Categories
Kurdish

سزا و پاداشت لە ئایندا

سزا و پاداشت لە ئایندا

10/01/2025

هەر بیروباوەڕێك بناخەکەی لەسەر ئەساسی سزا و پاداشت دروست کرا یاخود دروست بوو ئەوە زۆر دوور لە مرۆڤبوون و مرۆڤدۆستییەوە .

مرۆڤی باش یاخود مرۆڤی مرۆڤ ناکرێت شت بکات بۆ ئەوەی کە پاداشت بکرێت یاخود نەیکات لەبەر ئەوەی سزا دەدرێت.

دینی ئیسلام  لەسەر ئەو بناخەیە دروستبوە هەر لەبەر ئەوە لە موسڵمانێکی ئاساییەوە تاکو یەکێکی دەسەڵاتخواز کە ئەو کارە دەکات یا بۆ دانەوەی پاداشتە یاخود بۆ خۆپاراستنە لە سزا

ئەم بناخەیەش چەند شتێکمان پێدەڵێت :

یەك : دینێك کە لەسەر ئەوە دروستبووبێت گەندەڵە و هاندەری گەندەڵییە لە نێو  منداڵان و و خێزان و کۆمەڵگەدا . ئەمەش. یەك:  لەبەر ئەوەی کە ئەندامەکانی خێزان و کۆمەڵگە ئازاد نین و بە ئازادی ئەو دینەیان هەڵنەبژاردوە. دوو: ئەگەر بە ئازادیش هەڵیانبژاردبێت ئەوە مادام ترس و پاداشت هەیە ئیت ئەوە ئۆتۆماتیکی گەندەڵ بوون.

دوو: دینێك کەلەسەر ئەو ئەساسە دروستبووبێت و بڵاوبکرێتەوە ئەوە دینێکە کە زۆر دوورە لە مرۆڤبوون و مرۆڤدۆستییەوە .  هەر ئەوەشە و مەیلی دەسەڵاتخوازیشە کە دەکرێت ملی ملیۆنێکی بۆ ببڕیت ، ئەمە جگە لەوەی کە جیهادە هاوکاتیش پاداشتی زۆر گەورەی پێ وەردەگریت.

سێ: دینێك کە گەندەڵی دروست بکات و خودی خۆی گەندەڵ بێت بناخەکەی فشۆلە هەر کاتێك موسڵمانەکان زانییان کە ئەوەی کە ئەوان باوەڕیان پێی بووە وجودی نییە دواتر دەکرێت ببنە خراپترین و تەماحبازترین و ساختەچیترین  کەس لە کۆمەڵگەدا چونکە شتێك نییە بییانبەستێتەوە [ دیارە لێرەدا مەبەست ئەوانە نییە کە لە بیرکردنەوەوە واز لە دین دێنن]

هەر دینێك بناخەیەکی زانستیانەی تاقیبووی نەبێت گەندەڵە و گەندەڵی لە بوارەکانی ژیاندا دروست دەکات.

.

Leave a Reply