Categories
Kurdish

دینییەکان و ڕایسستەکان و بەشێك لە سیاسییەکان نیگەرانی ئەنجامی سەرژمێرەکەی پارساڵن

دینییەکان و ڕایسستەکان و بەشێك لە سیاسییەکان نیگەرانی ئەنجامی سەرژمێرەکەی پارساڵن

 09/12/2022

لە بریتانیا هەر 10 ساڵ جارێك سەرژمێرێکی تێر و تەسەل دەکرێت . سەرژمێرەکە زۆر لایەن دەگرێتەوە لەسەر زۆر کێشە و خاڵی وەکو ڕەگەز و نەتەوە و دین ڕادەوەستێت و لە هەندێك ڕووەوە بەراورد لەگەڵ سەرژمێری 10 ساڵی پێشتر دەکرێت. سەرژمێری ئەم دەیەیە ساڵی 2021 ئەنجام درا و لەم ڕؤژانەدا ئەنجامەکەی ڕاگەیانرا.

لەبەر ئەوەی ئەنجامێکی سەرسوڕهێنەرانەی هەیە و هەندێك لایەنی گرنگی بەخۆوە گرتوە بە پێویستم زانی هەر زۆر بە کورتی خۆێنەری کوردی لێ ئاگەدار بکەمەوە .

ئەنجامگیریی سەرژمێرییەکە نیشانی دەدات:

  • لە دانیشتوانی وێڵس و ئینگلەند تەنها لە سەدا 46.2 خۆیان بە مەسیحی دەزانن . ئەم ڕێژەیە لە ساڵی 2011 لە سەدا 59.3 بووە.  هەروەها دەیەیەک پێشتر واتە 2001 لە سەدا 72 بووە.

 ڕێژەی سپی پێست لە سەدا 74.4 کە ئەم ڕێژەیە لە سەرژمێرەکەی 2011 دا لە سەدا 80.5 بووە. هەر ئاواش سپی پێستەکان کە خۆیان بە مەسیحی دەزانن ژمارەیان بە 7 ملیۆن دابەزیوە. هاوکاتیش ژمارەی خەلکانی ئاسێوی و پێست ڕەشەکان و سپییەکانی دیکە زیادی کردووە.

 ژمارەی دانیشتوانی ڕەگەزی تێکەڵاو لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا نیو ملیۆن کەس زیادی کردووە و گەیشتووەتە یەک ملیۆن و 700 هەزار کەس، بەڵام ڕێژەی زیادبوونیان خاوتر بووە لە چاو دەیەی پێشوو.

 ئێستا 81.7%ی دانیشتووان سپی پێستن، دەیەیەك لەمەوبەر لە 86% بووە. دەیتاکە نیشانی دەدات لە سەدا 5% بەریتانییەکان  ئاسێوین، لە 2.5% ڕەشپێستی بریتانین.

  • 2 ملیۆن کەس وتویانە کە دینیان نییە. واتە 37.2%ی خەڵک – 22.2 ملیۆن – ڕایانگەیاندووە کە “هیچ ئایینێکیان نییە”، ئەمەش دووەم باوترین وەڵامە دوای مەسیحی.  بەو مانایە دێت کە لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا ڕێژەی ئەو کەسانەی کە  ڕایانگەیاندووە بێ ئاینن  لە 14.8% بەرزبووەتەوە.

 ژمارەی دیندارە نامەسیحییەکانی وەکو موسڵمان و جولەکە و بوزی و هیندی و سییخ بە سەدەها هەزار کەس ژمارەیان چووەتە سەرەوە لەچاو سەرژمێری دەیەیەك لەمەوبەر .

 لە سەرژمێرییەکەدا دەرکەوتووە کە ژمارەی ئەو کەسانەی خۆیان بە مەسیحی وەسف دەکەن بە ڕێژەی 5.5 ملیۆن (17%) دابەزیوە و ژمارەی ئەو کەسانەی کە دەڵێن پەیڕەوی لە ئیسلام دەکەن بە 1.2 ملیۆن (43%) بەرزبووەتەوە، بەمەش ژمارەی موسڵمانان گەیشتووەتە 3.9 ملیۆن کەس..

 زیاتر لە نیوەی دانیشتوانی شاری لێستەر و لوتن و بێرمینگەهام لە خەڵکانی ئیتنیکی پێكدێت.

 شارەوانی Slough زیاتر لە دوو لەسەر سێی دانیشتوانەکەی خەڵکانی ئیتنیکین . ڕێژەیان دەیەیەك لەمەوبەر لە سەدا 54.3 بووە.

 لە ئینگلەند و وێڵس ژمارەی خەڵکانی ئیتنیکی لە سەدا 14 وە لە دەیەیەك پێشترەوە بۆ لە سەدا 18.3 هەڵکشاوە .

 

  • ژمارەی ئەوانەی کە خۆیان هەر بە ئینگلیز ناونوس کردووە لە ڕێژەی لەسەدا 58 وە دابەزیوەر بۆ تەنها لە سەدا 15 .

 

  • زمانی ڕۆمانی لە پلەی نۆزدەهەمەوە بۆ دووەم زمانی بیانی لە ئینگلتەرا و وێڵزدا بەرزبووەتەوە.

 

Leave a Reply