ڕاپۆرتێکی نوێ سه‌باره‌ت به قه‌یرانی ئابوریمان:
19/01/2015
له سه‌روبه‌ندی ڕۆیشتنی ملیاردهرکان و سیاسییه‌کان بۆ شاری داڤۆس له سویسرا بۆ کۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی لوتکه‌ییان سه‌باره‌ت به ئابوری و به‌ناو بوژانه‌وه‌ی ئابوری له ئۆرۆ زۆندا، Oxfam که ڕێکخراوێکی خیرخوازییه ڕاپۆرتێکی بڵاوکردنۆته‌وه که زه‌نگێکی مه‌ترسیداره بۆمان و ئه‌و ڕاستییه‌ش دووپات ده‌کاته‌وه که قه‌یران قه‌یرانی سه‌رمایه‌داران و سه‌رمایه‌داری نییه به‌ڵکو قه‌یرانی هه‌ژاران و خه‌لکانی ئاسایی و شؤڕشی سۆشیالیستییه.
ڕۆژنامه‌ی گاردیانی ئه‌مڕۆ 19/01/15 خاڵه گرنگه‌کانی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی بڵاوکردۆتهو ئه‌وا منیش وه‌کو زانیاریییهك ده‌یخه‌مه پێشچاوی خوێنه‌ران:
+ نیوه‌ی سامانی جیهان له ده‌ستی له %1 دایه. واته ته‌نها نیوه‌ی سامانی جیهان له ده‌ستی له %99 که‌ی دیکهیدایه.
+ پشكی ده‌وڵه‌مه‌ندانی له %1 به ڕێژه‌ی له %44 وه له ساڵی 2009 وه بۆ له %48 له ئه‌مساڵدا سه‌رکه‌وتوه.
+ گه‌ر دۆخه‌که ئاوا بڕوات له ساڵی 2016 دا پشکی ئه‌م دوڵهمهندانه سه‌رده‌که‌وێت بۆ سه‌روی له %50 ی سامانی جیهانه‌وه.
+ 85 له هه‌ر ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی سه‌ر گۆی ئه‌م زه‌مینه هاوبه‌شی هه‌مان سامان ده‌که‌ن که له %50 ی دیکه‌ی خه‌ڵکی ده‌یکات که 3.5 ملیار که‌سن . ئه‌مه ئاماری پێشتره به‌ڵام ئاماری ئه‌مساڵ، 2014 ، ئه‌وه نیشانده‌دات ژماره‌ی هه‌ره ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان که نیوه‌ی سامانی ئه‌م دونیایه‌یان له ده‌ستدایه دابه‌زییه‌وه بۆ 80 ده‌وڵه‌مه‌ند که ئه‌م ژماره‌یه‌ش له ساڵی 2010 دا 388 ده‌وڵه‌مه‌دن بوون.
+ هه‌ره ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی بریتانیا که ته‌نها 100 خێزانن له ساڵی 2008 وه به بڕی 15 ملیار پاوه‌ند قازانج له نێوانی هه‌ر 100 کهسهکهیاندا سه‌رکه‌وتووه. ئه‌م 100 خێزانه‌ش سامانی له %30 ی دانیشتوانی بریتانیایان هه‌یه.
+ ڕاپۆرته‌که تێبینی ئه‌وه‌ی کردووه که 1645 ملیاردهرهکه که له گۆڤاری Forbes ناویان هاتووه له %20 ی ئه‌مانه حه‌زیان له کارکردنه له بواری دراو و داراییدا بۆ په‌یداکردنی پاره‌ی زیاتر ، ئه‌م گرۆپه، پاره نقدییهکهیان تهنیها له 12 مانگدا تا ئازاری 2014 به ڕێژه‌ی له %11 سه‌رکه‌وتووه. ئه‌مانه له ساڵی 2013 دا 550 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریکییان له کاری لۆبیکردنی ئه‌وانه‌ی که له به‌لجیکا بڕیاره گرنگه‌کان ده‌ده‌ن ( پلانکردنی سیاسه‌ت) سه‌رفکردووه. له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ساڵی 2012 ی ئه‌مه‌ریکادا به‌شی دراو و دارایی به بڕی 571 ملیۆن به‌شدارییان له کهمپهیینهکهدا کرد تاکو کارایی و هه‌ژموونی خۆیان له‌سه‌ر سیاسه‌تی حیزبی براوه دانێن.
+ خودی ئۆکسفام هه‌ندێك داخوازی له‌م کۆبونه‌وه‌ی داڤۆس هه‌یه له‌وانه : تووندکردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی دانی باج له‌سه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ندان و کۆمپانییه گه‌وره‌کان که فێڵ له‌دانی باجدا ده‌که‌ن. خستنه‌گه‌ڕی پاره له جیهاند له به‌شی ته‌ندروستی و چاره‌سه‌ر و په‌روه‌رده و پێگهیاندنا. هاوبه‌شیکردنی باج به حه‌قیانه‌ت. ناساندن و جێ به‌جیکردنی لانی که‌می کرێ بۆ هه‌موو کرێکاران و به‌ره و کرێی بژێوی بڕوات. دانانی یاسای سه‌پاندنی یه‌کسانی له کرێ و مووچه‌دا دێڵێکی باشیش بۆ ژنان. موافهقهتکردن له‌سه‌ر چاره‌سه‌رکردنی نایه‌کسانی.
له هه‌مووی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌تر ئه‌وه‌یه که سه‌رۆکی ئۆکسفام وه‌کو هاو سه‌رۆکی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه، بانگکراوه تاکو کۆبووهنوهکه ، ( لوتکه‌ی ئابوری)، به‌ڕیوه‌به‌رێت، خۆشی قه‌بوڵی کردوه