سەڵاو هاوڕێ ئاسۆ
07/06/2025
دەستخۆش بۆ پۆستەکەت .
دەبێت بڵێم بە داخەوە قسە لەسەر فکرێك دەکرێت کە زۆرێك لە کورد یا هەر نەیبیستووە یاخود شتێکی هەر زۆر زۆر کەمی لەسەر دەزانێت و کەچی قسەی لەسەر دەکات . مەبەستم زاتی تۆ نییە هاوڕێ.
ئەم بابەتەی کە تۆ داتناوە بێ گومان دەکرێت بەو شێوەیەی کە مارکسییەکان و چەپەکان دەیانەوێت لێکی بدەنەوە ، هەروەها ئاواش پەیەدە و پەکەکە و ئەوانەشی کە بەشێکن لەوان و پشتگیریی تەواوی موقەدەسانەیان لێدەکەن واتە بێ بینیینی هیچ کەم و کوڕییەك ، ئەمانیش وەکو ئەوەی کە دەیانەوێت فەفسیر و تەئیولی چەمکی کۆنفیدراڵیزمی دیمۆکراتیك بکەن . بەڵام هەر هەموو ئەوانە زۆر دوورن لە هەقەتی دیمۆکراتیکی کۆنفیدرالیزم کە بوکچین باسی دەکات . ئەو کەسەی کە دەیەوێت شتێك بزانێت لەسەر ئەو بابەتە دەتوانێت ئە و کتێبەی کە شاراوانی ئازاد کە هی جانێت بهێڵ خۆیەتی [ لە کۆمێنتی داهاتوودا بە پی دی ئێف دای دەنێم] بەڵام فکرەکە هی بوکچینە هەروەها دیمانەکەی بوکچین کە کە لە دامێنی کتێبەکەدا کردویەتی بیبینێت لەگەڵ زۆرێك لە کتێب و وتار و موحازەرەکانی خودی بوکچین و هەروەها دوو کتێبی دیکەی جانێت ، ئەوانەش بخوێنێتەوە [ مەبەستم ئەو کەسانەیە کە قسە لەسەر ئەو بابەت و بوکچین دەکەن] ئەو کاتە ڕەنگە بزانێت ، گەر بیەوێت ، کە بوکچین بە هیچ شێوەیەك لەگەڵ مانەوەی کار و سەرمایەدا نەبووە و باوەڕی بە سۆشیالیزم هەبووە و کۆمەڵێکی بێ پلەبەندیی و ناچینایەتی ویستوە.
من هەر بە کورتی چەند خالێکی جیاوازی فکری مارکسییەکان بۆ گەیشتن بە سۆشیالیزم و بوکچین دیاری دەکەم :
یەك: بوکچین باوەڕی بە دەوڵەت و دەسەڵات نەبووە بە هیچ شێوەیەك . مارکس و مارکسییەکان باوەڕیان بە دەوڵەت و دەسەڵات هەیە و هەبووە [ حکومەتی کرێکاریی ، شورای کرێکاریی ، دیکتاتۆرییەتی پڕۆلیتاریا… تد]
دوو: گۆڕینی کۆمەڵ لای بوکچین لە خوارەوە بووە بۆ سەرەوە . لەو بارەشدا بوکچین باوەڕی بە گروپی لۆکاڵی هەبووە کە بە کۆبوونەوەی هەموو کەسانی چەوساوە و ڕەنجدەر بە کرێکاران و جویتیاران و باقی توێژاڵە کۆمەڵایەتییەکانی دیکە یەکیان گرتووە و قسە و باس بڕیارەکانیان دەدەن . بەڵام مارکس و مارکسییەکان باوەڕیان تەنها بە کرێکاران هەیە و جوتیاران و توێژاڵەکانی دیکە بۆ ئەوان بورجوازی بچوكی ڕاڕان و باوەڕیان پێناکرێت لە شۆڕشدا، واتە “حوسالەی کۆمەلگەن” .
سێ: شۆڕش بۆ بوکچین هەر لەسەر دەستی کرێکاراندا بەتتەنها نابێت و ناکرێت ، بەڵام دەکرێت کە ئەوان هێزێکی گەورەی زەرووری بن بۆ ڕوودانی ئەو شؤڕسە ، هەر ئاواش ئەو باوەڕی بە دەسەڵاتی کرێکاران نەبووە چونکە بۆ ئەو کە کرێکاران دەسەڵاتیان هەبێت کە کەمایەتی کۆمەڵن ، ئەوە دەگەیەنێت کە سۆشیالیزم هەرگیز بنیات نانرێت لەبەر ئەوەی کە هێشتا خەڵکانێکی زۆر دەمێنێتەوە کە حوکمیان لە لایەن کرێکارانە بەسەردا بکرێت . دوای ئەوەش گەر تۆ دەسەڵات و دەوڵەتی کرێکارانت دروستکرد یانی ڕێگات لە ڕوودانی کۆمەڵی سۆشیالیستی گرتووە و بەربەستی گەورەت لەبەردەمدا داناوە . هەرچیش مارکس و مارکسییەکان هەن باوەڕیان بە شؤڕشی کرێکاری هەیە و گۆڕینی کۆمەڵ لە سەرەوە بە کودەتای حیزبی لەوێوە لە ڕێگەی دەوڵەتی حیزبەوە یاخود کرێکارانەوە/پڕۆلیتاریاوە دەکرێت کۆمەڵ بەرەو کۆمۆنیزم بروات . ئەزموون و ڕۆژگار هەموو ئەو بۆچونەیان پووچەك کردەوە.
چوار : بوکچین باوەڕی بەوە بووە کە دەکرێت لە وڵاتێکی دواکەوتوی پیشەسازیدا سۆشیالیزم گەرچی بە شێوەیەکی پێشنەکەوتووش بێت دروست بکرێت کە لە کاتێکدا کۆەمڵێكی چینایەتی و پەلەبەندیییە واتە ململانێکانی لەو پەڕیدایە. هەرچی مارکس و مارکسییەکان هەن باوەریان وایە کە کۆمەڵ دەبێت قۆناخەکانی پێشتری ببڕێت تاکو بگاتە سۆشیالیزم بەتایبەت سەرمایەداریی تا بگاتە ئەو قۆناخەی کە یئستا ئێمە دەیبینین و تێیدا دەژین چونکە ئەوەی سۆشیالیزم دروست دەکات گەیشتنی ململانێکەیە بە تەقینەنەوە و بە تەکنەلۆجیایەو و کرێکارانن و کرێکاران بۆ ئەم ئامانجە ئامادەن و ئامادەکارییان تێدایە. لێرەدا گرفتی ئەم تیۆرە ئەوەیە : یەك: ئەمە وا دەگەیەنێت کە پێش سەرمایەداری نە گرفتی چیانیەتی بووە و نە گرفتی پلبەندی کۆمەڵایەتی بووە هەتا نەگەینە قۆناخی سەرمایەداری ، ئەمە لە کاتێکدا کە مارکس و مارکسییەکان هەموان باوەڕیا ن بە کێشەی چیانیەتی هەیە و وایان بینیوە کە سۆشیالیزم لە ئەنجامی ئەو ململانێیە دێتە دی. دوو: دوبارە دەیڵێمەوە کە تیۆرەکەی مارکس و مارکسییەکان هەرەسی هێنا کە لەگەڵ زیاتر گەشەی سەرمایەدارییدا بزوتنەوەی کرێکاران لاوازتر و لاوازتر دەبێت وەکو ئێستا لە هەموو وڵاتانی ئەوروپا و ئەمەریکا و کەنەدە و وڵاتانی سکەندناڤیا دەیبینین .
پێنج: بوکچین باوەڕی بە چالاکی و دیمۆکراتی ڕاستەوخۆ هەبووە کە ئەو گروپە لۆکاڵیایانە ئەو مێتوەدانە بەکاربهێنن ، ئەو باوەڕی بە سەرکردە و و تەنانەت نوێنەرایەتیکردنیش نەبووە ، بۆ ئەوە تەنها باوەڕی بە ‘ نێردە ” هەبووە واتە وەفد کە بردن و هێنەری پەیامەکانە و هییچ جۆرە دەسڕۆیشتویەکی نییە ( صەلاحییەت)
شەش؛ هەرگیزا و هەرگیز بوکچین باوەڕی بەوە نەبووە کە دیمۆراتیکی کۆنفیدراڵیزم لە ڕێگەی هیچ جۆرە حیزبێکەوە بنیات بنرێت . کەس وەکو بوکچین لەسەر مەسەلەی ئیکۆلۆجی پرسی پلەبەندیی / قووچەکەیی نەینوسیوە و پێداگری نەکردووە . باوەڕی وانەبوو کە حیزبێکی قوچەکەیی دەتوانێت کۆمەڵێکی ناچیانیەتی و ناهیرراشی دروست بکات .
زۆر خاڵی جیاوازی تر هەیە ، کە چی تر پێویست ناکات من بیان نوسم لێرەدا . ئەوەی کە لە ڕؤژئاوا و نێو پەکەکەدا هەیە من دەیهێڵمەوە بۆ خوێنەری ئەم کۆمێنتە و نوسینەکانی خودی بوکچین با لەوێوە حوکم بدات ، نەك من ، بەس ئەوەندەش دەڵێم کە کەسیش بە قەدەر ئۆجەلان قسەی لەسەر فێمێنیزم و ڕؤڵی ژنان نەکردووە بەو شێوەیەی کە خۆی وستویەتی .
ڕێز و خۆشەویستیم
زاهیر
07/06/2025