سەرمایەداریی لە جەوهەردا باش و خراپی نییە، هاوکاتیش دەوڵەتەکانی یەك جەوهەر و یەك ئامانجیان هەیە
14/01/2025
زۆربەمان بەراوردێك دەکەین لە نێوانی هەندێک دەوڵەتی سەرمایەداریدا وەکو بریتانیا و وڵاتانی ، بۆ نموونە ، سکەندناڤیا. ئەوانەی کە ئەوە ڕایانە دوو فاکتەری سەرەکی یاخود فاکتەرێك لەو وڵاتانەدا نابینن :
یەك: جەوهەر و ئامانج و شێوازی کارکردنی سەرمایەداری یەكێکە ، ئەوەی کە وای کردووە کە لەوێ ژیان بە گشتی تا ڕادەیەك باشترە ئەوە بەڵگەی گەشەی ناتەواوی سەرمایە و سەرمایەدارییە . لە بریتانیا چونکە سەرمایەداری لە ئەو پەڕی باڵادایە ژیانی خەڵك زۆر خراپترە تاکو سوید و نەرویج و زۆرێك لە وڵاتانی ئەوروپی. گەر تێبینی بکەین وردە وردە ئەوەی کە لێرە هەن ( بریتانیا) دەگوێزرێتەوە بۆ ئەوانیش .
دوو: بزوتنەوەی خەڵك ، کرێکاران و بەگریکردن لە مافەکانیان . لە هەر شوێنێك ئەم بزوتنەوەیە لاواز بێت وەکو لە بریتانیا و ئەمەریکا و کەنەدا و زۆرێك لە وڵاتانی ئەوروپا ، سەرمایەداری بەهێزە و ڕێگرێك نییە یا زۆر بێ وەیە بۆ ئەوەی کە دەیکات . ئەم فاکتەرە ڕەنگە کارایی نەبێت لەسەر ئەو وڵاتانی سکەندناڤیا چونکە بزوتنەوە لەوێ تا ڕادەیەك مردووە ، بەڵام فاکتەری یەکەم ڕؤڵی سەرەکی هەیە.
بێ گومان فاکتەری دیکەش هەن بەڵام زۆر سەرەکی نین وەکو ژمارەی دانیشتوانی خەڵکەکەی.
هەر با تەماشای بریتانیا بکەین:
بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی نوێ لە ژێر ناوی : داهاتی خێزانە مامناوەندییەکان لە بریتانیا زۆر کەمترە و هەژارترن لە وڵاتانی هاوکاری و گەشەپێدانی ئابووریی.
ڕاپۆرتەکە دەڵێت
ژیانی بەریتانییەکان 39% خراپترن لە هاوتای هۆڵەندی بەهۆی تێچووی خانووبەرە کە 44% زیاترە لە تێکڕای ڕۆژئاوای ئەوروپا.
ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لەکاتێکدا نرخەکان لە بەریتانیا بەڕێژەی 8% زیاترە لە تێکڕای 38 وڵاتی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری و گەشەپێدانی ئابووری (OECD)، بەڵام خێزانە ناونجییەکانی بریتانیا زیاتر کاریگەرییان لەسەر تێچووی خانووبەرە هەبووە تاکو وڵاتانی دیکە کە بە ڕێژەی 44%لە بەریتانیا زیاترە لە تێکڕای OECDئەو وڵاتانەی کە لە سەرەوە ژمارەیان دانراو .
کاتێک کە مەیلی خێزانە کەم داهاتەکان بۆ خەرجکردنی زیاتر لە پێداویستییەکان و کەمتر بۆ شتە لەکشەرییەکان لەبەرچاو دەگیرێت، خێزانە ئەڵمانییەکان ساڵانە 21% یان 2300 پاوەند باشترن لە هاوتاکانیان لە بەریتانیا و جیاوازی لەگەڵ خێزانە هۆڵەندییەکان زیاترە، کە 39%یە.
گەورەترین قەرزدەری بەریتانیا، بانکی هالیفاکس، مانگی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو، تێکڕای تێچووی خانوویەک بۆ کەمێک کەمتر لە 300 هەزار پاوەند بەرزبووەتەوە دوای ئەوەی لە مانگی نۆڤەمبەردا 1.3% بەرزبووەتەوە. سەرەڕای پەتای Covid و قەیرانی تێچووی ژیان و بازدانێکی گەورە لە تێچووی خانووبەرە لە بەریتانیا لە دوو ساڵی ڕابردوودا دەبینرێت. نرخی خانووبەرە لە ماوەی پێنج ساڵدا زیاتر لە 25% بەرزبووەتەوە. پێشبینی دەکرێت لەمساڵدا بەردەوام بن لە بەرزبوونەوە.
لە بازاڕدا کرێی خانوو لە بەریتانیاش بەرزبووەتەوە – بە ڕێژەی 9.1% تا تشرینی دووەمی 2024، بەپێی فەرمانگەی ئاماری نیشتمانی. پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ تێکڕای بەرزبوونەوەی کرێی خانوو کەمتر بێت بەڵام هێشتا پێشبینی دەکرێت بە ڕێژەی 4% بەرزبێتەوە.