Categories
Uncategorized

ژمارەی ئەو ماڵانەی کە متمانە دەکەنە سەر سێنتەرەکانی خۆراك بەخشینەوە لە بریتانیا لە هەڵکشاندایە

ژمارەی ئەو ماڵانەی کە متمانە دەکەنە سەر سێنتەرەکانی خۆراك بەخشینەوە لە بریتانیا لە هەڵکشاندایە

19/02/2023.

ڕاپۆرتێکی نوێ نیشانی دەدات بە هۆی سەرکەوتنی نرخی پێداویستییەکانی ژیانەوە نەك هەر ئەوانەی کە کار ناکەن ناتوانن بە گوێرەی پیویست توانایان بەسەر کڕینی پیداویستییەکاندا بشکێت ، بەڵکو تەنانەت هەندێك لەوانەشی کە کاریان هەیە و کارەکانیششیان فول—تایمە بە بێ پاڵپشتی سێنتەری بەخشینەوەی خۆراکەوە برسی دەبن .

توێژینەوەیەکی نوێ لەلایەن تۆڕی سەربەخۆی یارمەتی خۆراک بە هاوکاری ڕۆژنامەی ئۆبزێرڤەرڕاپرسییەکیان کردووە، دەرکەوتووە کە نزیکەی 90%ی سێتەری بەخشینەوەی خۆراك لە مانگی کانوونی دووەمی 2022 و مانگی یەکی 2023دا پێویستییان بە سێنتەرەکان بەرزبووەتەوە بە بەراورد بە ساڵێک پێشتر.  نیوەی ئەو 85 ڕێکخراوەی کە 154 سێنتەری بەخشینەوەی خۆراك  بەڕێوەدەبەن و وەڵامیان داوەتەوە وتوویانە ئەگەر ژمارەی خەڵکانی کە یارمەتی وەردەگرن لەمی ئێستا زیاتر بەرزبێتەوە ئەوا یان دەبێت پشتگیرییەکان ببڕن یان دەست بە خەڵکەکەوە بنێن و هیچیان نەدەنێ.

 

دامەزراوەی تروسڵ تراست کە زیاتر لە 1300 سێنتەری بەخشینەوەی  خۆراکی هەیە گەورەترین دابینکەری ئەو خەڵکانەیە لە بەریتانیادا، پێشبینی دەکات ئەم زستانە سەرقاڵیترینی بووبێت، لە مانگی نۆڤەمبەردا هۆشداریدا لەوەی کە سێنتەرەکانی بەخشینەوەی خۆراک لە “خاڵی تێشکاندن”دان.  تەنها لە نێوان مانگەکانی نیسان و ئەیلولدا 1.3 ملیۆن  پشک / بەشیی [پارسڵ] خۆراکی فریاگوزاری دابەشکردووە – کە یەک لەسەر سێ زیاترە لە هەمان ماوەی ساڵی 2021 و زیاتر لە 50% زیاترە لە پێش پەتاکەی کۆرۆنا.

ئەو ئامارانەی هەفتەی ڕابردوو لەلایەن فەرمانگەی ئاماری نیشتمانییەوە بڵاوکراونەتەوە، دەریانخستووە کە چۆن سەرەڕای کەمبوونەوەی فشارەکانی هەڵاوسانی دراو، قەیرانی تێچووی ژیان هێشتا لە ئارادایە.  کولفەی  خۆراک لە 16.7% و کولفەی غاز نزیکەی 130% زیاترە لە چاو ساڵێک لەمەوبەر.   فەرمانگەی بەرپرسیارێتی بودجە لە مانگی نۆڤەمبەردا پێشبینی کردبوو کە داهاتی خاوەن ماڵەکان بە ڕێژەی 4.3% لە ساڵی 2022-23 دابەزێت، کە گەورەترین دابەزینە لەوەتەی تۆمارە بەراوردکارییەکان لە ساڵی 1956 دەستیپێکردووە.

 

زۆرێک لەوانەی ڕوویان لە سێتەرەکانی  خۆراک کردووە، کرێکارانن ، مامۆسستایانن ، نێرسەکانن و ئەوانەشی  کە مانیان گرتووە.

ڕاپۆرتەکە ئەوەش دەردخات کە هێشتا  چالاکی مانگرتن  لەلایەن ستافی بەشی تەندروستی نیشتمانییەوە  پشتگیرییەکی بەهێزی گشتی هەیە.  پەرستاران [ نێرسەکان] لەلایەن 64%ی خەڵکەوە پشتگیریان لێکراوە لە مانگرتنەکانیاندا، کە لە سەرەتای مانگی یەکەوە بەڕێژەی 7 خاڵ بەرزبووەتەوە، بەپێی دوایین ڕاپرسی توێژینەوەی ئۆپینیۆم بۆ ڕۆژنامەی ئۆبزێرڤەر. کرێکارانی ئەمبولانس لەلایەن 60%ی خەڵکەوە پشتیوانی دەکرێن و کرێکارانی شەمەندەفەریش لە 39%  خەڵکی پشتگیریان دەکەن .

  ڕێژەی پشتگیرییکردنی کرێکارانی شەمەندەفەرەکان نزم بووەتەوە لەبەر ئەوەیە سکرتێری گشتی بە کەسێکی سۆشیالیست لە لایەن میدیاوە لە قەڵەم دەدرێت و میدیا وا لە خەڵك دەگەینێت ئەم کابرایە دەیەوێت ڕژێم بروخێنێت نەك هەوڵی زیادکردنی موچەی کرێکارەکان بدات ، لە لایەکی تریشەوە میدیا ئەوە هەمیشە دەڵێتەوە کە سایەقی شەمەندەفەرەکان تەماحبازن چونکە ساڵانە 60 هەزار پاوەند [ پێش دانی تەکس ] وەردەگرن .  بێ ئەوەی باسی ئەوە بکەن کە ئەوان ڕۆژانە سەر و ڕۆحی زیاتر لە 3 ملیۆن کەس لەژێر دەستیاندایە ، ئیشەکەیان ئەوەندە هەستیارە و بەیانیان زوو سەعات 4.30 دەبێت قیتارەکان دەرکەن هەتا سەعات یەکی بەیانی ڕۆژی داهاتوو ، بەڵام بۆ ئەندام پەڕلەمانێک ئاساییە کە کە 84 هەزار پاوەند وەرگرێت زائیدەن دەیەها هەزار پاوەندی دیکە لە دەرماڵە و کرێی خانوویان!!!!!.

Leave a Reply