Categories
Kurdish

هەموو کەرتە کرێکارییەکانی بریتانیا کارایی و فشاریان لەسەر دەوڵەت چوون یەك نییە

هەموو کەرتە کرێکارییەکانی بریتانیا کارایی و فشاریان لەسەر دەوڵەت چوون یەك نییە

14/12/2022

کڕیکاران زۆرن و لە بەشی جیا جیادا کار دەکەن لەوانە بەشی پیشەسازیی کە  کارگە و کۆمپانیاکانە ، بەشی  میواندارێتی [هۆسپیتەڵەتی]  کە زۆر لایەنی وەکو گەشتوگوزار و باڕ و یانەکانی خواردنەوەو خواردن و ئوتێل و هۆستڵ و چێشتخانەن. بەشێکی دیکەیان لە شۆپەکان و سوپەرمارکێتەکاندا کار دەکەن . هەندێکی تریان   ئەوانەن کە زیاتر لە بەشە خزمەتگوزارییەکاند کاردەکەن : بە شی تەندروستی ، پەروەردە و خوێندن ، ئاگرکوژانەوە ، بەشی تەلەفون و پەیوەندییەکان ، کڕیکارانی ئاو و کارەبا و غاز و ئەوانەی  کە چاودێری جادەکانی های وەی دەکەن و هەموو بەشەکانی گواستنەوە و هاتووچۆ، بەشی بیمەکان، بەشی کۆکردنەوەی باج و خەراج، کرێکارانی کۆکەرەوەی زبڵ و پیسایی…

واقیعلی ئەمڕۆی بریتانیا ئەوە دەردەخات کە ئەو بەشەی کە کارایی گەورە دادەنێت فشار دەخاتە سەر دەوڵەت بەشی خزمەتگوزاتییەکانن واتە دوابەشی بڕگەکەی سەرەوە.

بۆ نموونە کە ڕۆژانە دەیەها ڕوداو روودەدات کە دەبێت تیمی ئاگرکوژێنەرەوە بگاتە فریایان.  ئەگەر دکتۆر و پەرستار و ئەوانەی کە لەبەشی خانەی پیران و تیمی ئیسعاف و  کارمەندانی دیکە و بەشی ئای تی کار دەکەن،ئەگەر هەفتەیەك مانبگرن چێ ڕوودەدات؟ . ئەی مامۆستایان و وانەبێژان و پاكکەرەوەی قوتابخانە و چێشت لێنەرانی قوتابیانی  قوتابخانە و دادەکانی باخچەی منداڵان و حەزانە، ئەگەر مان بگرن ؟ ئەی کرێکارانی بەشی هاتووچۆ کە ئەگەر ئەمان لە کار بووەستن  ئیتر هەمو کەرتێکی تر گەر نەوەستێت ئەوە توشی شکستی زۆر گەورە دەبێت چونکە نەك هەر کرێکارانی شؤپ و سوپەرماکییەت و شوێنەکانی دیکە ئەوانیش وەکو ئەوە وایە لە مانگرتن دا بن و ناگەن سەر کار؟  ئەمە نەك هەر کرێکاراکانی بەشەکانی دیکە دەوەستێنێت لە کار ، بەڵکو کڕیاران و  گەشتکەران و میوانەکانی باڕ و یانە و جێشخانە و هوتێلەکانیش ناتوان بگەنە  شوێنی مەبەستیان .

ئەمانن گەر شادەماری بەرهەمهێنان و پیشەسازییازی وڵات نەبن ئەوە شادەماری جوڵەی خوێن و ئۆکسجینی هاتووچۆی سەراپای تاکەکانی  کۆمەڵ و حکومەتن کە کاراییان هەرگیز بەراورد ناکرێت بە کارایی بەشەکانی دیکەی کرێکاران .

Leave a Reply