عەقڵی حیزبیی
31/03/2023
من کە لە 2015 وە دژ بە تێوەگلانی شەڕی پەکەکە بووم و بە تەواوکەری سیاسەتەکانی ئاکەپەم زانیوە و ڕاگەیاندنی ئاگربەستی یەكلایەنانەم لە لایەن پەکەکەوە بە باشترین تاکتیك زانیوە ، کەچی هەرچی کوردی شۆڤێنی و دۆست و ئەندامانی پەکەکە و گروپەکانیان بوون دژ بە بۆچونەکەم وەستانەوە و زۆر جاریش بە زۆر شت تاوانبار کراوم . زۆر خۆشحاڵم کە پاش 8 ساڵی ڕەبەق هەموو ئەو برادەرانە گەیشتونەت قەناعەتی 2015 ی من و هەر یەك بە چەشنێك ڕایدەگەیەنێت کە ئاگربەستی کارێکی زۆر باشە . گەر چی زۆر درەنگە بەڵام دەستخۆشییان لێدەکەم .
ئەم ڕا گۆڕینە بەڵگەیەکە کە هەگیز خەڵکی حیزبی و دۆست بە حیزب ناتوانن بۆ یەك چرکە بە مێشکی خۆیان بیربکەنەوەو هەڵسەنگاندێك بکەن . هەمیشە وەکو کۆیلەیەك ئامادەی ڕاو فرمانی سەرکردە و سەرەوەی خۆیانن. ئەمە چ کارەساتێکە.
هیوادارم بە زووترین کاتیش بگەنە قەناعەتی ئەوەی کە ئەوەی بزوتنەوەی ڕۆژئاوای لاواز کرد و تێشکان کردنی هاوپەیمانی بوو لەگەڵ دڕةندەترین هێزی جیهانی بە سەرجەمی بەشەرییەت کە ئەمەریکا و بریتانیان.