سه‌رنجێك له‌سه‌ر به‌شی یه‌كه‌می دروشمه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی هاوكاری
زاهیر باهیر
29/04/2009
له سه‌ره‌تای مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ ” 2009 “دا هه‌ندێك هاوڕێ و براده‌ر له كوردستانی عێراق بانگه‌شه‌ی له دایكبوونی بزووتنه‌وه‌یه‌كیان به‌ناوی (بزووتنه‌وه‌ی هاوكاری)یه‌وه، كرد.
سه‌ره‌تا ده‌بێت ئه‌وه بڵێم له دایكبوونی هه‌ر گروپ و كۆمه‌ڵ و ده‌سته‌یه‌ك له ژێر هه‌رناوێكدا بێت بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین و هه‌وڵدان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌كێتی نیشتمانی جێگه‌ی دڵخۆشییه، كه ئه‌مه‌ش له‌خۆیدا یانی نه‌ك هه‌ر تۆماركردنی هه‌ڵوێست و نیشاندانی گله‌یی و ناڕه‌زاییه له به‌رامبه‌ر ئه‌م دوو حیزبه ده‌سه‌ڵات داره‌دا، به‌ڵكو ڕاگه‌یاندنی هێزێكه له ئێستا و داهاتووشدا كه بتوانێت ڕێژه‌ی گه‌نده‌ڵی كه‌م بكاته‌وه و له گه‌ڵ ئه‌م دوو هێزه سه‌ره‌كیه‌دا له مه‌جاله‌كانی تری وه‌ك په‌روه‌رده و ڕۆشنبیری و بازرگانی و پیشه‌سازی و كشتوكاڵی و په یوه‌ندی به‌ستن له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌رودراوسێ و سازشكردن بۆ ئه‌م و بۆ ئه‌و هتد، ململانێ بكات.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه له له‌دایكبوونی ئه‌م گروپ و ده‌سته و لایهنهنادا زۆر گرنگه دوو خاڵن، كه یه‌كه‌میان ئایا ئه‌م گروپانه به‌رنامه‌یان چیه و چیان ده‌وێت، دووهه‌میشیان ئه‌وه‌یه كه ئایا ئه‌و به‌رنامانه‌ی ئه‌و ده‌سته و لایه‌نانه كه داخوازیهكانیانیان تێدا به‌یان كردوه كارێكی پراتكهڵانهیه ( واته عه‌مه‌لیه)، زه‌مینه‌یه‌كی پته‌و و واقیعیانه‌ی وای هه‌یه كه بهێنرێته دی، یاخود هه‌ر دروشمی بریقه‌دار و كۆپیكردنه‌وه‌ی دروشمه كۆنه‌كانی سه‌رده‌می كۆنن؟ دوای ئه‌مه‌ش چ جۆره هه‌نگاوێك یا ڕێگایه‌ك ده‌گیرێته به‌ر بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م داخوازیانه؟
ئه‌و سه‌ره‌تایه‌ی كه بۆ به‌یانكردنی دروشمه‌كانی ده‌سته‌ی بزووتنه‌وه‌ی هاوكاری نوسراوه، سه‌ره‌تایه‌كی زۆر چاك و سه‌رنجڕاكێشه هه‌ر له وتنه‌وه‌ی ده‌وری حیزب و پارته‌كان، به هه‌بوونی جیاوازیانه‌وه له هه‌وڵدانیاندا بۆ قۆستنه‌وه‌ی زه‌مینه‌ی نه‌بونی دادوه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا یاخود چه‌ند بوارێكدا، بۆ به‌ده‌ستهێنانی ویست و ئاره‌زوه‌كانی خۆیان یاخود بۆ مانه‌وه و ڕاگرتنی بارودۆخی مه‌وجود هه‌تا ده‌گاته ده‌ست به‌سه‌راگرتنی دهسهڵاتگرتنهدهستیش كه ئیدی هیچ لایه‌نێكی شاراوه نامێنێت كه نه‌كه‌وێته ڕوو كه ئه‌م پارتانه له هه‌قه‌تا ئه‌وه مه‌رامیان نه‌بووبێت.
به‌ڵام ئه‌م “دروشمانه‌ش” خۆیان وته‌نی، له كه‌موكوڕی به‌ده‌ر نین ، كه من لێره‌دا سه‌رنجه‌كانی خۆم به كورتی سه‌باره‌ت به‌و كه‌م و كوڕیانه له دوو خاڵدا ده‌خه‌مه ڕوو.
- ئایا ئه‌م براده‌رانه به‌رنامه‌یه‌كیان بۆ گۆڕینی ئه‌و بارودۆخه‌ی كه له كوردوستاندا هه‌یه، داڕشتوه یا ته‌نها چه‌ند دروشمێكیان له خۆگرتوه؟
كه لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می بانگه‌شه‌كه ده‌خوێنیته‌وه (بزووتنه‌وه‌ی هاوكاری)یت به بزووتنه‌وه‌یه‌كی قه‌به و په‌لوپۆ داكوتراو و ئاماده‌گی دێته پێشچاو بۆ نموونه ده‌ڵێت “بزووتنه‌وه‌ی هاوكاری، خواست و ئامانجه كۆمه‌ڵایه‌ته‌كان، له به‌رنامه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی فراوانی ناحیزبیدا كۆ ده‌كاته‌وه. هه‌ر بۆیه ئامانجه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی هاوكاری ، هه‌رگیز گه‌یشتن نییه به په‌ڕله‌مان، چونكه خودی ئه‌ندامانی پاڕلهمانیش خۆیان، له‌سه‌ر ئه‌و ئیمتازاته سیاسیانه ده‌ژین كه پارته سیاسیه‌كان پێیان ده‌به‌خشن……هتد”
به‌ڵام گه‌ر تاوتوێی هه‌موو ماڵپه‌ره كوردییه‌كان بكه‌ین، له‌م ماوه‌ی 4 مانگه‌دا كه‌سێك نابینین كه باس له‌م بزووتنه‌وه‌یه نه به‌چاك نه به‌خراپ بكات، ته‌نها دوو جار یا سێ جار هاوڕێ ئه‌نوه‌ر شتیكی له‌سه‌ر ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه نوسیوه كه ئه‌ویش زیاتر دووباره كردنه‌وه‌ی ئه‌سڵی بانگهێشهكه بووه. كه‌واته ئه‌مه نه بزووتنه‌وه‌یه و نه هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ كه‌سان و خه‌ڵكانی تر. به‌واتایه‌كی تر ئه‌م بزووتنه‌وه‌ی كه به‌و قه‌به‌یه باسی لێوه كراوه له‌و بانگه‌شه‌یه‌دا جگه له كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی كه‌م شتێكی تر نییه، كه به‌یانی چالاكی خۆیان ده‌كه‌ن نه‌ك سه‌ر هه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌ر بۆیه‌ش ڕاگه‌یاندنی چالاكی ده‌سته‌یه‌ك به‌و شێوه‌یه‌ی كه ڕاگه‌یه‌نراوه كارێكی خراپ و موباله‌غه‌یه‌كی گه‌لێك گه‌وره و تهوههومدانێكی به‌لاشه به دۆست و دووژمنانی بزووتنه‌وه‌یه‌كی له‌و چه‌شنه‌ی كه باسی لێكراوه. موبالهغهكردنیش به‌و شته‌وه و تهوههومدان به دۆست و دوژمنیش خه‌سڵه‌تی گروپ و پارته‌كانه.
دوای ئه‌وه‌ش مه‌رج نییه هه‌موو بزووتنه‌وه‌یه‌كی خه‌ڵكی كارێكی شۆڕشگێڕانه بێت، یا به‌لانی كه‌مه‌وه ده‌سته‌به‌ری هێنانی ڕیفۆرمێكی باشیش بێت. نمونه‌ش بۆ ئه‌مه بزووتنه‌وه‌ی ANC ( بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كۆنگریس، له خواروی ئه‌فه‌ریقا) ، بزووتنه‌وه‌ی فه‌له‌ستینییه‌كان به هه‌م و لقه‌كانیانه‌وه، ” ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی” ئێران و كوردوستان، بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵكی له به‌له‌ڕوس و ئۆكرانیا و پۆڵۆنیا و زۆر شوێنی تریش. هه‌ڵبه‌ته من لێره‌دا ئه‌وه ڕه‌چاو ده‌كه‌م كه سروشتی مرۆڤ زۆر گهشبینیانهیه هه‌میشه چاوه‌ڕوانی ژیانی باشتر ده‌كات ، واته له هیچ شوێنێك له‌وانه‌ی كه ناونووسم كردن بۆ ئه‌وه ئه‌و ڕاپه‌ڕینانه‌یان نه‌كرد تاكو ئه‌وه به‌رهه‌م بهێنن كه هێنایان . به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه لێره‌دا گرنگه ئه‌وه‌یه ده‌بێت مه‌سه‌له‌كان وه‌كو خۆیان باس بكه‌ین نه‌ك وێنه‌یان وا بكێشین كه خۆمان ده‌مانه‌وێت. بۆیه من لێره‌دا ده‌ڵێم ئه‌مه جگه له وه‌ی بزووتنه‌وه‌یه‌كی وا گه‌وره له كوردوستاندا نییه، خۆ گریشمان هه‌شبێت به‌ڵام به‌و چه‌شنه نییه كه له‌و لاپه‌ڕه‌یه‌دا پێمان ڕاگه‌یه‌نراوه، كه به ئاره‌زوو و ویستی ئه‌و هاوڕێیانه ته‌وه‌قوعی لێكراوه.
به‌رنامه‌ی بزووتنه‌وه‌یه‌كی وا گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری ده‌بێت زۆر به‌ند و خاڵی تر له‌خۆ بگرێت، وه‌كو وتم ده‌بێت باس له هه‌م و مه‌جاله‌كانی ژیان بكات، بۆیه نابێت خۆی له 5 به‌ند و خاڵدا قه‌تیس كات. گه‌رچی بانگه‌شه‌كه ده‌ڵێت ئه‌مه به‌شی یه‌كه‌می دروشمهكانێتی، به‌ڵام خۆ ئه‌وه 4 مانگ به‌سه‌ر به‌شی یه‌كه‌مدا تێپه‌ڕی، ئه‌ی كوا به‌شی دووهه‌م، له كاتێكدا خه‌ڵكی كوردوستان به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنی نوێ مل ده‌نێن و چاوه‌ڕوانی پاشه‌ڕۆژێكی باشتر، له که‌سانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و بزووتنه‌وه ناوبراوه ده‌كه‌ن.
له لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌مدا به باشی باس له حیزب و ده‌ورییان ده‌كات و ڕهفزێكی قاتیعی خۆیان و ده‌وریشیان ده‌كات، كه‌چی له لاپه‌ڕه‌ی دووهه‌مدا ڕووی ده‌میان تێده‌كات و ده‌ڵێت ” بزووتنه‌وه‌یه‌ك كه‌له هه‌مان كاتدا بانگه‌وازه بۆ هه‌موو چه‌په‌كان، ڕیفۆرمخوازان، ڕه‌گ، چوار حیزبه‌كه…..هتد ” كه ئه‌مه‌ش ناكۆكیه‌كی زه‌قه له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای ڕاگه‌یاندنه‌كه‌دا.
- ئایا ئه‌و خاڵانه یا به‌ندانه كاری كرده‌یی واته هه‌نگاوی عه‌مه‌لی بۆ به‌دیهێنانیان چیه؟
- نه‌بوونی ڕۆڵی حیزب و حیزبایه‌تی له ئیداره‌ی كۆمه‌ڵگادا كه خواستی هه‌موو كۆمه‌ڵگایه. ئه‌مه‌ش به ڕێگای هه‌ڵبژاردنی هه‌موو پۆسته ئیداریه‌كان له هه‌موو ئاستێكدا، وه به هاوبه‌شی هه‌موو ئه‌ندامێك له ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگا نه‌ك پارته سیاسیه‌كان.
یه‌كه‌م ئه‌م هاوڕێیانه چۆن ده‌زانن نه‌بوونی ڕۆڵی حیزب و حیزبایه‌تی له ئیداره‌ی …. ئه‌وه خواستی هه‌موو كۆمه‌ڵگایه؟ بۆ سه‌لماندنی ئه‌م قسه‌یان چ ئامارێكی فه‌رمییان به‌ده‌سته‌وه‌یه؟ لۆجیك پێمان ده‌ڵێت خۆ گه‌ر له كوردوستاندا ئه‌وه خواسستی نیوه‌ی خه‌ڵكیش بوایه، ئه‌وا ئه‌و ڕژێمه گه‌نده‌ڵه ، ئه‌و نادادوه‌رێتی كۆمه‌ڵایه‌تییه بۆ ماوه‌ی 18 ساڵ ده‌وامی نه‌ده‌كرد. من به‌لامه‌وه سه‌یر نییه كه ئێستاش پاش ئه‌م و لێ خوێندنه له‌م ڕژێمه و دروستبوونی گروپ و ڕێكخراوی گه‌وره له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و دوو حیزبانه‌دا ، هێشتا له هه‌ڵبژاردنی ئاینده‌دا هه‌ر ئه‌مان به زۆربه‌یی ده‌سه‌ڵاتیان له ده‌ستدا بمێنێته‌وه.
هه‌ر لێره‌دا خاڵێكی تر هه‌یه كه ئه‌ویش: كه‌ی كارێكی عهمهلیانهیه كه هه‌موو پۆستێكی ئیداری ده‌بێت به هه‌ڵبژاردن بێت؟ بیر له هه‌بوونی پۆست بكه‌ره‌وه له قوتابخانه ، خه‌سته‌خانه، داموده‌سگا كۆمه‌ڵایه‌ته‌كان، كارگه‌كان ، ده‌سگه كشتوكالیهكان، سوپهرماركیهت و دوكانه گه‌وره‌كان، ده‌سگای پۆلیس و سه‌ربازی و ئاسایش و سیخوڕی، ئاو كاره‌با، تاپۆ، به‌نزین نه‌وت…..هتد ئه‌مه چ هۆسه‌یه‌ك ده‌رده‌چێت و چۆن ئه‌مه ده‌كرێت. گه‌ر ئه‌م براده‌رانه بیان وتایه پۆستی گه‌وره‌ی ده‌وڵه‌تی و ئیداری به هه‌رحاڵ، به‌ڵام هه‌موو پۆسته‌كان به گه‌وره و بچووكیانه‌وه، كارێكی نهكهردهنی و و نه‌شیاوه.
- گێڕانه‌وه‌ی هه‌موو موڵكه داگیركراوه‌كان له لایه‌ن دهستهڵاتدارانو سیاسیهكانو كۆمپانیاكانه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگا به بێ هیچ مه‌رجێك ، وه‌یا ده‌ست به‌سه‌راگرتنیان له كۆمه‌ڵگه‌وه.
ئه‌مه كارێكی زۆر باشه و ئاره‌زوو و خواستی گه‌لێكی خه‌ڵكه، به‌ڵام چۆن به‌م مه‌رامه ده‌گه‌ین؟ به‌ڕای من له دوو ڕێگاوه یا ڕاستتر به دوو ڕێگا ئه‌مه به ده‌ست ده‌هێنرێت: یه‌كه‌میان به كردنی شۆڕش یا ڕاپه‌ڕینێكی ڕادیكالانه . ئه‌مه‌ش هه‌تا چه‌ندێك سه‌پۆرتی بۆ حاسڵ ده‌كه‌یت و چه‌ندێكیش ده‌توانیت پیلانی ناوه و ده‌ره‌وه بۆ له‌باربردنی ئه‌م ڕاپه‌ڕینه یا شۆڕسه بۆ پاشه‌كشه‌كردن له ده‌ستكه‌وته‌كانی ، پوچه‌ڵ بكه‌یته‌وه. دووهه‌م ڕێگا به لهخۆبڕانێكی بێ‌وچان، له هه‌وڵ و كۆششێكی بێ ماندوو بوندا له كردنی كه‌مپه‌ینێكی چڕ‌و پڕ‌و فراوان له ناو كۆمه‌ڵگادا بۆ هێنانی ده‌نگی زۆر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتودا بۆ پاڕله‌مان له كوردوستان تاكو بتوانیت پلانه‌كانی خۆت به هێزی زۆربه بسه‌پێنیت. گه‌رچی ئه‌مه‌ش ده‌چێته قاڵبی كارێكی مه‌حاڵه‌وه ، چونكه ئایا پاڕلهمانێكی وا ڕادیكاڵ ده‌توانێت بره‌و به‌م كاره ڕادیكالیانه بدات ، ده‌توانێت درێژه به ژیانی بدات؟ له به‌رامبه‌ر ئه‌م سه‌گ و گورگانه‌ی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه دا.
ئێمه بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت ئه‌وه‌ی له كوردوستاندا به‌رقه‌راره حكومه‌ته ، ده‌وڵه‌ته ، ئیتر ئه‌وه گرنگ نییه كه ئێمه به هه‌رچی بزانین و دانی پیادا نه‌نێن یا له لایه‌ن ” كۆمه‌ڵگای نێو نه‌ته‌وه‌ییه‌وه نه‌ناسرابێت”. چونكه ده‌وڵه‌ته‌ت یانی ئیداره‌یه‌ك، موئهسهسهیهك كه هه‌موو داموده‌سگه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی له خۆدا به‌رجه‌سته كردبێت به به‌شی په‌روه‌رده و زانیاریه‌وه، ته‌ندروستی و چاره‌سه‌ركردن، كارگه و موڵك و زه‌وی و دائیره‌كانی تر، دامودهسگهكانی تر ، كۆكردنه‌وه‌ی باج و خه‌راج و كرێ، دابینكردنی كرێ و مووچه و بژێوی خه‌ڵك، تاكه‌كانی ناو كۆمه‌ڵ، هه‌بوونی هێز و سووپای سه‌ربازی و پۆلیسی و ئاسیش و سیخوڕی و………..هتد كه ئه‌و ئیداره كوردییه‌ی ئه‌مڕۆی كوردوستان ئه‌مانه‌ی هه‌موو به زیاده‌وه هه‌یه، ئیدی بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك بێت.
له‌لای من هه‌ر ئه‌م دوو ڕێگایه هه‌یه بۆ به دهسیتهێنانی ئه و داخوازیانه‌ی كه ده‌ستنیشان كراون، له‌لای ئه‌م هاوڕێانهش ڕێگای دووهه‌م هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه . ڕێگای یهكهمێش له هه‌موو جیهاندا كارێكی ئاسان نییه و له‌حاڵی حازردا ده‌ستی بۆ نه‌براوه و له داهاتوی نزیكێشدا نازانم ، جا ئیدی چۆن ئه‌وه له كوردوستانێكی دواكه‌وتوودا له كۆمه‌ڵگایه‌كی هه‌تا بیناقاقه غه‌رق بوودا له نه‌عره‌ته‌ی دین و خێڵه‌كی و تایه‌فه‌گه‌ری و عه‌شایه‌ری و ناوچه‌گه‌ری و قه‌ومی و كۆمه‌ڵگای پیاوێتی و .. هتدا ، چۆن چاوه‌ڕوانی شۆڕشیك یا ڕاپه‌ڕینێكی وا ڕادیكالانه‌ی لێدهكیت ؟
- داگرتنی كرێی خانوو تائاستی داهاتی هه‌ژاره‌كان، وه‌یان داگیركردنی هه‌موو بیناو خانوه چۆڵه‌كان له كۆمه‌ڵگاوه.
خودی ئه‌م خاڵه خۆی دژه به لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می بانگه‌شه‌كه. بانگه‌شه‌كه مژده‌یه‌كی گه‌وره به‌گوێی خه‌ڵكیدا ده‌دات تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی ته‌وه‌هومی له‌ناوبردن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت به داموده‌سگه‌ی پاڕله‌مانی و دهسگهكانی تریشی، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی ده‌م له‌وه ده‌كوتێت كه ببێته بناغه‌ی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ، كه سته‌م بێت جێگای شتێكی تیا بێته‌وه كه پێی بوترێت هه‌ژارو ده‌وڵه‌مه‌ند. كه‌چی هه‌ر له‌و لاپه‌ڕه دوودا له خاڵی سێهه‌مدا پاشه‌كشه‌ی لێ ده‌كرێت و وا بچوك ده‌كرێته‌وه هه‌تا كرێی خانوو دابگیرێت بۆ ئاستێك تاكو هه‌ژاره‌كان قودره‌تیان به‌سه‌ردا بشكێت. ئه‌مه چه‌ندی به‌چه‌ند، دوای ئه‌مه چۆن خان‌و و بینا چۆڵه‌كان داگیر ده‌كه‌یت له كاتێكدا ده‌سگای ده‌وڵه‌تی به‌هه‌م و جیهازه سهركوتكهرهكانییهوه ، به‌هه‌م و یاسا‌و ڕێساكانییه‌وه كه له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكانی خاوه‌نی ئه‌و خان‌و و بینا چۆڵانه و موڵك‌و زه‌ویه‌كانی ترن، وجودی هه‌یه.
- دابین كردنی هاتووچۆی خۆڕایی بۆ هه‌موان له كاته‌كانی ده‌وامی ڕه‌سمیدا ، چ بۆ كار چ بۆ قوتابخانه، ئه‌مه یش به دابه‌زینی نرخی هاتوچۆ، به‌رز كرردنهوهی ده‌هاتی تاكه.
ئه‌م خاڵه‌ش هه‌ر له‌گه‌ڵ خۆیدا ناكۆكه. له لایه‌كه‌وه ده‌ڵێن دابینكردنی هاتووچۆی خۆڕایی له كاته‌كانی ده‌وامی ڕه‌سمیدا چ بۆ كار و چ بۆ قوتابخانه. له‌لایه‌كی تره‌وه ده‌ڵێن ” ئه‌مه‌یش به‌و واتایه‌ی دابه‌زینی نرخی هاتووچۆ”.
ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كار ناكه‌ن یاخوود قوتابی نین و توانای کارکردنیان نییه، حه‌لی ئه‌م هاوڕێیانه چیه؟ بێگومان خه‌ڵكێكی زۆر هه‌ن له ناو كۆمڵگادا كه ناچنه ئه‌و دوو خانه‌یه‌وه ، وه‌كو خه‌ڵكانی بێكار له ئافره‌ت و پیاو . دیسانه‌وه ئافره‌تان و پیاوانی خانه‌نشینكراو، خه‌ڵكانی كه‌مئه‌ندام. ئه‌م گروپانه‌ی كه ناوم هێنان له‌م خاڵه‌دا ونن. له كاتێكدا له به‌ریتانیادا خه‌ڵكانی ته‌مه‌ن 60 ساڵ و سه‌روتر له‌گه‌ڵ كه‌مئه‌ندامان و منداڵان هاتوچۆیان به‌لاشه. مـنداڵانی 16 ساڵ و خوار تر هاتوچۆیان بۆ قوتابخانه به خۆڕاییه.
شایانی باسه ئه‌وه باس بكه‌م كه له 01-04-09 ئه‌م ساڵیشه‌وه خه‌ڵكانی 60 ساڵ و سه‌روتر له‌و ڕۆژه‌وه هه‌تا 31-03-11 له‌گه‌ڵ منداڵانی خوار ته‌مه‌ن 16 ساڵ واته له 15 ساڵیه‌وه له هه‌ر كاتێكی كردنه‌وه‌ی مه‌له خانه‌كاندا مه‌له‌كردنیان به‌لاشه. ئه‌مه بێ له‌وه‌ش هه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌ن 60 و سه‌رو ترن هه‌ر له 01-04-09 وه هاتووچۆیان به پاس یا بهشهمهنهفهری سه‌ر زه‌وی له هه‌موو به‌ریتانیادا به‌پاره‌یه‌كی زۆر كه‌مه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی قوتابیانی زانكۆكان كارتی تهلهبایهتیان هه‌یه و ئه‌مه‌ش كرێی هاتووچۆیان بۆ ده‌هێنێته خواره‌وه. به‌ڵام له كوردوستاندا ئه‌م هاوڕێیانه منداڵ و بێكار و كه‌مئه‌ندامه‌كان و خانهنشینكراوهكانیان به یه‌كجاری فه‌رامۆش كردوه.
- ڕۆژی كاركردن 6 سه‌عات بۆ هه‌موان له هه‌موو دام‌و ده‌زگایه‌كی حكومی و ئه‌هلیدا، به‌مه‌رجێك هه‌فته‌ی كار له 30 سه‌عات تێپه‌ڕ نه‌كات.
لێره‌دا پرسیارێك دێته پێشه‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه : ئایا ئه‌مڕۆ له كوردوستاندا كار هه‌یه تاكو خه‌ڵك بیكات؟ ئه‌ی كه هه‌یه بۆچی ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه له هه‌وڵی هاتنه ده‌ره‌وه‌دایه؟ باشه بۆ ده‌رچوانی زانكۆكان و په‌یمانگاكان ، زۆربه‌یان شه‌قامه‌كان ده‌پێون؟ خۆ ئه‌وانه‌شی كه كار ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت له كه‌رتی ده‌وڵه‌تیدا وه‌خت كوشتن و مووچه وه‌رگرتنه، ئیدی شتێ تر نییه.
هه‌ر له‌م به‌نده‌دا باس له ده‌زگای حكومی و ئه‌هلی ده‌كرێت، ئه‌مه جێی سه‌رسوڕمانه چۆنكه كه لاپه‌ڕه‌ی پێشوتر ده‌خوێنیته‌وه هێمای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تت ده‌داتێ، پاڕله‌مان ڕه‌ت ده‌كاته‌وه ، حیزب و ده‌وریان ده‌داته لاوه، بۆیه لێره‌دا دوو گریمان دێته سه‌ر ڕێمان:
یه‌كه‌میان یا ئه‌وه‌تا ئه‌و قسانه‌ی پێشوو هه‌ر قسه‌یه و ئه‌م هاوڕیانه ڕازین به حكومه‌ت و ده‌وڵه‌ت . دووهه‌میان یا ئه‌وه‌تا ئه‌مانیش باس له‌و حكومه‌ته ده‌كه‌ن كه ده‌یانه‌وێت دایبمهزرێننن ، واته ئه‌م بزووتنه‌وه‌ی ئه‌مانیش له هه‌وڵی دامه‌زراندی حكومه‌تێكی تردان به‌ڵام ڕه‌نگه به ناو و دروشمێكی جوداوه، به‌س ناتوانرێت خۆی له دروستكردنی پاڕله‌مان و داموده‌زگاكانی تری نێو ده‌وڵتانی مه‌وجود لابدات.
دوابڕگه‌ی ئه‌م بانگه‌شه‌یه هه‌مو قسه‌كانی پێشوی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه ، ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه كه ئه‌مان بزووتنه‌وه نین، به‌ڵكو ڕه‌نگه له هه‌وڵی دروستبوونی بزوتنهویهكدابن، به یه‌كخستنی چالاكی هه‌مو لایه‌نه‌كانی تر. كه‌واته زۆر باشتر بوو ئه‌مان وه‌كو خۆیان خۆیان ته‌رح بكردایه، وه‌كو ده‌سته‌یه‌ك نه‌ك وه‌كو بزووتنه‌وه‌یه‌ك چونكه جیاوازیه‌كی گه‌لێك گه‌وره هه‌یه له نێوانی ده‌سته و گروپ و ڕێكخراو و بزووتنه‌وه‌دا. ئه‌و ده‌ستانه ده‌شێت كار به نهێنی یا ئاشكرا بكه‌ن، مه‌رج نییه خه‌ڵكێكی زۆر بن، داخوازیهكانیشیان زیاتر حیزبیانه‌یه و ده‌م له وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات ده‌كوتن و كاره‌كانیان زیاتر تیئورییه. هه‌رچیش بزووتنه‌وه هه‌یه مه‌رج نییه حیزبی بن، به سروشتی خه‌ڵكێكی زۆر له ڕیزه‌كانی خۆی ده‌گرێت ، هه‌ر كه‌س به پێی داخوازی خۆیی و به‌پێی ئیمكانێتی خۆی به‌شداری ده‌كات، ده‌سه‌ڵات ڕهتدهكانهوه مه‌گه‌ر خۆیان به‌رجه‌سته بكه‌ن له حیزبێك یا له‌شێوه حیزبێكدا، به ئاشكرا كارده‌كه‌ن و ئه‌جه‌نده و به‌رنامه‌كانیان عهمهلیانهیه چونكه داخوازیه‌كانی ڕۆژانه‌یان پێداویستییه زهروریهكانی ژیانه، هه‌روه‌ها زوو زووش گۆڕانكاری به‌سه‌ر خه‌ڵكه چالاكه‌كانی ناو خودی بزووتنه‌وه‌كه‌دا دێت یا ده‌هێنرێت.
له كۆتایی دا ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم كه من لێره‌دا نامه‌وێت كه ڕێوشوێن و به‌رنامه بۆ ئه‌م براده‌رانه دابنێم ، به‌ڵام گه‌ر من له كوردوستاندا بژیم یا له ده‌ره‌وه‌ی كوردوستان به‌ڵام ئه‌وله‌وێت به‌وێ بده‌م، ئه‌وه به‌ڕای من كاری عه‌مه‌لی بۆ گه‌یشتن یا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه بۆ هه‌موو داخوازییه ڕۆژانهیهكانیان ، تێكه‌ڵاوبوون به خه‌ڵكیه و رێكخستنی كه‌مپه‌ینی گله‌یی و پرۆتێست و خۆپیشاندانه، هاندانی خه‌ڵك و ڕێككه‌وتنه له‌سه‌ر كردنی كاری ڕاسته‌وخۆ، له داگیركردنی شه‌قامه‌كاندا ، مانگرتن له باره‌گا و بنكه و دائیره‌ی لێپرسراواندا، له هاندانی خه‌ڵك بۆ ڕێكخستنی ئه‌نجومه‌نی گه‌ڕه‌ك و لادێ و شوێنه‌كانی تر ، پێكهێنانی ڕێكخراوی ناسیاسی جه‌ماوه‌ری ، هه‌ر ده‌سته و له به‌شی پێداویستیه‌كانی خۆیدا ، وه‌كو : پیر و په‌ككه‌وته و كه‌مئه‌ندام، بێوه‌ژنان، خانه‌نشینكراوان، بێكاران، پارێزگاری له ژینگه، دژه‌ڕه‌گه‌زپه‌رستی و شارشارێنه و ناوچهگهرێانه، دژی تاوان، خه‌بات بۆ دادوه‌رێتی كۆمه‌ڵایه‌تی ، كۆمه‌ڵه‌ی ژنان و ئافره‌تان، كۆمه‌ڵه‌ی به‌رگریكردن له ئاژه‌ڵ و گیانله‌به‌ران………هتد كه هه‌موو ئه‌مانه‌ش داخوازی مرۆیانه‌ی خۆیان هه‌یه.
خۆ گه‌ر داخوازییه‌كان له‌مانه‌ش بترازێن وه‌كو ئه‌م هاوڕێیانه ده‌ست نیشانیان كردوون ، ئه‌وه كه‌مپه‌ینی گه‌وره‌تری ده‌وێت تاكو به‌لیستی خۆت له هه‌ڵبژاردنه محه‌لییه‌كان و گشتیه‌كاندا دابه‌زیت ، كه ده‌نگیشت هێنا مه‌رجه كه هه‌موو ئه‌و ئیمتیازانه‌ی كه‌سانی تر هه‌یانه له مه‌جالی به‌جێگه‌یاندنی كارهكانیانا، تۆ ڕه‌تیان بكه‌یته‌وه تاكو به عه‌مه‌لی نیشانی بده‌یت كه تۆ كه‌سێكیت له‌و خه‌ڵكه ئاساییه و بۆ به‌رژه‌وندی ئه‌وان له‌وێدایت.