Categories
Kurdish

مافەکانی کرێکاران لە بریتانیادا

مافەکانی کرێکاران لە بریتانیادا

15/07/2024

نزیکەی 40 ساڵە بزوتنەوەی کرێکاران لە بریتانیادا لە پاشەکشەدایە ، لاوازی بزوتنەوەکە بە تای تەرازوەکەی دیکەدا بەهێزبوونی دەوڵەتی بریتانیا و حکموتەکانی کرێکاران و حیزبی موحافیزین کە لە ماوەی جیا جیادا حوکمیان کردووە .

بە هۆی ئەم لاوازییەوە حوکمڕانان هەر لایەکیان، یا هەر حیزبێکیان بووبن لە هێڕشی بەردەوامدا بوون بۆ سەر کرێکاران بە دانانی یاسای نوێ بۆ کەمکردنەوەی دەسەڵات و مافەکانیان.  ئەمەش وای کردووە کە ڕؤژ بەڕۆژ مافی کرێکاران بە تایبەت لەو کاتەوەی کە حیزبی موحافزین ، لە ساڵی 2010 وە هاتۆتە سەر حوکم .  هێڕش بۆ سەر کرێکاران و نقابەکانیان ، دەرکردنی یەکسەری یا کتوپڕی کرێکاران و هێنانی کرێکارانی دیکە بۆ سەر ئیش بە هەلومەرجێکی نوێ، دەسەڵاتدانی زیاتر بە خاوەنکار دژ بە کرێکاران تا ئەو ڕادەیەی کە جۆرە کارێکیان بۆ کرێکارن داهێنا کە پێی دەوتررێت ” زیڕۆ کۆنتراکت” واتە نەبوونی هیچ جۆرە کۆنتراكێك لە نێوانی خاوەنکار و کرێکاراندا .  واتە بێ بەشکردنیان لە هەموو مافە سادەکانیان وەکو کەمی کرێ و نەدانی پارەی نەخۆشی و ڕێگەنەدان بە مانەوەی کرێکار لە چاودێری منداڵانی نەخۆشیان و یاخود کەسانی نزیکی سەر بە خێزانەکەیان تا ڕادەی نەبوونی پارەی خانەنشینی .

حیزبی کرێکاران پێش هاتنە سەر حوکمی قسەیان لە سەر ڕەوایی مافی تەواوی کرێکاران  لەسەر کار و هەڵوەشاندندوەی کارکردن بە زیرۆ کۆنتراکت دەکرد هەروەها هەندێك یاسای دژە نقابەش کە مارگرێت تاچەر هێنایە کایەوە و حکومەتەکانی دیکەش بڕگە بڕگە بۆیان زیاد کرد تا نقابەیان وەکو تەیرەکەی مەلای مەزبوورە لێکرد .  بەڵام بە نزیکبوونەوەیان لە حوکم و فشاری جەمعیەی خاوەنکاران، وردە وردە پاشەکشە کرا لەو بڕیارانە بە بیانوی ئەوەی کە خاوەنکار و خەڵکێکی زۆر نارازین بەوە و گەشەی ئابووری وڵات خاودەکاتەوە و  کرێکاران دەیانەوێت مرونەت هەبێت لە کارکردنەکەیاندا، واتە بەردەوامدان بە کاری زیڕۆ کۆنتراکت .  بەڵام نقابە بۆ ئەمە دژ بە حیزبی لەیبەر وەستایەوە و لە ڕۆژی هەڵبژاردنیشدا پۆڵێك نێردرایە دەرەوە کە 3000 کەس دەنگیی تێدا داوە .  ئەمەش ئەنجامی پۆلەکەیە :

لە سەدا 64 یان ، دەنگیان بۆ پاراستنی مافەکانی کرێکاران دا و دژ بە دەرکردنی ناهەق بوونەوە.  لەمانەش لە سەدا 81یان سەر لایەنگری حیزبی کرێکارانن، لە سەدا 55یان سەر بە حیزبی موحافزین و لە سەدا 57ی دیکە کە لایەنگری ڕیفۆرمەکە بوون .

هەر ئاواش دوو لەسەر سێی بەشدار بووان دژ بە کاری زیڕۆ کۆنتراکت بوون ، واتە لە سەدا 67 یان لەگەڵ یاساخکردنی کاری زیڕۆ کۆنتراکت بوو ، کە لەمانەش لە سەدا 72یان سەر بە پارتی کرێکاران و لە سەدا 67یان سەر بە حیزبی موحافزین بوون .

کردنی ئەم پۆڵە و نیشاندانی ئەم ئامارە هیچ بییانویەکی بۆ حیزبی کرێکاران کە ئێستا لەسەر حوکمن کە ئەو ڕیفۆرمەی کە پێشتر دەیانویست بیکەن نەما ، ئێستا نەیکەن .  تەنانەت بڕێکی زۆری لایەنگرانی حیزبی موحافزین و تەنانەت حیزبی ڕیفۆرمی ڕایسستی نەیجڵ فەرەج-یش پشتگیری ڕیفۆرمەکە دەکات

Leave a Reply