دوای کۆتایی هەموو جەنگێك قۆناخی بوژانەوەی سەرمایە و ئابووری دەست پێدەکات
15/07/2024
ئەوەی کە ئێستا برەو بە سەرمایە دەدات و گەشەی سەرمایەداران ، بە گشتی سیستەمەکە، نانەوەی جەنگ و چنینیەوەی بەروبوومەکەیەتی کە كەڵەکەکردنی سەرمایەی زیاترە لە لایەن کۆمپانیا زەبەلاحەکانەوە ، لاوازکردنی بزوتنەوەی کرێکاران و خەڵكە ، پرزەبڕینی هەموو وزە و توانایەکە ، دەستپێکردنی قۆناخێکی بێ ئومێدی و خەمۆکییە .
لە ئەمڕۆدا دوو جەنگی گەورەی وێرانکەر کە بە ئاشکرا دیارە و درێژەی کێشاوە جەنگی ئۆکرانیا و جەنگی حەماس و ئیسرائیلە لە غەزە . جەنگێکن کە کارەسات و ئاسەواری خراپیان بۆ خەڵك و بۆ ژینگە هێناوە. بەڵام بۆ سەرمایەداران و سەرمایە ، بۆ توێژاڵی دەستبژێر کە لەسەری سەرەوەی هەرەمەکەیە چ ئومێد و پاشەڕۆژێکی ڕونیان بۆ دەهێنێت.
بە گوێرەی راپۆرتیکی یو ئێن کە لە ڕۆژنامەی گاردیانی ئەمڕۆدا بلاوکراوەتەوە ئەوەی کە لە غەزە ڕوی داوە مرۆڤ نەك هەر توشی شۆك دەکات، بەڵکو دەیبەستێ ( فرۆزنی دەکات) .
ڕاپۆرتەکە دەڵێت:
+ لانی کەم 15 ساڵی دەوێت بە کارکردنی ڕۆژانەی 50 لۆری بۆ پاککردنەوەی 40 ملیۆن تەن لە پاشماوەی خانووە ڕوخاوەکان و لە خۆڵ و خاشاك پاشماوەی بۆمب و ساروخ و قەپاخی فیشەك و شتی دیکە . بۆ ئەمەش 500 بۆ 600 ملیۆن دۆلاری تێدەچێت.
+ هەر بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە 137 هەزار خانوو لە غەزەدا زەرەرمەند بووە کە چواریەکی ئەمانە بە تەوای وێران بووە و دەیەكێکیشیان ئەوەندە زەرەرمەند بوون کە بەکەڵکی زیندەگی نەماون.
+ بۆ پاککردنەوی غەزە پێویست بە 250 بۆ 500 هیکتار زەوی هەیە تاکو ئەو پاشماوانەی تێدا کۆبکرێتەوە.
+ دروستکردنەوەی غەزە لانی کەم تاکو ساڵی 2040 دەخایەنێت . بۆ ئەمەش تێچووەکەی بە 40 ملیار دۆلار خەمڵێنراوە .
+ ئەم جەنگە ڕادە و ئاستی تەندروستی و ژیانی خەڵکی غەزە و پەروەردە و ڕؤشبینری بۆ 44 ساڵ گێڕاوەتە دواوە واتە بۆ ساڵی 1980 .
+ پرۆسەی لابردنی پاشماوەی جەنگەکە زۆر هێواش و لەسەر خۆ دەبێت بە هۆی ئەوەی کە لە سەدا 10ی بۆمب و فیشەکەکانی کە لە لایەن ئیسرائیلەوە نەتەقێنراونەتەوە ، پاککردنەوەکە زۆر ئاگایی و وریایی دەوێت.
ئەمانە و زۆری تر. کە ئەمە دەبینیت بۆت دەردەکەوێت ئەو کارەی کە حەماس کردی و ئەو خەڵکەی بە ئیسرائیل دا بەکوشت و خاك و ماڵ و ژیانیانی وێران کرد ، داهاتویانی نائومێد کرد ، هەموو ئەمانەش بە هاوکاری حکومەتێکی فاشی کە هەر وەک چۆن حەماس کار لە سەر پەرەسەندنی فاشییەت دەکات و دار دەداتە دەست حکومەتی ئیسرائیلی ، هەر ئاواش حکومەتی ئیسرائیلی بە ڕۆڵی خۆی حەماس و گروپی تیرۆریست و توندڕەوی دیکە گەر زیادیش نەکات بەهێزیان دەکات .
هاوکاتیش ئەو هەموو کار و ئیشەی بۆ کۆمپانیا گەوەرەکانی جیهان دروست کرد .