Categories
Kurdish

پۆلیس لە بریتانیادا دەسەڵاتی زیاتری پێدرا

پۆلیس لە بریتانیادا دەسەڵاتی زیاتری پێدرا

 29/04/2023

ئەو لائێحەیەی کە نزیکەی 5 مانگە وەزیری ناوخۆ و پۆلیس و وەزیرەکانی دیکە سەبارەت بە تەسککردنەوەی زیاتری ئازادییەکانی خەڵك، خرابووە بەردەم پەڕلەمان چوارشەمە،26ی مانگ بوو بە یاسا.  بە گوێرەی ئەو یاسایەش پۆلیس دەسەڵاتێکی ئێکجار زۆری پێدراوە.

یەکێك لە برگەکانی یاسا نوێیەکە دژە ئازادی ڕادەربڕین و پرۆتێست و خۆپیشاندان و کردنی چالاکی راستەوخۆ و  دژ بە هەر کەس و لایەنێك پێی هەڵسێت ئەوەندە دڕاندانە و نامرۆیانەیە کە زرۆرێك لە پارێزەرە بەناوبانگەکان، پەڕلەمانتارەکانی بریتیانیا کە هەندێکیان سەر بە حیزبی موحافیزینی حاکمن، نقابە تەنانەت یەکێتی ئەوەرپاش دژی وەستاونەتەوە .

ئەو برگە یاساییە ناوی  ” serious disruption ”  کە بە کوردی ڕەنگە بە مانای ” لە کارکەوتنی جددی ” بێت ئەگەر وەرگێڕانی حەرفی بۆ نەکەین .  ئەم بڕگەیە زۆر لاستیکیانەیە و مانایەکی گشتی و فراوانی هەیە  بۆیە پۆلیس دەتوانێت بۆ هەموو شت بەکاری بهێنیت. هەر بە گوێرەی ئەم بڕگەیە پۆلیس دەتوانێت ڕۆیشتنی هێواشی خۆپیشاندەران ، ئەوانەی کە پرۆتێست دەکەن ڕاگرێت زۆریان لێبکات کە پەلە بکەن لە رۆیشتنەکەیاندا ، ئەگەر نەیکەن ئەوە دەتوانن دەستگیریان بکەن .

وەزیری ناوخۆ و هاوکارانی،  پرۆتێستی ئەم خەڵکە بۆ هەر مەبەستێك بێت بەتایبەت ئەوانەی کە لە ڕؤژانی دەوامدا دەکرێت پرس و مۆڵەتی پۆلیس ڕەت دەکەنەوە ، بە خۆپیشاندانی تێکدەر و خۆپەرستی لە قەڵەم دەدەن ، دەڵێن کاری خەڵك دەوەستێنێت و جووڵە هێواش دەکاتەوە .

برگەی ” لەکارکەوتنی جددی ” پێناسەی زۆری بۆ دەکرێت دەسەڵاتێکی زۆر دەداتە پۆلیس بۆ دەستوەردان کاتێک خۆپیشاندەران تاکتیکێك بەکاردەهێن، پۆلیس دەتوانێت  دەسەڵاتی خۆی بەکاربهێنن بۆ شکاندنی ئەو تاکتیکە.  بۆ نمونە ڕێپێوانی  خاو کە خۆپیشاندەران بەکاریان هێناوە بۆ وەستاندنی هاتوچۆ لە سەرانسەری بەریتانیادا.

 

گروپی  جەست ستۆپ ئۆیل ئەم هەنگاوەی حکومەتی ئیدانە کرد.. وتەبێژێک وتی: “ئێمە سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی یاساکانی ناڕەزایەتی یاخود دەسەڵاتی پۆلیس چەندە بەهێز بێت  ئەو یاسایانە جێبەجێ بکات، بێهیوا نابین و بەردەووام دەبین .” لایەنگرانی ئێمە  لەوە تێدەگەن کە ئەم چالاکییانە  شتێکی پەیوەندیدارە کاتێک ڕووبەڕووی برسێتی بەکۆمەڵ و مردنی بەکۆمەڵ و داڕمانی کۆمەڵگەی مرۆیی ڕێکخراو دەبینەوە.”

ڕیچارد کلارک تەمەن 49 ساڵ، کەسێکی جالاکی گروپەکە  وتی: حکومەت و مووچەخۆرەکانیان سەرقاڵی هێرشێکی جینۆسایدن بۆ سەر گەنجان و ئەوانەی کەمترین بەرپرسیاریان لە تێکچوونی کەشوهەوا لە سەرانسەری جیهاندا هەیە .   من پشتگیری ئەو کەسانە دەکەم کە بەرەنگاریی سیستەمی گەندەڵ و بێمانا دەبنەوە، تەنانەت ئازادی و بژێوی ژیانی خۆم وەک مامۆستایەک دەخەمە مەترسییەوە”.

 

یاسای نوێ کۆمەڵێک دەسەڵاتی نوێ بەسەر خۆپیشاندانەکاندا بە پۆلیس دەبەخشێت.  بۆ نموونە  دەستوەردان لە دامەزراوەیەك کە  ژێرخانی وڵاتە  ئەگەری سزای 12 مانگی هەیە.   خۆپیشاندەران کە خۆیان بەیەکەوە قفڵ دەکەن، یان بە کەلوپەل یان بینایەکەوە، بە شەقامەکەوە خۆیان دەچەسپێنن، ئەمانە بە گوێرەی یاساکە دەتوانن شەش مانگ زیندانی بکرێن.

هەرەها پۆلیس دەسەڵاتی نوێی دەبێت بۆ ڕاگرتن و گەڕان بەدوای ئەو خۆپیشاندەرانەدا کە پێیان وایە بەڕێدەکەون بۆ ئەوەی ببنە هۆی ” لەکارکەوتنی جددی“. جۆرێکی نوێ لە فەرمانی دادگا ڕێگە بە دەسەڵاتداران دەدات کە ئەو کەسانەی بەشدارن لە گروپە ناڕەزایەییەکاندا لە هەندێک شوێنی دیاریکراودا بن، یان لەگەڵ کەسانی دیاریکراودا بن، یان بەکارهێنانی ئینتەرنێت بە جۆرێکی دیاریکراو لێیان قەدەغە بکەن. 

Leave a Reply