دەبێت ئیتر چۆن دایکە یا باوکە دەتوانێت واز لە کارکەی بێنێت و بێت منداڵەکەی بەرێتەوە؟؟ خۆ ئەمە ڕۆژ و دوو ڕۆژ نییە. یاخود ئەگەر باخچەی منداڵان بە خۆڕایی بێت یا پارەیەکی کەم مبێت بێ گومان هاوکاری دایك و باوك دەکات بۆ کارکردن . کاتێک کە کرێی کارەکە ئەوەندە کەمە ، چیاوازییەکی ئاوا نابینرێت لە نێوانی کارکردن و وەرگرتنی بیمەی بێ کاریدا ، بێ گومان خەڵکی کارکردن هەڵنابژێرێت ، بەڵام گەر موچە بەرزبکرێتەوە یاخود هاوکارییەکی دیکەی لە لایەن دەوڵەتەوە پێبکرێت ، بێ گومان ئەو کەسە کار دەکات.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە تازەیە کە ژمارەی ڕاستینەی بێ کاران نیشان دەدات ڕێژەی بێ کاریی لە بریتانیا لە سەدا 12.1 نەك 3.7 .
کاری دەوڵەت و حکومەتەکەی هەمیشە لە تەفرەدانی خەڵكدایە و سەختکردنی ژیانیانە تاکو بتتوانێت کۆنترۆڵی باشتری خەڵکەکەی بکات .