Categories
Kurdish

وڵاتێك کە خۆی پەنابەر و بێیانە و کۆچهێنەر دروستی کردووە ، کە چی ئێستا لە هەوڵی ناردەنەوەی ئەوانەدایە

وڵاتێك کە خۆی پەنابەر و بێیانە و کۆچهێنەر دروستی کردووە ، کە چی ئێستا لە هەوڵی ناردەنەوەی ئەوانەدایە

11/06/2025

ئەمەریکا لە ئەوان دروست بووە و ئەوان دروستیان کردووە، ئەمەریکییەکان نەتەوە نین ، واتە لەسەر دەستی نەتەوەیەکی ئەمەریکیدا دروستبووبێت .

خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی لۆس ئەنجلس ڕؤژی پێنجەمیشی تەواو کرد جگە لە شارەکانی نیو یۆرك و شیکاگۆ و ئەوانی تر ئێستا ناڕەزایەتییەکان وەکو پرسی هاوپشتی بۆ خۆپیشاندەرانی لۆس ئەنجلس لە ئەتلەنتە و ئۆمەها و سیاتڵ و ئۆستن و داڵاسیش  دەستی پێکردووە.  لە سەرانسەری ئەمەریکادا 1800 ناڕەزایی و خۆپیشاندان ڕۆژی شەمە کراوە.  خۆپیشاندانەکان جۆرەها دروشمی جیاوازیان بە خۆوە گرتووە  ” بۆ دەرەوە هێزی دیپۆرتکەرەوەی کۆچهێنەران  بۆ دەرەوە”  ” گان بدەن ”  ” ئێوە بۆچی خۆتان تەیارکردووە ( مەبەست لە هێزی پاسەوانی نیشتمانییە) خۆ لێرە نە ئاژاوە هەیە و نە یاخییبوون”

کەس نازانێت ئەم خۆپیشاندانانە بەرەو کوێ دەروات ، بەڵام ئەوە زانراوە هەتا زیاتر و فراوانتر بێت داپڵۆسین و سەرکوتکردنیش زاڵمانە تر دەبێت ، زۆریش زەحمەتە کە گۆڕانکاری بنەڕەتی بکات لە ئەمەریکادا چونکە سەرنج و ویستی خەڵکی هەر ڕژانە سەر شەقامەکانە و وەستاندنی حکومەتە لە ناردنەوەی کۆچهێنەراندا کە ساڵانێکی دوورودرێژە لەوێن و ئیقامەیان هەیە .

ڕەنگە بۆ ئەوەی ناڕەزاییەکانیان کاریگەر بێت و ئەو هەڵچون و ڕک و کینەیە بەردەوام بێت خۆڕێکخستنیان بێت لە گروپی لۆکاڵی و ڕێکخراوە جەماوەرییەکان و بەهێزکردن و فراوانکردنی چالاکییەکانیان  بێت بە کۆبونەوەی فراوان و کارکردن لە سەر ئامانج خواستەکانیان و ناساندنی خۆیان و ئەو ئامانجانەش  بە خەڵکانی دیکە لە ڕێگای تۆرە کۆمەڵایەتییەکانەوە تاکو بتوانن ئامادە بن لە ئایندەدا بۆ  دەستبەسەراگرتنی ئیدارە لۆکاڵییەکان و بەڕێوەبردنیان لە لایەن خودی خەڵکەکە خۆیانەوە.

Leave a Reply