پاش مانگرتنێکی درێژ کرێکارانی بەشی پیشەسازی بۆیین لەوە دەکات براوە بن
21/10/2024
33 هەزار کرێکاری بەشی پیشەسازی دروستکردنی فڕۆکەی بۆیین لە 15ی مانگی ئەیلولەوە تاکو ئێستا مانیان گرتووە . مانگرتنەکەیان سەبارەت بە بەرزکردنەوەی کرێیانە بە ڕێژەی لە سەدا 40 و زیادکردنی سوودەکانیان کە لە شێوەی بیمەدایە هەروەها دانانەوەی پلانی خانەنشینی کە هەڵپەسێنرا بوو ئەمان دەڵێن ” ئێمە فڕۆکەی کوالیتی دروست دەکەین، ژیانی زۆرێك لە خەڵك بەندە بە کارەکانمانەوە، بۆیە زانیارییەکانمان گرنگە”، هەروەها کارمەندێکی کۆنترۆڵکردنی کوالیتی کۆمپانیای بۆینگ لە دامەزراوەیەکی واشنتۆن کە بۆ ماوەی 12 ساڵە لەوێدا کار دەکات ، بە ڕۆژنامەی گاردیانی وتووە ” ئێمە شایەنی مووچەی باشتر و ڕێزگرتنی باشتر و خانەنشینی باشتر و سیاسەتی کارکردنی باشترین”
هاوکاتیش کۆمپانیاکە تەنها ئامادە بوو کە لە سەدا 25یان بۆ زیاد بکات دوو ڕۆژی دا پێیان کە بریاری لەسەر بدەن و قەبوڵی بکەن. پێیڕاگەیاندن گەر قەبوڵی نەکەن ئەوە ئۆفەرەکە دەکێشێتەوە و زۆرێكیش لە کرێکارەکان بێ کار دەبن . کۆمپانیاکە ڕایگەیاند ” کە 17 هەزار کرێکار لە کارەکانیان دووردەخاتەوە بۆ ئەوەی تێچوو( کولفە) کەم بکاتەوە.”
بەپێی ڕاپۆرتە داراییەکانی چارەکی سێیەمی کۆمپانیای بۆینگ، دەوترێت کە کۆمپانیای بۆینگ ڕووبەڕووی کێشەی دارایی بووەتەوە. هەروەها کۆمپانیاکە لەژێر لێکۆڵینەوەیەکی نوێدا بووە بۆ ستانداردەکانی سەلامەتی و ڕووبەڕووی غەرامەکردنی چەندین ملیۆن دۆلار بووەتەوە، دوای ئەوەی دانی بە تاوانەکەیدا ناوە بە تۆمەتی ساختەکاری تاوانکاری لە دوای ڕووداوە کوشندەکانی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکانی 737 لە ساڵانی 2018 و 2019 دا بەشداربوون.
بەڵام کرێکارەکان بە پابەندبوون بە مانگرتنەکەیانەوە و متمانە بە خۆبوونیان و پەەیوەندی دوو لە سێنەتای دیمۆکراتەکان بە کۆمپانیاکەوە ، کۆمپانیاکە بڕیاری داوە کە لە سەدا 35 کرێکەیان بۆ زیاد بکرێت ئەمەش لە ڕۆژی ئەم 4 شەمەیدا بە فەرمی دەگات نقابەی کرێکارەکان و ئەوانیش دەنگی لەسەر دەدەن کە ئایا بەو ئۆفەرە ڕازی بن یا نا .