دکتۆرە کەمئەزموونەکانی ئینگلتەرە کە هێشتا لەبەردەست دکتۆرە شارەزاکان و پسپۆڕەکاندا کار دەکەن کۆتاییان بە مانگرتنەکانیان هێنا
15/09/2024
ئەم دکتۆرانەی کە داوای لە سەد 35 ی بەرزبوونەوەئی موچەکەیان دەکرد و 44 ڕۆژ مانیان گرت لە کاتی جیاوازدا، جارێکیان ماوەی 5 ڕۆژ بەسەریەکەوە مانیان گرت ڕازی بوون بە بەرزبوونەوەی موچەکەیان بە ڕێژەی لە سەدا 22.3 لە ماوەی دوو ساڵدا .
دوای هانتە سەر حوکمی پارتی کرێکاران [ لەیبەر] و دانیشن و گفتوگۆی وەزیری تەندروستی لەگەڵ نقابەی دکتۆرەکان، هەردوو لایان لەسەر ئەو ڕێژەیەی سەرەوە ڕازیبوون بەو مەرجەی کە خرایە دەنگدانەوە ، دکتۆرەکان یا زۆرینەیان بە ئۆفەرەکە ڕازی ببن .
دوای ئەوەی کە ئۆفەرەکە خرایە بەردەم هەموو ئەو دکتۆرانە 30، 227 دکتۆر لە کۆی 45،830 دکتۆر ڕازی بوون بە ئۆفەرەکە کە بە ڕێژەی نزیکەی لە سەدا 66 دەکات و 15،596 دکتۆر کە بە ڕێژەی سەدی دەکاتە لە سەدا 34 دژی وەستانەوە . لەبەر ئەوەی زۆرینە ڕازی بوو بە ئۆفەرەکە نقابەکەیان قەبوڵی کرد. ئەمەش سەرکەوتنێکی گەورە بوو بۆ دکتۆرەکان .