مانگرتنی کرێکارانی کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاك لە شاری بێرمینگەهام بەردەوامە
16/03/2025
ماوەیەکی زۆرە کە کرێکارانی کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاك لە شاری بێرمنگەهام- بریتانیا- بەردەوامن لە مانگرتنەکەیاندا و بڕیاری مانگرتنی بێ کۆتاییان ڕاگەیاندووە تا ئەو کاتەی کە شارەوانی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی سیاسەتی خۆی سەبارەت بە کەمکردنەوەی موچەیان و هەڵوەشاندەوەی پۆستی پارێزگاری لە سەلامەتی خۆیان و دەوروبەریان دەدات .
400 کرێکار کە نقابەکەیان پشتگیریی تەواویان دەکات لە مانگرتنەکەیاندا بە جێبەجێکردنی بڕیارە نوێیەکانی شارەوانی بێرمەنگەهام زیانێکی زۆر دەکەن کە هی وایان هەیە لە سای بڕیارە نۆێەکەدا تا بڕی 8000 پاوەند لە ساڵێکدا لە دەست دەدا. هەفتەی پێشوو هەر کە بڕیاری مانگرتنی بێ کۆتاییان داو لە دەرەوەی شارەوانییەکە کۆبونەوە وەکو دەربڕینی ناڕەزایی،ژمارەی پۆلیس کە دەوری گرتبوون زۆر زیاتر بوون لە ژمارەی مانگرتوان .
شارەوانیش کەوتۆتە پڕوپاگەندە بۆ گۆڕینی ڕای داینشتوان لەسەر کرێکارانی مانگرتوو کردن بە دووژمنیان گوایە مانەوەی زبڵ و کۆنەکردنەوەی دەبێتە هۆی پەتای گەورە کە لە لایەن جرج و مشکەوە کە بە ئاسانی پەتاکە دەگوێزنەوە لە کاتێکدا کە شییلۆغانی خواردنی چەور دەگێڕن ، بە دانیشتوان دەڵێن ئەم مانگرتنە ڕەنگە تاکو هاوین بخایەنێت بۆ ترساندنیان.