ڕاپه‌ڕین له میسر ته‌نها دژی ڕژێمی موباره‌ک نیه به‌ڵکو شه‌ڕی ئه‌مه‌ریکاش ده‌کات
زاهیر باهیر ،له‌نده‌ن
29/01/2011
ڕقوقینهی خه‌ڵکی ئاسایی میسر و به‌گژاچونه‌وه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی ده‌سته‌و دایه‌ره‌ی موباره‌ک که له ئێستادا بوه‌ته ڕاپه‌ڕینێکی ئیقلیم گیر که سه‌رتاپای 11 موقتهعهی میسری له سه‌رجه‌می 28 موقاته‌عه میسری زۆر به خه‌ستی گرتۆته‌وه . له زۆربه‌ی زۆری شاره سه‌ره‌کیه‌کانی میسر ، وه‌کو قه‌یره‌و ئه‌سکه‌نده‌ریه‌وه ئیسماعیلیهو سوێس‌و شارانی تر ، شه‌قامه‌کانی جمه‌ی دێت له ناڕه‌زایی ده‌ربڕان، له قاهیره خه‌ڵکی ته‌حه‌دای مه‌نعی ته‌جه‌ول ده‌کات ، گه‌یشتۆته ئه‌وه ڕاده‌یه‌ی که هێزی پۆلیس له گێڕانه‌وه‌ی ئاسایش‌دا به بڵاوه پێکردنی خۆپیشانده‌ران فه‌شه‌لی هێناو ئێستا کاره‌که دراوه‌ت ه ده‌ست هێزی سه‌ربازی . ئه‌مه‌ی که ڕاپه‌ڕیوانی میسری ده‌یکه‌ین ڕاپهڕینو جه‌نگێکی ئاسایی نیه بۆیه هه‌مو ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاتانی ئه‌وروپای ڕۆژئاوا‌و ئه‌مه‌ریکاو که‌نه‌داو هه‌تا یابان‌و چینیشی مه‌شغوڵ کردوه تا ڕاده‌یه‌ک نیگرارانن و به پێی ڕۆیشتنی ڕوداوه‌کان ئامۆژگاری موباره‌ک ده‌که‌ن له‌و لاشه‌وه کارێکی ئاسان نیه که موباره‌ک وه‌کو بن عه‌لی تونس بار‌و بارگه‌ی بپێچێته‌وه هه‌ڵبێت.
میسر که‌ڵه وڵاتی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌به‌و حمارهی دانیشتوانیشی که 80 ملوێنه له هه‌موو وڵاتێکی تری عه‌ره‌بی زیاتره ، نیوه ئه‌و 80 ملوێنهاش خه‌ڵکانی گهنجنو نیوه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه گه‌نجه‌ش بێکارن. له‌لایه‌کی تریشه‌وه میسر جێگه‌یه‌کی سترتیجی گرنگی هه‌یه‌و یهكێکیشه له هاوسه‌نگه‌رو دۆسته نزیکه‌کانی ئه‌مه‌ریکاو ساڵانه 1.5 ملیار دۆلاری یارمه‌تی له ئه‌مه‌ریکا وه‌رده‌گرێت . هه‌روه‌ها دۆستێکی نزیکی ئیسرائیله‌و یه‌که‌م وڵاتی عه‌ره‌بیش بوو که دۆدتایهتی له گه‌ڵدا پێکهێبنا. به ڕوخانی ڕژێمی موباره‌ک گه‌ر کاریسه نه‌بێت بۆ ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریکا ئه‌وه بێگومان سهیهشهیهکی گه‌وه‌یان تووشده‌بێت له به‌ر:
یه‌که‌م : شه‌پۆلی ناڕهزاییو خۆپیاشدانو ڕاپه‌ڕین به‌دڵنیاییه‌وه وڵاته‌کانی ناوچه‌که‌ش ده‌گرێته‌وه، هه‌ر له ئێستاوه له یه‌مه‌ن و ئه‌رده‌ن خۆپێشاندان ده‌ستی پێکردوه گه‌رچی ئه‌مه له‌ئێستادا به ژامارهو سه‌نگێکی سوکه‌وه ڕووده‌دات، له سوریا له‌مڕۆوه چاودێری و فشاری زیاتر خراوه‌ته سه‌ر ئینتهرنێتو ئیمهیلو فهیسبووکو تویته‌ر.
دووهه‌م: کاردانه‌وه‌یه‌کی سیاسی و ئابوری گه‌لێک خراپی له سه‌ر ئه‌مه‌ریکاو وڵاتانی ئهوهروپای ڕۆژئاوا ده‌ده‌نێت. سیاسیه‌ن ئه‌وه‌یه که ئه‌مه‌یکا هه‌میشه ده‌یه‌وێت که ده‌وڵه‌تێک یا ده‌سه‌ڵاتدارێکی دۆستانه‌ی هه‌بێت زیاتر له‌وه ی که ده‌وڵه‌تێک یا ده‌سه‌ڵاتێک”دیمۆکراتی” ببینێت ، واته فه‌زڵی دۆستایه‌تی ده‌دات به سه‌ر ئه‌و دیمۆکراتیه‌ی که بنی زمان‌و سه‌ری زمانیان بانگهێشه‌ی بۆ ده‌که‌ن. ئه‌وه شتێکی چاوه‌ڕوان کراوه که هه‌ر که‌س له ههرشۆێنێکی وڵاتانی حهرهبیدا ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست که‌متر دۆستی ئه‌مه‌ریکاو ئیسرائیل ده‌بێت له فه‌رمانڕه‌وایانی ئێستا. ئیسررائیلیش به ده‌وری خۆی ڕوبه‌ڕوی بارودۆخێکی خراپی سیاسی‌و ئابوری ده‌بێت له‌وه‌ی که ئێستا تێیدایه.
ئابوریه‌ن ئه‌م بار‌و دۆخه تازه‌یه‌ی که خولقاوهو ده‌خولقێت کاردانه‌وه‌یه‌کی ڕاسته‌و خۆی له‌سه بازاڕی ئه‌مه‌ریکاو ئه‌وروپا ده‌بێت به سه‌رکه‌وتنی نرخی نه‌وت که ئه‌میش به‌ده‌وری خۆی نرخی هاتو جۆوو سوتهمهنیو کارکردنی کارخانه‌کان به‌رز ده‌کاته‌وه ، ئه‌مه‌ش واده‌کات کهنرصی کاڵاش به‌هه‌موو چه‌شنه‌کانیه‌وه به‌رزبێته‌وه هه‌ر ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی زیاتر بونی بێ‌کاری و که‌مبونه‌وه‌ی خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت له که‌م بونه‌وه‌ی باجدا. به‌کورتی ئه‌و قیرانه ئابوریه‌ی که له 2008 وه جیهان بهگشتیو ئه‌مه‌ریکاو وڵاتانی ئه‌وروپی به‌تایبه‌تی تێیکهوتوهن خه‌ست تر ده‌کاتاوه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش داهاتوش له‌م وڵاتانه‌شدا ڕون نابێت.
ئهمهرێکاو به‌ریتانی سهرگهرمو جه‌نجاڵی ڕاوێژ کردنن له‌سه‌ر ئه‌م بار‌و دۆخه تازه‌ی که له‌ناوچه‌که‌دا ڕو ده‌دات بۆیه هه‌ردوو لاشیان هه‌مان ڕایان هه‌یه‌و هه‌مان شت له به‌رده‌م مایکرۆفۆنه‌کاندا ده‌ڵێن به‌ڵام وشه‌و ڕسهتهکان دهگؤڕن له ژێریشه‌وه ته‌مه‌نای ده‌یژی ته‌مه‌نی فهرمانڕهایانی حاڵی حازر ده‌که‌ن و له پاڵیشیا پلان‌و کڵێشه‌ی هه‌ناگاوی ئاینده بۆ موباره‌کو هه‌مو ئه‌وانه‌شی به‌ده‌ردی موباره‌ک ده‌چن ، ده‌کێشن، ئۆباما له سه‌ر ته‌له‌فزوێن دوێنی شه‌و وتی ” کاتێک سه‌رۆک موباهک ئه‌مشه‌و خوتبه‌ی خۆی بۆ خه‌ڵکی میسری ده‌دات، به‌ڵێنی جیمۆکراتیهتی باشتر‌و هه‌لی گه‌وره‌ترینی ئابوریانه ده‌دات………من پێم وت ئه‌و به‌رپرسیاره له قسهکهانی ، ههنگاوێکی کۆنکرێتانه دهنێتو کارێکی سه‌رومڕی ده‌کات له بهجێگهیاندانی به‌ڵێنه‌کانی . توند‌و تیژی دادی خهمو په‌ژاره‌ی خه‌ڵکانی میسر نادات هه‌روه‌ها سه‌کوتکردنی دهنگو ئایدیایان بڵاوه‌یان پێناکات. ئه‌وه که له‌ئێستادا پێویسته نانی هه‌نگاوی ڕاست‌و دروسته ، له ناسینی مافی خه‌ڵکه‌که‌یدا ، ڕودانی دایه‌لۆگێکی مانادار له‌نێوانی میری‌و هاونیشتمانیهکانیا ، هه‌روه‌ها ئاوڵاکردنی ڕێگایه‌ک بۆ گۆڕانی سیاسیانه که دیابات بۆ ئازادیه‌کی زیاتردا له داهاتودا له پال دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایتیدا بۆ خه‌ڵکانی میسری” هه‌ر دوای ئه‌وه‌ی که ئۆبامه قسه‌ی له‌گه‌ڵ موباره‌ک کرد ، موباره‌کیش ئه‌کسه‌ر سه‌رتاپای حکومهتهکای هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و به‌ڵێنی دانانی حکومه‌تێکی تری دا بۆ ئه‌مڕۆ ، گوایه حکومه‌تی تازه له بار‌و زروفی خه‌ڵکی باشتر تێده‌گات له‌وه‌ی پێشتر، وه‌کو ئه‌وه‌ی هه‌مو کێشه‌که له میسردا شالیرهکان بن نه‌ک خۆی‌و سیستهمهکهیو ئه‌مه‌ریکاو دۆسته‌کانی تری.
گه‌رچی میدیا له ئه‌وروپا ده‌یانه‌وێت خه‌ڵکی بترسێنن به‌وه‌ی که گرپو پارته توندڕه‌وه دینیه‌کان دێنه ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه ده‌ست ، به‌ڵام ئه‌مانه هه‌موی بۆ خزمهتو مانه‌وه‌و پاراستنی