Categories
Kurdish

هەقەتی دیمۆکراتی لە بریتانیادا

هەقەتی دیمۆکراتی لە بریتانیادا

 25/01/2023

بە گوێرەی توێژینەوەیەکی نوێ کە چەند ڕۆژێك لەمەوبەر لە ڕۆژنامەی گاردیانی بریتانیدا بڵاوکرایەوە بریتانیا تەنها لە پلەی سێیەمی پێوەرێکی نوێی جیهانیدایە سەبارەت بە  ئازادی ڕادەربڕین و  سیاسەتەکانی حکومەت لە  ترساندنی ڕۆژنامەنووسان بە یاسایی و نایاسایی.  ئەو ڕاپۆرتە ئاوا وەسفی بریتانیای کردووە.

 توێژینەوەکە پی لەسەر ئەوە دادەگرێت بۆ نموونە کە ساڵی 2021 بریتانیا تەنها بە نیوە ناچڵی کراوە بووە سەبارەت بە پیوەرە سەرەکییەکان .  ئەمەش بە بیانوی ” کاریگەری ساردبوونەوەی” لە سەر سیاسەتەکانی حکومەت هەیە.

ئەم توێژینەوەیە زۆر لایەنی گرتوتەوە لەوانە دەڕبڕینی ڕاوبۆچوون ، پارێزگاری لە ڕۆژنامەنووس و مافەکان و لەوانە مافی خۆپیشاندان و پرۆتێست و لێپرسینەوە لە بەرپرسان لە کردنی گەندەڵی و  شتی ناڕێکدا تا دەگاتە پرسی ئەخلاقی .  هەر لەم چەند ڕۆژەی پێشوودا بوو کە ڕۆژنامەنوسێك ڕووبەڕووی وەزیرە گەندەڵە کوردەکەی بریتانیا بووەوە سەبارەت بەو سەرپێچییەی کە کردویەتی لە نەدانی باجی تەواودا ، یەکسەر ئەو هەڕەشەی لێکرد وتی دەتدەم بە دادگا. 

وڵاتانی وەکو Israel, Chile, Jamaica  هەرەوەها نزیکەی هەموو دەوڵەتانی ئەوروپا لە پێش بریتانیاوەن سەبارەت بە دەربڕینی ئازادیی،  کە ڕەنگە ئەم وڵاتانە لە پلەی یەکەم یا دووەمدا دانرێن.  بریتانیا لە ڕیزی مۆلدۆڤا ، پەنەما، ڕۆمانیا و ئەفریقای خواوو [ جنوبی ئەفەریقا ] دانراوە . 

ئەو دەوڵەتانە کە لە هەژاری و خراپی مافی مرۆڤ و نەبوونی ئازادی دەربڕیندا تۆمارکراون ئەمانەن : Bahrain, Belarus, Burma/Myanmar, China, Cuba, Equatorial Guinea, Eritrea, Eswatini, Laos, Nicaragua, North Korea, Saudi Arabia, South Sudan, Syria, Turkmenistan, United Arab Emirates، Yemen. قەتەر و روسیا لەو وڵاتانەن کە لە ئازادی دەربڕین و دەستکەوتنی زانیاریدا لە هەرە دەوڵەتە ڕێگرەکانن لە دەستکەوتنی ئەو زانیارییانە .

لەو بوارانەی کە بریتانیا بە نیوەیی یا نیوە ناچڵ کراوەیە بواری: ڕۆژنامەنوسانی بێ سنور ، پێوەرەکانی ئازادی ڕۆژنامەگەری جیهانی، و ڕوانگەی ڕۆژنامەنووسانی یونیسکۆ لە چاودێریکردنی  ڕۆژنامەوانە کوژراوەکاندا.  ڕاپۆرتەکە باسی ئەوە دەکات کە ئۆسترالیا و ئیرلەندە باشتر پارێزگاری لە مافی ئازادیی دەربڕین دەکەن، هەروەها چەند نموونەیەك دەهێنیتەوە کە لەسەر ئازادی دەربڕین یا گیراون یا گێچەڵیان پێکراوە ئیتر لە ڕێگای یاساوە بێت یا بە نایاسایی .    

Ruth Anderson  ، ڕوس ئەندەرسۆن، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئیندێکس لەو بارەوە دەڵێت  “ڕەنگە وا دابنێیت کە ئێمە لەگەڵ وڵاتانی وەک ئوسترالیا و ئێرلەندا و ئەوانی دیکەدا لە یەك ڕیزداین، کە لە ڕاستیدا پارێزگاریی باشترلە ئازادی ڕادەربڕین دەکەن. بەڵام بەڕاستی  پێموایە چاومان لەسەر  تۆپەکە لابردووە.  ئەوە شۆکێکە، بە تایبەت لە ژینگەی ئێستادا کە خەڵک زۆر باسی ئازادی ڕادەربڕین دەکەن و زاراوەی وەک بە ئاگابوونەوە بەکاردەهێنن.”

ئەمەی کە باسکرا ساڵی 2022 ی لەسەر نییە یا پلانی نوێی حکومەتی لێ بەدەرە کە بە تەمای دەرکردنی جەند یاسایەکن کە لە ڕاستیدا ئەو  ئازادیانەی کە جالاکی سیاسییاسین و یاساخ ناکرێن دەگمەند دەبن .  گەر ئەوانە بوونە یاسا بریتانیا ڕەنگە بچێتە ڕیزی ئەو وڵاتانەی کە لێرەدا ناونوس کراون.

Leave a Reply